پێشلکاری مافی دژبەران و رەخنەگرانی ئۆجالان لەنێو پەکەکەدا (4)

  • ۳ سال قبل
عبدالله اوجالان

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

سەرچاوە: http://ob.nubati.net

ئامارە فەرمییەکان لەکوشتنەکانی نێوخۆی رێکخستن لەنێو پەکەکەدا

ژمارەی فەرمی لەمبارەوە لەبەدەست نییە. لەراپۆرتێک کە لێژنەی پارلمانی بۆ بەدواداچوون پێشلکاری مافی ژیان ئامادەی کرد، هەندێک لەژمانرەکان وەک وڵامی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش گوازراونەتەوە و لە مەی 1987 تا 2011 لەبەر دەگرێ. بۆ ئەم خولە ناوەندی پۆلیس ژمارەی 178 تێرۆر لەسەر دەستی تێرۆریستانی تۆمار کردووە. لەم ژمارەیە 108یان ئەندامی یەکێک لەرێکخراوەکانی ئەو رێکخراوە بوو. 63یان لایەنگر و 7یشیان کەسانێک بوون کە لەگەڵ دەوڵەت هاوکاریان هەبووە. بە نێوی رێکخراوەکانی دیکەوە ئەم کوشتانەیان ئەنجام داوە.

وادەردەکەوێت لێژنە لەوڵامی بەڕێوەبەری گشتی رازی نەبوو و پشتی بەستە زانیاریەکانی ئیبراهیم گوچلوو. بە پێی ئەم راپۆرتە 69 لاپەڕەییە، گوچلوو لیستێکی لە کەسانی لەسێدارەدراوی ناوخۆی رێکخستن بۆ لێژنەکە ئیمەیل کردووە. لەم لیستەدا نێوی 727 کەسی کوژراو هەیە کە لەساڵی 1984 تا ساڵی 1993 کوژراون. زۆربەیان تێرۆری نێورێکخستنی بووە. ئەم کوشتنانە لەماوەی 9 ساڵدا روویانداوە. (زۆر کەمتر لە 24 ساڵێک کە لە راپۆرتی ناوەندی پۆلیس ئاماژەی پێدراوە). لێژنە لەئەنجامدا تێگەیشت کە ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاترە لەوانە.

وادیارە نەتەنیا دەزگا فەرمییەکانی تورکیا پێشینەی کوشتنەکانی نێو رێکخستنیان هەڵنەگرتووە بەڵکوو خودی پەکەکەش ژمارەیەکی فەرمی بڵاو نەکردۆتەوە. بەڵام سەرۆکەکەی زۆر جار دانی بەوەدا ناوە کە ئەم لەسێدارەدانانە روویان داوە. ئۆجالان لەدیمانە لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند لەساڵی 1992 لەبارەی 10 بۆ 15 نموونە لەم تێرۆرانە باس دەکات. ئۆجالان لەدادگای ئاسایشی دەوڵەتی تورکیاش کاتێک نموونەی لەمبارەوە بینی دانی پێدانا کە دەیان کەس لەناوخۆی رێکخستن کوژراون.

نموونەی تاکەکەسی و ژمارە مەزەندەیەکان لەبارەی تێرۆرەکان بەفەرمانی ئۆجالان

جگە لە سەلیم چروک کایا و ئیبراهیم گوچلوو کەسانێکی دیکەش نێوی کەسانێکی دیکەیان درکاندوو کە قوربانی لەسێدارەدانی ناوخۆی رێکخستن بوون. شەمدین ساکک فەرماندەی بەناوبانگی باڵی چەکداری پەکەکەش یەکێک لەوانەی کە لەساڵی 1998 ەوە لەگرتووخانەیە. لەفێڤریەی 2012 رۆژنامەی تورکیا راپۆرتی دا کە لەسەر داوای پارێزوانی ئامەد کە لەبارەی کوشتنە ناوخۆیەکانی پەکەکەوە لێکۆلێنەوەی دەکرد زانیار دراوە. شەمدین نێوی 38 کەسی راگەیاندووە و بەگشتی 2 هەزار کەس قوربانی بوون. هەروەک نموونەکانی دیکە وردەکاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگای سەرسووڕمانە کە ژمارە راگەیەندراوەکان لەراگەیاندنەکانی تورکیا دا هاتووە کە ئەمە ئۆجالان وتوویە. ناوبراو لەیەکێک لە لێدوانەکانیدا بە پاریزەرەکەی لەئمرالی ئاماژەی بە 15 هەزار کوشتنی ناو رێکخستنی کردووە. سەرچاوەکانی ئەم بابەتە دەڵێن ئەم قسانە لەساڵی 2004 یا 2008 کراوە. سەرچاوەیەک شیمانە دەکات کە قسەکانی ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکەی لە 19ی سێپتەمبەری 2008 کرابێت کە فەرماندەکانی پەکەکەی بەبەرپرسیاری کۆشتنی هەڵاتووەکانی پەکەکە (هەزارن گەنجی لێهاتوو) ناساند. نێزیکەی مانگێک پێش ئۆجالان بە هۆی مانەوەی ژمارەیەک لە رەخنەگرەکانی لەئەڵمانەی هێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە. بە پێی نووسینی رۆژنامەی یەنی ئۆزگورپۆلتیکا لە 25 ژوئیەی 2008 ئەو رۆژی 24 ژوئیەی 2008 بە پارێزەرەکانی لەبارەی خیانەتکارانێک وەک سەلیم و سەعید چروک کایا و سەلاحەدین چەلیک قسەی کرد. ئەوانە هەڤاڵانی خۆیان کوشتووە. لەئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بە ئاسایی دەژین. یەکەی نیشەجێ بوون، پاسەوان و ژمارەیەکی زۆر ژنیان لەلایە. ئەوان خوێنی هەزاران کەسیان رژاندووە. ئەوان بکوژی 15 هەزار کەسن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لێدوانانە بە دژواری دەتوانرێت وەک ئیدعایەکی رژد زانی چ بگات بەوەی کە دان پێدان بێت. بۆیە دەبێت دوودڵ بوو کە ئەو دانی بە کوشتنی دەیان کەس دا ناوە.

هلمووت ئۆبردیک لەئۆکتۆبەری 2014 هەوڵی دا تا ئەو زانیاریانەی کە تائاستیک دووکەڵاوین لەبارەی کەسانەوە بەتایبەت کوشتنەکان تێکەڵ بکات کە لەسەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە بەدەستی هێنابوو. ناوبراو لە بابەتێکدا بە تورکی بە ناوی نهێنی کوشتنەکانی ناوخۆیی پەکەکە ئەو زانیاریانەی درکاند کە لەلایەن گوچلوو و سەلیم چروک کایاوە باس کرابوون و لەگەڵ زانیاریە بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیا تێکەڵ کرد و لەبابەتە پێشوویەکانی خۆی لەساڵی 2007 لەبارەی کوشتنەکان لەگرووپە چەکدارەکانیش کەڵکی وەرگرت. ئۆبردیک لیستێکی 103 کەسی بینیوە کە پەکەکە ئەندامانی خۆی کوشتووە. ئەم پێرستە لەسەربنەمای شوێنی تێرۆر، جیاکراونەتەوە و بریتیە لە 40 کوشتن لەرۆژهەڵاتی ناوین، 36 لەتورکیا، 14 لەئەوررپا و 13 لەنیو گرتووخانەکانی تورکیادا. ئەم راستییە کە وردەکاری نێزیکەی 100ی نموونە هەیە کە رێگا نادات مەزەندەیەکی رێکمان لەژمارەکان کردبێت. چوونکە زۆربەی ئەوانەی کوژراون شەرڤانی سادە بوون و کەسێک نێوەکانیان وەبیر ناهێنێتەوە. راپۆرتی لێژنەی پارلمان بۆ بەدواداچوونی مافی ژیان بریتیە لە نوێنەرانی پارتە جیاوازە سیاسییەکان لەپارلمانی تورکیا لەوانەی بەکەڵک بێت کە بگوترێت 727 کەس لەماوەی 9 ساڵ کوژراون بەڵام ژمارەی راستەقینە لەوانەی زیاتر بێت لەمانە. بۆیە ژمارەی مەزندە کراوی نامیک دوروکان رۆژنامەنووسی بە ئەزموون لەئامەد کە لەساڵی 2006 خرایە ڕوو دەتوانێت نێزیک بێت لە رەهەندە راستییەکان پرسەکەوە. ئەو دەڵێت: پەکەکە تائێستا 1500 کەس لەئەندامانی خۆی لەسێدارە داوە.

نقض حقوق مخالفان و منتقدان اوجالان در پ.ک.ک. (۴ و پایانی)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب