مقاله

پێشلکاری مافی دژبەران و رەخنەگرانی ئۆجالان لەنێو پەکەکەدا (۴)

وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

سەرچاوە: http://ob.nubati.net

ئامارە فەرمییەکان لەکوشتنەکانی نێوخۆی رێکخستن لەنێو پەکەکەدا

ژمارەی فەرمی لەمبارەوە لەبەدەست نییە. لەراپۆرتێک کە لێژنەی پارلمانی بۆ بەدواداچوون پێشلکاری مافی ژیان ئامادەی کرد، هەندێک لەژمانرەکان وەک وڵامی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش گوازراونەتەوە و لە مەی ۱۹۸۷ تا ۲۰۱۱ لەبەر دەگرێ. بۆ ئەم خولە ناوەندی پۆلیس ژمارەی ۱۷۸ تێرۆر لەسەر دەستی تێرۆریستانی تۆمار کردووە. لەم ژمارەیە ۱۰۸یان ئەندامی یەکێک لەرێکخراوەکانی ئەو رێکخراوە بوو. ۶۳یان لایەنگر و ۷یشیان کەسانێک بوون کە لەگەڵ دەوڵەت هاوکاریان هەبووە. بە نێوی رێکخراوەکانی دیکەوە ئەم کوشتانەیان ئەنجام داوە.

وادەردەکەوێت لێژنە لەوڵامی بەڕێوەبەری گشتی رازی نەبوو و پشتی بەستە زانیاریەکانی ئیبراهیم گوچلوو. بە پێی ئەم راپۆرتە ۶۹ لاپەڕەییە، گوچلوو لیستێکی لە کەسانی لەسێدارەدراوی ناوخۆی رێکخستن بۆ لێژنەکە ئیمەیل کردووە. لەم لیستەدا نێوی ۷۲۷ کەسی کوژراو هەیە کە لەساڵی ۱۹۸۴ تا ساڵی ۱۹۹۳ کوژراون. زۆربەیان تێرۆری نێورێکخستنی بووە. ئەم کوشتنانە لەماوەی ۹ ساڵدا روویانداوە. (زۆر کەمتر لە ۲۴ ساڵێک کە لە راپۆرتی ناوەندی پۆلیس ئاماژەی پێدراوە). لێژنە لەئەنجامدا تێگەیشت کە ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاترە لەوانە.

وادیارە نەتەنیا دەزگا فەرمییەکانی تورکیا پێشینەی کوشتنەکانی نێو رێکخستنیان هەڵنەگرتووە بەڵکوو خودی پەکەکەش ژمارەیەکی فەرمی بڵاو نەکردۆتەوە. بەڵام سەرۆکەکەی زۆر جار دانی بەوەدا ناوە کە ئەم لەسێدارەدانانە روویان داوە. ئۆجالان لەدیمانە لەگەڵ محەمەد عەلی بیراند لەساڵی ۱۹۹۲ لەبارەی ۱۰ بۆ ۱۵ نموونە لەم تێرۆرانە باس دەکات. ئۆجالان لەدادگای ئاسایشی دەوڵەتی تورکیاش کاتێک نموونەی لەمبارەوە بینی دانی پێدانا کە دەیان کەس لەناوخۆی رێکخستن کوژراون.

نموونەی تاکەکەسی و ژمارە مەزەندەیەکان لەبارەی تێرۆرەکان بەفەرمانی ئۆجالان

جگە لە سەلیم چروک کایا و ئیبراهیم گوچلوو کەسانێکی دیکەش نێوی کەسانێکی دیکەیان درکاندوو کە قوربانی لەسێدارەدانی ناوخۆی رێکخستن بوون. شەمدین ساکک فەرماندەی بەناوبانگی باڵی چەکداری پەکەکەش یەکێک لەوانەی کە لەساڵی ۱۹۹۸ ەوە لەگرتووخانەیە. لەفێڤریەی ۲۰۱۲ رۆژنامەی تورکیا راپۆرتی دا کە لەسەر داوای پارێزوانی ئامەد کە لەبارەی کوشتنە ناوخۆیەکانی پەکەکەوە لێکۆلێنەوەی دەکرد زانیار دراوە. شەمدین نێوی ۳۸ کەسی راگەیاندووە و بەگشتی ۲ هەزار کەس قوربانی بوون. هەروەک نموونەکانی دیکە وردەکاری زیاتر بڵاو نەکراوەتەوە.

جێگای سەرسووڕمانە کە ژمارە راگەیەندراوەکان لەراگەیاندنەکانی تورکیا دا هاتووە کە ئەمە ئۆجالان وتوویە. ناوبراو لەیەکێک لە لێدوانەکانیدا بە پاریزەرەکەی لەئمرالی ئاماژەی بە ۱۵ هەزار کوشتنی ناو رێکخستنی کردووە. سەرچاوەکانی ئەم بابەتە دەڵێن ئەم قسانە لەساڵی ۲۰۰۴ یا ۲۰۰۸ کراوە. سەرچاوەیەک شیمانە دەکات کە قسەکانی ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکەی لە ۱۹ی سێپتەمبەری ۲۰۰۸ کرابێت کە فەرماندەکانی پەکەکەی بەبەرپرسیاری کۆشتنی هەڵاتووەکانی پەکەکە (هەزارن گەنجی لێهاتوو) ناساند. نێزیکەی مانگێک پێش ئۆجالان بە هۆی مانەوەی ژمارەیەک لە رەخنەگرەکانی لەئەڵمانەی هێرشی کردە سەر ئەم وڵاتە. بە پێی نووسینی رۆژنامەی یەنی ئۆزگورپۆلتیکا لە ۲۵ ژوئیەی ۲۰۰۸ ئەو رۆژی ۲۴ ژوئیەی ۲۰۰۸ بە پارێزەرەکانی لەبارەی خیانەتکارانێک وەک سەلیم و سەعید چروک کایا و سەلاحەدین چەلیک قسەی کرد. ئەوانە هەڤاڵانی خۆیان کوشتووە. لەئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بە ئاسایی دەژین. یەکەی نیشەجێ بوون، پاسەوان و ژمارەیەکی زۆر ژنیان لەلایە. ئەوان خوێنی هەزاران کەسیان رژاندووە. ئەوان بکوژی ۱۵ هەزار کەسن. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم لێدوانانە بە دژواری دەتوانرێت وەک ئیدعایەکی رژد زانی چ بگات بەوەی کە دان پێدان بێت. بۆیە دەبێت دوودڵ بوو کە ئەو دانی بە کوشتنی دەیان کەس دا ناوە.

هلمووت ئۆبردیک لەئۆکتۆبەری ۲۰۱۴ هەوڵی دا تا ئەو زانیاریانەی کە تائاستیک دووکەڵاوین لەبارەی کەسانەوە بەتایبەت کوشتنەکان تێکەڵ بکات کە لەسەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە بەدەستی هێنابوو. ناوبراو لە بابەتێکدا بە تورکی بە ناوی نهێنی کوشتنەکانی ناوخۆیی پەکەکە ئەو زانیاریانەی درکاند کە لەلایەن گوچلوو و سەلیم چروک کایاوە باس کرابوون و لەگەڵ زانیاریە بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ لەتورکیا تێکەڵ کرد و لەبابەتە پێشوویەکانی خۆی لەساڵی ۲۰۰۷ لەبارەی کوشتنەکان لەگرووپە چەکدارەکانیش کەڵکی وەرگرت. ئۆبردیک لیستێکی ۱۰۳ کەسی بینیوە کە پەکەکە ئەندامانی خۆی کوشتووە. ئەم پێرستە لەسەربنەمای شوێنی تێرۆر، جیاکراونەتەوە و بریتیە لە ۴۰ کوشتن لەرۆژهەڵاتی ناوین، ۳۶ لەتورکیا، ۱۴ لەئەوررپا و ۱۳ لەنیو گرتووخانەکانی تورکیادا. ئەم راستییە کە وردەکاری نێزیکەی ۱۰۰ی نموونە هەیە کە رێگا نادات مەزەندەیەکی رێکمان لەژمارەکان کردبێت. چوونکە زۆربەی ئەوانەی کوژراون شەرڤانی سادە بوون و کەسێک نێوەکانیان وەبیر ناهێنێتەوە. راپۆرتی لێژنەی پارلمان بۆ بەدواداچوونی مافی ژیان بریتیە لە نوێنەرانی پارتە جیاوازە سیاسییەکان لەپارلمانی تورکیا لەوانەی بەکەڵک بێت کە بگوترێت ۷۲۷ کەس لەماوەی ۹ ساڵ کوژراون بەڵام ژمارەی راستەقینە لەوانەی زیاتر بێت لەمانە. بۆیە ژمارەی مەزندە کراوی نامیک دوروکان رۆژنامەنووسی بە ئەزموون لەئامەد کە لەساڵی ۲۰۰۶ خرایە ڕوو دەتوانێت نێزیک بێت لە رەهەندە راستییەکان پرسەکەوە. ئەو دەڵێت: پەکەکە تائێستا ۱۵۰۰ کەس لەئەندامانی خۆی لەسێدارە داوە.

نقض حقوق مخالفان و منتقدان اوجالان در پ.ک.ک. (۴ و پایانی)

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا