نەگوتراوەکانی کچە ئەندامی پێشووی پەکەکە لەماڵەکانی چنینەوەی هزری ئۆجالان

  • ۳ سال قبل

لەلێدوانی یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە بە نیوی سارا خەڵکی ماکۆ دەرکەوت  کە لەماڵەکانی چنینەوەی هزری ئۆجالان بە زۆرەملێ دەستدرێژیان بە کچان کردووە. ئەم کچە وای زانیوە کە عەبدۆڵا ئۆجالان بۆ ئازادی ژنان و کچان هەوڵ دەدات بەڵام دەستدرێژی لەسەر ژنان دەکرد و هەندێک لەو ژنانە ناچار دەبوون چالاکی خۆکۆشتن وەک ئەوەی پەکەکە دەڵێت ئەنجال بدەن و ژمارەیەکیش بەدوای دەرفەت بوون بۆ هەڵاتن.

شێوەی دەستگیری سارا لەئەستەنبۆل

راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن رۆژنامەنووسیک بە ناوی ئەمین کۆر ئۆغڵو لەرۆژنامەی سەباح بە لێکدانەوەکانی پۆلیسی ئەستەنبۆ لە ئەنترنێت بابەتێکی سەیری دەس دەکەوێت. ئەم نووسراوە لەلایەن ئەندامی پەکەکە و کۆنگرەی گەل لەنێوان قەندیل و ئەڵمانیا و لەلایەن کادرێکی پەکەکە بە نازناوی رێکخستنی (ئاسمان) زەکی ئۆزتورک نێردراو و دەبیندرێت کە ئۆزتورک لە 9ی مانگی مەی بە ئەدرەسی … پەیوەندی هەبووە. پۆلیس لەڕووی ئای پیەکەوە دەزانێت کە کەسێک بەم ناونیشانە هاتۆتە ئەستەنبۆ وکەڵکی لەئەنتەرنێت وەرگرتووە و دەستگیر دەکرێت. لەلێپرسینەوەکاندا دەرکەوت کە ئەم کەسە لەساڵانی 1993 بۆ 2000 بە نازناوی رێکخستنی بەسێ ئەندامی پەکەکە بووە و بەرەچەڵەک ئێرانییە. ناوی سارایە و خەڵکی ماکۆیە. سارا دوای دەستگیر کردنی لەئەستەنبۆل بابەتی گرنگ لەبارەی عەبدۆڵا ئۆجالانەوە کە لەدوورگەی ئمرالیە دەدرکێنێت.

دەستدرێژی سێکسی لەژێر ناوی چنینەوەی هزری

سارا لەساڵی 1993 لەشاری ماکۆ بووە ئەندامی پەکەکە و لەساڵی 1995 لەسوریا و لە ئاکادمی مەعسووم کورکماز پەروەردەی سیاسی و هزری بینیەوە. ئەو دەڵێت کە ئۆجالان هەر دوو رۆژ جارێک دەهاتە کەمپەکە و پەروەردەی دەدا. ئۆجالان بۆ خۆی کچانی بۆ چنینەوەی هزری هەڵدەبژارد و دەیبردنە ماڵەوە. ئۆجالان پێیانی دەگوت ئێوە بۆ پارتی گرنگن و بۆیە دەبێت من ئێوە ئازاد بکەم و لە سێبەری مندا بن و دەیگووت بە چاوی پیاو لەمن مەڕوانن.

دەستدرێژی بە ناوی ئازادیەوە

سارا نێوی دە کچی کە لەماڵی ئۆجالان بوون ئاشکرا دەکات و دەڵێت: کاتێک کە لەساڵی 1999 لەقەندیل بوو کچێکی بەنێوی دلارا ئەندامی پەکەکە بۆ خۆی دانی پێدا نا کە کاتێک بۆ پەروەردە رۆشتبوو بۆ سوریا لەلایەن ئۆجالانەوە دەستدرێژی لەسەر کراوە و دواتر دەبیستێت کە ئەو کچە بە ناوی دلاراش لە پەکەکە هەڵاتووە.

سارا لە دانپێدانانەکانی دا باسی ئەوە دەکات کە عەبدۆڵا ئۆجالان لە ماڵەکی خۆی لەسوریا دەستدرێژی دەکردە سەر کچان و ئەوانەی کە دەیانویست باسی ئەمە بکەن بە تاوانی سیخوڕی بێدەنگی دەکردن.

سەرەتا شەمدین ساکیک (زکی) و دواتر ئۆجالان دەستدرێژیان دەکرد

بەگوێرەی دانپێدانانەکانی سارا دەڵێت یەکێک لە هەڤالان کە بە رەچەڵەک ئێرانی بوو لە لایەن ئۆجالانەوە دەستدرێژی لەسەر کراوە و بەمجۆرە درێژە دەدات: سیما ‌ئابخزر بە ناوی رێکخستنی مەهاباد لەباکووری ئێڕاق هاتوچۆی دەکرد و سەرەتا لەلایەن شەمدین ساکیکەوە دەستدرێژی لەسەر کراو و دوای ماوەیەک لەسوریا لەمبارەوە سکاڵای بۆ لای ئۆجالان برد بەڵام ئۆجالان تووڕە بوو و دەڵێت: چۆن تۆمەت لە فەرماندەکەی من دەدەی؟ بۆ ئیوە سیخۆڕن؟ ئایا لەلایەن کەسێکەوە هەنێردراوەن؟ و لەدرێژەدا دەڵێت: وەرە بمشێلە…. و دواتر دەستدرێژە لەسەر سیما دەکات.

سارا دەڵێت ژنانی پەکەکە ئیشەکانی ئۆجالان لەوانە جلەکانیان بۆ دەق دەکرد و دەیانشۆرد و دەیانشێلی و ئیشی چێشخانەشیان بۆ دەکرد.

رۆژێک ئیشی چێشتخانە دەسپێرنە سارا و یەکێکی دیکە بە نێوی دیلان ئەرزرووم سارا دەڵێت: من رۆیشتمە چێشتخانە و لەوکاتە ئۆجالانیش هات. ئۆجالان سڵاوی لێکردم و منیش هەروا و تەوقەمان کرد. پێی وتم: بۆ بێ فەڕ و ترسەنۆکی؟ بۆ روانگەی تۆم لەبارەی خۆمەوە نەگۆڕاوە و بە چاوی باوک و برا لەمن مەڕوانە و بەراوردم لەگەڵ ئەوان مەکە و من لەهەمووان پێشترم و پەروەردە دەدەم و ژیرم. من لەبەرانبەر قسەکانی ئۆجالان هیچ کاردانەوەیەکم پیشان نەدا و بۆیە بۆ رازی کردنی ئارەزووەکانی منی هەڵنەبژارد.

درێژەی هەیە….

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب