مادە هۆشبەرەکانی پەکەکە هەڕەشەیەک بۆ رۆژئاوا

  • ۳ سال قبل

سەرچاوە: دەزگای پەیوەندی نێودەوڵەتی و شرۆڤەی ستراتژیکی تورکیا (تورکسام)

مادەی هۆشبەر بۆتە تراژدیایەک کە کۆمەڵگای رۆژئاوا. لەکاتێکدا کە دەستنیشان کردنی رێکی ناکرێت و ئەمە بە هۆی ناوەڕۆکی ئەم بازرگانییەیە، کەرێکخراوی تێکۆشان لەدژی مادە هۆشبەرەکان و تاوانەکان لەرێکخراوی نێودەوڵەتیدا مەزندە دەکرێت مادەهۆشبەرە نایاسایەکان دوای نەوت و فرۆشتنی چەک لەریزی سێیەم واتە 300 ملیار دۆلاردایە. لەساڵی 2013 و 2014 ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی مادە هۆشبەرەکانەوە گیانیان بەخت کردووە هاوتەریبی هەڵکشانی هێرۆئین، کۆکائین و ئامفتامینی تۆمار کراو لە ئەڵمانیایە. لەم گرووپەدا ژمارەی کەسانی خوار 25 ساڵ بەشێوازی خەمناک ئاستی بەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان لەهەڵکشاندایە.

لەبەریتانی لەماوەی ساڵانی 2014 بۆ 2015 ئاستی هێرۆئینی دەستبەسەرداگیراو لەلایەن پۆلیس و هێزەکای سنوور لەهەڵکشاندا بووە و لە 647 کیلۆ لە ساڵی 2013-14 گەیشتۆتە 1113 کیلۆ لە2014دا واتە هەڵکشانی 72 لەسەدی بە خۆیەوە بینیوە. ئاستی مادە هۆشبەرە دەستبەسەردا گیراوەکان لەفرانسا لەساڵی 2015، 160 تۆن بووە. گەورەترین ئاستی لەقۆناخێکدا 7 تۆن بووە کە لەئۆکتۆبەری 2015 لەپاریس رووی دا. کارناسان دەسنیشانیان دەکەن بەس یەک لەسەر دەی مادە هۆشبەرەکان کە بازرگانیان پێوەدەکرێت دەستیان بەسەردا دەگیردرێت واتە کاتێک دەستبەسەر یەک کیلۆدا دەگیردرێت 9 کیلۆ لەبازار بازرگانی پێوە دەکرێت.

لەبەریتانیاش ئامارەکان پیشان دەدەن ژمارەی تووشبووان بە هێرۆئین لەساڵی 2006 تا ئاستی 260 هەزار کەس بووە. بەداخەوە ژمارەی ئاپدێت کراو لەبەردەست نییە. بەڵام دەزانین بەدڵنیایەوە ژمارەی ئەو کەسانەی ئەوڕۆکە زۆرترن لەو ژمارانە. بەڕێوەبەڕی نەتەوەی تێکۆشان لەدژی تاوانی بەریتانیا لەپەیامێکی تویتریدا لە18 دێسەمبەری 2015 دەڵێت: زیاتر لە 24 ملیار پۆند سەرفی تاوانە رێکخراوەکان کراوە. وێنا بکەن بەم پارە زۆرە چ ئیشێکی گەورە دەکرێت ئەنجام بدرێت تا دۆخی ژیان لەبەریتانیا باشتر بێت. گرنگتر لەمە ئەوەیە کە بە سەرف کردنی ئەم بڕە پارەیە هێشتاش کێشەی دەروونی و جەستەیی ئەم 260 هەزار کەسە دەمێنێتەوە؟

هەشتا لەسەر سەدی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی ئەورووی لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام دەدرێت. بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەمە نموونەیەک دێنینەوە. زانیاریەکان لە راپۆرتێکی بەریتانیدا پیشانی دەدات عەبدۆڵا بایباسین 90 لەسەدی قاچاخی هێرۆئینی بۆ بەریتانیا لەساڵی 2006ی کۆنترۆڵ کردووە. هەر ئەو کەسە لەتورکیا بە هۆی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و دابینکردنی دارایی بۆ پەکەکە تاوانبارە. بەڵام ناوبراو هەڵات بۆ بەریتانیا و پەنابەری وەرگرت. مۆڵەتی مانەوەی وەرگرت. هەر پەکەکە رۆژێک بتوانێت کوردستان دابمەزرێنێت ئەوە کۆڵەکە و بنەمای  ژەهراوی دەبێت بە پارەی قاچاخەوە.

پەکەکە سێیەمین رێکخراوی گەورەی تێرۆریزمی مادەی هۆشبەرە لەجیهاندا و بەرێگا ون کردن وا پیشان دەدات کە پەیوەندی لەگەڵ باڵەکانی دیکەیدا نییە. لەڕاستیدا هەموو ئەوانە سەر بە پەکەکەن و لە رێکخستنێکی لێکئاڵاودان. بۆیە گرنگە دەسنیشان بکەین پەیەدە لەسوریا وەک پارتی چارەسەری لەئێڕاق و پەژاک لە ئێڕان باڵی پەکەکەن. هەر یەکەیەکی پەکەکە بە نێوی جیاوازە لەوڵاتە جیاوازەکاندا بە ناوی یەپەگە و هەپەگە چالاکی چەکدارانە ئەنجام دەدات. کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) چاودێڕی هەموویان دەکات. لەلیستی تێرۆری ئەورووپا و ئەمریکادان. هەر ئەم لیستە تێرۆریستییە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوانە کۆماری ئازەربایجانیشی تێدایە. چوونکە پەکەکەلەنێوان هەموو کیشورەکاندا پەیوەندی دادەنێت بۆیە دەکرێت لەڕاستیداش وایە زۆرترین سەرچاوەی دارایی خۆی لەرێگای قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە دابین دەکات. پەکەکە لەساڵی 2015 ، 86 ملیار دۆلار داهاتی بووە.

وێڕای ئەوەی کە تاکەکان لە باڵە جیاوازەکاندان بەڵام بە هۆی پەیوەندی بەهێزی ماڵباتی گرێدراون بە رێکخستنێکی تێرۆریزمی مادە هۆشبەرەکانەوە. ئەوانە لەڕێگای بازرگانی یاسایی خۆیان کەڵک وەردەگرن بۆ ئەوەی پارە نایاسیەکان لەچالاکییە نایاساییەکانی پارە سپیکردنەوە بکەن. ئاماژە بە نموونەیەک بدەین، ماڵباتی بوڵدان و بایبایسن جگە لە رێکخستن و بازرگانی مادە هۆشبەرەکان بازرگانی یاسایش دەکەن. نیهات بوڵدان برای ناڕەسەنی پەروین بوڵدان نوێنەری هەدەپە لەساڵی 2008 بە 90 کیلۆ هێرۆئینەوە دەستگیر کرا. کوڕە مامی روسات بوڵدانیش لەساڵی 2012 بە بۆنەی قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە دەستگیر کرا.

فرانسوا ئۆ سەرەتای چالاکی قاچاخی پەکەکە لەلۆبنان و پەرەپێدانی لەجیهاندا و بوونی بە رێکخراوێکی تێرۆریستی مادە هۆشبەرەکان و تاوانەکانی دیکە لەتوندڕەوی کوردی و تاوانە رێکخراوەکان: پەکەکە، باسی کردەوە. بابەتێکی کورد لەراپۆرتەکەی لێڕەدا دەیخەینە بەرباس:

وەرن بڕێک سەرنجی ئەورووپا و ئەمریکا لەساڵی 1995 بدەین. ئێستا بەجوانی دەردەکەوێت پەکەکە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و قاچاخی تریاک و مادە هۆشبەرەکانی دیکە لەسەرتاسەری ئەورووپا ئەنجام دەدات. جگە لەمە بەڵگە بینراو و سەرچاوەکانی زانیاری پیشان دەدەن کە پەکەکە لەبواری پارە سپیکردنەوەداش چالاکە. لەڕاستیدا پارەی مادەهۆشبەرەکان بۆ ئەم رێکخراوە دەگەڕێتەوە.

پێکدادان و شەڕە ناوچەیەکانی دەوری گرنگیان لەپەرەسەندنی پەکەکە و جۆراوجۆری کردەوە تێرۆریستیەکانی گێڕاوە. شەڕی ئێران و ئێراق، شەڕی کەنداو، هێرشی بۆ سەر ئێراق و شەڕی ناوخۆی سوریا هەر هەموویان ئەم رێکخراوەیان گەیاندە ئەم رۆژە. گەورەبوونی ئەم رێکخراوە پێویستی بە گەورە بوونی سەرچاوە داراییەکانە.

پەکەکە لەبواری بەرهەمهێنان لەلوبنان/ چۆمی بەقا هەنگاوێکی بەرە پێشەوە هەڵگرت و گواستیەوە بۆ ئەورووپا. دەیەی نەوەدی زائینی ساڵانی قاچاخی گەورە بەرە وڵاتانی رۆژئاوایی لەلایەن ئەم رێکخراوە تێرۆریستیەی مادە هۆشبەرەکانەوە بوو. ئەمە سەرەتای ئیشەکە بوو.

پەکەکە لەدەیەی نەوەد کەوتە شەڕ لەگەڵ پێشمەرگەکانی بارزانی و ئەمەش پێویستی بە چەکی قورس بوو. ئەم پێداویستییە بۆ هێرشەکان لەتورکیا و لەدژی هێزەکانی ئاسایش هەبوو. بە دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا و هاتنە ناوەوەی پەیەدە پەکەکە پێویستی بە چەکی باشتر هەبوو. چەکە پێشکەوتووەکانی سوپا جێگروەی چەکە کلاسیکەکان کران. ئەم گرووپە بە مووشەکی ئس ئەی 7 توانی توانای سوپای تورکیا کەم بکاتەوە. هەوڵی پەکەکە بۆ دەستپڕاگەیشتن بە چەکی قورس لە شەشی ئۆکتۆبەری 2012 لەلایەن پۆلیسی دژە تێرۆری فرانساوە دۆزرایەوە. ئادەم ئۆزۆن ئەندامی پلەبەرزی پەکەکە کاتێ چالاکی دەستگیر کرا. ئەو لەگەڵ سێ ئەندامی دیکە دەستگیر کرا. هۆکارەکەشی هەوڵ بەۆ کڕینی چەک بە بای یەک ملیار و دوسەد هەزار یۆرۆ بوو. چەکە دژە دەبابەکانیش بەشێک لەم چەکانە بوون.

ئەم رێکخراوە تێرۆریستیە پشتی بە هێزی خۆی بەستبوو کە سەرچاوەی داراییانیش لەرێگای قاچاخی مادە هۆشبەرەکانەوە دابین دەکرێت. هەروەک لۆژیکی ئەم پرسە پیشان دەدات، هەڵکشانی توانای چەکی پەکەکە بەتایبەت لەساڵی 2012 لەسەرەتا بە هەڵکشانی قاچاخی مادەهۆشبەرەکانەوە بوو. ئاستی مادە هۆشبەرەکان کەباسیان کرا چەندین تۆن بووە.

لەشەڕی پەکەکە و رێکخراوی چەپی تورکیا بەمەبەستی قورخکردنی بازاری مادە هۆشبەرەکانی ئەوروپا کە ڕووی دا پەکەکە هەنگاوێکی گرنگی لەم بارەوە هەڵگرت و لەساڵی 1988 لەهۆلەند دەستی دایە کۆشتن. پەکەکە سەرۆکی ئیستای بازاری مادە هۆشبەرەکانە لەئەورووپا. هەوڵ دەدەت ناوی لەنێو راپۆرتەکانی پۆلیس و دەزگا هەواڵگریەکاندا نەبێت. گۆڕینی ستراتژیکی ئەنجام دا تا بە خۆشاردنەوە نێوی لەنێو لیستی تێرۆری ئەمریکا و ئەورووپادا بسڕێتەوە. بەڵام ناتوانێت بازاری مادە هۆشبەرەکان بە جێ بهێڵێت. لەمبارەوە، فرۆشیارە تاوانبارەکانی لە بەرهەمهێنان تا گواستەنەوەی مادەکان بۆ ئەورووپا و ئەمریکا تا دەڵاڵانی سەرشەقام هەر هەموویان هاوکاری پەکەکەن. زۆر هەوڵ دەدەن تا کەسێک لەنێو ئەم زنجیرەیەدا نەبێت. ئەۆڕۆکە لەنێوان فرۆشیارەکان رکابەری زاڵە و ئەم قۆمارە لەگەڵ کوشتنە دوولایەنەکان لەهۆلەند و فرانسا و ئسپانیا و پاناما و ئەمریکا و مکزیک و کۆلۆمبیا درێژەی هەیە. کۆشتنەکان لە هۆلەند پاناما تورکیا و دۆبەی ئەنجام دەدرێت لەکاتێکدا کە لەشوێنەکانی دیکەش کوشتنی چەکدارانە هەیە. بکوژان دوای کوشتن لە هۆلەند و تورکیا بەرەو ناوچە ئەمنەکانی پەکەکە لەباکووری ئێراق هەڵدەێن تا دەستی پۆلیسیان پێ نەگات.

کۆشتنی سەکینە پۆڵاد جانسز ئەندامی پلەبەرزی پەکەکە لەگەڵ دوو ئەندامی دیکە لەپاریسیش پەیوەندی بەم پرسەوە هەبوو. تێچوویەکی زۆری لەژێڕ چاودێری عەلی رەزا ئاڵتوون بووە هۆی ئەوەی تا بانگەشەی قووڵ بکرێت تا بزانن لەناوخۆی پەکەکە دا چ دەکەن و پۆلیسی فرانسا پێشی لەسپیکردنەوەی پارە لەلایەن پەکەکە لەرێگای مادە هۆشبەرەکانە گرت و ئەمە بووە هۆی ئەوەی تا رێکخستنی ئاشكرا بێت و دوای دەستگیرکردنی نەدیم سێڤەن دەرکەوت مامەڵەی زۆر قوورسی چەکی ئەنجام داوە. لەنێوان کوشتنی سەکینە جانسز – کەناسراو بوو بە راستگۆیی – و لێکدانەوەی بواری ناوخۆیی پەکەکە پەیوەندی هەبوو. هەموو راپۆرتەکان لەبارەی کوشتنی ئەم سێ ژنە لەلایەن پەکەک و بە مەبەستی پێشگرتن لە دەرکەوتنی راستییەکان، بۆ خۆی راست بوو.

لەئەفغانستان تاڵبان لەئاستێکی بەرچاو لەڕێگای رێگادان بە بەرهەمهێنانی تلیاک یارمەتی رۆژانەی هەڵکشانی قاچاخ دەدات. شەڕی ناوخۆی لەسوریا هەر ئەو دەرئەنجامانەی وەک ئەفغانستان هەبووە. لەسوریا خەشخاش دەکێڵدرێت و هەروەها هێڕۆئین و ماری جوانا لەو ناوچانەی کە پەکەکە تێیاندا دەسەڵاتە بەرهەم دەهێندرێن. زۆرترین پەرەسەندوویی ئەم بەرهەمە لەناوچە کوردنشینەکانە. لەئێستادا ئاستی کێڵانی خەشخاش لەسوریا و تورکیا زۆری کردووە. مادە هۆشبەرەکان بۆتە هێرۆئین لەتاقیگاکان لەباکووری ئێراق کە لەئاستێکی زۆردا بۆ ئەورووپا و ئەمریکا هەناردە دەکرێت.

لەساڵی 2012 لەلیجە هەرڕۆژ هانی ئامەد و پارێزگای قولپ و بینگۆل ژمارەیەکی زۆر کێڵگەی خەشخاش دەبیندرێتەوە و دەبێت بگوترێت ئەم ناوچە لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکەدایە. راپۆرتێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت کە پەکەکە لەساڵی 2015 لەڕێگای کێڵانی مادە هۆشبەرەکان و قاچاخیان یەک ملیار دۆلاری بەدەست هێناوە. بۆ ئەوەی کە ئاستی قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بزانین دەبێت ئاماژە بەوە بدەین کە پۆلیس دەستی بەسەردا دەگرێت. بەس لە ئەستەنبۆل 15 تۆن و 165 کیلۆ هێرۆئین لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا لەکاتی تێپەڕاندن لەسنوور بەرەو ئەورووپا دەستی بەسەردا گیراوە. زیاتر لە 13 تۆن لە چالاکییە رێکخستن کراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە لەکەناراوەکانی لیبی و بۆلیڤی بینراوەتە کە لەسوریاوە هاتبوو. لەژانڤیەی 2014 دوو تۆن هێرۆئین لەسنووری ئێران و ئەرمنیا لەنێو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە کە لەتورکیاوە هاتبوو. دوو تۆن هێرۆئین لەیۆنان لەنێو بارهەڵگرێکدا بینرایەوە کە بەرەو هۆلەند دەڕۆیشت.

دووبارەی دەکەمەوە ئاستی دەستبەسەردا گرتن لەلایەن هێزەکانی ئاسایش بەس لەدەیان یەکی ئاستی راستەقینەیە. بەشێکی زۆر لە مادە هۆشبەرەکان بەرەو ئەورووپا و ئەمریاک هەناردە دەکرێت و هەزاران خەڵکی بێ تاوان ژەهراوی دەکرێن و پارەکەی بۆ تێرۆریزم سەرف دەکرێت و ئەمە شەرمە بۆ مرۆڤایەتی. قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و تێرۆیزم دووکردەوەی نایاسائین و لێک جیا نین. گەر بەس یەکیان بکەینە ئامانج ئەوە کەڵکی نابێت بەڵکوو بازرگانی رێکخراوە تێرۆریستییەکان و تاوانە رێکخستن کراوەکان ئاسان دەکاتەوە. لەلایەکی دیکەوە تێکۆشانی هاوئاهەنگ لەنێوان ئەو وڵاتانەی کە مادەکە تێیاندا بەرهەم دەهێندرێت تا بەکار بهێندرێت پێویستیە. بەداخەوە وەها هاوکاریەک بوونی نییە. لەئەمریکا بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی داراییە دەرەکییەکانی ئەندامانی پلەبەرزی پەکەکەی وەک پادشای قاچاخی مادە هۆشبەرەکان راگەیاند بەڵام هەر ئەم ئەندامانە پشتیوانی لەیەپەگە لەسوریا دەکەن. ئەم دۆخە راشکاوانە یارمەتی ژەهراوی بوونی خەڵکی بێ تاوان دەدات لەلایەن رێکخراوە تێرۆریستییەکانەوە. نموونەی دیکە، وڵاتە ئەورووپی و ئەمریکییەکان لەبارەی بازرگانی نەوت لەلایەن داعشەوە بەدەنگی بەرز بە خەڵکەکەیان راگەیاند. هەرجاریش تورکیا تاوانبار دەکرێ بە هاوکاری لەگەڵ داعش. بەڵام ئەوان هەرگیز لەبارەی سەدان کیلۆ و بەدۆنم مەزرای ماری جوانا کە هی پەکەکەیە قسە ناکەن کە ئەم گرووپە کاتێک لەکۆبانێ دەرکەوت بە دوای خۆیەوە بەجێ هێشت. لەجیهاند، بەرژەوەنی سیاسی سەروەرترە لەسەر بەرژەوەنی خەڵک. رێکخراوە تێرۆریستیەکان و تاوانە رێکخستن کراوەکان لەم کەشە کەڵک وەردەگرن. رێکخراوە گەلێریەکان وەک بەشێک لەسیاسەت بەدوای ئەو بەرژەوەندیەوەن. تەنانەت پەیوەندی خۆیان لەگەڵ رێکخراوە تێرۆریستیەکانی مادە هۆشبەرەکان وەک پەکەکە بەشاراویی دەهێڵنەوە. ویلیام بوردون پارێزوانی ئەو ئەندامانی پەکەکەی لەئەستۆ گرتووە کە دۆلارەکانی مادە هۆشبەرەکانیان سپی دەکردەوە. ئەم پارێزەرە لەهەمان کاتدا سەرۆکی فدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە. هەر کەسێک کە حەزی لێیەلەبارەی پرسی تێرۆریزمەوە بزانێت، دەزانیت کە ئەنجوومەنی سەر بە دانیل میتران پەیوەندی نێزیکی لەگەڵ پەکەکەیە هەیە.

پەکەکە بە هێزی پەیوەندی باش لەرۆژئاو بۆتە رێکخراوێکی بەربڵاوی تێرۆریزمی مادە هۆشبەرەکان لەجیهاندا. پەکەکە ئاسایشی رێڕەوەکە لەئەفغانستان باکووری ئێراق و باکووری سوریا دابین دەکات. ئەم گرووپە زنجیرەی کۆکائین لەکۆلۆمبیا بۆ ئەورووپا و تورکیا رێبەرایەتی دەکات.

 

مواد مخدر پ.ک.ک. تهدیدی جدی برای غرب

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب