توندوتیژی و شەڕخوازی ژێرخانی پان کوردیزم و پان تورکیزم

  • ۳ سال قبل

پان دەستەواژەیەکی لاتینییە بە واتای هەموو و لەگەڵ زۆر دەستەواژە بەکاردەهێندرێت و وەک هەمو شت بۆ خۆم و کەس جگە لەمن و گشتی واتایەکی پاوانخوازی تەواوی هەیە.

پان کوردیزم و پان تورکیزمیش لەو نەخۆشییە مەترسیدارانەیە کە لەکڕۆنا خراپترە و وای پێناچێت کە بیانەوێت سەردانی نەخۆشخانەی ژیربێژی و مێشک بکەن تا رزگاریان بێت لەم نەخۆشییە. ئەم دوو رەوتە و دژ بەیەکە، بە بیانووی جۆراوجۆر و بێ واتا یەکتری هان دەدەن بەرەو توندوتیژی. هەڵبەت نابێت دەورتی پەکەکە و دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا لە پەرەپێدان بەمە کەم ببینین.

دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئەرمنیا و ئازەربایجان لێدوانی جۆراوجۆر بۆ پشتیوانی لەدوولا دەستی پێکرد. لەم نێوەندەدا ئەوەی زۆرتر باوی دڵی کوردان و پان تورکەکانە توندوتیژی و هاندان بەرەو سەرکەوتن بەسەر لایەنی دیکەدا بە مەبەستی لەناوبردنی یەکجارەکی. ئەمە کە هیچ لایەنێکیان خوازیاری راگرتنی توندوتیژی لەم ناوچەیە نیین نیشاندەری نەبوونی مێشک و ژیربێژی لە سیستمی هزری زاڵە بەسەریاندا. ئەمە لەکاتێکدایە کە وڵاتانی ناوچەکە باتایبەت دراوسێیەکانی ئەرمنیا و ئازەربایجان لەوانە ئێران، رووسیا پێداگری دەکەن لەسەر بینینەوەی رێگاچارەیەکی ئاشتیانە بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی چەندین دەیە تا نەبێتە قەیرانی ناوچەکە بەڵام تورکیا پشتیوانی پان تورکیستە توندوتیژخوازەکان دەکات و ئاگری شەڕ گوڕ دەکات و پەکەکەش لایەنگری پان کوردەکان دەکات و بە هەناردنی ئەندامانی چەکداری خۆی بۆ نێو جەرگەی شەڕەکە مۆرکی توندوتیژخوازی لێدا. ئەم کردەوەی هەردوو لا ناکۆکە لەگەڵ سیستمی جیهانی و ویستی رێکخراوی نێودەوڵەتی.

هەندێکی دیکە لە پان کورد و ناسیۆنالیستەکان بەم بیانووەو کە حەشیمەتێک لەکوردان لە قەرەباخ دەژین و هەروەها بۆ دژایەتی کردن لە گەڵ تورک و ئازەرییەکان پێیان خۆشە ئەرمنیا سەرکەوێت و قەرەباخ لەسەر نەخشەی ئەم وڵاتە بێت. بەڵام دەبێت بگوترێت کە راستییە مێژوویەکان پیشان دەدەن کە کوردەکان لەم ناوچەیە بوونەتە دوو بەشەوە: موسڵمان و ئیزدی. موسڵمانەکان هەر لەسەرەتا و لەسەردەمی سۆڤیەت رایانگەیاند وەک ئازەرییەکان موسڵمانن و پشتیوانی لەئازەربایجان لەدژی ئەرمنیا دەکەن و کوردانی ئیزدیش کە لەدەست کوردانی موسڵمان ئازاریان بینیبوو پشتیوانیان لەئەرمنیا کرد بەڵام ئەوڕۆکە ژمارەی کورد لەم ناوچە لەوانەیە نەگاتە سەد کەسیش. زۆرێک لەکوردان لەدەست ستەمی ئەرمنییەکان بۆ ئەوروپا هەڵاتن و کوردانی ئازەربایجانیش بە هۆی سەرکووت و ئاسمیلە توانەوە و ئێستا بوونەتە ئازەری.

ئەوڕۆکە هەر ئەو کوردانە تەنانەت کوردیش نازانن و زمانی فەرمی رێکخراەکەیان تورکییە. کۆن بە کۆن بەدوای بینینەوەی کوردن . خاڵی گرنگی دیکە ئەوەیە کە ئەم کەشە ناخۆشە ئیسرائیلیش یارمەتییە زۆرەکانی بۆ ئازەربایجان دەنێرێت و بەرپرسانی ئازەربایجانیش سپاسی رێک پێکانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل دەکەن کە ئەرمەنییەکان دەکاتە ئارمانج. سەیرە ئەوەیە پان کوردەکان و پان تورکەکان بوونی ئەندامانی ئیسرائیل بە مەبەستی ئاڵۆزکردنی ناوچەکە ئیدانە ناکەن. تەنانەت کەسانێکیش کە تازە پەیوەندی باشیان لەگەڵ ئەم پان کوردانە لەدژی سەروەری خاکی ئەم وڵاتە دەست پێکردووە، زۆر بە تین و گۆڕترن لەوان و داخوازی دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی قەرەباخ دەکەن!

لەهەر بوارێکەوە بۆچوون و ویست و سیاسەتەکانی پان کوردەکان یا پان تورکەکان دەگەوێتە خانەی شەڕ، توندوتیژی و خۆێنڕشتن. دەبێت بەم کەسانە بگوترێت کە خەونەکانیان کاڵن و بەم کارانە بەس ئیشی بێ سوود و بێ ئەنجام دەکەن.

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب