بوونی داعش لە ئەلتەنف؛ راستی یا بانگەشە؟

  • ۳ سال قبل

لەبارەی بنکەی ئەمریکی ئەلتەنف لە بیاوانەکانی سوریاش پرسیاری بێ وڵامی زۆری بەجێهێشتووە، دەوڵەتی سوریا و رووسیاش بوونی ئەم پێگەیە نایاسایی دەزانن. بۆ ئەلتەنف بۆ ئەمریکییەکان گرنگی زۆری هەیە؟ سەربازانی ئەمریکی لەوێ چ دەکەن؟ بۆ کێ لەوێن؟ بۆ دووبارە سەرهەڵدانی داعش دەبینینەوە؟ ئایا ئەلتەنف بەڕاستی خاڵی دەستپێکردنی داعشە؟

هۆکاری گرنگایەتی بنکەی ئەلتەنف بۆ ئەمریکا چییە؟

بنکەی ئەلتەنف بەگشتی لەنێزیکی 20 کیلۆمەتری دەروازەی سنووری ئەلتەنفدایە. ناوچەیەکی 55 کیلۆمەتری بێ شەڕ کە لەسەر ڕێگای سنووری نیوان ئێراق و ئەردەندایە و گەورەترین رێگای بەغا – دەمشقی تێدا تێپەڕ دەبێت. ئەمریکا بە کۆنترۆڵ کردنیئەم گەوە رێگایە دەیەوێت دڵنیا بێت چەک لەئێرانەوە بۆ سوریا لەڕێگای زەوینەوە هەناردە ناکرێت. ئەمە بۆ ئەمریکا گرنگی ستراتژیکی هەیە، چوونکە بارەکان و هەرجۆرە گواستنەوەی ئاسمانی ئێران زۆر ئاسانتر دەناسرێتەوە و بە ئارمانجێکی ئاسانە بۆ هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل. هێزەکانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لەبنکەی ئەتەنف وەک خاڵی هاتنە ناوەوە بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆن لەسوریا کەڵک وەردەگرن. دەسڕاگەیشتن بەم بنکەیە لەبەغا و ئەردەنەوە ئاسانە.

هەم دەوڵەتی سوریا و هەم بەرپرسانی رووسیا دەڵێن گرووپە تێرۆریستیە چالاکەکان لەناوچەکە لەبنکەکە وەک بنکەیەکی ئەمن بۆ ئەنجامی چالاکیەکانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت و گرووپەکانی سەر بە ئێران لە ئەبووکەمال کەڵک وەردەگرن. هێز جێگیرەکان لەم بنکەی پشووتری داعش لەئەلتەنف کە هەرجۆرە جێگیربوونی سوپای عەرەبی سوریا، گرووپە نوێنەرەکانی ئێران و هێزەکانی رووسی لەنێزیکی ناوچەی ئەلتەنف دەدەنە بەر هەڕەشە، چالاکانە پارێزوانی لەم بنکەیە دەکەن. پاساوی فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە لەمبارەوە ئەوەیە کە هێزەکانی دەوڵەتی سوریا و هەروەها هێزەکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئێرانەوە لەسوریا هەڕەشەن بۆ سەر گرووپە شۆڕشگێڕە نەرم و نیانەکان کە ئەمریکا پاڵپشتیان دەکات و هەروەها هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا کە بنکەکەدا جێگیرن.

نەوت، شۆڕشگیڕەکانی ئێڕان، ئاژاوە و ئامرازی گوشار

لەگەڵ ئەوەی کە دەوڵەتی ترەمپ باسی ئەوە دەکات کە دەیەوێت هێزەکانی لەسوریا بکشێنێتەوە و سەرکەوتنی داعش رابگەینێت بەڵام لەبارەی چالاکی سەربازانی ئەمریکایی کە لەئەلتەنفن پرسیاری زۆر هەیە.

بوونی گرووپە شۆڕشییەکانی سەر بە ئەمریکا وەک مەغاویرە ئەلسەورە یەکێک لە هۆکارەکانە. بە پێی راپۆرتێک کە بڵاو کراوەتەوە بەدواداچوونانی ئۆپراسیۆنی دژە داعش لەبەروارەی چواری ئووتی ساڵی 2020 بەرپرسانی ئۆپراسیۆنی دژە داعش دەیانەوێت کە ژمارەی هێزە نوێنەرەکانیئەمریکا لەسوریا دوو هێندە بکەن و کۆتایی بە پەروردەی یەکینەکانی پاسەوانی کێڵگە نەوتییەکان 2200 کەسی لەوێ بێنن.

لەم راپۆرتەدا ئاماژە بە داهاتە نەوتییەکانی ناوچەکەش کراوە کە هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا لەپاڵاوتن و فرۆشی سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریا لە کەناراوەکانی رۆژهەڵاتی فورات لەگەڵ ئەمریکا هاوکاری دەکەن و ئەم دوایانە گرێبەستێکیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی لە سێبەری دڵتا کرسنت / هیلالی دڵتا واژۆ کردووە. هێزەکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن ئەمریکاوە لەوانەی 30 هەزار بەرمیل نەوت لەرۆژێکدا بەرهەم بێنن و تا دابەزینی ئەم دوایانەی نرخەکان نێزیکەی 3 ملیۆن دۆلار لەرۆژێکدا داهاتیان هەیە.

هەروەها لەم راپۆرتەدا وتراوە: هەرچەند هێزە کوردیەکانی پاڵپشت کراو لەلایەن ئەمریکاوە بوونی ئاسایشی خۆیان لەنێزیکی کێڵگە نەوتییە گەورەکانی نەوت و گاز لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەهێز کردووە، بەڵام ئەوان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی کە سەرکردەکانی هێزەکانی سوریای دێمۆکرات هێشتا گرێدراویان لەیەک شوێنن. ئەم خاڵە ئێمە دەخاتەوە بیری هاوکاری کۆمپانیای نەوتی لەسێبەری ئەمریکا کە بەهاوکاری لەگەڵ هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک بە سەرۆکایەتی کوردان بۆ پاڵاوتن وفرۆشتنی نەوتی سوریا چالاکن. ئەم هێزە بە سەرۆکایەتی کوردان بەشێکی گەورە لە کێڵگەکانی نەوتی وڵات و زۆبەی کێڵگە نەوتییەکانی سوریایان داگیر کردووە و بۆیە هەڕەشەیەکی رژدن بۆ سەر ئابووری سوریا.

هۆکاری دیکە کە دەوڵەتی ئەمریکا لەوانەیە بیورووژێنێت هۆکاری مرۆییە چوونکە دە هەزار پەنابەر و خەڵکانی بیاوان نشین لەناوخۆی ئەم ناوچە بێ شەڕانە دەژین، کە ملیشیاکانی داعش دزەیەکی زۆریان تێدا هەیە ە بە قسەی بەرپرسانی سوریا خاڵی دەستپێکردنی هێرشەکانی داعشە. بەرپرسانی ئەمریکا لەوانەی بڵێن ئەم پەنابەرانە ساڵانێکی لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادان بۆیە سەربەست هێشتنەوەیان لەوانەی رووبەڕووی مەترسیان بکاتەوە بۆیە لەوێ دەمێننەوە.

ژەنراڵ جۆزف وتل یەکێک لەفەرماندە پلە بەرزەکانی ئەمریکا لەرۆژهەڵاتی ناوین جەختی کردەوە کە گرنگی ستراتژیکی بنکەکە بۆ بەرەنگار بوونەوە چالاکییەکانی ئێرانە. بە قسەی ئەو: پێگەی ئەلتەنف ئەوەندە گرنگە کە پێش لە دەسڕاگەیشتن و قایم بوونەوەی پێگەی ئێران دەگرێت. ئەم بنکەیە دڵی ئەوە شوێنەدایە کە ئێران هیوادارە هیلالی شیعی تێدا دروست بکات و پردێکی بەردەوامی زەوینیە کە ئێران لەڕێگای ئێراق و سوریاوە دەبەستێتەو بە لۆبنان.

بەرپرسانی ئەمریکی هەروەها دەڵێن کە بوونی ئەوان لە ئەلتەنف دەتوانێت گورزیکی گوشار بێت بۆ دانوستاندنی گرێدراو بە ئەنجامەکانی شەڕەوە بێت. چوونکە سوریا، رووسیا، تورکیا و ئێران هەر هەموویان خوازیاری دەرچوونی ئەمریکان لەناوچەکە، ئەم بنکەیە دەتوانێت لە پێکهاتنی ئایندەی سوریا وەک ئامرازێکی گوشار بێت.

مغاویرئەلسەورە، دیلە ئازادکراوە داعشییەکان و هێزەکانی تایبەتی بەریتانی

هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ئەمریکا مێوانداری دەکات لە گرووپە شۆڕشگێڕەکانی وەک سوپای شۆڕشگێڕی کۆماندۆکان یا مغاویرە ئەلسەورە لەبنکەی ئەتەنفدا و بە نەرم و نیان ناویان دەبات و سەربازە ئەمریکییەکان بۆ شەڕ لەدژی داعش لەوەی پەروەردە دەکات. لەگەڵ ئەمەش ئەندامە جیابووەکانی ئەم گرووپە باس لەوە دەکەن کە هیزەکانی ئەمریکا جێگیر لە ئەلتەنف چەک بە داعش دەفرۆشن تا لە ئۆپراسیۆنی لەدژی سوپای عەرەبی سوری و هێزەکانی سەر بە ئێران لەناوچەکە بەکاریان بێنێن.

گرووپێکی دیکە لەجیابووەکانی مغاویرە ئەلسەورە دەڵێن: راهێنەر ئەمریکییەکان پەروەردەیان دەکردن تا لەژێرخانەکانی نەوتی و گواستنەوە و هەروەها کردەوەکانی دیکەی تێرۆریستی لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سوریا کردەوەی خراپ ئەنجام بدەن. جگە لە گرووپە شۆڕشگێڕیەکانی سەر بە ئەمریکا، هەروەها دەگوترێت کە ملیشیاکانی پێشووی داعش لە ئەتەنف هەن، هەرچەند هێزەکانی ئەمریکا دزەی ملیشیاکانی داعش لەنێوان ئاوارەکان لەوێ نکۆڵی ناکەن، بەڵام راپۆرتی زۆر پیشان دەدات کە گیروانی داعشی ئازادکراو لەلایەن بەرپرسە کوردەکانەوە لەئاستێکی بەربڵاودا گواستراونەتەوە بۆ ئەم بنکەی سەربازیەی ئەمریکا.

هێزەکانی رۆژئاوایش لەبنکەی ئەلتەنف هەن. هێزەکانی تایبەتی بەریتانی لەساڵی 2016 لەئۆپراسیۆنێکی شاراوە لەچاوی خەڵک لەگەڵ هیزە ئەمریکییەکان و شۆڕشگێڕەکانی سوریا چالاکن. ئۆپراسیۆنی شاراوەی بەریتانیا لەساڵی 2011ەوە دەستی پێکرد. کاتێک کە بەریتانیەکان یارمەتی شۆڕشگێڕە سەرەتایەکانیان دەدات و نیازەکانیان بەمەبەستی رووخاندنی ئەسەد دەنرخاند. هێزەکانی تایبەتی بەریتانی لەساڵی 2012 چالاکانە پەروەردەیان دا بە شۆڕشگێرەکان لەبنکەکانی ئەردەن. ئەمەی کە شۆڕشگێڕەکانی پاڵپشتی کراو گرێدرانێکی توندیان بە داعشەوە هەبوو بۆیان گرنگ بوو. سوپای ئازادی سوریا کە لەئۆپراسیۆنەکانی خۆی لەلایەن بەریتانیاوە پاڵپشتی دەکرا لەراستیدا تاکۆتایی ساڵی 2013 هاوپەیمانی داعش بوو و سەرەڕای ناکۆکی لەنێوان گرووپەکان، تا ساڵی 2014 لەگۆڕەپانی شەڕ هاوکاری دەکردن. ئەبوو ئەسیر، یەکێک لەسەرکردەکانی داعش لەساڵی 2013 بە کڕینی چەک لە هێزەکانی تایبەتی بەریتانی وتی: ئێمە لەگەڵ براکانی خۆمان لە سوپای ئازادی سوریا پەیوەندی باشمان هەیە.

 

لەساڵی 2015 راپۆرتی زۆر لەبارەی هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا بڵاو بووەوە کە جلی شەرڤانانی داعشیان لەبەر بوو و ئاڵای رەشیان دەشەکاندەوە، لەکاتێکدا کە هاوکات خەریکی شەڕ لەدژی سوپای سوریا بوون. راپۆرتەکان پیشانیان دا کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا چالاکانە، هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیکیان پەروەردە دەکرد و لەتەنیشتیان شەڕیان دەکرد. هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لەسالی 2019 درێژەیان بە ئۆپراسیۆنی زەوینی لەسوریا دا و ژمارەیان لانی کەم 120 کەس بوو.

هێزەکانی تایبەتی بەریتانیا لەساڵی 2020یش درێژەیان بە ئەرکە شاراوەکانیان لە سوریا دا. ئەوان هەروەها لەپاڵ هێزەکانی سوریای دێمۆکرات بە سەرۆکایەتی کوردەکان شەڕیان دەکر و لە ئۆپراسیۆنەکان لەناوچەی بورکاس ئامادە بوون. راپۆرتەکانی میدیا بەریتانیەکانیش باس لەوە دەکات کە هەندێک هێز بۆ پێشگرتن لە چالاکی شاراوەی رووسیا و ئێران هەنێردراون. هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لە ئەردەن و ئەلتەنف جێگیرن.

هۆکاری سەرهەڵدانەوەی دووبارەی داعش

هێرشەکانی داعش لە ئێڕاق و سوریا لەساڵی 2020 لەئاستێکی بەرزدا لەهەڵکشاندایە ئەم پیشان دەدات کە توانا و مەیلی داعش بۆ درێژەی هێرشەکان و گرتنەوەی شوێنەکانی ژێر دەسەڵاتی بوونی هەیە. داعش لەساڵی 2020 بەردەوام کوشتن، کەمین و مین دانانی لە رۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام داوە و بەرپرسی کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دێمۆکرات بووە. تا مانگی ئووتی 2020 ژمارەی 126 هێرشی داعش لەهەموو سوریا راپۆرت کراە. لەبەراورد بە 144 هێرش لە ساڵی 2019دا. هۆکارە باس کراوەکان بۆ ژیانەوەی داعش لەسوریا دەبێت لەچەندین پێگەی لێک ئاڵاو تێبگەین. هێزەکانی دێمۆکراتیکی سوریا بە سەرۆکایەتی کوردان زیاتر لە 600 شەڕکەری داعش و 15000 لایەنگری ئەم گرووپەیان لە کەمپی ئەلهۆل ئازاد کردووە. جگە لەمە 785 شەڕکەری داعش لە ئەنجامی گولەبارانەکانی تورکیا لە عەین عیسا هەڵاتوون. هۆکاری دیکە بۆ گەورە بوونی داعش ناکۆکی توند لەنیوان هەسەدە و هۆزەکاندایە لەدێرەزوور دوای تێرۆری چەندین سەرکردەی توانای هۆزە عەرەبەکان. هەسەدە تورکیا و ئێران و هاوپەیمانەکانی تاوانبار دەزانێت و دەڵێت کە لەرێگای هەندێک لە ئەندامانیانەوە لە دێرەزوور بە مەبەستی ناسوقامگیری کەڵک وەردەگرن.

هەرچەند لەساڵی 2019 دوای گرتنەوەی دواین سەنگەری داعش لەشەڕی باغۆز سەرکەوتن بەسەر داعش دا راگەیەندرا، بەلام وادیارە ئاستی هێرشەکانی داعش لەهەڵکشاندایە. ئەو نەخشانەی کە گریگوری واترز ئامادەی کردووە شوێنی رێکی هێرشەکانی داعش و چۆنییەتی بڵاوەکردنی لەناکاویان لەشوێنی هێرشەکان لەناوچەی ئەلتەنف/ئەبووکەمال بۆ ناوچەی دێرەزوور – ئوقریبات (ناوچەیەک کە لەساڵی 2017 لەلایەن سوپای سوریاوە ئازاد کرابوو) لەساڵی 2020 و هەروەها توندتربوونەوە وبەردەوامبوونیان پیشان دەدات.

لەگەڵ شرۆڤەی ئەم نەخشانە، رەوتێکی سەیرمان بینی، وادیارە هێرشەکانی داعش لەناوچەیەکە کە لەلایەن سوپای عەرەبی سوریا کۆنترۆڵ کراوەتەوە. هێرشەکانی دیکەی داعش بۆ سەر هێزەکان بە نوێنەری ئێران لەئەبووکەمال تا دێرەزوورە. هەروەها ژمارەیەکی لە هێرشەکانی داعش لەناوچەکانی ژێڕ کۆنترۆڵی هیزەکانی سوریای دێمۆکرات روو دەدا کە لەناوچەی دێرەزوور کۆبوونەوتەوە. وادیارە ئەم هێرشانە بەئاسانی سەرکردەی هۆزە دژبەرەکانی رێکەوتنی نەوتی هەسەدە و ئەمریکایان کردبێتە ئامانج.

ئایا بەڕاستی ئەلتەنف خاڵی سەرەتای هێرشەکانی داعشە لە ناوچەکە؟

زۆرێک پێیان وایە کە بنکەی ئەلتەنف وەک خاڵی دەستپێکردنی هێرشەکانی داعشە لەناوچەکەدا. وادیارە کە هەمووکەس پێی وایە کە هێرشەکا گۆماناویەکان (باس کراو و بەستراوە بە داعش) لە ئەلتەنفەوە ئەنجام دەدریت. لە ئەلتەنف ئاوارە و ملیشیاکانی سەر بە داعش وەک مغاویرە ئەلسەورە بوونیان هەیە کە لەگەڵ داعش هاوکاری دەکەن و لە شێوی چالاکی هاوشێوی کەڵک وەردەگرن. ئەم گرووپانە ئەوڕۆکەش لەلایەن سەربازانی ئەمریکایەوە پەروەردە دەبینن. ناتوانرێت ئەم راستییە نکۆڵی بگرێت کە شەڕکەرانی داعشی هەڵاتوو یا ئازاد کراو تەڤلی ئەم گرووپە بوونەتەوە. جیهادیە ئازادکراوەکان زۆرتر سەر بە داعش و گرووپە هاوشیوەکانن. هیزە تایبەتەکانی بەریتانیا بەم هۆکارە لەدۆخی ئۆپراسیۆندا، لەئەردەن و ئەلتەنف جێگیرن و لەوێیەوە چالاکییەکانیان دەست پێدەکەن. لەبارەی چالاکییەکانیان لەسوریا زانیاری کەم لەبەردەست دایە. چوونکە ‌هێزە تایبەتەکانی بەریتانیا لەسەر یاسای قەدەخە لێدوان دەدەن و لەژێر سیاسەتێکی توندوتۆڵدا دەجووڵێنەوە. شاردنەوە بۆ ئەم هێزانە ناچاریە.

 

لێدوانی ئەندامانی هەڵاتوو، بەرپرسانی رووسی و سوری و هێماکانی دیکە پێمان دەڵێن کە لەم بابەتەدا هەموو یەک شوێن پیشان دەدەن: ئەلتەنف بۆتە شوێنی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکیە کۆمان لێکراوەکان. دەکرێت بگوترێت کە داعش و گرووپە شۆڕشگێڕیەکانی سەر بە ئەمریکا یا چالاکی شاراوەی هیزەکانی تایبەتی بەریتانیا کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لە پشتەوەی ئەم هێرشانەدایە.

سەلماندنی ئەمە یا دەرخستنی هۆکاری سەرەکی ئەم ئیشە زۆر دژوار نییە، بەلام هەموو دەرکەوتەکان ئەلتەنف پیشان دەدەن. و تەنانەت گەر بسەلمێت هەموو خەڵک ئاگایان لەم تاوانانە نابێت. لەهەمانکاتدا، کاتێک باس لەبارەی ئەم هەڕەشانەی رۆژانە دەبێت کرداری سەرەتایی سوپای ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین لەبەر چاو بگیردرێت. ئەمریکا پێشینەی دوور و درێژی لەمەڕ تێرۆریزمی پاڵپشتی کراوی دەوڵەت و هاوکاری لەگەڵ گرووپە جیهادیە تێرۆریستەکان و رادیکاڵان هەیە. سەلماندنی ئەم چالاکیانە زیاتر لەساڵانی دواتردا دەکرێت. گەر رۆژێک هەواڵ لەبارەی هاوکاری شاراوەی داعش و ئەمریکا لەرێگای ئاشکراکردن لەمیدیاکاندا بلاو ببێتەوە، لەبارەیانەوە پرتووک نووسرا و دێکۆمێنتار دروست کرا پێتان سەیر نەبێت.

نووسینی: هدویگ گوئیجپرز

۱.https://southfront.org/isis-in-al-tanf-propaganda-or-reality/

 

حضور داعش در التنف؛ واقعیت یا تبلیغات؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب