کوردی/باجگرتنی پەژاک چی بەسەر وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لەناوچە کوردنشینەکان هێناوە/3

  • ۴ سال قبل

باجگرتن سەرچاوەیەکی گرنگی دارایی پەژاکە

بەگوێرەی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، باجگرتن بەمەبەستی دابینکردنی دارایی چالاکییە گروپە تێرۆریستییەکان، یەکێک لە شێوازە باوەکانە لەنێو ئەم گرووپەدا. دژوارتربوونی رێبازی دابینکردنی دارایی وەک پشتیوانی دەوڵەتەکان و دزینی پارە، گرووپە تێرۆریستییەکانی بەرەو باجگرتن هان داوە. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، لە دوو دۆسیەی پێشوو، لەسەر بنەمای بەدواچوونی لەگۆڕەپانەکەدا و ئەو زانیاریانەی کە پێی گەیشتوو لەکوردستانی ئێرانەوە، نموونەی باجگرتنی گرووپە تێرۆریستییەکەی پەژاکی بڵاو کردەوە. لەم دۆسیە نوێیە، بابەتی باجگرتنی پەژاک، بارمتە گرتنی فەرمانبەرانی کۆمپانیای رێگا و بانی ێبوار لە 8ی پووشپەڕی 1391ە کە زانیارییەکانی ئەم دوایانە گەیشتووتە دەستی چاودێر.

پرۆژەی رێگاوبانی نزار – تەنگی سەر لەسنە، لەبەرواری باس کراوەدا، پەژاک باج و بارمتەی گرتووە.

سەرچاوەکان لەگۆڕەپانەکەدا و هەروەها کرێکارەکانی ئەو پرۆژە ناوبراوە بەپەیامنێری چاودێریان وت کە ئەندامانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک بەهاتن بۆ شوێنی کارگەکە لەسەر رێگای نزار – تەنگی سەر ( رێڕەوەی کامیاران – سنە) هاوکات لەگەڵ ترساندن و تۆقاندنی کرێکاران و کارگەکە و بێ ڕێزی بە تاکەکان، دوو کەسیان لەفەرمانبەرەکانی کارگاکەیان رفاند کە بەرپرسی کڕین بۆ کارگاکە و هەروەها برای خاوەن کۆمپانیاکە بوو. ئەندامانی پەژاک کە ئەم ئیشەیان بۆ بزووتنەوەی کوردی بە باش نرخاندووە! دوای بارمتە گرتن، ویستی خۆیان لەسەربنەمای وەرگرتنی 30 ملیۆن پارە بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە بەنامەیەک بە سەر رووپەلی فەرمی ئەو گرووپە و مۆر کراو، داوەتە دەستی فەرمانبەرەکانی دیکە و هەڕەشەیان کردووە کە «ئەگەر خوازیاری گەڕانەوە و زیندوو ماینی ئەم کەسانەن هەرچی زووتر ئەم بڕە پارەیە ئامادە بکەن. »

یەکێک لەفەرمانبەرەکان بە پەیامنێری چاودێری وت:« دوانیوەڕۆی رۆژی یەکەم، هێزی تێرۆریستی پەژاک، لەرێگای مۆبایلی بەرپرسی کڕینی کارگاکەوە تەلەفۆنیان بۆ خاوەن کۆمپانیاکە کرد. بەرپرسەکە توانی کە بارمتەگیرەکان رازی بکات کە براکەی ئازاد بکەن و ئەکێک لەبارمتە گیراوەکان ئازاد کرا. هێزەکانی پەژاک، رۆژی دواتر لەرێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندیان بە بەرپرسی کۆمپانیاکەوە کرد و داواکەیان لە 30 ملیۆنەوە بۆ 3 ملیۆن و 500 هەزار تمەن کەم کردەوە و بەرپرسەکەش رازی بوو کە ئەم بڕە پارەیە بدات. بەڵام ئەندامانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە بەپێچەوانەی بەڵێنەکەیان کە دابوویان بە خاوەن کۆمپانیاکە، پارە نەختەکەشیان بە بارمتە گرت و خوزیاری بڕە پارەکەی دیکە بوون لە بڕی گشتی 30 ملیۆن (26500000تمەن) بۆ ئازادکردنی بارمتە گیراوەکە. لەکۆتایدا لەبەرواری 10/6/91 نێزیکی کاژێر 14 بەرپرسی کۆمپانیاکە ئەم پارەیە دا پێیان و یەکیک لە بارمتە گیراوەکانیان ئازاد کرد. بارمتە گیراوی دیکە رۆژی دیکە کاژێر 8ی بەیانی ئازاد بوو»

بەرپرسی کۆمپانیاکە بە تەلەفۆن و رۆیشتن بۆ دەزگا ئینتزامییەکان سکاڵای لەسەر ئەم کردەوەی پەژاکە تۆمار کرد و رایگەیاند ئەگەر ئەم رەوتە بەردەوام بێت چیتر لەپرۆژە ئاوەدان کردنەوەکانی ناوچەکە ئیش ناکات.

پرسیارێک کە بە خوێندنەوەی ئەم هەڵسووکەوتەی پەژاک دەگاتە مێشک، کاریگەری خراپی باجگرتنی پەژاک لەسەر ئاودانی و پەرەپێدانی ناوچەکەیە. رێگا و بان، ئاوەدانی، پەیوەند داین بە هێڵی ئاسنی و جادەیی وڵات و ناوچە، قوربانی تێرۆریزمی پەژاکە و ئەم گرووپە هەموو ئەم کردەوانە بەنێوی پاراستنی گەلی کورد ناودێر دەکات. لەناوبردنی دەرفەتی ئیش و کار و ئاسایشی سەرمایەگوزاری، پاراستنی گەلی کوردە؟ هاندانی گەنجان بۆ کۆڵبەری، پاراستنی کوردانە؟ بۆ دەوڵەتی ئێران لەبارەی ئەم کردەوانەی پەژاک، کاردانەوەی مافی توند و ئاستەنگ کەری نییە؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب