کوردانی سوریا لەسیاسەتی دەرەکی ئەمریکا: ستراتژی درێژخایەن یا کەرەستەی سیاسی؟(بەشی كۆتایی)

  • ۳ سال قبل

نووسەر: لارا عەزیز

ناوەندی لێکۆڵینەوەی قەیران و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان

لەلایەن چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە وەرگێڕدراوەتەوە

ئەنجام

ململانێ سوریا ناکۆکی ناوچەیی و نێودەڵەتی بە هۆی دەستێوەردانی زلهێزەکان پیشان دەدات. هەوڵ بۆ دزەی ناوچەیی لەنێوان یاریزانە جۆراوجۆرەکان بووە هۆی قورۆخ بوونی ئەم ململانێیە. کوردانی سوریا کە لەنێوان ئەم زلهێزانە کەوتوونەتە ژێر گوشارەوە، بڕوانیان بە ئەمریکا کرد، بە هیوای ئەوەی کە ئازادی و ئۆتۆنۆمییان پێ بدات. بەڵام وادیارە ئەمریکا جارێکی دیکە بوو بە دۆستێک کە جێ متمانە نییە. ستراتژی ئەمریکا لەسەر بنەمای رێگا پێشان دان لەپشتەوە بە هۆی لاواز بوونی لەسوریا شکستی هێنا و سنووردار بوو بە سیاسەتی هەرێمی و پرسە ناوچەیەکان. هاوپەیمانی کورد لەگەڵ ئەمریکا وەک  کەمینەیەک پەراوێزخراو خستیانیە نێو یاری دەسەڵاتی یاریزانانی کاتی لەبەشێکی بەربڵاو لەسوریا. گوشار لەسەر کورد هەموو کەسی تووشی سەرسووڕمان کرد. ئەمریکا بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆی کەڵکی لەکوردان وەرگرت و رووسیاش خوازیاری پاراستنی دەسەڵاتی دەمشق بوو. دواین لێدوانەکانی ترامپ لەبارەی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی سوریا لەلایەن ئەمریکاوە نیشانەی ئاڵۆزیەک بوو کە رەوتی رامیاری دەرەکی ئەمریکا هۆکاری بوو. رامیاری دەرەکی ئەمریکا لە پێشووتر نادیارتر و لێڵترە، ترامپ و راوێژکارەکانی پێچەوانەی یەکتر قسە دەکەن. ناکۆکی و نەبوونی هاوئاهەنگی بێگۆمان درێژەی دەبێت. چوونکە ترامپ بۆ خۆشی نازانێت چی دەوێت. نەبوونی ستراتژیەکی زەڵاڵی ئەمریکا بووە بە سەردەمێکی ئاڵۆز و ئایندەیەکی نادیار بۆ کوردانی سوریا و ئەم دەرفەتەشی بە رووسیا دا تا یاریزانێکی زاڵ لەناوچەکەدا بێت. زۆرێک لە کارناسان، رووسیا وەک ناوەندگەری نوێ لەناوچەکە دەبینن. رێککەوتنی سوریا – تورکیا پرۆژەیەی سیاسی کوردانی کردە ژێر خاکەوە، واتە دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی کوردان لەسوریا و ئەمریکای بەدڵنیایەوە خستە پەراوێزی دیپلۆماتیکەوە، ناوچەیەک کە ساڵانە ئەمریکا دەوری هێزەی سەقامگیری تێدا یاری دەکات. بە گشتی راونگەی سوریا لە گۆراندایە. مامەڵەی ئێستا بۆ خۆی ناکۆکی تێدایە. ململانێ سوریا سنووری دەسەڵاتی ئەمریکا لە پێکهاتەی نوێی نێودەوڵەتی پیشان دەدات. ئێستا ئەمریکای (هەژموون خواز) ناچارە لەسیاسەتی نێودەوڵەتی هێزە تازە پێگەیشتووەکان ببیندرێت. هەر بڕیارێک دەبێت بە رێکەوتنی سەلایەن بێت: رووسیا، ئەمریکا و تورکیا. بەڵام لەراستیدا ئەم گەڵالەیە پەسەندکراوی رووسیایە و ئەمریکا پەیامێک دەنێرێت کە تورکیا دەتوانێت بە ویستی خوی چالاکی بکات. (Barber, 2019). جیا لەمانە، تورکیاش بۆ پرۆژەی ناوچەی ئارامی لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە پشتیوانی لێکرا، چوونکە ئەردۆغان زۆر جار هەڕەشەی کرد دەرگاکان بەسەر ئاوارەکاندا بەرەوە ئەرووپا دەکاتەوە.

بڕیارەکانی ترامپ بووە هۆی ئەوەی تا هاوپەیمانانی ئەمریکا وەک ئیسرائیل هەست بکەن ئەمریکا دەتوانێت واز لەوانیش بێنێت و پشتیان بەتاڵ بکاتەوە. هەر ئەو بەڵایەی کە بەسەر کوردانی هێنا. ئەم خیانەتەی ئەمریکا لەسەر کوردان و هاوبەشەکانی دیکەی لەجیهانیش کاریگەری کرد. ئەم رێگا گۆڕینە کاریگەری لەسەر یەکێتی ئەورووپاش دانا چوونکە لەگەڵ ئەوانیش راوێژ و وتووێژی نەکردبوو. بۆ ئەمریکا گرنگە دووبارە پێگەی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و وێنەیەکی جێ متمانە بۆ خۆی ببینێتەوە. لەراستیدا، ئەگەر ئەمریکا نەیەوێت پۆلیسی جیهان بێت پێویستی بە هاوپەیمان نییە. لەبارەی کوردانی سوریا دەبێت ئاماژە بەم پەندی پێشینیانە بکەین کە دەڵێت: کوردەکان بێجگە شاخەکان هیچ دۆستێکی دیکەیان نییە. ئەم رەستەیە جارێکی دیکە سەلمێندرا و پێویستە بزانین بۆ ئێستا کوردەکان لەئاماژە دان بە ئەمریکا ئەم رەستەیە بەکار دێنین.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب