کاریگەری شەڕی پەکەکە – سوپای تورکیا لەسەر منداڵانی کورد لەتورکیا

نووسینی: پولین لاتیل و ئەجەم ئۆچووک

وەرگێڕان: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

چەند دیەیە کە پەکەکە و سوپای تورکیا شەڕێکی توندیان لەناوچە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتی ئەنجام داوە.

ئەم شەڕە ماوەیەکی کورد راگیر بەڵام لەساڵی ۲۰۱۵ دووبارە دەستی پێکردەوە. تا ساڵی ۲۰۱۲ نێزیکی ۴۰ هەزار کەس کوژران و لەساڵی ۲۰۱۱ تائێستا زیاتر لە ۵ هەزار کەس کوژرا و بریندار بوون کە ٪۶۶ سڤیل بوون.

بەگوێرەی راپۆرتی ئن جی ئۆی (مافی کەم نەتەوەکان) کوردەکان نێزیکی ۱۸٪ حەشیمەتی تورکیا پێک دێنن و گەورەترین کەم نەتەوەی نەتەوەیی و زمانی ئەو وڵاتەن. زۆربەی ئەوان لە رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ناوچەی ئانادۆلی ژیاون. ناکۆکی سیاسی و کێشەی ئابووری – کۆمەڵایەتی لەم ناوچەیە زۆر زیادن. دوای پێکدادانەکانی پەکەکە و سوپا لە دەیەی ۸۰ زیاتر لە یەک ملیۆن کورد ناچار بوون ناوچەکە چۆڵ بکەن.

دوای ئەوەی کە پەکەکە دوو ئەفسەری تورکی لەسووروچ کوشت، هێرشەکانی تورکیا لەدژی ئەو گرووپە داگیرسایەوە. پەکەکەش بە تەقاندندوەی مین رێگەی بۆ ئەم توندوتیژییە زیاتر کرد. لەنێوان ساڵانی ۲۰۱۴ بۆ ۲۰۱۵ قوربانی بوونی خەڵکی سڤیل ۸٪ زیادی کرد. زۆربەی ئەوانەش لەناوچەکانی نێزیکی سنوور سوریا کوژراون.

ناوەندی چاودێر لەبارەی جێبەجێ بوونە ناوخوییەکان پێش بینی کرد لەدێسەمبەری ساڵی ۲۰۱۴ تائێستا ۹۵۳۷۰۰ کەس لە تورکیا جێ بە جێ بوون. هەروەها نموونەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە راپۆرت کراوە، لەوانە کوشتنی بکری نادیار، رفاندن، بێ سەروشوێن کردن لەدەستگیرکردندا، کۆچی ناچاری، هەڵسووکەوتی خراپ، ئەشکەنجە، بێ ڕێزی و پاسەوانی ناچاری لەگوندەکان لەدژی پەکەکەیە.

کاریگەری شەڕ لە سەر منداڵان

بەگوێڕەی راپۆرتی دەزگای مافی مرۆڤ لەتورکیا، لەنێوان ۷ی ئووتی ۲۰۱۵ تا ۱۶ی ئووتی ۲۰۱۶ژمارەی۷۷ منداڵ لەپێکدادانەکاندا گیانیان بەخت کردووە. ۱۱یان لەئامەد، یەک لە هەکاری، ۶۳ لە شڕنەخ و ۲ لە مێردین. تەمەنی ئەم منداڵانە کەمتر لە یک ساڵ تا ۱۸ مانگ بووە. لەکاتی پێکداداندا منداڵان ئەم پێشلکاریانەی مافی مرۆڤیان لەبەرانبەر کراوە: بوونە ئامانج لەلایەن خاڵ پێکەکان، کوژران لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و ئەندامانی پەکەکە، پێشگرتن لە دەرمانی کەسانی بریندار لەلایەن هێزەکانی ئاسیش و نەبوونی توانا لە کۆنترۆڵی نەخۆشییە ئاسییەکان وەک یاو و سک چوون و ….

هۆکاری دیکەی مردن و برینداربوونی منداڵان تەقینەوەی مادە نەتەقێنراوەکان یا کەرەستە بە جێ ماوەکانی شەڕ بوو. وەک نموونە فورات سیمپیڵی ۱۳ سالان لەناوچەی سیلوانی ئامەد بە هۆی تەقینەوەی مینێکەوە کوژرا کە لەسەر ریگای تێپەڕبوونی پۆلیس دانرابوو. مینێکی دیکە لە ۱۴ ژانڤیەی ۲۰۱۶ لەباڵەخانەی پۆلیسی ئامەد بووە هۆی مردنی دوو پۆلیس و کچێکی ۴ سالان بە ناوەی مەولوود ئیرم.

بەگوێڕەی راپۆرتی ئەم ناوەندە، سەدان هەزار منداڵ، هەرزەکار و گەنج لەمەترسی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی شەڕدان وەک زامی جەستەیی، مردن یا زاماربوونی یەکێک لەئەندامانی ماڵبات، کەسوکار یا کەسانی دیکە، جیا بوونەوە لە ئەندامانی ماڵبات و دۆستان و کەسوکار یا گۆڕینی شوێنی ژیان و قوتابخانە. دەزگا جۆراجۆرەکانیش راپۆرتیان لەسەر ئەشکەنجە و گرتنی منداڵانی کوردیان لەلایەن بەرپرسە تورکەکانەوە داوە.

لەساڵی ۲۰۱۵، راهێنەرانی هەنگاو بۆ ئاشتی راپۆرتی دا کە ژمارەی ۳۲۵ منداڵ لەو ساڵە و بە هۆی شەڕە و لەناوچوونی ژێرخانە پەروەردەییەکان لەخوێندن بە جێ ماون.

هەروەها لەساڵی ۲۰۱۹، دوو لێکۆڵەری زانکۆی کۆچ هەندێ شتیان دەست کەوت لەبارەی ئاسایشی منداڵانی دانیشتووی رۆژهەڵاتی تورکیا و زانیان کە هۆکاری گرنگ مەترسیدارەکان بۆ تەندرووستی دەروونی منداڵانی دانیشتووی ناوچەکانی شەڕ زیادی کردووە. لە راپۆرتێکدا لەساڵی ۲۰۰۴ دەزگای هۆنەر و کلتووری باساک وتی: کۆچبەرانی ناچاری منداڵانی کورد کێشەی وەک نەبوونی سازگاری زمانی، پەیوەندی، تەندروستی دەروونی ناوەتەوە و لەنێوان ۱۹۸۶ تا ۲۰۰۵ وازهێنان لە خوێندنی پەرەپێداوە.

لەساڵی ۲۰۱۷، ئیدارەی کمیسیۆنی باڵای رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ مافی مرۆڤ راپۆرتێکی بڵاو کردەوە و رایگەیاند بەرپرسانی تورکیا بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی کەسانی سڤیل دووری دەکەن، دانیشتوانی ناوچەکە تاوانبار بە پشتگری لەتێرۆریزم دەکەن و رێگا نادەن کاربەدەستانی ئەم رێکخراوە بڕۆنە ناوچەکە.

راگەیاندنە دەوڵەتییەکان و پچڕانی ئەنتەرنێت لەنێواقن ۷ی ئووت ۲۰۱۵ تا ۱۶ی ئووتی ۲۰۱۶ بووە هۆی ئەوەی کە هیچ هەواڵێک نەوەشێتەوە. لەساڵانی دوائیدا لەبارەی سەرکوت کردنی راگەیاندنەکان لەتورکیا راپۆرتی زۆر بڵاو بوونەتەوە.

تورکیا لەهەوڵی بۆ ئامانج گرتنی شەرڤانانی پەکەکە لەودێوی سنوورەکان، لەساڵانی دوائیدا هەندێک هێرشی ناوخویی ئەنجام دا. ئەم هێرشان بۆتە هۆی کۆچ بەر بوونی زیاتر لە ۱۸۰ هەزار کورد لەباکووری رۆژهەڵاتی سوری کە ۷۰ هەزاریان منداڵن. بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی نێودەوڵەتی، نێزیکی ٪۷۵ ئاوارەکان ژن و منداڵ بوون کە بەچاوی خۆیان تەقینەوە و لەناوچوونی ژیانیان لەگۆڕەپانی شەڕدا بینیوە. بێجگە لەمانە، هەندێک لەکارناسان ئاماژەیان بە نەبوونی لێکۆڵینەوەی تێر و تەسەلی ئاکادێمیک لەبواری ئاگاداری سەرەتایی تەندرووستی لەتورکیا کردووە بە تایبەت دەستنیشانیان کردووە کە لەبواری درەنگی لەگەورەبوونی بەرچاوی منداڵان کێشە زۆر هەیە. بەگوێڕەی دەزگای پێداچوونی حەشیمەت گرێدراوی زانکۆی حاچەت تەپە لەساڵی ۲۰۱۸ بەداداچوون بۆ ئاوارەکانی سوریا لەتورکیا پیشان دەدات کە ٪۱۷ منداڵانی ئاوارەی خوار ۵ ساڵ لەچاو تەمەنیان زۆر کورتن و ئەمە بە هۆی نەبوونی خۆراکی تەواو و باشە لەکاتێکیدا ئەم رێژەیە بۆ منداڵانی تورک ۶ لەسەد بوو. لەبارەی دۆخی دەروونی و جەستەیی منداڵانی کوردی سوری لەسنوورەکانی هاوبەش لە گەڵ تورکیا لێکۆڵینەوە زۆر کەمە.

ئەنجام

کەمبوونی زۆری لێکۆڵینەوە و ئامادەبوونی میدیایی بۆتە هۆی ئەوەی تێگەیشتنێکی دروست لەدۆخی حەشیمەتی ناوچەکە لەگوڕەپاندا نەبێت بەتایبەت لەبارەی منداڵانێک کە ئەنجامەکانی شەڕ دەیانگرێتەوە. لەکاتێکدا کە رێکخراوکانی مافی مرۆڤ لەهەندێک ناوچەدا هەندێک هەوڵیان ئەنجامیان داوە، پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی قووڵی چۆنایەتی و چەندایەتی لەبارەی کاریگەری شەڕ لەسەر منداڵانی ئەو ناوچەیە هەیە. زۆرتر لێکۆڵینەوەی ئاکادمیکیش گرنگی بە کاریگەری کۆچی ناچاری لەسەر گەورەبوون و تەندروستی منداڵان لەریزی یەکەمدا دەدات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب