کارناسێکی تورکیا: ئەنکەرە و قەفقازی جاشوور جێگای متمانە نیین

  • ۲ سال قبل

ئاگرێک کە لە 27ی سێپتەمبەری ساڵی 2020ەوە لەقەرەباخ ناوچەی ناکۆکی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمنیا دەستی پێکرد بوو جارێکی دیکە بەرواڵەتی کوژاوەتەوە و لایەنی شەڕ گەڕاونەتەوە سەر مێزی گفتگۆ. ئەم گۆڕانکارییە رووداوێکی نوێ نییە. لەکای رووخانی سۆڤیەتەوە، ئەم ناوچە جار جار پێکدادانی دوو وڵاتی تازە سەربەخۆی لەسۆڤیەت و رەوتی دانوستاندن و رێکەوتنی لەنێوانیان دا بە خۆیەوە بینیوە. بەڵام پێکدادانەکانی ئەم دەیەیە زیاتر لەوەی کە دوو لایەنە بێت  لایەنی شاراوە و نوێنەرایەتی هەبوو. چوونکە قەرەباخ دوای رووخانی سۆڤیەت بووە یەکێک لەگرنگترین هۆکارە بەکاریگەرەکان لەسەر ژئۆپۆلتیکی قەفقاز و مامەڵە سیاسییەکان و ئاسایشییەکانی نێو ناوچە و هێزە دەرەکییەکان بووە. بۆیە لەبارەی شەڕی ئەم دوایەوە لەقەرەباخ هەرچەند بیرۆکەی سەرەکی، خۆجێی بوونی شەڕ، بیرۆکەی نوێنەرایەتی بوون و بوونی هۆکاری سێیەم بۆ جووڵەی شەڕ لەناوچەش بوونی هەبوو.

بەتایبەت لەم شەڕەی دوایدا بوونی ئاشکرای تورکیا، پرسیاری لەبارەی مەیلی ئەنکارا لەشەڕی قەرەباخدا دروست کردووە. تورکیا بەهۆکاری سیاسی، کلتووری و میژووی هاوپەیمانی کلاسیکی ئازەربایجان دەناسرێت. بەڵام هەڵوێستی ئەم دوایەی تورکیا لەبارەی شەڕی قەرەباخەوە تەنیا لایەنی پشتیوانی لەکۆماری ئازەربایجان نەبوو، بەڵکوو شێوازێک لە ستراتژی بۆ ئەم وڵاتەی پێوە دیار بوو. [1]. لەراستیدا لەتەنیشت حەزی کلاسیکی تورکیا لەبارەی پشتیوانی لەباکوو بە هۆی پەیوەندی کلتووری و خێڵەکی ، یا تۆڵەسەندنەوە لە ئەرمنیا بە هۆکاری دوژمنی مێژوویی لەبارەی کوشتنی ئەرمەنییەکان لەئمپراتووری ئۆسمانی 1915، دەتوانرێت مەیل و ئارمانجی نوێ بۆ ئەنکارا لەم شەڕەی دوایدا لەقەرەباخ وێنا بکریت. واتە دەبێت بپرسرێت چ شتێک لەناوچەکە لەبەرژەوەندی یا خود بە زیانی تورکیایە کە دەبێتە هۆی ورووژاندنی ئەم شەڕە دواییە.

مەیلەکانی قەفقازی ئەنکەرە

مەیل و ئارمانجی تورکیا لەبارەی قەرەباخ دەکرێت لەچەند ئاستدا شرۆڤە و بنرخێندرێت. یەکەم خاڵی گرنگ کە قەڵمبازی گشتی سیاسەتی دەرەکی ئەنکەرە پێک دێنێت و رێڕەوی جووڵەی ئەم وڵاتە لەقەیرانی کلاسیکی قەفقازی باشووری پیشان دەدات، ئیشتیای زۆری تورکیا بۆ پەرەپێدانی قوولایی ستراتژیک لەناوچە دراوسێیەکاندایە کە بریتین لە قەفقازیای باشووریش. سیاسەتێک کە بووە هۆی ئەوەی ئەم وڵاتە لەم دەیەیەدا لەگەڵ دراوسێیە ناوچەیی و هاوبەشە دەرەکییەکانی کە لە گۆڕانکاری ناوچەیی لەسوریا، ئێڕاق، قبرس، لیبی، مسر و … هابەرژەوەندین تەنانەت هاوپەیمانی ناتۆیی خۆی، تووشی ناکۆکی و ململانێ بێت.

لەلایەکی دیکەوە دەبێت سەرنج بۆ خاڵەش بدرێت لەمانگانی دوایدا لەدوای گۆڕەنگاریەکان لەشەڕی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی رژدی رووسیا لەبەرانبەر پێشڕەویەکانی تورکەکان لەناوچە کوردنشینەکان، تورکیا جارێکی دیکە خۆی لە شەڕی سوری لەهەڵوێستێکی لاوازدا دەبینێت. لەشەڕی پێشووتری قەرەباخ لەساڵی 206ش، ئەنکەرە بەدوای لەناوبردنی سۆخۆی 24 لەنۆڤەمبەری 2015 و ململانێ رژد لەپەیوەندی لەگەڵ رووسیا، ئاشکرا هەوڵی بۆ گواستنەوەی قەیرانی سوریا بۆ قەرە باخ دا. ئەم لەکاتێکدایە کە رووسیا توانیویە لەساڵانی رابردوودا هاوسەنگی لەناوچەکە پێک بێنێت کە هەردوو لایەنی ئەرمنیا و کۆماری ئازەربایجان حەزیان لە پەیوەندی زیاتر لەگەڵ رووسیا بێت.

هەرچەندە کە وادیارە ئەنکەرە تێگەیشتووە لەکەشی نوێ لەبواری رکابەری لەقەفقازی باشووری. ئەمە لەکاتێکدایە کە ناکۆکی مێژووی لەنێوان تورکای و ئەرمنیا کە لەم سالانەی دوایدا بە پشتڕاست بوونەوەی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان بەدەستگی ئمپراتووری ئۆسمانی لەساڵی 1915 لەئەمریکا و هەندێک وڵاتانی ئەورووپی، توندتر بۆتەوە پشتیوانی لەئازەربایجان لەم قەیرانەی قەرەباخدا، بەرەدەوام یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی هاوکاری تورکیا لەگەڵ ناوچەی قفقاز لەسەر توانای ئەنکەرە بووە.

لەساڵی 2001ەوە ئەنکەرە چەند خول هەوڵی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەگەڵ ئەرمنیا هەبووە. بەڵام پەیوەندییەکانی ئەم دوایە لەنێوان عەرەبستان و لابی ئەرمەنییەکان کە لەگەڵ پەسەندکردنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکەکەنەوە لەئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی، ململانێ هێز لەنێوان تورکیا و عەرەبستان لەقەفقازی باشوور تۆختر بۆتەوە. لەراستیدا شایانی باسە جووڵەکانی عەرەبستان و ئەمارات وەک رکابەری ئایدیۆلۆژیکی تورکیا لەناوچەکە دەتوانێت ببێتە هۆی پێکهاتنی سیاسەیت قەفقازی نوێ بۆ تورکیا.

دەرئەنجامەکانی دەستێوەردان لەقەفقازیا

  • شەڕی ئەم دوایە جارێکی دیکە ناکۆکی خێڵەکی – ئائینزایی لەناوچەکەوە وەژاندەوە و تۆختری کرد. شیمانەی بەردەوامی توندتر بوونەوەی ئەم دژایەتییانە کە ئاسایشی ناوچەکەی خستۆتە مەترسیەوە هەیە. بەتایبەت ئەگەر مەرجێکی نوێ کە شەڕی ئەم دوایانەش لەبەرژەوەندی ئازەربایجاندا داگیرساندووە، سەقامگیر بێت مەرجەکان بۆ ئەرمنیا، لەدوای زاماربوونی هەستی نەتەوەیی ئەرمنیەکان و لاهەمانکاتدا قەیرانی ئابووری کە لەساڵانی رابردوودا ئێروانی گرتۆتەوە، دژوارتر بووە و شیمانەی رووخانی دووبارەی دەوڵەتی بەرز دەکاتەوە.
  • لەدەیەی رابردوودا بەهۆی سەرنەکەوتنی گرووپی مینسک، رووسای لەدەوری نێوەندگەری ئاشتی لەناوچەکە خۆی نواندووە. لەم شەڕەی دوایداش نیوەندگەری مسکۆ ئەنجامی هەبوو. بەپێی ئەم رێککەوتنە ئەرمنیا بەڵێنی داوە 15ی نۆڤمبەر (25 خەزەڵوەر) ناوچەی کلبەحر، 20ی نۆڤەمبەر ناوچەی ئاقدام و لەسەرەتای دێسەمبرەوە ناوچەی لاچین رادەستی کۆماری ئازەربایجان بکات. لەگەڵ بەرەو پێشەوچوونەکانی کۆماری ئازەربایجان لەقەرەباخ و دەوری پێشەوەی تورکەکان، ئەنکەرەش توانی خۆی وەک یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی دانوستاندن بناسێنێت و ئێستا دەیەوێت دەوری پاراێزوانی ئاشتی لەناوچەکە بۆ خۆی دیاری بکات. بابەتێک کە هێشتا رێڕەوی دانوستاندنەکانی ئەنکەرە و مسکۆیە. گەر کرملین لەگەڵ فۆرمێلی پێشنیازی ئەنکەرە دا نەبێت، تورکیا لەرەوتی کرداریکردنی تەواوی رێکەوتنەکە ئاستەنگ بنێتەوە.
  • توندتربوونەوەی رکابەرایەتی ناوچەیی و ئەنجامی دەوری یاریزانە دەرەکییەکان دەتوانێت ببێتە هۆی تێکەڵاوبوونی زیاتری دۆخی ناوچەکە. بۆ نموونە هەرچەند لەبەرانبەر بوونی سیاسەتی قەفقازیای تورکیا، رووسیا و یاریزانەکانی دیکە وەک ئەمریکا، ئەورووپا و یا عەرەبستان، دەتوانرێت هەڕەشەکان و نیگەرانییەکانی بۆ ئێران لەگەڵ بێت. بەڵام جێگرتنی ئێران لەپاڵ ئازەربایجانیش هیچ گەرەنتییەکی بۆ بەرژەوەندی ئێران نییە. سەرەڕای سیاسەتی هەژموونگەرانە و دەسەڵاتخوازانەی تورکەکان لەناوچەکەدا، وادیارە ئەنکەرە لەپەیوەندی ئاشتیانەی ئێران و کۆماری ئازەربایجانیش هەست بە نیگەرانی دەکات. چوونکە پەیوەندی دۆستانەی دوو وڵاتی شێعە، ئایندەی باشی پێشەڕۆژی ئەنکەرە یا رکابەرە ئایدیۆلۆژیکی ئێران لەناوچەکەدا دانانێت. لەم کاتەدا گۆشەگیر بوونی زیاتری ئەرمنیا دەبێتە هۆی لەدەست چوونی لابی ئەرمنییەکان بۆ ئێران و لەهەمانکاتدا ئیروان بەرەو رۆژئاوا هان دەدات.
  • لەگەڵ دەستێوەردانەکانی تورکیا لەقەفقازیای باشووری، زیادبوونی دزی ئەم وڵاتە، دەرفەتی ئابووری بۆ ئێران زیاتر سنووردار دەبێت. بە دڵنیایەوە تورکیا بەدوای بەهێزکردن و پاسەوانی لەکردیدۆری رۆژهەڵاتی – رۆژئاواییە وزە لەبەرانبەر کریدۆری باکوور – باشوورە کە ئێران یەکێکە لە کۆڵەکە گرنگەکانی.

تێبینییەکانی ئێران

قەیران لەقەرەباخ جگە لەوەی کە ئاسایشی ئێران لەسنوورەکانی باکووری رۆژئاوا دەخاتە مەترسییەوە، لەوانەی کەلەرژ بکات و بێتە ناو سنوورەکانی ئێرانەوە. ئەوەی لەم ساڵانەی دوایدا بینراوە پیشان دەدات باکوو و هەروەها تورکیا لەورووژاندنی خێڵایەتی لەناوچە ئازەری نشینەکانی ئێرندا بەوردەکاری چالاک بووە و لەراستیدا تیمارکەری خێلایەتی و جیاخوازی ئازەریەکان لەناوچە ئازەری نشینەکانی ئێرانە. شەڕ لەقەرەباخ دەتوانێت ئامێرێکی جیاخوازی بۆ ورووژاندنی هەستی خێڵی زیاتر بێت. دەبێت هەر هۆکارێکی ناوخۆیی کە هەستی جیاخوازی خێڵی لەم ناوچەیە دەورووژێنێت، کۆنترۆڵ بکرێت. لەگەڵ ئەمەش ستراتژی گونجاو بۆ ئێران لەپێش گرتنی بێ لایەنی پۆزەتیڤە لەپێناو دامەزراندی ئاگربەست و ئاشتی لەناوچەکەدا.

توندتر بوونەوەی قەیران لەناوچەکە نەتەنیا بەو هۆکارانەی کە باسی لێوە کرا لەسەرەوە، بەڵکوو بە هۆکاری دیکە بۆ ئێران زۆر مەترسیدارە. بەڵام هەر ئەوەندە کە تێکچوونی ئاگربەس و رێکەوتنی ئاشتی لەناوچەکەدا بۆ ئێران زیانی هەیە، هەرئەوەندەش هاتنی هێزی سەربازی و دەوری تورکەکان لە ئاشتەوایی، ئەم ناوچە دەخاتە بەردەم سناریۆیەک کە کۆنترۆڵ نەکراو بێت. تورکیا لەقەفقازیای باشووری جێ متمانە نییە. هەروەک لەشەڕی ئەم دوایەداش بە هەڕەشەی هێنانی گرووپە شەڕخوازەکان وەک قەفقازی و توندڕەوە ئائینزاییەکان وەک قەیرانی سوریا و ئێڕاق، ئەم قەیران بکاتە  شەڕیکی نەبڕاوە. تورکیا لەم دەیەی دوایدا سەلماندی لەگەڵ هیچ یەک لەدراوسێیەکان پەیوەندی تێکەڵ و بەرانبەر و رێزی دراوسێتی ناوێت.

عەنیفە عابدی

[۱] https://www.khabaronline.ir/news/1440465

 

کارشناس ترکیه: آنکارا در قفقاز جنوبی قابل اعتماد نیست

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب