۱۶ اردیبهشت ۱۴۰۰

پەکەکە و پەیەدە: دۆستایەتی لەگەڵ چەک، کێبەرکێ لەسیاسە؟

نووسینی: گارس جنگینز/ سەرچاوە: دووهەفتەنامەی: شرۆڤەی تورکیا

وێڕای ئەوەی کە پەکەکە و پەیەدە لەئایدیۆلۆژی گرێدراوی یەکترن بەڵام لە روانگەی رێکخراوەیەوە جیاواز پیشان دەدەن. بەلام هەرچەند پەیەدە هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ ئەنکەرە نییە بەڵام لەهەمان کاتدا دەسەڵاتی روو لە زیادکردنی ئەم گرووپە لە باکووری سوریا بەشێوازێکی بەرچاو نەتەنیا بۆ ئەنکەرە بەڵکوو بۆ خودی پەکەکەش بۆتە ناکۆکییەک.

کورتە مێژوو

دەوڵەتی سوریا لەدەیەکانی هەشتا و نەوەد رێگای بە پەکەکە دا تا لەم وڵاتە و لەچۆمی بەقای لۆبنان بنکە دابمەزرێنێت. هەرچەند ژمارەی کوردانی سوریا لەچاو حەشیمەتی ئەم وڵاتە زۆر کەمە بەڵام بوون بە ئەندامی پەکەکە و شەڕیان بۆ کرد. سوریا لەئۆکتۆبەری ساڵی ۱۹۹۸ و لەژێر گوشاری تورکیا عەبدۆڵا ئۆجالان سەرۆکی پەکەکەی لەدەمیشق دەرکرد و ئەم رێکخراوە ناچار بوو بنکەکانی دابخات و پەکەکەش بنکەکانی گواستەوە بۆ قەندیل لەباکووری ئێراق. لەماوەی یەک دەیەی دوایدا دەوڵەتی سوریاش بەتایبەت دوای ململانێیەکان دوای خۆپیشاندنی نەتەوەیی و دژە دەسەڵات لەشاری قامشلوو لەمارسی ۲۰۰۴ دەستی بە سەرکوتی کوردان کرد.

لەژوەنی ساڵی ۲۰۰۴ پەکەکە دوای ۵ ساڵ ئاگربەس دەستی کردەوە بە توندوتیژی. فەهمان حسێن کوردێکی سوریا و ناسراو بە دۆکتۆر باهۆز ئەرداڵ وەک فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە واتە باڵی چەکداری پەکەکە هەڵبژێردرا. لەساڵی ۲۰۰۹ کوردێکی دیکەی سوری بە نێوی نورەدین خەلەف محەمەد بە نازناوی سۆفی نورەدین بە جێگای فەهمان حسێن هەڵبژێردرا. وێڕای ئەوەی کە ژمارەی هەموو کوردانی سوریا لەنیو پەکەکەدا نێزیکەی دە لەسەد بوو بەڵام درێژەیان بە ئەندامێتی وشەڕ بۆ پەکەکە دا.

پەیەدە لەساڵی ۲۰۰۳ لەلایەن کوردانی سوری لایەنگری پەکەکەوە دامەزرا. لەساڵی ۲۰۰۴یش کوردانی ئێرانی ئەندامی پەکەکە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)یان دامەزراند. دامەزراندنی باڵەکانی سوری و ئێرانی لەگەڵ دوورکەوتنەوەیان لە ئایدیۆلۆژی ئۆجالان پێکەوە بوو. ئۆجالان لەساڵی ۱۹۷۸ پەکەکەی وەک پارتێکی مارکسیست – لنینیستی دامەزراند. ئەو بەدرێژایی ساڵانێک دوای ۲۰۰۰ و لەژێر کاریگەری مورای بوکچین نووسەری ئانارشیستی ئەمریکی جۆرێک لەکمۆنگەرایی و کۆنفدرالیسمی دێمۆکراتیک لەگەڵ ئاستێکی بەربڵاوی ئۆتۆنۆمی خستە بەرباس. لەتیوریدا ئۆجالان پێی وایە گرووپی کۆمەڵگای کوردستان (کەجەکە) لەسەر بنەمایەکی هێرەمی و نوێنەری کۆمیتە و پەرلەمانەکانە کە لەئاستی شەقام و گوند دەست پێدەکات و دەگاتە پەرلەمان و لێژەنەکانی کارگێڕی. ئەم کۆمەڵە لەسنوورەکانی ئێستای نێودەوڵەتییەوە تێپەڕ دەبێت و نە تەنیا کوردان بەڵکوو کۆمەڵگاکانی ناوچەکانی دیکەش لەخۆ دەگرێت. پەکەکە، پەیەدە و پەژاک لە تیوریدا بەشی جیان بەڵام لەبەرانبەر لەکەجەکەن.

تا دەستپێکردنی قەیرانی سوریا، پەیەدە رێکخراوێکی ژێرزەوینی و شاراو و بە توانای زۆر کەمی سەربازی بوو. ئەم دۆخە لە هاوینی ساڵی ۲۰۱۲ کاتێک گۆڕا کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا زۆربەی هێزەکانی لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا کشاندەوە تا بتوانێت لەدژی گرووپە شۆڕشگێێڕەکان لە ناوچەکانی دیکە شەڕ بکات. پەیەدە بە رێکەوتن لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئەم بۆشاییەی دەسەڵاتی پڕ کردەوە و دەسەڵاتی دانا. دەسەڵاتی سنوورداری پەیەدە بەم واتایە بوو کە ئەم گرووپە لەهەندێک لە ناوچەکاندا لەڕێگای ئەندامانی پەکەکە بە شێوازی راستەوخۆ بەهێز کرا. بەڵام لەنیوان ساڵانی ۲۰۱۲ تا ۲۰۱۳ هەندێک جار لەنێوان ئەندامانی پەیەدە و پەکەکە ناکۆکی دەردەکەوت. هەندێک لە کوردانی سورای لەهەڵسووکەوتی دەسپۆتیکی پەکەکە ناڕازی بوون کە بەچاوی گوێ راگر چاو لەکوردانی سوریا دەکات. لە کاتی تێپەڕبوون لەخاڵی پشکنیندا هێزەکانی پەکەکە و پەیەدە زۆر جار لەگەڵ یەک دەستەو یەقە وەستانەوە و کەوتنە پێکدادانەوە.

شیکردنەوەی پرسەکە

لەژووئیەی ساڵی ۲۰۱۳ پەکەکە فەرماندەی پلەبەرزەکەی دووبارە نوێ کردەوە. موراد کارایلان کوردێکی تورکیایە و لە فەرماندە کۆنەکانە وەک سەرۆکی هەپەگە دانرا. دەستنیشان کردنی کارایلان لەگەڵ تورکی بوون رۆژ لەداوای رۆژی پەکەکە پێکەوە بوو چوونکە کوردانی سوریا بۆ یارمەتی پەیەدە گەڕانەوە بۆ سوریا. لەنۆڤەمبەری ساڵی ۲۰۱۳ پەیەدە رایگەیاند سێ ناوچەی ئۆتۆنۆم و لەهەمان کاتدا لێک دابڕاوی لەباکووری سوریا دامەزراندووە کە بەگشتی پێیان دەگوترێت رۆژئاوا. لەکۆتایی ساڵی ۲۰۱۲ و لەساڵی ۲۰۱۳ ملیشیاکانی پەیەدە ناسراو بە یەپەگە هەندێک بەرپرسیارتیان لەئەستۆ گرت کە ئیشی سیاسییەکان بوو. بەڵام هێرشەکانی داعش لەکۆتایەکانی ساڵی ۲۰۱۳ و بەتایبەت کاتێک کە دزەی کردە نێو قووڵایی ناوچە کوردنشینەکان لەباکووری سووریا بووە هۆی ئەوەی تا یەیەگە خۆی بکات بە هیزێک کە بتوانێت لەگۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ داعش دا بەرەنگاری بکات. ئەم گۆڕانکاریانە لەلایەن کوردانی سوریاوە کرا کە ئەزموونی شەڕیان لەنێو پەکەکەدا هەبوو بەڵام بە گواستنەوەی کوردانی تورکیا لەپەکەکەوە بۆ یەپەگە بەهێزتر بوو. لەڕاستیدا شەڕڤانانی بە ئەزموونی پەکەکە چ سوری و چە تورکی کۆڵەکەی سەرەکی یەپەگەیان پێک هێنا کە ئەندامانی خۆی لەنێو کوردانی سوریا دەبینیەوە. هەرچەند ئامارێکی رێک و پێک لەبەردەستدا نییە بەڵام مەزەندە دەکرێت نیزیکی پەنجا لەسەدی یەپەگە لەکوردانی تورکیا پێک هاتبێت.

پەرەسەندن و گۆڕانگاری یەپەگە کاتێک رووی دا کە پەکەکە لەئاگربەسیکی یەک لایەنەدا بوو کە لەئاداری ساڵی ۲۰۱۳ و دوای دەستپێکردنەوەی گفتگۆەکان لەنێوان دەوڵەتی تورکیا و ئۆجالاندا ئەنجام درا. ئۆجالان لەساڵی ۱۹۹۹ لەتورکیا لەگرتووخانە کرا. لەروانگەی پەکەکەوە بوونی هێزەکانی لەسوریا دەرفەتێک بوو بۆ بەهیزکردنی ئارمانجە ئایدیۆلۆژیەکانی ئۆجالان تا مۆدێلی تێوریکی خۆی لەرۆژئاوا دابەزێنێت و لەرێگای شەڕ لەگەڵ داعس ناوبانگێکی جیهانی دەربکات.

بەڵام ئەم بوونە سەربازیە بەم واتایەش بوو کە پەکەکە نایەوێت درێژە بە شۆڕشی چەندین دەیەی خۆی بدات تەنانەت دوای ئەوەی کە ئەردۆغان لەئاداری ۲۰۱۴ دانوستاندنی لەگەڵ ئۆجالان پچراند.

هەرچەند ئەم رێکخراوە لەئەنجامدا لەهاوینی ۲۰۱۵بە کۆشتنی دوو پۆلیس لەئەنجامی تۆڵەسەندنەوە لەتورکیا لەمەڕ دەستێوەردان، چالاکی خۆکۆژیدا کە بووە هۆی کوژرانی سی و سێ چالاکی کورد و چەپی پەکەکە لەشارە سنوورەیەکانی سووروچ لەژوئیەی ۲۰۱۵ و هەروەها بەمەبەستی تۆڵەسەندنەوە هێرشی بەربڵاوی ئاسمانی لەدژی بنکەکانی پەکەکە لەباکووری ئێراق بە دەستووری ئەردۆغان بووە هۆی گۆڕینی ستراتژی پەکەکە.

پەکەکە باش دەزانێت هەرجۆرە دوور کەوتنەوە لە سەرچاوەکانی خۆی لەسوریا تا تورکیا بەواتای رووبەڕووبوون لەگەڵ ئەم تاوانەیە کە کوردانی سوریای وەک چەشتە بۆ داعش داناوە و پشتیانی بەتاڵ کردووە. بەڵام پێدادانەکانی پەکەکە لەسوریا بووە هۆی ئەوەی ژمارەی ئەندامانی بەرێژەیەکی بەرچاو لەتورکیا بۆ پێکدادان دابەزێت.

لەئەنجامدا هەرچەند پەکەکە دەستی کردەوە بە هێرشی بەربڵاو بۆ سەر بنکە سنووریە سەربازیەکان بەڵام وردبوونەوەی سەرەکی پەکەکە لەبەکارهێنانی مادە تەقینەوە لەناکاوەکانە کە وەک ئۆتۆمبێلی مین ڕێژ کراو یا دانانی مین لەتەنیشت جادەکاندایە. هەروەها لە ئووتی ۲۰۱۵ پەکەکە بۆ یەکەم جار لەمێژووی خۆیدا هێرشی هاوئاهەنگی بۆ کۆنترۆڵی ناوچە شاری و گوندنشینەکانی لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا دەستپێکرد.

‌هێزەکانی پەکەکە لەشارەکان هیزی پاراسنتی خەڵکی سڤیل واتە یەپەسەی دامەزراند کە بریتی بوو لە یەکینەکان بە ژمارەیەکی کەم لەگەنجان کە پەروەردەیان بینیبوو کە هەندێکیشان ئەزموونی شەڕی شەقامیان لەگەڵ داعش لەشەڕی کۆبانێ لەساڵی۲۰۱۴ تا ۲۰۱۵ هەبوو. شەڕی کۆبانێ بووە هۆی ئەوەی تا ژمارەیەکی زۆر گەنجی خۆبەخش بڕۆنە شەڕەوە و زۆربەیان پەروەردەی سەربازیان نەبینیبوو. لەتیوریدا ئارمانجی پەکەکە جیاکردنەوەی ناوچەیەک لە ژێر دەسەڵاتی ئەنکەرە و سەپاندنی ئۆتۆنۆمی خۆجێی بوو کە هەر ئەو کۆنفدرالیزم دێمۆکراتیکەی ئۆجالان کە باسی دەکات بەڵام دووبارە شکستی هێنا.

دەرئەنجام

لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۵ پەیەدە ناوچەکانی ژێر چاودێری خۆی پەرە پێدا لەوانە دوو کانتۆنی لە کۆی سێ کانتۆنەکەی پێکەوە لکاند و هەڕەشەی کرد کە کریدۆرێک لە سنووری تورکیا و سوریا پیک دێنێت. هەروەها کردەوەکانیشی لەدامەزراندنی دەسەڵاتی ئەڵتەرناتیڤ لەرۆژئاوا لەسەر بنەمای نووسینەکانی ئۆجالان ئەنجام دا.

دەوڵەتی تورکیا زۆرجار پێداگری کرد کە رۆژئاوا هەڕەشەی ئاسایشە بۆ وڵاتەکەیە و تەنانەت باسی ئەوەی کرد کە یەپەگە لەسنوورەوە هێرشی تۆپخانەیی ئەنجام داوە. لەڕاستیدا پەیەدە لەتووڕەکردنی تورکیا سوودێکی پێ ناگات و نایەوێت تا ئەنکەرە بیانووی هێرش کردنی سەربازی دەست بکەوێت.

پەیەدە لەروانگەی خۆبەبنەماگرتن و بە ئارمانجی بەدەست خستنی زۆرتر لەبواری سیاسی و ئابووریدا هەوڵ دەدا تا لەدرگای هەڤاڵتییەوە لەگەڵ تورکیا بجووڵێتەوە نە دوژمنانە چوونکە رۆژئاوا ناتوانێت بەرزاییەک بێت بۆ هێڕشی پەکەکە بۆ سەر تورکیا. زۆربەی سنووری نێوان تورکیا و رۆژئاوا دەشت و کراوەیە کە کۆنترۆڵی ئاسانە. تەنانەت کاتێک کە سوریا چالاکانە پشتیوانی لەپەکەکە دەکرد واتە لەدەیەکانی هەشتاد و نەوەد ملیشیاکانی زۆرتر لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری تورکیا – ئێراق دەهاتنە ناوەوە. ژمارەیەکی زۆر لە ملیشیاکانی پێشوو و ئێستالەشەڕ لەگەڵ داعش واتە پەکەکە دەتوانیت لەیەپەگە دزەیەکی بەرچاویان هەبێت. بەڵام ژێرخانی ئیداری ناوچەکە زۆر خۆجێیانەیە و لەکۆنترۆڵی کوردانی سوریادایە کە هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆی رێکخستنیان لەگەڵ پەکەکە نییە. گەر دۆخی سەربازی سوریا سەقامگیر بێت؛ بەشیمانەیەکی زۆرەوە گۆڕانکاری لەکۆنترۆڵی ناوخۆی یەپەگەدا لەبەرژەوەندی خەڵکی سڤیل دا دەبێت.

پەیەدە لەئاداری ۲۰۱۶ کۆمەڵەیەکی خۆسەریبە ناوی رۆژئاو و ناسرو بە فدراسیۆنی باکووری سوریا راگەیاند. بەم کارە رایگەیاند ناتوانیت سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ خۆی راکێشێت. بەڵام دژوار دیمانە بکرێت کە هەرجۆرە پێکدادان لەسوریا بتوانێت بێ گۆڕانکاری لەدۆخی ئێستادا چارەسەر بکرێت. ئێستا پەیەدە بە تەنیا هێزی چاودێری و دەسەڵاتە لەناوچە کوردنشینەکان. بەڵام ئەمە ناکۆکییەکی رژدە بۆ ئەنکەرە. هەرجۆرە کۆتایی هاتنی شەڕ لەسوریا بەواتای زیارکردنی ژمارەی شەرڤانانی پەکەکەیە بۆ شۆڕش لەتورکیا. هەڵبەت رەهەندی دەروونی پرسەکەش نابێت لەبیر بکرێت. هەرجۆرە سەقامگیری ئەم دۆخە لەسوریا دەتوانێت کاریگەری بەرچاوی لەسەر کوردانی تورکیاش هەبێت بۆ ئەوەی بەدوای ئۆتۆنۆمییەوە بن. بەڵام ئەمە بۆ سەرکردەکانی پەکەکە لەقەندیلیش هەستێکی شێواو دەبێت. سەرەڕای ئەوەیکە پەکەکە باس لەوە دەکات کە لەسەربنەمای وەک هەوی چاو لە پەیەدە وەک گویڕگر دەکات. لەئەنجامدا هەرجۆرە رازی بوونێک دەبێتە هۆی بە‌هێز و سەقامگیربوونی دەسەڵاتی پەیەدە لەباکووری سوریا واتە خۆدی پەکەکەش دەیەوێت ئەو سەرکەوتنە لەتورکیا بەدەست بخات.

 

پ.ک.ک. و پ.ی.د. : رفاقت در اسلحه، رقابت در سیاست؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پربازدید‌ها