پەکەکە لە قەرەباخ چ دەکات؟

  • ۴ سال قبل

سەرچاوەکانی میدیایی و دەوڵەتی لەناوچەکە راپۆرتیان داوە کە ژمارەیەک لەئەندامانی  پەکەکە بەمەبەستی پاراستنی ئەرمنیا رۆشتوونە ناوچەی قەرەباخ. چەند فایلی ویدیۆیی لە ناوچە جێ ناکۆکانیش پیشان دەدات کە پەکەکە نێزیکی 200 ئەندامی هەناردووتە قەرەباخ.

راپۆرتەکە باس لەوە دەکات کە ئەندامانەکەان ئیزدین و هۆکاری هەڵبژاردنی ئەندامانی ئیزدیش ئەوەی کە زۆەبەی کوردانی ئەرمنیا و قەفقاز ئیزدین.

هەندێک لەکارناسان دەڵێن ئارمانجی پەکەکە لەم کردەوەیە وەرگرتنی یارمەتی داراییە چوونکە پەکەکە بۆ پرسی کورد شەڕ ناکات بەڵکوو گرووپێکی چەکدارە کە هەرلایەنێک پارەی زۆەرتر بدات بەرەو لای ئەوە دەڕوات. پێشتر و لەسەرەتای دەیەی نەوەدی زائینیش ئەرمنیا خوازیاری ژیانەوەی کوردستانی سوری سەردەمی ستالین بوو لە بەشی قەرەباخ بەڵام ئازەربایجان دژایەتی کرد. بەقسەی پارێزوان مستەفا ئۆف سەرۆک کۆماری ئەو کۆمارە کورد خایەنە، عەبدۆڵا ئۆجالان بە وەرگرتنی چەند ملیۆن دۆلار و لەپێناو پشتیوانی ئازەربایجان، کوردانی ئیزدی ناوچەکەی بەجێ هێشت بەڵام ئێستا لای ئەرمنیا دەگرێت! شایان باسە ئەرمنیا کوردەکانی خۆی وەک ئیزدی و نەتەوەیەکی جیاواز دەناسێت نە وەک کورد و پەکەکەش لەنێوان کوردانی قەفقازیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئیزدیەکان کورد نین بەڵکوو نەتەوەیەکی جیاوازن.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب