نووسراوی مێوان: ئیسرائیل و رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

  • ۳ سال قبل

رێفراندۆمی سەربەخۆیی لەکوردستانی ئێراق وەک میراتی مەسعوود بارزانی، لەسە ساڵ پێشەوە، بووە هۆی تووڕەیی هەموو دراوسێیەکان لەوانە دەوڵەتی ناوەندی بەغا. دژایەتی لەگەڵ کردەوەکانی دەرئەنجامی ناخۆشی بۆ ئەم ناوچە ئۆتۆنۆمە هەبوو، چوونکە ئەم کردارانە بوونە هۆی ئەوەی دەوڵەتی ئێراق بۆ هێرش سەر پارێزگای کەرکووک بوروژێت و لەدرێژەدا بووە هۆی کێشەی بوودجەی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی.

بەڵام کاتێک هەموو وڵاتانی جیهان لەمەڕ ئەم کردارە بوێرانەی بارزانی ناڕزایەتیان دەربڕی، دەوڵەتی بنیانین نتانیاهۆ لەئیسرائیل ئەم جووڵەیە هاندا. ئەم هەڵوێستە پیشان دەری چەندین دەیە بێدەنگی نێوان ئیسرائیل و هەولێر بوو کە لەچەند دەیە پێشەوە دەستی پێکردووە. تەنانەت ئەم هەڵوێستە بووە هۆی نانەوەی هەستی ئاسایشی درۆینە لەنێو کورداندا، و چاوەڕوان بوون قسەکە ببێتە کردار و ئیسرائیل بۆ بەرەنگاربوونەوەی دژبەرانیان یارمەتیان بدات.

ئیسرائیل لەئەنجامی رێفراندۆم لە 25 ی سێپتەمبەری 2017 کە زۆربەی زۆری کوردانی ئێراق دەنگیان بە جیابوونەوە لەئێراق دا پێشوازی کرد. هاوکات بە دەنگی ئێڕاق، هاوڵاتیانی ئیسرائیلی لەشەقامەکاندا جێژینیان گرت و ئاڵای ئیسرائیلیان لەسەرتاسەری هەرێمی کورستان بەرزکردەوە.

لەم بابەتە، باسی پێشینە و کاریگەری دیپلۆماتیکی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و کوردان و هۆکاری پشتیوانی ئیسرائیل و واتای پشتیوانی ئیسرائیل لە رێفراندۆمی کوردان لەناوچەکەدا دەکەین

پشتیوانی ئیسرائیل

لەکاتی پەرەسەندوویی داعش لەهاوینی 2014 ئیسرائیل راشکاوانە پشتیوانی لە کوردان لەپێناو مافی ئەوەی وڵاتێکی سەربەخۆیان لەکوردستانی ئێراق هەبێت کردووە. ئەم سەرۆکانە وەک شێمۆن پرێز، سەرۆک کۆماری پێشوو، بنیامین نەتەنیاهوو سەرۆک وەزیر و ئایگدور لیبرمەن وەزیری دەرەوە (وەزیری بەرگری ئیستا) هەبوون. نەتەنیاهو هەر ئیشێکی کرد کاردانەوەی توندی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. سەرۆکانی دەسەلاتی هەرێمی کوردستان لەباکووری ئێراق خۆشحاڵ بوون لە پشتیوانی ئیسرائیل، چوونکە هەوڵیان دەدا سەربەخۆیی پێش کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لەئێراق بەدەست بێنن. سەرەڕای ئەمە سەرۆکەکانی کورد نەیانتوانی راشکاوانە پێشوازی لە هاندانی ئیسرائیل بکەن و ئەمەش لەترسی دەرئەنجامەکانی لەلایەن دراوسێیەکانەوە بوو کە زۆربەیان – و بەڕاستی – هیواکان بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ سەهیۆنیزم پێکەوە دەبەستنەوە.

پەیوەندی ئیسرائیل و کورد دەگەڕێتەوە بۆ چەند دەیە پێش. بن گوریون سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل هەوڵی دا بۆ پێکهێنانی یەکێتی نەتەوە ناعەرەبەکان لەهەموو رۆژهەڵاتی ناوین. بەرنامەیەک لەژێ ناوی تێزی دەورووبەر دانرا کە یارمەتی دەدان لەگەڵ دژبەرەکانی عەرەبەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی ئیسرائیلی بەرەنگاری بکەن. ئەم سیاسەتە، نەتەوەکانی ناعەرەب وەک کوردەکان، ئێران و تورکیای کردبووە ئامانج. لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئێران بە جێگای هاوپەیمانیکی شیمانە کراو، بووە خراپترین شەوە بۆ ئیسرائیل و تورکیاش وڵاتێک بوو کە لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی هەیە بەڵام متمانەپێکراو نییە. لەلایەکی دیکەوە وڵاتانی عەرەبی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دەست پێکرد و بە توندی دژایەتی ناکەن. ئەوەی ئەوڕۆ لەم سیاسەتە ماوەتەوە، پەیوەندی باشی نێوان ئیسرائیل و کوردستانی ئێراقە. ئیسرائیل وەک بەشێک لە تێزی دەورووبەر لەماوەی سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانیدا – باوکی مەسعوود بارزانی دانەری رێفراندۆمی سەربەخۆیی – پەیوەندیان لەگەڵی دانا. لەئەنجامدا ئەم هەوڵانە مستەفا بارزانی دووجار بە فەرمی سەردانی ئیسرائیلی کرد. جارێک لەساڵی 1968 و جارێکی دیکە لەساڵی 1973. لەگەڵ ئەمەش کوردەکان هیچ پشتیوانیەکی دیاریان لە ئیسرائیل لەمەڕ دوژمنایەتی لەدژی فەلەستینییەکان لەخۆە پیشان نەدا. ئەوان خۆشحاڵ بوون لەهاوپەیمانی بەڵام پێیان باش بوو پەیوەندیەکانیان شاراوە بمێنێتەوە.

پەیوەندی ئیسرائیل لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی ئێراق لەساڵانی سەرەتایی دەسەلاتی بەعس لەئێراق لەساڵی 1968 تا 1975 گەیشتە لووتکە. مەلا مستەفا بارزانی لەو کاتە شۆڕشی لەدژی سەدم بەڕێوەدەبرد و لەو ماوەیەدا کوردەکان زۆر هۆڤانە سەرکووت کران. کارگێڕانی ئاسایشی و زانیاری ئیسرائیل لەڕێگای پەروەردەی سەربازی، یارمەتی دارایی و مرۆڤ دۆستانە پشتیوانیان لەکوردەکان دەکرد. هاوکاتیش زانیاری زۆرتریان لەبارەی ئێراق و ژیرخانەکانی لەناوخۆەوە بەدەست خست. ئیسرائیل لەم هاوپەیمانییە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و هەناردنی کارگێڕەکان بۆ ناوچە دراوسێیەکان کەڵکی وەردەگرت. هەرچەند پەیوەندی بارزانی و ئیسرائیل شاراوە بوو بەڵام راشکاوانە بۆ هەردوو لا بەسوود بوو.

لەو كاتە، رژیمی بەعس کودانی تاوانبار کرد کە دەیانەوێت ئیسرائیلی دووەم دامەزرێنن و بە هۆی پەسەندکردنی یارمەتی سەهیۆنیستەکان بۆ کوردان هێرشیان کردنە سەر. سەرۆکانی کوردی ئێراق هەروەها پەیوەندیەکی باشی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل شاراوە هێشتاوە. چوون لە کاردانەوەی توندی دراوسێیەکان کە لەگەڵ ئیسرائیل دومنن دەترسن و بەم جۆرە چیتر پشتیوانیە دەرەکییەکان لەدەست دەدەن. وادیارە ئیسرائیل بۆ خۆشی لەگەڵ ئەم پەیوەندیە شاراوەیەدایە چوونکە لەپێکدادانی راستەوخۆی سەربازی لەناوچەکە بێزارە و ئیسرائیل وەها یارمەتییەکی کوردانی داوە کە لەبەرانبەردا واشنگتۆنی رازی کردووە کە پشتیوانی سەربازی لێبکات و بۆیە ئیسرائیل – لەپشت پەردەوە – دەوری گرنگ لەپێکهاتنی ناوچەی ئۆتۆنۆمی کورستانی ئێراق یاری دەکات. ئیسرائیل لەوکاتەوە دزەی لەکوردستانی ئێراق هەبوو و بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری بەکاری هێناوە. لەگەڵ سەرکردەکان لە پارتە دەسەڵاتدارەکان دیداری کردووە، لەرێگاکانی هەرێمی کوردستان کەڵکی وەرگرتووە تا بتوانێت پشتیوانی بکات لەکوردانی ئێران بە مەبەستی ئارمانجی جیاخوازی.

هەواڵگری، نەوت و بەرنامەی ئوود یینون لەساڵی 1382

هۆکاری سەرەکی حەزی ئیسرائیل لەکوردستانی ئێراق بەتەواوەتی دیار نییە. لەبواری ژئۆپۆلتیکیەوە بە ئاسانی شوێنێک گۆنجاوە بۆ وەبەرهێنان. کوردستانی ئێراق لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دوژمنی ئیسرائیل هاوسنوورە. ئەم ناوچە هەروەها لەگەڵ تورکیاش هاوسنوورە. کە ئیسرائیل پەیوەندیەکی بەرز و نزمی – هەندێک جار بەکێشەی – لەگەڵی هەبووە. لەبیر نەکەین روانگەی دەوڵەتی ناوەندی ئێراقیش لەبارەی ئیسرائیلەوە بەتەواوەتی باش نییە. بە ئاسانی دەکرێت تێبگەین کە بۆ کوردستانی ئێراق ناوچەیەکە کە ئیسرائیل دەیەوەێت لەوێ وەبەرهێنان بکات. کوردستانی ئێراق بنکەی سەرەکی زۆرێک لە رێکخراوانەیە کە دوژمنانی ئیسرائیل دەکەنە ئامانج و دەوڵەتی هەرێمی کوردستان زانیاری زۆر بەکەڵک هاتوویان پێدەدات.

کوردستانی ئێراق هەرچەند بەفەرمی هەرێمێکە بەڵام بە هۆی رکابەرایەتی لەنێوان پارتە کوردەکان لێکترازاوە. هەرچەند لەروانگەی دەرەوە دەسەڵاتێکی هەیە، بەڵام ئەم هەرێمە دابەش کراوە لەنێوان سنووری نەنووسراودا. پارتی دێمۆکراتی کوردستان (پارتی) لەدهۆک و هەولێر دەسەڵات دەکات لەکاتێکدا کە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە زۆرتر لە ژێڕ کۆنترۆلی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەکێتی) و گۆراندایە. هۆکاری سەرەکی ئەوەی کە بۆ ئیسرائیل پشتیوانی لەرێفراندۆم کرد کە دژایەتی بەشێک لە پارتە کوردیەکانی لەگەڵ بوو لێرەدا شاراوەتەوە.

لەکاتێکدا کە بارزانی و پارتی لەوانەیە لایەنگری ئیسرائیل لەناوچەکە بن، بەڵام یەکێت و گۆڕان زۆرتر بەرە ئێران راکشاون، پێش لە رێفراندۆم یەکێتی و گۆڕان لەبواری سیاسی لە هەڵکشانی دەسەڵاتی خۆیاندا بوون. ئەم دوو پارتە پشتیوانی کوردانیان وەرگرت چوونکە خەڵک، پارتی بەهۆکاری کێشە ئابووریەکان و گەندەڵی و نەبوونی حزمەتگوزاری و نەبوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەکوردستان دەزانن. سەرهەڵدانی هێزەکانی لایەنگری ئێران لە ژینگەیەکی دۆستانەی پێشووترەوە دەتوانیت ئیشی ئیسرائیل لەبارەی ئەو راپۆرتانەی بۆی دەچوون و زانیاریان بۆ کۆدەکردەوە دژوارتر بکات و بگرە دەتوانێت هاوپەیمانێکی بەکارهاتووی کۆنی خۆی لەدەست بدات.

دەبێت سەرنج بدەین لەبارەی پشتیوانی ئیسرائیل لە (خەڵکێکی بێ دەوڵەت کە پشتیوانی یەکی دیکە دەکات) هەڵە نەکەین، کردارێکی هاوتەریب کە زۆرتر لە رۆژئاوا ئەنجام دەدریت. حەزی ئیسرائیل لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان پەیوەندیەکی زۆری لەگەڵ دڵسوزی لەمەڕ کوردان چ لەئێراق و چ لەناوچەکانی دیکە نییە، چوونکە دەیانەوێت جێگا پێی خۆیان لەخاکی دوژمن بپارێزن. لەڕاستیدا، تەنانەت ئیسرائیل دەوڵەتێک کە بە داگیرکردنەی بێ بەزەیانە و ئاپارتایدی دامەزرا و درێژەی هەیە ناتوانێت بۆ پشتیوانی لە ئازادی کوردان یا هەر گرووپێکی دیکە لەخەڵکی جیهان وەک پاڵەوان وێنا بکرێت.

ئیسرائیل نەتەنیا خەڵکی فەلەستین لەناوچە داگیرکراوەکان رەت دەکاتەوە، بەڵکوو پێشینەی دوور و درێژی لەپشتیوانی چالاکانە لەکودەتا خوێناویە سەربازی و تاوانبارانەکەن لەئەمریکای ناوەندی و باشووری و لەسەردەمی رژیمی ئاپارتایدی پێشوو لە ئەفریقیای باشوور دا هەیە. هەروەها ئیسرائیل لەمێژوودا خۆیدا پشتیوانی لە هیچ بزاڤێکی ئازادی نەتەوی نەکردووە و هەوڵی نەداوە.

ئیسرائیل جگە لە پاراستنی جێگە پێی لەنێو خاکی دوژمن و کۆکردنەوەی زانیاری، هۆکاری دیکەشی بۆ پشتیوانی کردن لەکوردانی ئێراق هەیە. لەکاتی بەڕێوەبردنی رێفراندۆم، ئیسرائیل پێداویستییە نەوتییەکانی خۆی لەکوردستانی ئێراق هاوردە دەکرد. ئەم هاوردە کردنە بۆ ئیسرائیل زۆر گرنگ بوو چوونکە دەستی بە وڵاتە نەوتییەکان کەندا رادەگەیشت. پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی لەرۆژهەڵاتی ناوین بەتەواوەتی لەگەڵ بەرناەمی 1982ی ئوودیینون بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یک شتە کە لەدابەشکردنی جیهانی عەرەب لەپێناو هێڵە سوورە ئەتنیکی و فیرقەییان بۆ بەهێزکردنی ئیسرائیل و پەرەپێدانی هەژموونی پشتیوانی دەکات. یینون، ئێراق بە نەوتەکەیەوە وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ ئیسرائیل دەزانێت. ئەو پێی وایە شەڕی ئێران و ئێراق دەبێتە هۆی دابەش بوونی ئێڕاق و ئەمە دەبێت ئارمانجێکی ستراتژیک بێت بۆ ئیسرائیل. و خوازیاری سە دەسەلاتی ئەتنیکی بەهێزی شیعە لە بەسرە و سۆنە لە بەغا و کورد بە پێتەختی موسڵە واتە هەر سێ ناوچەکە لەسەر هێڵە دابەشکراوەکانی ئمپراتووری ئۆسمانی پێشووە.

پشتیوانی ئیسرائیل لەجیاخوازی کوردان لەئێراق، دابەشکردنی جیهانی عەرەب دەورووژێنێت، شتێک کە دەتوانێت ببێتە هۆی نانەوەی ناکۆکی، پێکدادان و تەنانەت شەڕ، هەر ئەمە ئەو شتەی بوو کە ئوود یینون دەیویست. وادیارە رۆژهەڵاتی ناوین کە تووشی ناکۆکی بووبێت و فیرقەی موسڵمان پێکەوە لەپێکداداندا بن چیتر بۆ ئیسرائیل هەڕەشە نابێت. هەروەک چۆن ماوەیەک پێش ئێستا ژوول سزار وتبووی: ناکۆکی بنەوە و داگیر بکە.

دواین هۆکارێک کە دەبێت بگوترێت ئەوەیە کە چۆن کوردان لە هاوشێویان لەگەڵ خەڵکی فەلەستین دوور کەوتوونەتەوە. ئیسرائیل لەپشتیوانی و راگەیاندنی دڵخوازی خۆی لە سەربەخۆیی کوردستان، راشکاوانە هەوڵی داوە تا هاوشێوەیەکان لەنێوان مێژووی خۆی و تێکۆشانی کوردان بۆ دامەزراندنی دەوڵەت پێشکەش بکات. ئیسرائیل هەوڵی داوە تا بەم کارە، نموونەی هاوشێوە و هاوتەریب لەگەڵ تێکۆشانی کوردان و فەلەستین بسڕێتەوە.

ئایا پشتیوانی ئیسرائیل لەکوردان یارمەتیدەر بوو؟

پشتیوانی ئیسرائیل یارمەتی کوردانی بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی نەدا. بە پێچەوانەوە پشتیوانی گشتی ئیسرائیل بۆ ئەوانەی کە دەیانەویت بزاڤی سەربەخۆیی کوردستان بێ رەوابوون بێت و شەیتانی و کوردەکان وەک خائین بناسێنێت، راگەیاندنی رێفراندۆم وەک ئیسرائیلی نوێ، و پشتوانی ئیسرائیل وەک هەوڵێک بۆ دامەزراندنی ئیسرائیلی گەورە ناودێر دەکەن کە دەرفەتی بۆ دەرەخسێنێت. هەڵوێستی ئیسرائیل لەڕاستیدا یارمەتیدەدەرە بۆ دەرخستنی پاساوی زۆرتر بۆ یەکێتی دەستبەجێی ئێراق، تورکیا و ئێران بە مەبەستی پووچەڵکردنەوەی هەرجۆرە جووڵەیەک بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و تێکۆشان لەگەڵ سەهیونیزم.

زمانی زۆر روون کە سەرۆکەکانی کەڵکیان لێوەرگرت. هیچ گۆمانێکی بۆ رای گشتی نەهێشتەوە. هەروەک چۆن نووری مالێکی جێگری ئەوکاتەی سەرۆک وەزیرانی ئێراق چەند رۆژ پێش رێفراندۆم وتبووی: ئێمە رێگای دامەزراندنی ئیسرائیلی دووەم لەئێراق نادەین. ئەمە دووبارەکردنی ئەو وشانەیە کە بەعسییەکان چەندین دەیە پێش، کاتێک کە ئیسرائیل یارمەتی سەربازی کوردانی لەدژی بەغا دەدات گووتیان.

ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا هەرگیز تاوانی راشکاوانەی لەدژی ئیسرائیل نەشاردووتەوە و بە دڵشادیەوە لەمەڕ هەڵوێستی ئیسرائیل لێدوانی دا. ئەو موسادی تاوانبار کردکە لە رێفراندۆمدا دەستی هەبووە و داوای لەسەرۆکەکانی کوردستان کرد کە لەخەو بەخەبەر بنەوە. نەتەوەگەرایی تورکیا لەکاردانەوە بەم رێفراندۆمە لەدەرەوەی باڵوێزخانەی ئیسرئیل پێکهاتنی ئیسرائیلی دووەم رێپێوانیان کرد. کوردانی ئێراق بۆ خۆی پەیوەندی باشیان لەگەڵ تورکیا و گەورەترین هاوبەشی بازرگانی خۆیان لەدەست دا.

ئایەتۆڵا عەلی خامنەیی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیش لەلێدوانێکدا وتی کە ئیسرائیل و ئەمریکا سوود دەبەن لەئیسرائیلی دووەم، کوردستانێکی سەربەخۆ. ماوەیەکی کورت دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئێراق لە 16ی ئۆکتۆبەر، کەرکووکیان لەکوردان وەرگرتەوە، محەمەد گۆڵپایگانی رایگەیاند کە ئەمریکا و ئیسرائیل گەلەکۆمەیان بۆ پێکهاتنی ئیسرائیلی دووەم لەکوردستان ناوەتەوە… بەڵام قسەکانی پلەبەرزی سەرۆکایەتی و فیداکاری سەردار سلێمانی ئەم گەلەکۆمانەی راگرت و کەرکووک بێ رژانی دڵۆپێک خۆێن ئازاد بوو.

پشتیوانی ئیسرائیل لەوانەی لە قۆناخی پێش لەرێفراندۆم و لەماوەی رووداوەکە لەوانەیە دەوری گرنگی هەبووبێت و بووبێتە هۆی بەرزبوونەوەی مۆراڵ و دەروونی کوردان، بەڵام کوردەکان راشکاوان چاوەڕوانی دوور لەڕاستیان لەئیسرائیل دەویست. ئیسرائیل نەیتوانی هەڵوێستی واشنگتۆن لەمەڕ رێفراندۆم بگۆڕێت. ئەمریکا – کە ئەوان هیوادار بوون  لەژێر کاریگەری ئیسرائیل پشتیوانی بکات لەکوردان – نەتەنیا پشتیوانی لەرێفراندۆم نەکرد بەڵکوو لە پێکدادان لەنێوان کوردستان و ئێراقیش لەتەنیشت بەغا وەستا. کاتێک کە دوای رێفراندۆم پێکدادانی سەربازی لەنێوان بەغا و هەولێر دەستی پێکرد زۆرێک لەکوردەکان هیواداربوون کە ئیسرائیل بتوانێت یارمەتیان بدات تا هێرشەکانی ئێراق پووچەڵ بکەنەوە بەڵام ئەمە رووی نەدا.

شکست هێنانی رێفراندۆم بەس یەک ئەنجامی بەرچاوی هەبوو، ئەوەی کە متمانەی بە وڵاتانی دەورووبەردا کە ئیسرائیلی دووەم لەئایندەدا دانامەزرێت.

ئەم بابەتە بە هاوکاری (ئەنجوومەنی ئێرانی پاراستن لە راستی) نووسراوە.

سەرچاوە:

 “Netanyahu expresses support for Kurdish independence”. Los Angeles Times. 29 June 2014. Retrieved 30 June 2014.

“Israel becomes first state to back an independent Kurdistan”. The Telegraph. 14 September 2017. Retrieved 9 October 2017.

The periphery doctrine, the alliance with Barzani, military and financial support, intelligence gathering

Trita Parsi (2007). “Treacherous Alliance: The Secret Dealings of Israel, Iran, and the U.S.” (PDF). New Haven, Connecticut: Yale University Press. p. 1. Archived from the original (PDF) on 12 April 2015. Retrieved 6 November 2015.

Nader Entessar (2010). Kurdish Politics in the Middle East. p. 161. ISBN 9780739140390. Retrieved 13 January 2013.

“Israel accused of covert Kurdish operations”. Sydney Morning Herald. 22 June 2014.

“Israelis ‘train Kurdish forces’”. BBC News. 20 September 2016.

“Israeli NGO delivers aid to refugees in Iraq”. The Times of Israel.

Reisinezhad, Arash (2018-08-10). The Shah of Iran, the Iraqi Kurds, and the Lebanese Shia. ISBN 9783319899473.

Israel imports Iraqi-Kurdish oil

https://www.haaretz.com/report-israel-a-major-buyer-of-oil-from-iraq-s-kurds-1.5390390

https://www.theglobeandmail.com/news/world/world-insider/oil-exports-point-to-long-secret-relationship-between-israel-and-iraqi-kurds/article19357688/

https://www.middleeasteye.net/fr/news/majority-israeli-oil-imports-may-kurdistan-reports-1773332757

The Yinon Plan; and how Israel wants to divide the Middle East by war

Shahak, Israel; Yinon, Oded (1982). Shahak, Israel (ed.). The Zionist Plan for the Middle East. Belmont, Massachusetts: Association of Arab-American University Graduates.

Yinon, Oded (1982a). Shahak, Israel (ed.). “Making the Arab World Collapse”. Journal of Palestine Studies (44–۴۵): ۲۰۹–۲۱۴. JSTOR 2538350.

Ahmad, Muhammad Idrees (2014). The Road to Iraq: The Making of a Neoconservative War. Edinburgh University Press. ISBN 978-0-748-69304-7.

Heard, Linda S. (26 April 2006). “Is the US Waging Israel’s Wars?”. CounterPunch. Retrieved 9 October 2016.

Reactions to the referendum and the aftermath

https://www.reuters.com/article/us-mideast-crisis-kurds-referendum-erdog-idUSKCN1C32YG

https://mepc.org/journal/erdogans-backsliding-opposition-krg-referendum

https://www.mei.edu/publications/iran-rejects-kurdish-vote-threatens-punish-erbil-over-israeli-project

https://www.al-monitor.com/pulse/originals/2017/09/iran-kurdistan-iraq-referendum-reaction-airspace-closure.html

“PUK’s latest statement on the attacks against Kirkuk”. ANF News. Archived from the original on 26 October 2017. Retrieved 26 October 2017.

“Turkey, Iran Voice Opposition To Kurdish Independence Vote in Rare Visit”. Radio Free Europe/Radio Liberty. 17 August 2017. Retrieved 21 August 2017.

Raya Jalabi; Ulf Laessing (14 September 2017). “Western powers press Iraq Kurd leaders to shelve ‘very risky’ independence vote”. Reuters. Retrieved 15 September 2017.

Azad Laskari (15 September 2017). “‘۲۰۰,۰۰۰ Jews Will Settle Kurdistan’: Turkey Turns to Fake News to Discourage Kurdish Referendum”. Haaretz. Retrieved 18 September 2017.

“Iraqi and foreign reactions to Kurdish referendum plan”. Kurdistan24. 9 June 2017.

“Iraq halts flights to Kurdistan Region”. BBC News. 29 September 2017.

“Iran and Iraq to hold joint border drills”. Al Jazeera. 30 September 2017.

“A new war in Iraq, now between Shia Arabs and Kurds”. The Economist. 16 October 2017.

Martin Chulov. “Kurdish forces abandon long-held lands to Iraqi army and Shia fighters”. The Guardian, 17 October 2017.

 

یادداشت مهمان: اسرائیل و همه‌پرسی استقلال کردستان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب