ناکۆکی و پارادۆکسە هزرییەکانی عەبدۆڵا ئۆجالان لەباەی ژن، رەگەز و ئازادی (2)

  • ۴ سال قبل

نووسینی ئاسۆ کەمال؛ وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان

عەبدۆڵا ئۆجالان لەبارەی ژینگەوە دەنووسێت: ژن شووناسی ژینگەیە. لەدرێژەدا دەڵێت: چوونکە ئافراندنی ژن بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانی ئابووریە، بۆیە ژن نە خۆی دەتلێنێتەوە و نە بۆ کەش و هەواش دەبێتە هەڕەشە. لەراستیدا ئایا ئەم روانگەیە گەمژە و جێگای پێکەنین شتێکی دیکەی تێدایە؟ پرسیار: ئەگەر پیشەی ئابووری سەرەکی کە ئێستا هەیە لە کۆمەڵگای جیهانیدا، ئەگەر ئەم ئابووریە لەدەست ژندا بێت ژن چۆن شتەکانی نێو ژینگە لە پیس بوون دەپارێزێت؟ هەروەها، پیس کردن یا خاوێن کردنی ژینگە چ پەیوەندییەکی بە رەگەزەوە هەیە؟ بەڵام بەگوێرەی هزری ئۆجالان ئەگەر کەسێک پیاو بێت، هەر چالاکییەکی ئابووری یەکسانە لەگەڵ پیس کردنی ژینگە. بەڵام ئەگەر ئەو کەسە ژن بێت، هەرجۆرە چالاکییەکی دەبێتە هۆی خاوێن بوونی ژینگە. بۆ ئەوەی بزانین لەروانگەی ئۆجالانەوە بابەتەکە چۆن چۆنی رەنگی ئابووری بە خۆیەوە دەگرێت بابەتەکی لێکدەدەینەوە:

پیسی ژینگە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرمایەداری و سودی زۆری کۆمپانیاکان نییە کە هەرکارێک بۆ بەدەست هێنانی سودی زیاتر بکەن ئەوە ببێتە هۆی پیس بوونی ژینگە، لەروانگەی ئۆجالانەوە ئەوە پیاوە و لەو روانگەی ئەودا پیاو دوژمنی ژینگەیە!

ئایا بۆ کەم کردنەوەی ئاستی گازی 2CO لەژینگەدا بە ئارمانجی پاراستنی ژینگە، دەبێت پیاوان دووری بکەن لە چالاکی ئابووری و بە جێگەیان ژن ئەو ئیشە بکەن؟

بەرواڵەت ئەم فەیلەسۆفی کۆتایی جیهان لەبیری کردووەکە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکان کە بە ئارمانجی سودی زیاتر ژینگە پیس دەکەن، هی ژنانە و بۆ ئەمەش دەبێت بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی ژینگە بجووڵێنەوە. بەڕێز ئۆجالان، ئایا ئەمانە لایەنگری ژینگەن؟ ئەگەر وا بزانین کە رەگەزی ژن پارێزوانی ژینگەیە و رەگەزی مێرد لەناوی دەبات ئەو کات رێباز چییە؟ بە بڕوای ئۆجالان رێبازێکی بوونی نییە بەس دەبێت ژن و مێر لەنێو کۆمەڵگا لەیەک داببڕێن! هەڵبەت دەبێت بگوترێت کۆمەڵگا هەر ئەو ژینگە خاوێنە نییە چوونکە پیاوان ژینگەیان پیس کردووە و بوونیانیش تێدایە. بۆیە بەگوێڕەی هزری ئۆجالان، ژن بۆ ئەوەی کە ژینگە خاوێن رابگرێت یا دەبێت لەگوێ زەی بڕوات و لەئاسمانەکاندا بژیت و یا لە پەرەستشگاکاندا وەک راهیبە بژیت. ئەمە هەر ئەو ژن ناسیەی ئۆجالانە. ئەو دەنووسێت رەگەزی نێر دەوری سەرەکی لە رەگەزدا هەیە، پەیوەندی سێکسی لەنێوان گیانبەرانداش سنووردارە بە کاتێکی تایبەت لەساڵ بەڵام بۆ پیاوان ئەگەر بتوانن شەو ڕۆژ خەریک دەبن و ئەمە بێ بەزەیی و دڕندەییە. ئەگەر کەسێکی دیکە وا قسە بکات ئایا نەدەگوترا کە شێتە؟

بەڕای ئۆجالان هەرجۆرە پەیوەندییەکی سێکسی خیانەتە بە ژن و پێویستە ژن و مێردانی گەریلا ئەم وەک راستییەک بپەژرێنن کە بێ بەدی هاتنی ئازادی ناتوانن چاو لەیەکدی بکەن. چاو لێبکەن ئۆجالان پەیوەندی ژن و مێردی لەنێو بارەگا سەربازییەکان چۆن خستۆتە چوارچێوەیەکەوە و ژنی چۆن سەرکووت کردووە کە تەنانەت ناتوانێت چاو لەپیاو بکات و ئەگەر ژنێک بڵێت حەز دەکەم لەگەڵ پیاوێک پەیوەندیم هەبێت، ئەوکات خائینە و دەبێت سزا بدرێت. ئەم سزادان و بێ بەش کردنەی ژن لەئەوین و ئیرادە و پەیوەندی پیاو لەهیچ سەردەمێکی مێژوودا نەبینراوە جگە لەوژنانەی کە لەنێو پەرەستشگا مەسیحییەکان دەبوون راهیبە. ئۆجالان ئەم بێبەشکردنەی ژنان لەهەرجۆرە مافێکی سەرەتایی و جیاکردنیان لە کۆمەڵگا ناو لێدەنێت ژن ناسی بەڵام ئەگەر ژنانی گەریلا و کوێلە و قوربانی ئایدیۆلۆژی ئۆجالان بن لەم حاڵەتەدا کێشەیەک نابێت.

دەزانین کە پەیوەندی ئەوینی سەرەتایی ژیانی ژن و مێر بنەمای دامەزراندنی ماڵبات و کۆمەڵگا بووە و هەڵبەت لەقۆناخی جیاواز کۆمەڵگا بە شێوازی جۆراوجۆر بووە ە لەهەر ناوچەیەکداش بەشێوازی جیاواز باو بووە و لەهەندێک کۆمەڵگا هەبوونی چەند هاوژین و لەهەندێکی دیکە یەک هاوژینیە. دەبێت بڵێین شێوازێک کە ئۆجالان باسی لێوە دەکات نە لەمێژوو و نە لەئێستادا نییە و لەئایندەشدا نابێت چوونکە قەدەخە کردنی ئەوین و پەیوەندی لەژیاندا نەکراوە.

پرسیار ئەمەیە ئەگەر ئەم قەوارەیە ناکرێت هەبێت بۆ ئۆجالان ئەوەندە پێداگری لەسەر دەکات؟ وڵامەکەی دەبێت زۆر سادە و روون بێت. ئەگەر ئۆجالان لە نووسینەکانیدا لەبارەی ژنانی فریشتە پرۆپاگەندە نەکات، کەوایە چۆن دەتوانێت کچانی 14 ساڵ کەلەبەهاری ژیاندان فریو بدات و قوربانی ئایدیۆلۆژیەکە بکات؟ ئەگەر هەڵنەخەڵەتا ناتوانێت ببێتە قوربانی ئایدیۆلۆژییەکەی ئۆجالان.

 

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب