ناساندنی راستگەرا نوێیەکانی کورد

شێوەی نوێ لەسیاسەتی راستگەرانە لەنێوان کوردانی تورکیا خەریکە سەرهەڵبدات کە خۆی وەک دژی دەوڵەتی تورکیا و ئەفسانەکانی ئازادیخوازی چەپگەرانەی پەکەکە پێناسە دەکات. ئەم شێوە دەتوانێت سیاسەتی تورکیا لەناو ببات.

دواین خاڵی پێکدادان نێوان دەوڵەتی ئەردۆغان و دژبەرانی لەتورکیا لەزانکۆی بۆغازچی لەئەستەنبۆل رووی دا کە یەکێک لە بەنرخترین زانکۆکانی ئەم وڵاتەیە. دەوڵەت لەکاردانەوەی بە ویستی فەرمانبەران و خوێندکاران، کە چەند مانگێکە ناڕزایەتیان دەربڕیەوە، سەرۆکێک کە بەدڵی خۆی بوو لەزانکۆ داینا. پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە)، پێشکەوتووترین پارتی و لایەنگری کوردان لەوڵاتداش بەهێزترین لایەنگری ناڕازیانە. هەندێک لەکوردان پێیان وایە نابێت هەدەپە وەها بکات. سدقی زیلان، پارێزەر و شرۆڤەکاری سیاسی لەتویترەکەیدا نووسی:

“کورد و گەنجانی کورد، لەم جۆرە تێکۆشان دوور بکەونەوە. زانکۆ هی ئێمە نییە. سەرۆکی زانکۆ باوکی ئێوە نییە. بۆ پەروەردەیکوردی و ئازادی خەڵکی ئێمە هەوڵ بدەن. ئێوە کەسانێک نین کە بڕیارە بگەنە دەسەڵات لەنێو دەوڵەتدا”.

بۆ تێگەیشتن لەگرنگایەتی ئەم گۆڕانکاریە، سەرەتا دەبێت بزانین سیاسەتی چەپ لەنێوان کوردانی تورکیادا تا چەندە زاڵە. بەدرێژایی شەڕی سارد، کوردەکان هاوسروشت بوون لەگەڵ دابونەریتی مارکسیستی. بەم پێیە ئەوان گەورەترین کەمینەی نەتەوەیی وڵات بوون، لەهەژارترین شوێنەکانیدا دەژیان و لەلایەن دەڵەتێک کە هاوپەیمانی ناتۆ بوو لە مافی خۆی بێبەش بوو، بۆیە ئەم رەروتە ژیرانە بوو. پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەکۆتایەکانی دەیەیە ۱۹۷۰ دامەزرا و شەڕی لەگەڵ تورکیا بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ دەستپێکرد. پەکەکە لەناوخۆی تورکیا، خێرا زاڵ بە سەر گرووپەکانی دیکەی کورددا، و زەمینەی بۆ سیاسەتی کوردان لەم وڵاتە بۆ دەیەکانی ئایندە رەخساند. یەکەمین پارتێکی سیاسی لەدەیەی ۱۹۹۰ سەریهەڵدا، کاتێک کە لایەنگرانی کلاسیکی پەکەکە وەک شارەوان لە ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا و هەروەها پارلمانی نەتەوەیی لەئەنکەرە دەستی دایە خەبات کردن. چالاکی سیاسەتڤانانی کورد لەم پۆستانەدا، قەدەخە و ئەم کەسانە لەگرتووخانە کران و ئەمە هێمایەکە کە تا ئەوڕۆ درێژەی هەیە. لەساڵی ۱۹۹۹، دەوڵەتی تورکیا، سەرۆکی پەکەکە، عەبدۆڵا ئۆجالانی دەستگیر کرد، و ئەمە بووە هۆی گۆڕان لەڕەوتی پەکەکەدا لەهەڵوێستی مارکسیستیەوە بوو بە هێمایەکی پێشکەوتوو – پەیوەنددەر. بەدرێژایی دەیەی یەکەمی ساڵی ۲۰۰۰، سیاسەتە دابڕانی لەتورکیا بووە ئۆتۆنۆمی ناوچەیی یا خۆسەری دێمۆکراتیک.

لەگەڵ یەکەمین دەوڵەتی پارتی داد و گەشە پێدان لەدەیەی ۲۰۰۰دا، راستگەرا کوردەکان بە بەردەوامی لەژێر ناوی ئیسلام گەرایی دا جێگایان گرت و بە کۆژاوەیی پێگەی هەڵبژاردنی ئەردۆغانیان پێک هێنا. هەرچەند ئەمە رێگای بۆ خۆش کردن دەستیان بە سەرچاوەی گەورە بگات، بەڵام ئەمە بە واتای لەدەست دانی پێگەی ژیانێک بوو کە لەدەیەی ۱۹۹۰ بەدەستیان خستبوو.

هەردەم لەنێوان سەرکردە بناژۆخوازەکانی کورد و سەرکردەکانی پارتی داد و گەشەپێدان جۆرێک لەسازش هەبوو. یەکێک لەنووسەرانی لەنیزیکەوە ئەمەی بینیبوو لەکۆبوونەوەیەکدا لەساڵی ۲۰۱۰ چۆن نوێنەرانی کورد پارتی داد و گەشەپێدان خوازیاری دانانی ئازادانەی زمانی کوردی بوون، و سەرکردەکانی ئەم پارتە تورکیە دڵنیایان دا کە “هیچ کەس بەهیچ جۆرێک هەڵنابژێرێت و هەموو کاتێک دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە بیانەوێت منداڵەکانیان تورکی فێر بن و بڕۆنە زانکۆە گەورەکان”. ترس لەچەپ، راستگەرای کوردی بەرەو تاریکی هان دابوو. بۆ رەزایەتی پاڵپشتی دەوڵەت، پێیان باش بوو کە شووناسی کوردی رەت بکەنەوە.

دەوڵەت رەوتی ئاشتی لەساڵی ۲۰۱۵ەوە بەردا و شەڕیکی بێ وچانی لەچەندین بەرەوە لەدژی پەکەکە دەستپێکردووە. پارێزگاکانی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا تووشی شەڕێکی دووردرێژ نێو شار بوون کە تێدا سوپای تورکیا هەموو بەشەکانی شاری خاپوور کرد. شەڕ خێرا پەرەی سەند بۆ ناوچەکانی باکووری سووریا، شوێنێک کە باڵەکانی پەکەکە دەسەڵاتیان لەدژی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی بەدەست خستبوو و بۆ ئێراق، شوێنێک کە ماوەیەک بوو پەکەکە تێدا جێگیرەش پەرەی سەند. ئارمانج، هەروەک چۆن بەردەوام راگەیاندنەکانی تورکیا دووبارەی دەکەنەوە، ئەوە بوو کە کوردان هیچ دەسەڵاتێکی سەربەخۆیان لەدراوسێی ئەوانەوە نەبێت کە بتوانن ببن بە وڵاتێک.

لەناوخۆی تورکیا، دەوڵەت پارێزوانی پارلمانیانی هەدەپەی لێ سەندنەوە، سەرکردەکانیانی خستە گرتووخانەو و شارەوانانی هەڵبژێردراوی خستە گرتووخانەوە و چالاکییە سیاسیە سەرەکییەکانی بەتوندی سەرکووت کرد. سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی کاریزماتیکی هەدەپە لەنۆڤەمبەری ۲۰۱۶ەوە لەگرتووخانەدایە و بەس دەتوانێت نامە و تویتەکانی هەندێک جار بۆ ملیۆنان لایەنگری بنێرێت. لەگەڵ ئەمەش ئەم تاکتیکە سەرکوتکەرانە، هەدەپەی لە هەڵبژاردنە ناوچەیەکانی ۲۰۱۹ توانی دەیان کورسی شارەوانی بەدەست بخات. دەوڵەت زۆر ئاسان هەر هەمووی قورخ کرد. لەم کاتەدا، راگەیاندنەکانی سەرەکی، هەدەپەیان تێرۆریست و هەر پارتێکیش کە نێزیکی دەبووەوە وەک هاوکار دەناساند. هەموو ئەمانە، بەقسەی دەوڵەت، “بووە هۆی تەسک بوونەوەی وڵات” بۆ هەدەپە. ئەم تێکۆشانانە لەکاتی بەرخۆداندا، هەروەها بووە هۆی هەست کردن بە شکستی خەست لەنێوان کوردانی تورکیا.

لەنێوان ئەم قەیرانە لەسیاسەتی کوردی بوو کە شێوەیەکی نوێی لەباسی راستگەرایی د‎‎‎‎ێنێتە کایەوە. راستگەرای نوێی کورد چیتر رازی نابێت بە هاوبەشی بێدەنگ لە هاوپەیمانی راستگرایی زاڵ لەتورکیا، خۆی لەبەرانبەر دەوڵەتی تورکیا و ئەفسانە ئازادیخوازیەکانی پەکەکەدا پێناسە دەکات. بە پێچەوانەی راستگەرایی کلاسیکی کورد، ئەم رەوتە نوێیە حەزی لەو سیاسەتەی کە لەئەنکەرەیە نییە، ئەمە باسیکی کلتووریە کە دەیەوێت لەئەنکەرە دوور بکەوێتەوە و بەشێوازی راستەوخۆ پەرە بستێنێت، ئەم ئارمانجە بۆ بەهێزکردنی زانیاری نەتەوەی کورد و باشتر کردنی توانانی دەروونیانە کە بریندار بووە. ئەم گرووپە ئیسلامییە کە لە ئاکپارتی، نەتەوەگەرایی پان کورد و هەروەها لیبراڵە بناژۆخوازەکانی بێ هیوا بووە، بەڵام دزەی زیاتر لەو کۆبوونەوانانەیە، تەنانەت دزەی بۆ نێو دەسەڵاتی هەدەپەش کردووە.

بۆ کوردانی ماندوو لە ئایدیۆلۆژیە جیهانییەکان، ئەمە بانگهێشتێکە کە دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناوخۆیان. وەک نموونەکانی دیکەی نەتەوەپەرەستی، ئارەزووی بەڕەچەڵەک بووین، جەخت لەسەر نرخە کلاسیکەکان، نەتەوە و خێڵ و ئائین و گرنگایەتی دەوڵەتی وەک سەرچاوەی هێزە. بە پێچەوانی زۆربەی نەتەوە پەرەستەکانی دیکە، لەم قۆناخەدا، خەونەکان واز لە رەق وتن ناینێت.

لەم گێڕانەوەدا، نەبوونی دەوڵەت سەچاوەی هەموو کێشەکانی کوردیە و دامەزراندنی وڵاتی کوردستان دەستپێکی هەموو رێگا چارەکانە بۆ کێشەکانی کورد. ئەوان پێیان وایە تورکەکان یەک وڵات و دەزگای سەربازی، پەروەردە و دەزگاکانی دیکەیان هەیە کە ئەوە سەرچاوەیەتی. لەلایەکی دیکەوە، کوردەکان بۆ ژیان لەم پێکهاتەدا داڕووخاوەو بۆ دەستڕاپێگەیشتن بۆ مافی تاک دەبێت بڕوا بە دڵپاکی نەتەوەی دیکە هەبێت. ئاماژەی گشتی بە برایەتی لەنێوان تورک و کورد، یا شووناسی هاوبەشی نێوان موسڵمان، بەس بچووک خستنەوەی سرووشتی کوردان دەشارێتەوە. بە پێی ئەم روانگەیە، داد و یەکسانی ناتوانێت لەنێوان تورک و کوردەکاندا بوونی هەبێت چوونکە ئەوان لەئاستێکی سیاسی یەکساندا نین. تەنیا لەڕێگای دەوڵەتی کوردیەوە دەکرێت ئەم یەکسانیە مسۆگەر بکرێت و پەیوەندیەکی تەندروست لەنێوانیاندا پێک بێت. ئەمە ئەوەندەی هەوڵ بۆ یەکسانی لەرێگای هزری دەوڵەتەوەیە تا هەوڵ بۆ دەوڵەتێکی کوردی.

لەم گێڕانەوەیەدا، هەدەپە وەک رەت کەرەوەی کلتوری خۆی کەلەهەڵکشاندایە دادەنرێت، پێگەی دەنگدانی زۆربەیان کوردین بەڵام لەوەی کە خۆی وەک نوێنەری کوردان بناسێنێت دووری دەکات. روانگەی چەپ و جیهان ئەمە لەخۆ دەگرێت کە پێویستی کوردان لەوڵاتێک بەرزتر بۆتەوە بەدوای دەسەڵاتی دێمۆکراتیکی پلۆرالیستیە لەتورکیا بۆ هەموو نەتەوەکان، بەواتای خەڵکە، و دووری دەکات لەوشەی نەتەوە. ئەم پارتە بەردەوام لەپۆستی هاوبەش ژن و پیاو لەپێگە کارگێڕیەکانیدا وەک (هاوسەرۆکی پارتی و شارەوانی و …)کەڵکی وەرگرتووە و دووان لە هاوسەرۆکەکانی ئەم دوایەشی کورد نین.

گێڕانەوەی گەنجانی راستگەری کورد کاردانەوەیەکە بەم پرسە. ئەوان دەپرسن بۆ کورد دەبێت باری قورسی تێکۆشانی دێمۆکراتیکی تورکیا لەئەستۆ بگرێت؟ بۆ ئەندامانی کوردی هەدەپە لەگرتووخانەن لەکاتێکدا کە ئەندامە تورکەکان ئازادن؟ کاتێک جووتیارانی تورکیا هێرش دەکەنە سەر کرێکارە وەرزیەکان لەپارێزگای ساکاریا، بۆ چەپە تورکەکان هەوڵ دەدەن ناوی لێ بنێن شەڕی چینایەتی نە نەژادپەرەستی؟ ئەوان بە پێداگری لەسەر پەرەدان بە شووناسی کوردی لەهەر مەرجێکدا بەرەنگاری دەکەن. پەیامەکان باس لە جەختی کورد لەسەر شووناسی کورد، راوێژ بۆ پەرەسەندوویی تاک لەبارەی هەبوونی ئیشێکی باش، ئیش ئافرێنەربوون، خوێندنی باڵای باش، فێربوون بە زمانی کوردی ( بەهۆی چەندین دەیە سەرکووت، زۆبەی گەنجان کورد لەتورکیا زاڵ نین بەسەریدا) و بەڕۆژ بوون، ئەو شتانەن کە لەنێو ئەم توێژەدا دووبارە دەبێتەوە.

لەکاتێکدا کە زۆربەی کلتوری پەکەکە رێز لێنانە لەشەهید بوون وەک بەرزترین ئاستی فیداکاری، بەڵام لەدیدی ئەم توێژەوە رێز لێنان لە مافەکانیان بۆتە بابەتێکی پەسەندکراوەی جیهان. ئەم گێڕانەوە سەرنج دەدات کە تێکۆشانی چەکداری پەکەکە لەبەر چاو نەگرێت، بەڵام ناڕزایەتی سێمبۆلیک و تا ئاستێک نهێنی لەمەڕ لەدەست دانی ژیانی کوردان لەبەر باسە. لەم رووەوە، چینی مام ناوەندی کورد و تازە پێگەیشتوو – کە گرنگایەتییەکی زۆری بۆ هەدەپە هەیە – دادەبڕێت لە سیاسەتە رادیکاڵەکانی چەپ. پیاوێک کە نێزیکەی ۳۰ ساڵیەتی، و لەئامەد دەژیت و لەڕابردوودا لەبواری سیاسی هەدەپەدا چالاک بووە دەڵێت:”ئێوە ناتوانن چاوەڕی بن کە خەڵک هەردەم فیداکاری بکات. ئەم جیلە نایەوێت شەڕ بکات. شتی باشتریان بۆ خۆیان دەوێت”. پیاوێکی گەنجی دیکە لەئامەد دەڵێت:”من ماندوو بووم لەقسەکردنی بەردەوام. گەر بڕیار بێت بمرم دەبێت بۆ کوردستان بمرم. من نامەوێت بمرم تا تورکیا بتوانێت دێمۆکراتیک بێت”. وشەی “ئێمە” لێرەدا ئاماژەیە بە هەموو کورد. کە بایەخی بە هۆی دەستپێڕاگەیشتن بە ئاسایشی چینی مام ناوەندی، هەبوونی شتێک زیاتر لەوەی کە لەکیس چووە.

ئەم هەستانە هەر رەنگدانەوەی ئەو خوێندەوەی دوایەی کۆمپانیای (راوەست رێسرچ)ە کە ئاماژەی بە رەوتی “بن بڕ کردن” گەنجانی کورد دەکات، بەم واتایە کە ئەوان نایانەویت بەشێک لە تێکۆشانی چەکداری بن. ئەم رەوتە پیشان دەدات هاوکات لەگەڵ مەیلیان بۆ قایم کردنی شووناسی کلتووری کوردە. وەک نموونە کاتێک شارەوانێک لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن لەئەستەنبۆ خوڵێکی زمانی کوردی بەڕێوەدەبات، لەماوەی چەند کاژێردا پڕ دەبێتەوە.

هەندێک لە بیستراوەترین دەنگەکانی ئەم توێژە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندان. پیاوانی گەنج بە دڵنزم تەواوەوە و هەڵسووکەوتی بەرزتر لە پارتەکان و پێوەلێکێندراوی ئایدیۆلۆژی هەندێک ئەرک لەئەستۆ دەگرن و ژیانی خۆیان تەرخان کردووە بۆ ئاگادارکردنەوەی گەنجانی کورد، خاوێنکردنەوەی مێشکی خۆیان لە ئایدیۆلۆژی شۆڕشگێڕیەکان و باسە جیهانییەکان. لەوانەی بەناوبانگترینیان ئیبراهیم خەلیل باران، شرۆڤەکاری سەربەخۆ بێت لە هەولێر، سەرۆک پارتی پاکورد، پارتێکی بچووکی سیاسی تۆمار کراو لە تورکیا و بەڕێوەبەڕێکی بەناوبانگی پادکەست بێت. ئەو دوڵێت:”گەر زمانی دیکی من کۆڵەکەکانی دەوڵەتی ئێوە دەهەژێنێت، ئەم لەوانەیە بەو واتایە بێت کە ئێوە دەوڵەتی خۆتان لەسەر خاکی من دامەزراندووە”، ئەم رەستە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زۆر رەنگدانەوەی هەبووە لەئاستێکدا کە هەندێک جار ئەوەندەی کەسایەتییەکەی مێژوویی بەکاریگەر وەک مووسا عەنتەر، نووسەری حەزلێکراوی کورد دەناسرێت کە لەساڵی ۱۹۹۲ لەلایەن دەزگای هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی تایبەتی ژاندارمری تورکیاوە کوژرا. باران لەکۆتایدا دەڵێت ئەم قسانەی مووسا عەنتەرتان پێشکەش دەکەم.

باران لێدوانەکانی لەکەشی سۆشیال مێدیا بڵاو دەکاتەوە، و لەڕێگای هێزە دەرەکییەکان لەدەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوە وەک هێمای قووڵی تێکۆشانی سیاسی کوردستان وەک رەستەی ئەفسووناوی و بەتەواوەتی بەهێز خۆی دەنوێنێت. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە قسەی وەک “برایەتی گەلان” بە پێی لێکدانەوەی هەدەپە شوێنێکی بۆ وروژاندن نەبێت.

راستە کوردەکان زیاتر لەوەی کە هەدەپە ببنە سەر سندوقەکان، حەزیان لە شرۆڤەکانیانە. بۆیە ئەم رێکخراوە دەیەوێت جیا ببێتەوە لە تێکۆشانی سیاسی بۆ دێمۆکراسی لەتورکیا و تەڤلی کۆمەڵگای کوردی بێت. ئەمە بە واتای دوور کەوتنەوە لە خاڵە گرنگەکانی تێکۆشانی دێمۆکراتیکە لەتورکیا، وەک ئازادی راگەیاندن، سەربەخۆیی زانکۆ و پاراستنی ژینگە و گەڕانەوە بۆ کەشی کوردستانی. زیاتر لەهەر پرسێکی دیکە، هەڵسووکەوتی نەرمی هەدەپە بۆ پەرەدان بە زمانی کوردیە. هەرچەند ئەم پارتە لەپەروەردەی زمانی کوردی لەقوتابخانە پشتیوانی دەکات، بەڵام بۆی یەکەم نییە. جیلە نوێیە کوردە شارەیەکان زۆرتر کوردی قسە ناکەن، و ئەمە بۆتە هۆی ترس لەنێوان رۆشنبیرانی کورد بۆ ئەوەی کە دەبێتە هۆی مردنی زمانی کوردی لەبەرانبەر زمانی دەسەڵاتی تورکیەوە. ئەم بۆتە هۆی پەرەپێدانی تێکۆشان بۆ پەرەپێدانی زمان و وێژەوانی کوردی.

پەروەردەی زمان و هەروەها ژمارەیەکی زۆر ماڵپەڕ، پادکەست و گۆڤاری کوردی بە ئارمانجی ژیانەوەی کلتوور و مێژووی کوردی چالاک بوونەتەوە. بزافی زمانی کوردی  (HEZKURD) رێکخراوێکە لەدەرەوەی دەوڵەتی جێگیر لەئەمەد، پێکهاتووە لەکەسانێک کە راشکاوانە رەخنە لەهەدەپە دەگرن و دەڵێن هەدەپە دەتوانێت” سەدان هەزار کەس بۆ یەکەمی مانگی گۆڵان لەشەقامەکان کۆ بکاتەوە” بەڵام لەمەڕ هەڵکشانی ویستی کوردان بۆ مافی زمانیان کەڕە. لەهەوڵ بۆ وڵامی رەخنەکان، هەدەپە لەئەنجامدا لێژنەی پارلمانی بۆ بەرەو پێشبردنی پەروەردەی زمانی کوردی دامەزراند و بۆ ئەندامانی باڵای خۆی وانەی کوردی بەڕێوە دەبات.

گوشار بۆ سەر هەدەپە تەنیا لەلایەن باڵی راستگەرای گەنجەوە نییە. لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، زۆرێک لە رۆشنبیرانی کوردی چەپیش رەخنەیان لەم پارتە کردووە. ئەوان بەپشت بەستن بە بیرمەندەکانی سەردەمی دوای داگیرکاری وەک فرانتس فانون و ئاچیل ئەمبە، دەڵێن کە تێکۆشانی کوردان هێشتا نەگەیشتووە قۆناخێک کە بتوانێت خۆی تێکەڵی هزری جیهانی وەک خۆسەری دێمۆکراتیک بکات. ئەوان دەڵێن کە باس لەبارەی پێکەوە ژیان لەگەڵ تورکان بەس لەخزمەتی شاردنەوە و درێژردان بە داگیرکاری کوردستانە لەلایەن تورکیاوە. ئەوەش کە چەپ و راستی کورد هاوڕان لەسەری ئەوەیە کە سیاسەتیان دەبێت هەستیاری زۆرتری لەمەڕ شووناسی کوردان هەبێت و کەمتر لەسەر هێڵی ئەنکەرە بڕوات. بەبۆچوونی راستگەرە گەنجەکان هەدەپە یادگارێکە لەرابردووی گەمژانە. کاتێک کە کورد وابیریان دەکردەوە کە دەتوانن دەسەڵاتێکی هاوبەشیان هەبێت. بە بۆچوونی چەپەکەن، هەدەپە نیشانەی زوو پێگەیشتنی ئارەزووەکانیانە، لەئایندەیەک کە تێکۆشانی سیاسی کوردان ئەوەندە گەورە نەبووە کە هەوڵ بۆ هەموو جیهان بدات.

گەر هەدەپە لەسەرکووت قوتار بوو (شیمانەیەکی گەورە و دژوار)، گۆڕان لەسیاسەتی کوردی لەئەنجامدا لەپێکهاتە و رەوتیدا خۆی رەنگدەداتەوە. ئەم لێکدانەوە هەروەها دەتوانێت چەپی تورکیا ناچار بکات تا پێکهاتەیەکی نوێ پێک بێنێت. ئەحمەد شیک، چەپێکی بەناوبانگی تورکیا کە لەسەر لیستی هەدەپە هەڵبژێردابوو، بەهۆی ناکۆکی ناوخۆیی لەنێوان کەسانێک کە جەخت لەسەر لایەنە چەپەکانی دەکەنەوە و کەسانێک کە لایەنی کوردی پشتڕاست دەکەنەوە، پارتەکەی کرد بە تورک. ئەم نوێنەرە کە ئێستا سەربەخۆیە لەدیمانەیەکدا وتی تورکیا پێویستی بە پارتێکە کە لەنێوان پارتی گەلی کۆماریخۆاز، ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی لەدژی ئاکپارتی و هەدەپەدا بێت.

ئەم بیرۆکە دەنگی زۆری لەکۆمەڵگا جیاکاندا ئافراند. بەڵام هێشتا دەرئەنجامێکی بەرچاوی نەبووە. لەئێستادا، پێشکەوتنخوازەکانی تورکیا هێشتا واگۆنی خۆیان نەلکاندووە بە بزاڤی کوردانەوە. لەگەڵ ئەمەش، بزاڤەکە لەوانەی حەزی بەدرێژەدان لەگەڵیان نەبێت. لەم کاتەدا، هەوڵەکان بۆ دامەزراندنی پارتە راستگەرا کوردەکان ئەنجام دەدرێت، بەڵام دوور نییە دامەزراندنی فەرمیان پەسەند بکرێت. رەشید ئاکیجی یەکیک لەسەرکردەکانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی تورکیا لەکۆبوونەوەیەکدا لەبارەی چۆنیەتی پێویستی بە پارتە راستگەرا نوێیەکانەوە وتی:”دەنگدەران وتیان کە ئەوان بناژۆخوازن بەڵام پارتێکیاننییە کە بتوانن دەنگی پێبدەن. ئێمە ئەم پارتمانە دامەزراند تا دەنگ بە بژاردەی سێیەم بدین کە جیاوازن لە ئاکپارتی و هەدەپە. ئارمانجی ئێمە فدراسیۆنی کوردستانە”. پارتی دێمۆکراتی کوردستانی تورکیا دواین پارتە کە لەرێژەی پارتەکاندایە کە بە هاوکاری پارتی دێمۆکراتی کوردستان لەباکووری ئێراق دامەزراوە. وەک نموونە پێشووەکانی خۆی، ئەم پارتە پارتێکی زۆر بچووک و بێ پاڵپشتی گشتییە. پارتی ئیسلامی و کوردی “پارتی هۆداپار” رێکخراوێکی نوێی دیکەیە کە پشتیوانی لەمافی کوردان دەکات. ئەم پارتە پارێزوانی مافی کلتووری کوردانە و بڕوای بە پێکەو بوونی خۆبەخشانە لەگەڵ تورکانە، بەم واتایە کە کورد مافی سەربەخۆیی، فدراسیۆن و سەربوخۆییان بۆ خۆیان دەپارێزن. ئەم پارتەش پارتێکی بچووکە کە دەیەوێت ببێتە یاریزانێک لەکۆمەڵگای سڤیلدا. راپۆرت دراوە کە پارتی دێمۆکراتی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆی خۆی لەسۆباتی ۲۰۲۰ دایە وەزارەتی ناوخۆ، لەکاتێکدا کە هۆداپار سێ ساڵ پێشتر ئەم دۆسیەیە هەناردووە. هیچ یەک لەوانە وڵامیان نەدراوەتەوە و گەر وڵامیش بدرێنەوە پێناچێت پۆزۆتیڤ بێت.

زۆربەی کوردان بەم زووانە بێرەندی هەدەپە لەبەرژەوەندی ئەم بژارانەدا بەر دەدەن. گەر وەها پارتێکی کوردستانی دابمەزرێن و گەورە بن، لەوانەی هەندێک لە دەنگەکانی هەدەپە کەم ببنەوە، بەڵام بە شیمانەی زۆر، ئەوان لەئاکپارتی کە دەنگی بناژۆخوازە کوردەکان کۆ دەکەنەوە زۆرتر دەنگ دێنن. لەوانەی بەم هۆکارە بێت کە دەوڵەت تەنانەت مۆڵەت بە بچووکترین یاریزانیش نادات. گەر دەنگی کوردان بۆ وازهێنان لەئاکپارتی ئەردۆغان بێت، لەوانەی ئاکپاری وا بزانێت کە دەبێت بە جێگای پارتە کوردەکان بڕوا بەدوای پارتە بناژۆخوازەکانی تورکیادا. جیا لەمە، بواریکی جیاواز لەسیاسەتی کورد پێکهاتوو لە پارتە چەپ و راستەکان پێک دێت، و کەناڵەکانی دیکە پێک دێن کە لەوێ جیایی کلتووری کوردان و تورکان دەتوانێت زۆرتر بێت.

ئاکپارتی دەمێکە کە دەڵێت نوێنەری کوردانی راستەقینەی تورکیایە، لەکاتێکدا کە کەسانێک کە لە دابونەڕیتی پەکەکە رەخنە دەگرن وەک رووخێنەر و بێ خودا دەناسێنن کە مێشکی هاوڵاتیان ژەهراوی دەکەن. لەوانەی پاراستنی دۆخی هەنووکەیی بۆ ئاکپارتی دژوار بێت چوونکە راستگەر نوێیە کوردەکان بەخەبەر بوونەتەوە. [۱]

[۱]. https://newlinesmag.com/argument/the-new-kurdish-right/

معرفی راستگرایان جدید کُرد

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب