۱۶ اردیبهشت ۱۴۰۰

سڕینەوەی نەتەوەی لەعەفرین: نموونەی شاری راجۆ

تورکیا لەکاتی هێرشی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عەفرین لەسوریا لە ئاداری ۲۰۱۸، بەردەوام سڕینەوەی نەتەوەی لەم بەشە لەباکووری حەلەب ئەنجام داوە.

ناوچەی عەفرین پێش هێرشی تورکیا نێزیکەی ۳۰۰ هەزار دانیشتووی بووکە ۹۸ لەسەدیان کورد بوون و هەر بۆیە بە پێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتی ۱۲۵ هەزار ئاوارەی ناوخۆ بوون کە زۆربەیان ئەو کوردانەن کە لەبوردمانەکانی سوریا بەتایبەت لەپارێزگای حەلەبە هەڵاتوون، لەکەمپەکانی ئەم رێکخراوەدا لەعەفرین بوون. لەم ناوچە کە لەشەڕ پارێزراو بوو دەسەڵاتێکی خۆسەری کوردی بەڕیوەی دەبرد و ملیشیای ژن و پیاو خۆیان بەرپرسی دابینکردنی ئاسایش لەبەرانبەر داعش دەناساند.

تورکیا ئەم دۆخەی وەک هەڕەشەی بوون بۆ خۆی زانی و بڕیاری دا بە هەڵکردنی چرای سەوزی رووسیا و ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ئەم ناوچەیە. رۆژئاوا هەرچەند هاوپەیمانی کوردانی سوریا لەشەڕ لەگەڵ داعشە بەڵام بە چەند راوێژی زارەکی و بێ ئەنجام وازی لێهێنان. هیچ وڵاتێک تا ئەو خاڵە بەرەو پێش نەڕۆشتن کە ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی پێشلکاریە ئاشکراکانی یاسای نێودەوڵەتی بخەنە ژێر گوشارەوە.

بە پێی ئاماری رێکخراوی نێودەوڵەتی ئەنجامی ئەم هێرشە، لەسەرەتا، ۱۳۰ هەزاری ناچار بە هەڵاتن بۆ ناوچەکانی دیکەی پارێزگای حەلەب کرد و لەوێ کۆنی کاتیان هەڵدا تا لە هێرشەکانی تورکیا پارێزراو بن. سیاسەتی تێرۆر، دەستبەسەرداگرتنی دارایی ، دەستگیری، رفاندن، ئەشکەنجە و تاڵان کە لەژێر چاودێری سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام درا نیزیکەی ۱۲۰ هەزار کوردی دیکەی ئاوارە کرد. ماڵەکان، زەویەکانی کشت و کاڵ و ئیشەکانیان پێشکەشی ئەو ملیشیانەی کرد کە پنتاگۆن وەک خراپترین جۆری خۆڵ و خاشاک ناودێڕ کرد و پێشکەشی ماڵباتەکان و پەنابەرە عیرەبەکان لەغووتە و ئیدلبەوە کرد.

بە لەبەرچاوگرتنی ئامارەکان لەکۆنفرانسێک لەبارەی دۆخی کوردان لەناوچەکانی ژێڕ داگیرکاری تورکیا لە ۳۰ سۆباتی ۲۰۲۱ لەقامشلوو بە بەشداری رێکخراوەکانی دەرەوەی دەوڵەت و ئەوانەی بە چاوی خۆیان بینیویانە نێزیکەی ۴۰۰ هەزار عەرەب و تورکمەن لەم ناوچەی عەفرین جێگیر کردووە. لەعەفرین کوردان تائێستا بەزەحمەت یەک لەسەر چواری حەشیمەتن. ئەم کانتۆنە بەکردار بۆتە بەشێک لە پارێزگای هاتای (ئەنتاکیەی پێشوو کە لەساڵی ۱۹۳۹ بوو بەشێک لەخاکی تورکیا). ئاڵای تورکیا لەسەر باڵەخانەکان هەڵدراوە، قوتابخانە بە زمانی عەرەبی و تورکی پەروردە دەدەن و تۆڕەکانی کارەبا و تەلەفۆن بەستراوەتە بە تۆڕی تورکیاو و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. پێش نوێژی مزگەوت و بانگەشەکەرانی ئائینی لەلایەن ئیدارەی کاروباری ئائینی تورکیاوە دادەنرێن و مووچەیان پێدەدرێت. لیرەی تورکی بۆتە پارەی بازرگانی. ژنان لەکەشی گشتی کە ملیشیا سوریەکان بە دائینی تێچووکانی لەلایەن سوپای تورکیاوە یاسای شەرع بەڕێوە دەبەن نابیندرێت. ملیشیا سەرەکییەکانی زاڵ لەم ناوچە ئەحراروشامن کە زۆربەیان پەروەدەی دووبارەی داعش لەلایەن دەزگا هەواڵگریەکانی تورکیاوە پێکهاتوون.

نموونەی سڕینەوەی نەتەوی لەراجۆ

شاری راجۆ سەر بە عەفرین، هەڵکەوتوو لە سێ کیلۆمەتری سنووری تورکیا و سێ کیلۆمەتری عەفرینە، پێش هێرشە چەکداریەکەی تورکیا هەر هەمووی کورد بوون. تورکیا لەوکاتەوە ۴۰ هەزار عەرەب و تورکمانی لەوێ نێشەجێ کردوو و بەس لەسەدا ۱۲ کوردی لێ ماوەتەوە.

بە پێی کەناڵی تەلڤیزیۆنی رووداو کە هەندێک تاوانبارە بە هاودەردی یا لایەنگری پەکەکە و یەپەگەوە بەڵام هەستیارە بە چارەنووسی خەڵکی سڤیلی کورد، لێدوانی زۆرێک لەو کوردانەی لەوێ ماونەتەوە پیشان دەدا سڕینەوەی نەتەوی بە شێوازی سیستماتیک ئەنجام دەدرێت. لەپانزدە گوندی دەورووبەری راجۆ کە ۱۷۸۰ ماڵباتی کوردی تێدا دەژیا، بەس ۳۰۸ ماڵبات ماونەتەوە کە زۆربەیان کەسانی بەساڵا چوون کە ناتوانن بڕۆن و مەترسییەکەیان پێێ باشترە لە رۆشتن.

یەکێک لە گوندانە بە نێوی گوندی دەروێشە کە پێش هێرشی تورکیا نێزیکەی ۱۰۰۰ کەس دانیشتووی هەبوو. بەڵام لە ۲۳ چلەی ۲۰۱۸ کە سوپای تورکیا داگیریکرد و کردی بە کەمپی سەربازی ئیستا کەسی تێدا نەماوە. ژمارەی ۱۳۰۰ نەمانی زەیتوونی ئەم گوندە بڕاون تا جووتیاران نەتوانن بگەڕێنەوە.

ملیشیا لایەنگرەکانی تورکیا دەستیان بەسەر زیاتر لە ۱۰۰ هەزار داری زەیتوون و ژمارەیەکی زۆر ئامێری رۆن گرتنی زەیتوونی لەم ناوچەیە گرتووە. وێستگەی شەمەندەفەڕی راجۆ کە سەردەمانێک رێڕەوی بەغا – باهن، و تۆڕی ئورینت ئکسپرێسی دەبەستەوە بە بەغاوە بۆ ئەو کوردانەی کە دەستوور لە هێزە داگیرکەرەکان ناگرن بۆتە ناوەندی ئەشکەنجە و گرتووخانە.

سڕینەوەی نەتەوی بە پێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانە لەدژی مرۆڤایەتی. دەستبەسەرداگرتنی دارایی، دزین، تاڵان، ئەشکەنجە، تێرۆری خەڵکی سڤیل کە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەلایەن ملیشیا ئیسلامییەکان کە سوپای تورکیا پاڵپشتیان دەکات تاوان لەدژی مرۆڤایەتی هەژمار دەکرێت کە بەرپرسیارتی لەئەستۆی هێزی داگیرکەری تورکیایە.

ئێمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فرانسا، تورکیا وەک وڵاتێکی تاوانبار دەزانێت بەڵام ئەم وڵاتە بەدواداچوونی دیپلۆماتیک یا دادوەری ئەنجام نەدا. ناتۆ کە ئیدعا دەکات بۆتە ماڵباتێکی گەورە بۆ دێمۆکراسی کە پێبەندی مافی مرۆڤە هێشتاش لەبارەی تاوانەکانی هاوپەیمانی تورکی خۆی بێدەنگی هەڵبژاردووە.

 

پاکسازی قومی در عفرین: نمونه شهر راجو

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پربازدید‌ها