رەوتی رادیکاڵ کردنی پەکەکە: ئایدیۆلۆژی و تاکتیکەکانی تەڤلی کردنی ئەندامان؛ بەشی دووەم

مەحموود ئایتەکین لێکۆڵێنەری پرسی گرووپە توندڕەوەکان لەبابەتێکدا باسی رادیکاڵ بوونی پەکەکە، ئایدیۆلۆژی و تاکتیکەکانی تەڤلی کردنی ئەندامان دەکات. چاودێر ئەم بابەتەی لەچەند بەشدا وەرگێڕاوتەوە و بلاوی دەکاتەوە. بەشی یەکەمی ئەم بابەتە لەم لینکەدا بخوێنەوە.

مۆدێلی پلەیی کە موقەدەم 2005 باسی لێوەکرد و لەشەش ئاست پێکهاتووە دابەش دەبن لەسر بەسرە، پێگەیی و ئابووری –کۆمەڵایەتی. ئەوانەی کە ئامادەن بۆ رادیکاڵ بوون، بە گۆڕینی لێکدانەوەی دەروونناسی خۆی لەئاستی نزمەوە دەستپێدەکات. دواتر لەرێگای ئاستەکانی دیکە بەرەو سەرێ دەجووڵێت تا هەندێک بژاردە بە ئارمانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نادادوەری کە بوونی هەیە تێبگات (ئاستی یەکەم)، توند قسەکردن کە بەزمان دەگوترێتەوە (ئاستی دووەم)، گرێبەستی ئاکاری پێک دێنێت و چالاکییە تێرۆریستییەکان نێزیک دەبنەوە (ئاستی سێیەم)، رێکخراوە تێرۆریستییەکان بە رەوا دەبینن (ئاستی چووارەم) و لەئەنجامدا تاک یا سیستەم بە هۆکاری نادادپەروەری وەک ئامانج و دوژمن دەزانێت (ئاستی پێنجەم). موقەدەم 2005،ل 166-162)

مۆدێلی ویکتۆروویچ (2005) هەروەک مۆدێلی موقەدەم، رەوتی رادیکاڵ بوون وەک مەرجی دەرەوەیی بوونی (سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتووری، تاکەکەسی یا ئابووری) دەزانیت کە دەبێتە هۆی دروست کردنی هەستێک لە نادادوەری، بۆیە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم کە تێدا کرانەوەیەکی ناسین پێکدێت. لەم قۆناخەدایە کە تاک دوای ئایدیۆلۆژی و بژاردەی نوێ دەکەوێت، بۆیە ژێرخانی تێگەیشتنی خۆی دووبارە دادەڕژێتەوە. کەسانێک کە لەقۆناخی کۆتایدا پێش ئەندامبوونی لەگەڵ کەسان و گرووپەکانی دیکە بە ئایدیۆلۆژی هاوبەشەوە هەڵسووکەوتیان هەیە، ئەمە دەبێتە هۆی دەروون گەرابوونی بابەتی نرخە نوێیەکان کە نوێ وەرگیراون، بۆیە تاک بەرەوە ئەندامبوون لە گرووپە تێرۆریستەکان هان دەدات. لەم قۆناخەدا هەڤاڵان یا کەسانێکی دیکە کە پەیوەندی خزمایەتیان لەگەڵ ئەو کەسە هەیە لەوانەی بە رێنموونی، بەهێزکردنی چالاکی و بایەخ بە ئایدیۆلۆژی یا پەیامی تازە پەروەردە کراو، ئەم رەوتە خێراتە بکاتەوە. (ویکتوروویچ 2005، ل 11-7)

گیل (2007) لەبەدواداچوونی خۆیدا لەبارەی هۆکاری خۆتەقاندن، چوار هۆکاری بەکاریگەری باس کردووە لەبارەی رادیکاڵ بوونەوە کەبریتین لە: 1- ئەو رووداوانەی کە زیان دەگەینن و دەبنە هۆی دروست کردنی کردنەوەیەکی ناسین وەک مودێلی ویکتووروویچ. 2- پەیوەندی ماڵباتی و خزمایەتی، 3- کۆمەڵایەتی بوون بەهۆی بانگەشەوە، 4- جەمسەری کردن و دەروونی کردنی نرخەکان و پێوانەکانەکان کە تاک لەڕیگای بانگەشەوە زەمینەی بۆ رەخساندوون (گیل 2007. ل 156-154). حافز و مولینز (2015) وەک گیل (2007) رادیکاڵ بووین وەک سووڕانەوەیەک نازانن بەڵکوو وەک پرسیارێک دەزانن کە لەچوار بەش پێکهاتووە: ناڕزایەتی (پەراوێز خرانی ئابووری، لەخۆ بیانی بوون، هەستی قوربانی بووین و دژایەتی توند لەگەڵ سیاسەتە دەرەکییەکان)، تۆڕی پەیوەندی (پەیوەندی ماڵباتی و خزمایەتی پێشووتر لەنێوان تاک و کەسانی رادیکاڵدا)، بەهێزکردنی ژینگە و ژێرخانە پاڵپشتیکراوەکان(کۆمەڵەی جەستەیی و ئەنتەرنێتی بەدی هاتوو یارمەتیدەری ئایدیۆلۆژیک و مادی بۆ رادیکاڵ کردن) و ئایدیۆلۆژییەکان(گێڕانەوەی سەرەکی بۆ وێنەداین بە وێنای تاک لەجیهاندا). بە بڕوای ئەم نووسەرە هەمووی ئەم شتانە لەپاڵ یەک دانێین و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی رادیکاڵ بووین و توندڕەوی(حافز و مولینز، 2015، ل964).

لێکۆڵەران، هۆکاری وروژاندن و هاندان لەنووسینەکانی بواری رادیکاڵ کردنیان ناسیتەوە کە تاکەکان بەرەو ئەم لایە هان دەدات. بە پێی خوێندنەوە جیاوازەکان کە ورگانی، ئیقباڵ، ئیلبارهار و بارتۆن (2018) و هورگان(2008) و رانستراپ (2016) ئەنجامیان داوە هۆکاری هاندان و ورووژاندنی تاک بەرەو رادیکاڵ بووین بریتین لە: هەست بە بێ دادوەری، بێ هیوایی، قوربانی بووین، پەراوێز کردن، ناڕزایەتی، بێ ئیشی، ئاستی خوێندن، هەژاری و بێ بەشی کۆمەڵایەتی. لەلایەکی دیکەوە هۆکاری تەڤلی بوونی رادیکاڵ بووین ئەمانەن: بە کارهێنانی بانگەشەی تێرۆریزم، چالاک بووینی گرووپ (وەک گوشاری هاوتەمەنان و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی هاوبیروڕا)، خەڵاتی مادی و سۆزداری، ئیلهام وەرگرتن لە سەرۆک کاریزماتیکەکان و هۆکاری راکێشان و …. هەنگاو بەرەو گەڕان و جۆش و خرۆش و دڵەڕاوەکێ (هورگان، 2008؛ رانسرتورپ، 2016؛ ورگانی و ئەوانی دیکە، 2018)

ئەو بابەتانەی کە هەن لەبواری تەڤلی کردنی ئەندامان لەلایەن شۆڕشگێڕەکان لە پەیوەندی نێودەوڵەتیش وەک بابەتی بواری رادیکاڵ حەز و تاکتیکەکانی بەکارهاتوو دەکاتە سێ بەشەوە، کەسەکان لەم گرووپەدا بەم هۆیانەوە تەڤلی دەبن: 1- مادی 2- ئاوانتاژی کۆمەڵایەتی ئەندامبوون و 3- ئەندامبوونی زۆەملێ. لەچوارچێوەی گرووپی یەکەمدا ئەندام بە ئارمانجی سوودی بەکۆمەڵ لەلایەن گرووپەوە رادەکێشرێت وەک یارمەتی پارەیی، خوێندن و دابەش کردنی دووبارەی زەوی. (ئارجونا و کالیواس2008؛ ئەعزەم 2002؛ کولیە و هوفلێر، 2004؛ گیستس نورداس، 2010؛واینشتاین 2005 و 2007)

لەگرووپی دووەم، ئەندامەکان بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵایەتی وەک شووناسی بەکۆمەڵ، پێوانە دەروونییەکان، هەستی دڵنیایی وەک ئەندامی رێکخراوێکی شۆڕشگێرە (ئاتران، 2016؛ گینج ئاتران 2009، وورد،2003). لەهەندێک نموونەدا کە سەرچاوەکە بریتی بووە لە تاڵان کرد کە تووشی مەترسی دەکات و دەستڕاگەیشتن بە پارە و بەڵێنە مادیەکان کە پێک نەێن، یا کاتێک کێشەکان زیاد دەکەن، رێکخراوی شۆڕشگێڕی بۆ قەرەبووی ئەم نیازە روو لە زۆر دەکات، ئەم رەوشە لەبەراورد لەگەڵ تەڤلی کردن لەڕێگای داینی پارە هەرزانترە. ئەم شێوە تەڤلی کردن بە هەڕەشەی چەک و زۆر روودەدات. بۆ ئەوەی لەرێکخستن جیا نەبێتەوە، ئەندامەکان سزایان بۆ دیاری کراوە گەر هەڵبێن (ئەک، 2014، گیتس، 2002)

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

پەکەکە لەساڵی 1978دامەزرا. ئەم رێکخراوەی کەلەدەرەوەی بازنەی دەوڵەتە بە دەستپێکردنی چالاکی چەکداری لەدەیەی هەشتا بەرەو تێرۆریست بوون هەنگاوی نا. باسی زۆر هەی لەبواری ئاکادمیکدا کە ئایا پەکەکە رێکخراوێکی تێرۆریستیە یا بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕ بە ئارمانجی دەستەبەرکردنی ئازادی؟ لێکۆڵەرانێک وەک ئۆزجان (1999)، ئیمست (1993)، کریس (1995)، ئسڵان، سونەر و کیجی (2017) و رادۆ(2010) پەکەکە وەک رێکخراوێکی تێرۆریستی ناوزەد دەکەن. لەکاتێکدا کە لێکۆڵەرانی دیکە و رۆژنامەنووسانی وەک وایت، مارکۆس، ئاکایا و جونگەردان لەچەندین بابەتدا نووسیویانە و جەختیان کردۆتەوە کە پەکەکە بزوتنەوەیەکی شۆڕشگێڕە و نە رێکخستنێکی لەبواری تێرۆریزمدا (جۆنگەردان و ئاک کایا، 2012 و 2015؛ مارکۆس، 2009 و وایت 2015). ئەم رێکخراوە کۆمەڵێکی بەربڵاو لەبابەتەکان لەبارەی باسی مێژووی و ریشەی خۆیەوە بڵاو کردۆتەوە. ئەم بابەتە بڵاوکراوە تێکەڵێکە لە بابەتی نووسراو، بیستراو و وێنەیی.

دێکۆمێنتاری (لەئاگر، مێژوو دەئافرێنین) لەلایەن کایا (2005) لەرۆژ تی ڤی، بە زمانی کوردی بریتی بوو لە چەندین دیمانە لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە و لایەنگرانی سەرۆکەکەی عەبدۆڵا ئۆجالان. لە نووسراوەکانی دیکە دەتوانرێت ئاماژە بە بابەتی موراد کارایلان (2014) و دەمیر (2014) بکرێت کە بریتییە لە دیمانە لەگەڵ ئەندامانی نێو رێکخستنیش. ئەمانە بەشێکن لە کۆمەڵە دەیتاکان کە بۆ شرۆڤە و کۆدداینی تاکتیکەکانی تەڤلی کردنی ئەندامان لەم بابەتەدا بەکارهاتووە. جگە لەم بابەتەی دەمیر (2014) لەبابەتی گوڵدیکن (2014)ەش وەک بەشێک لە کۆمەڵە دەیتاکان بۆ تێگەیشتنی تاکتیکی راکێشانی ئەندامان کەڵک وەردەگێردرێت. ئەم بابەتانە بریتین لە پێنج بەرگ بیرەوەری ئەندامانی رێکخستن. نووسراوەکانی ئۆزکان (1999)، بیراند (1993) و ئیمێست (1993) کە لەسەر بنەمای دیمانەی رەسەن و بەڵگە رێکخستنییەکانی پەکەکە ئامادە کراوە، وەک سەرچاوەیەکی زۆر باش بۆ تێگەیشتنی مێژوو و ئایدیۆلۆژی پەکەکە کەڵکی لیوەردەگیردرێت.

نووسینی: مەحموود ئایتەکین

زانستگەی زانستە سیاسییەکان و کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی دیکن، ملبۆڕن، ئۆسترالیا

 

  Aytekin, Mahmut (۲۰۱۹), “Radicalisation processes of the Kurdistan Workers Party (PKK): ideology and recruitment tactics

 

https://www.ikhrw.com/article/%d8%b1%d9%88%d9%86%d8%af%d9%87%d8%a7%db%8c-%d8%b1%d8%a7%d8%af%db%8c%da%a9%d8%a7%d9%84-%d8%b4%d8%af%d9%86-%d8%ad%d8%b2%d8%a8-%da%a9%d8%a7%d8%b1%da%af%d8%b1%d8%a7%d9%86-%da%a9%d8%b1%d8%af%d8%b3%d8%aa/

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب