راستییەکانی گرووپی تێرۆریستی پەکەکە؛ لەقاچاخەوە بگرە تا پێشلکاری مافی ژنان

  • ۲ سال قبل
زینب جلالیان و بقیه اعضای پ.ک.ک.

نووسینی گەنج ئۆسمان/ وەرگێڕ: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان

دەستپێکردنی پێکدادانی چەکداری پەکەکە لەدژی تورکیا بووە هۆی ئەوەی لەمبارەوە بنووسرێت. بەڵام میدیاکان خاڵێکی گرنگیان سڕیوەتەوە و ئەوەش ئەم راستییەیە کە راستی پەکەکە و رابردووە خوێناویەکەی چییە؟ لەم بابەتەدا ئارمانجمان پاراستنی دەوڵەتی تورکیا یا ئاکپارتی نییە کە بە جۆرێک هاودەستی دۆخەکەی ئێستایە بەڵکو ئارمانجان بەیانی راستییەکانە. بەمجۆرە، خاڵ بە خاڵ بەیانی دەکەین کە پەکەکە چییە و چۆن گرووپێکی تێرۆریستییە و پارێزوانی پرسی کورد نییە و لەقاچاخی مادە هۆشبەرەکان لەتورکیا تا فرانسا نوقم بووە.

یەکەم، پێویستە وەبیر بێنینەوە کە پەکەکە چییە: گرووپێکی تێڕۆریستی مارکسیست – لنینیستیە کە لەکاتی دامەزراندنی بەردەوام بە شێوازی سیستمانتیک کەڵکی لەتێرۆر و توندوتیژی وەرگرتووە بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانی. پەکەکە بە ناوی تێکۆشان بۆ مافی کوردان لەتورکیا بووە هۆی کوژرانی خەڵک لەچەند دەیەی رابردوودا و ئامارەکان باس لە کوژرانی 45 هەزار کەس دەکەن. بەدڵنیایەوە دەوڵەتە پێشووەکان لەتورکیا لەبارەی کوردانەوە نەرم نەبوون بەڵام دۆخەکە ئێستا باشتر و تەنانەت کوردێک لەتورکیا دەتوانێت هەموو مافێکی هەبێت کە هەر هاوڵاتییەکی دیکە هەیەتی.

بەمجۆرە دەتوانین بڵێن ئیدعای پەکەکە لەبواری مافی کوردانەوە راست نییە. چۆن دەتوانێت باسی سەرکوتی خەڵکی کورد بکات لەکاتێکدا کە کوردێکی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی جزیرە بەئاسانی دەڕواتە شارێکی تورک نشینی وەک ئزمیر تا درێژە بە خوێندن بدات بێ ئەوەی کە ماڵباتی نیگەران بن و یا گەنجێکی دەرچووی تورکی ئزمیری لەگەڵ ماڵباتەکەی مالئاوایی دەکت تا بڕوات لەجزیرە بخوێنێت بێ ئەوەی کە کێشەیەکی لەگەڵ خەڵک هەبێت؟ ئەم پارادۆکسە پیشان دەدات کە کەش سازی دەکرێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە شتێک بە نێوی پرسی کورد بوونی نییە. بەڵام پەکەکە پێداگری دەکات لەسەری و ویستی شتێکی دیکەیە و کێشە لەمەدایە. جیاخوازەکانی پەکەکە بۆ تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوین جێگای پەسەند نین و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پەکەکە بە تێرۆریست و مافیا دەزانێت.

  • بۆ پەکەکە تێرۆریستە

بە لەبەرچاوگرتنی سەربازی و خەڵکی سڤیل توندوتیژی لەدژی تورکیا بەکاردێنێت. ئەم رێکخراوە لەڕێگای قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و باجگرتن لەکوردان دارایی دابین دەکرێت. دەوڵەتی تورکیا بە فەرمی ناناسێت. پێش لەخوێندنی قوتابیان لەقوتابخانەکاندا دەگرێت. کەمپی پەروەردەی تێرۆریزم لەشاخ بەڕێوە دەبات. لەهەڕەشە و کوشتنی دژبەران هیچ سڵ ناکات. گەر سەرنجی چالاکیەکانی بدەین لەگەڵ هەموو گرووپە تێرۆریستیەکان لەوانە داعش پەیوەندی هەیە.

  • توندوتیژی

بەدرێژایی ساڵان، هێرشە خۆکوژیەکانی پەکەکە لەدژی ئۆتۆبووسەکان لە کردەوە باوەکانی پەکەکەیە. ئەندامانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە هەمیشە هێرشی کردۆتە سەر بنکە سەربازی، سنووریەکان، بنکەکانی پۆلیس، چەکداران و پۆلیسەکان. ئەوان مینیان داناوە لەپاڵ جادەکان بۆ ئەمەش سڵ ناکەنەوە. رێک و پێک هێزەکانی پۆلیسیان خستۆتە ژێر چاودێریەوە تا تەنانەت لەدەرەوەی کاژێری کاریش تێڕۆریان بکەن. ئەمە ئەو چالاکیانەن کە بە ئاسانی دەسەلمێنرێن.

  • قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و باجگرتن

رێکخراوێکی تێرۆریستی ناتوانێت بێ پشیتوانی دارایی نایاسایی درێژە بە ژیانی بدات و پەکەکەش بە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و لەرێگای ئەنجوومەنە جۆراوجۆرەکان بە ناوی چالاکی کلتووری خۆی دابین کردووە. هەروەها، سەرانەی شۆڕش کە لەڕاستیدا جۆرێک باجگرتنە رێکخراوە وەک سەرچاوەیەکی دارایی پەکەکەیە. هەندێک جار بە ئەدرەسی ئەوانەی کە پارەیان داوە مادەی هۆشبەر هەنێردراوە تا تووشی کێشە نەبن. دەبینین هەر ئەم پەکەکە کە لەچاو هەندێکەوە گرووپێکی شۆڕشگێڕی ئارامە لەشاخ روخسارێکی دیکەشی هەیە و لەقاچاخی مادەهۆشبەرەکان و باجگرتن لەخەڵک بۆ دابینکردنی دارایی خۆی نوقم بووە و جا باس لە پاراستنی خەڵک دەکات!

  • دەوڵەت بەفەرمی ناناسێت

پەکەکە هەر دەزگایەکی دەوڵەتی و حکومەتی بەدوژمن دەزانێت و بەس شارەوانییەکانی سەر بە پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی پەسەندە. ئەمەش پارتێکی سیاسی و باڵێکە لە پەکەکە. لەقاچاخی مادەی سووتەمەنیدا چالاکە و پرسگریکە لەچووینی منداڵان بۆ قوتابخانە. زۆرجار دەرکەوتووە کە پەکەکە لەشارەوانییەکانی هەدەپە چەک و تەقەمەنی دەشارێتەوە و کۆگاکانی شارەوانی بۆ شاردنەوەی مین بەکارهێناوە. واتە لە سەروەتی گشتی بۆ ئارمانجە تێرۆریستییەکان کەڵک وەردەگرێت. ئەم کردەوانەی هاوشێوی داعشە کە لەڕێگای پیاوەکانیەوە لەرێگاه سەرەەتی گشتی بۆ گەیشتن بە ئارمانجەکانی لەفرانسا کەڵکی وەرگرت.

  • دژایەتی لەگەڵ پەروەردە

ئەم رەهەندەی پەکەکە بۆ رای گشتی زۆر کەمتر ناسراوە بەڵام راستییەک دەخاتە روو: پەکەکە هەرکارێک دەکات بۆ ئەوەی منداڵە کوردەکان دوور بن لە سیستمی پەروەرردە. پەکەکە هەڕەشە لەمامۆستاکان دەکات تا واز لەپەروەرد بێنن. ئەم رێکخراوە بە جاران مامۆستاکانی رفاندوو و کوشتوویانن. پەکەکە تەنانەت قوتابخانەی ئاگر بەرداوە و جارێکیان 6 قوتابی لەشرناخ گڕ دا. گەر بە باشی سەرنج بدەین ئارمانجی پەکەکە ئەوەیە کە منداڵانی کورد پەروەردە نەبینن تا بە ئاسانی تەڤلیان بکات. بەکردەوەش دەبینین منداڵانی نەخوێندەوار بەئاسانی فریوی بانگەشەکانی مارکسیستی – لنینیستی دەخۆن.

  • منداڵان و ژناک لەنێو پەکەکەدا

گەر بانگەشەی پەکەکە کاریگەر نەبێت، ئەوە منداڵانی کورد بە پێچەوانەی ئیرادە و ویستی دایک و باوکیان بۆ تەڤلی کردنی زۆرەملێ لەبنکەکانی خۆیان دەرفێنن. هەزاران نموونە لەمجۆرە بوونی هەبووە کە لەمیدیاکاندا باس نەکراوە. منداڵە رفێندراوەکان لەئەستەنبۆل و ئەڵمانیا لە ئۆتۆبۆسەکاندا بەرەوە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا بینراوەنەتەوە و دایک و باوکیان دانیان پێدا ناوە کە پەکەکە پێشتر هەوڵی داوە تا تەڤلیان بکات. پەکەکە لەگەڵ داعش جیاوازیەکی نییە چوونکە بۆ زاڵ بوون لەسەر ئەمە کەسە لاوازانە کەڵک لەبانگەشە وەردەگرێت. پەکەکە لەڕاستیدا خراپترە لەداعش، چوونکە منداڵانی کورد دەرفێنێت کە ئیشێکی زۆر پیس و ناشیاوە.

لەبارەی ژنانیشەوە دەبێت بگوترێت کە کچان و ژنان دەرفێنن و لەبنکەکان تەڤلیان دەکەن و لەوەێ وەک کەرەستەی رەگەزی سەرکردەکانی پەکەکە و ئیشە پیسەکانیان دەردێن. هەڵبەت نموونەی زۆریش لە دەستدرێژی لەسەر ژنان و کچان هەبووە کە میدیاکانی فرانسا ئاماژەیان پێنەداوە.

  • بنکەکانی پەروەردە

پەکەکەش وەک هەرگرووپێکی تێرۆریستی چەکدار لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا و لەناوچە سنووریەکانی نێوان ئێڕاق و سوریا لەگەڵ تورکیا بنکەی پەروەردەی نایاسایی هەیە. لەم بوارەدا مەسعوود بارزانی داوای لەپەکەکە کردووە تا ناوچەکە چۆڵ بکەن چوونکە بوونی ملیشیاکانی ئەم گرووپە بۆتە هۆی گەیشتنی زیانی زۆر بە خەڵکی سڤیل.

  • توندوتیژی لەدژی کوردان

بۆ پەکەکە گرنگ نییە قوربانی کوردە یا نا. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گرووپێکی تێرۆریستییە ئامادە هێرش بۆ سەر هەرکەسێکە کە دژی ئایدیۆلۆژی مارکسیستەکەی یا دژی توندوتیژی بێت. بەمجۆرە، لەکۆکتۆبەری 2014 بەبیانووی رێپێوان لەدژی داعش لەئامەد چەندین کوردی موسڵمانی زۆر هۆڤانە کوشت. پیسترین نموونەشێ یاسین بورو گەنجی 16 ساڵانی کورد بوو کە گوشتی قوربانی لەنێوان پەنابەرە سوریەکان دابەش دەکرد. ئەمە بووە هۆی ئەوەی تا پەکەکە تاوانباری بکات بەوەی کە لایەنگری داعشە و بە ئەشکەنجە و بەرد تەپڵی سەریان لێک کردەوە. نموونەی یاسین بورو زۆرن و تەنانەت لەنێو پەکەکەشدا خاوێن کردنەوەی حسێب لەسەر داهاتی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان و رکابەرایەتی و دوژمنی لەنێوان ئەندامان ئیشێکی ئاساییە. نموونەیەکیش کوشتنی خزمەتکاری رستۆرانت بوو کە هێزەکانی پۆلیس لەوێ خەریکی خواردنی نیوڕۆ بوون و پەکەکە دەسڕێژی گولەی لێکردن.

پارتی داد و گەشە پێدان بەرپرسی ئەم دۆخەیە

نکۆڵی لێناکرێت کە ئاکپارتی بەرپرسی ئەم دۆخەیە کە پەکەکە دەیان پۆلیس و سەرباز دەکوژێت. لەکاتی دەستپێکردنی رەوتی ئاشتی لەلایەن پارتی و پەکەکە و کۆگاکردنی چەک لەلاین پەکەکەوە پارتەکەی ئەردۆغان هەوڵی نەداوە تا شارەکان و ناوچەکورنشینەکان لەژێر چاودێری بگرێت کە ئای پەکەکە چەکی داناوە یا نا، کاتێک ئەم کردەوە تێرۆریستیانە دەبینین دەتوانرێت بگوترێت کە پەکەکە هەرگیز چەکی دانەناوە بەڵکوو خۆی باشتر ئامادە کردووە بۆ هێرش کردنە سەر تورکیا. تەنانەت دەتوانرێت بگوترێت ئەردۆغان توانی لەگەڵ پەکەکە رێکبکەوێت کە ئەم رەوتە بڕێک درێژخایەن بێت تا بتوانێت لەپێناو ئارمانجەکانی هەڵبژاردنی دا پوان وەدەست بخات (رێک وەک گرووپەکەی گولەن). هەموومان دەزانین دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان و ژنراڵەکانی سوپا هەمیشە لەگەڵ پەکەکە پەیوەندی نێزیکیان هەبووە و ئەمەش بە هۆکاری سیاسی، دارایی و هەروەها رەوا داین بە دەوری بەرچاوی سوپا لەبەڕێوەبردنی وڵات بووە.

پەکەکە؛ کۆبانێ و داعش

لەکاتی دەستپێکردنی پێکدادان لەنێوان داعش و پارتیزانەکانی کورد لەپەراوێزی کۆبانێ، میدیاکانی فرانسا هێزەکانی پەکەکەیان بەورە ناودێر کرد. هەررۆژ دەبینین ئەم بکوژ و قاچاخچیانەی مادە هۆشبەرەکان لەبەرانبەر داعس وەک کەسانی بەورە دەناسرێن. ئەمە وەک پشتیوانی لە تاعوونە لەبەرانبەر بە سکچوون. وێنای شاراوی ئەم بەرخۆدانە ئەمە بوو کە پەکەکە دەیویست باکووری سوریا بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە تا رێگای سڕینەوەی خێڵەکانی دیکە بۆ خۆی بکاتەوە. قۆناخی دوایش رواداین بە ئەزموونی سوریایە تا لەئاوی لێل ماسی بگرێت. ئەمە بۆ ئەورووپا و ئەمریکا کێشە نەبوو چوونکە ناتۆ دەزانێت دەوڵەتێکی کوردی واتە دەوڵەتێک کە ئامادەی باوک و دایک خۆی فیدای ئەمپریالیزی ئەمریکی بکات کە باسی تێکۆشان لەگەڵیان دەکات.

لەکۆتایدا دەبینین کە پەکەکە و باڵەکانی ئەوەندی داعش مەترسیدارن. هەردوو تێرۆریستن، مافیا و توندوتیژن. هەردوو لەدژی کەسانێک کە باسی پاراستنیان دەکەن خراپترین کردەوەکان ئەنجام دەدەن.

 

واقعیت‌های گروه تروریستی پ.ک.ک.؛ از قاچاق تا نقض حقوق زنان

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب