دۆسیەی تایبەت: 4 دەیە شەڕی پەکەکە و گرێدراوەکانی لەدژی کوردان – 1

  • ۱ سال قبل

خوێندنەوەیەک بۆ کوشتنی تاجەدین میرزایی ئاتەشگا و حسێن قزلباش لەلایەن ئەندامانی پەژاک لەدۆسیەی تایبەتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بە ناوی چوار دەیە شەڕ

پێشەکی

مافی مافدار بوون یەکێک لە مافە سەرەکییەکانی مرۆڤە و بە ناوی مافی بوونی ماف لێکدەدرێتەوە. سیستمی مافی نێودەوڵەتیش دوای ناسینی مافی مافداربوون وەک مافێکی سەرەکی بە سەر سێ بنەمای گشتی گرنگ لەبواری مافداربووندا جەخت دەکاتەوە: 1- بنەمای پێویستی مافداربوون 2- بنەمای مافداربوونی تایبەت 3- بنەمای توانای گۆڕینی ماف. پەیوەندی مافداربوون لەنێوان کەسێک و دەوڵەتێک جگە لەوەی کە لەژمارەی ئەندامانی پێکهێنەری دەوڵەت – نەتەوەیەک وەک حەشیمەت دێت تایبەتیمەندی سیاسی، ماف و مەعنەوەی هەیە. تایبەتمەندی سیاسی ئەم پەیوەندیە لەمافی دەسەڵاتی وڵاتەکان بۆ داینی هاوڵاتی بوون و مافدار بوون بی پێی یاسای ناوخۆیی سەرچاوە دەگرێت. فاکتەرەکانی مافی مافدار بوونیش لەسیستمی نێودەوڵەتی و ناوخۆیدا دەبێتە هۆی پشتیوانی دەوڵەتی لەتاک. گرێدراوبوون یا سەربە شوێنێک بوون پەیوەندیەکی مەعنەویش پێک دێنێت چوونکە خەڵک و حەشیمەت لەبواری ئارمانج، بنەما و شێوازەکان و کلتوورەوە هاوبەشن لەگەڵ دەوڵەت (جیا لەکات و شوێن) پێکەوە دەیانبەستێتەوە. گرێدراوبوون دەبێتە هۆی ئەوەی کە تاکێک لەبواری یاسایی و سیاسی هاوڵاتی وڵاتێک هەژمار بکریت و هەندێ ئەرک بۆ دەوڵەت و دەسەڵاتەکە دیاری دەکات.

هاوڵاتی و مافی هاوڵاتی بوون

لەکلتووری سیاسی – مافی، هاوڵاتی بە کەسێک دەگوترێت کە لە نێو بازنەی دەسەڵاتی دەوڵەتێک دا بێت و مافی سیاسی و سڤیلی هەبێت. بڵاڤۆکی نێودەوڵەتی مافی سڤیل و سیاسی کەلەساڵی 1966 لەلایەن جڤاتی گشتی رێکخراوەی نێودەوڵەتییەوە پەسەند کرا و تائێستا زیاتر لە 170 دەوڵەت تەڤلی بوون؛ ئەم مافەی بەوردی بەیان کردووە. لەمادەی 2 ی ئەم بڵاڤۆکەدا هاتووە کە دەوڵەتەکان کە ئەندامن لەباەی هەموو ئەو کەسانەی کە دانیشتووی خاکی ژێر دەسەڵاتیانن بێ هیچ جیاوازیەکی نەژادی، رەنگ، رەگەز، زمان و هزری جیاواز بەفەرمی بناسرێن و گەرەنتی بکرێن. سەروت، چینی کۆمەڵایەتی و هەرجۆرە جیاوازیەک نابێت ئاستەنگ بێت بۆرێزگرتن لەمافی تاکەکان لەوڵاتێکدا.

لەیاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانداش لەبەشی سێیەم باسی مافی نەتەوە کراوە. مافی هاوڵاتیبوونیش کە بەیاسایی ئاسایی بە وردی بەیان کراوە لەم بەشەدایە لەوانە:

3- بنەمای هەبوونی مافی یەکسان: مادەی 19ی یاسای بنەڕەتی باس لەوە دەکات کە خەڵکی ئێران لەهەر خێڵ و نەتەوەیەک بن مافی یەکسانیان هەیە و رەنگ و نەژاد و زمان و … نابێتە هۆی پوان. دیارە ئەم یەکسانییە لەم مادەدا هاتووە، هەم چاودێری ئەرکە یاساییەکان و هەم چاودێری پشتیوانی یاسایی لە تاکەکانی کۆمەڵگایە. یاسادانەر لەواژەی خەڵی ئێڕان کەڵکی وەرگرتووە تا ئەم مادەیە هەموو هاوکۆماری ئێڕان بگرێتەوە لەرەگەز، ئائین، نەتەوە و ئائینزای تایبەت دەگرێتە ناوخۆی. ریچکەی بیستەمیش لەدرێژەی مادەی 19 دا دەڵێت: هەموو تاکەکانی نەتەوە چ ژن و چ پیاو یەکسانن لە یاسادا و لەبواری هەموو مافێکەوە مرۆیی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و کلتووری بە لەبەرچاوگرتنی پێوانەکانی ئیسلام.

4- رێچکەی ئاسایشی تاک: مافی ژیان، ژیانی ئازاد و بە ئاسایشەوە لەهەموو بوار و رەهەندەکانیدا لەمادەی سێی بڵاڤۆکی جیهانی مافی مرۆڤ هاتووە. ئەم مافە گرنگە لە مادەی 32ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێڕان وەها هاتووە: کەس ناتوانیت دەستگیر بکرێت مەگەر بەو پێیە کە یاسا دیاری کردووە. لەکاتی دەستبەسەر کردندا بابەتی بۆختان بە هێنانەوەی هۆکار دەستبەجێ و بە نووسراوەیی دەدرێتە دەست تاوانبارەوە و تا 24 کاژێر دۆسیەی سەرەتایی دەدرێتە بەرپرسەکانی داد و دەستپێکی دادگایی کردن لەزووترین کاتدا ئامادە دەکرێت. سەرپێچی کەر بە پیی ئەم یاسایە سزا دەدرێت.

دوو رێچکەی سەرەوە مافی سەرەکی مرۆڤن ( و بەشێک لەگرنگترین بنەماکای مافی مرۆڤ لەیاسای کۆماری ئیسلامیدایە) کەپەیوەندی بە مافی کۆماریبوونەوە هەیە. چوونکە پشتیوانی لە هاوکۆماریەکانی ئێران لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە پێی یاسا، گرێدراوی دیاربوونی هاوکۆماری ئێرانیانە. دواتر، کەسێک کە هاوکۆماری ئێرانیە هاوڵاتی دەوڵەتی ئێران هەژمار دەکریت و دەوڵەتی ئێران دەبێت پشتیوانی یاسایی لەناوخۆ و دەرەوە بکات.

خوێندنەوەی نموونەیی: تاجەدین میرزایی ئاتەشگا و حسێن قزڵباش

بە باسکردنی پێشەکای و بوارە گشتییەکانی ماف لەبارەی هاوکۆماری بوون وهاوڵاتی بوون و ئەرکەکان کەدەکەونە سەرشانی دەوڵەتەکان ئێستا بەدوای لێکدانوەی دوو بابەتی تایبەت لەبەڕێوەبردن و بەکارهێنانی مافی هاوڵاتی بوون و هاوکۆماری بوون دەکەین.

بابەتی یەکەم؛ گرێدراوی تاجەدین میرزایی هاوڵاتی ئێرانی و دانیشتووی یەکێک لەگوندەکانی سنووری ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانە. تیمێکی تێرۆر و باجگرتن سەربە گرووپی شەڕخوازی پەژاک باڵی پەکەکە. پەکەکە لەروانگەی ئەورووپا و تورکیا و ئێڕان و ئەمریکا فیرقەیەکی تێرۆریستییە. لەبەهاری 1398 بەئامادەبوون لەگوندە هەواریەکانی ماکۆ داوای 5 ملیار ریاڵیان لێکرد (گرنگترین سەرچاوەی داهاتی فیرقەی پەژاک دوای مادە هۆشبەرەان باجگیری و رفاندنی مرۆڤ و بارمتە گرتنە). پەژاک هەڕەشەی لەمیرزایی کرد کە لەماوەی 20 رۆژاندا پارەکە ئامادە بکات و رادەستی بکات. تاجەدین میرزایی کەسێکی گوندی لەناوچەیەکی بێبەشدا بوو و توانای ئەم بڕە پارەی نەبوو کە وڵامی ویستی پەژاک بداتەوە.

دوای 20 رۆژ تیمێکی تێرۆری پەژەک لەبەرواری 12/2/1398 لەجادەی گوند تاجەندینیان رفاند و بۆ ماوەی 12 رۆژ لەیەکێک لە حەشارگاکانیان کە باکووری ئێڕاق ئەشکەنجەیان کرد. پەژاک هەڕەشەی لەماڵباتەکەی کرد و داوی پارەکەی کرد ئەگیان دەیکۆژن. سەرەڕای ئەوەی کە ماڵی میرزایی توانای دارایی وایان نەبوو پەژاک بە ئەشکەنجە میرزایان کوشت.

دهد. اما تاج‌الدین میرزایی به‌عنوان فردی روستایی در یک منطقه محروم، از پرداخت این پول ناتوان بوده و لذا نمی‌تواند به خواسته تروریست‌های پژاک، عمل نماید. ناوبراو لەبەروارەی 26/2/1398 پەیوەندی لەگەڵ ماڵەوەیان کرا و ئەدرسیان دا بە کەسوکاری بۆ وەرگرتنی لاشەکەی.

وێنەکانی تاوانی پەژاک لەبارەی میرزاییەوە لەدرێژەدا هاتووە.

بابەتی دووەمیا هی ماکۆیە و لەیەکێک لەگوندەکانی. قوربانی دووەم کەسێکە بە نیوی حسێن قزڵباش.

حسێن ولیلۆ قزڵباش خەڵکی گوندی پەنجەرەلو سەر بە ماکویە. لەبەرواری 28/2/98 پەژاک رفاندنی و لە 18 جۆزەردانی 98 کوشتی. ماڵباتەی قزڵباش لەدیمانە لەگەڵ سەرچاوە خۆجێیەکان وتیان کە کوژراوەکە چووبوو بۆ ئیشی ئاژەڵداری و دوای دێر گەڕانەوەی تێرۆریستەکان تەلەفۆنیان کرد و ماڵباتەکەیان دایە بەر هەڕەشە و داوی سێسەد ملیۆن تۆمەنیان کرد کە بەداخەوە نەیانتوانی ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن. دوانیوەڕۆی رۆژی 18ی جۆزەردان تێرۆریستەکان پەیوەندیان بە ماڵەوە کرد و هەواڵی کوژرانی حسێن ولیلو قزڵباشیان دا. بەگەڕانی کەسانی خۆجێی لاشەی کوژراوەکە لەنێوان بەردەکانی ئازەرین شاردرابووەوە. بە پشکنینی یاسایی دەرکەوەت کە ئەشکەنجەیەکی زۆری لێکراو و بە گولە کوژراوە لەپشتی سەرەوە لێدراوە.

سەرەڕای هەوڵی هێزەکانی دەوڵەتی بۆ دابینکردنی ئاسایش و رێک و پێکی سرووشتییە کە هەندێک ناوچي شتی وا بە خۆیانەوە ببینن و پەژاک دەتوانێت بە کەڵک وەرگرتن لە ناوەڕۆکی شاخاوی ناوچە کردەوەی لەم چەشنە ئەنجام بدات.

تەڤلی کردن، تێکدانی ماڵی گشتی، تێرۆر و تۆقاندن و تاڵانی ماڵی خەڵکی، باجگرتن، مرۆڤ رفاندن کە لەشارە گەورە و ناوەندیەکاندا بەئاسانی ناکرێت. بۆیە گوندەکان و شوێنە دوورە سنووریەکان کە کەمتر دەستیان بە زانیاری گشتییش دەگات و زۆر لەگەڵ میدیا ئیش ناکەن دەبنە ئارمانجێکی باش و گونجاو بۆ گرووپە تێرۆریستیەکان لەوانە پەژاک. ئەم گرووپە لەم ناوچانەش خەڵک پەروەردە دەکەن و تاڵانی سەرچاوەکان و بارمتەگرتن، کێشەی دارایی و مرۆیی خۆیان چارەسەر دەکەن و بەهۆی جۆگرافیای ناوچکە مەترسی کەمتری بۆیان هەیە. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە بۆ ئەم رووداوە تاڵانە لەناوچە سنووریەکان روو دەدات.

هۆکاری زۆر هەن کە چالاکی ئەمانە ئاسان دەکات لەوانە:

  1. ژێرخان و جۆگرافیای کوێستانی و دژوار. بۆیە هێزە دەوڵەتییەکان زوو پێرا ناگەن. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە هۆکارێک بێت بۆ تێکدان لەلایەن ئەم گرووپانەوە.
  2. چالاکی ئەم گرووپانەئاسایی نییە. ناوەڕۆکی پارتیزانی تیمی چەند کەسی و زیرەک لەتەنیشت کاتی چالاکییەکانیان واتە لەتاریکی شەودا بەداداچوون و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵیان کەم دەکاتەوە.
  3. خاڵێکی زۆر گرنگ، شوێن و بنکەی سەرەکی ئەم جۆرە گرووپە خرابکارانەیە. ئەمانە دوای ئەنجامی چالاکی تێرۆریستی بەکەڵک وەرگرتن لەناوچە شاخاوەیەکان خێرا لەوڵات دەردەچن و دەڕونە وڵاتی دراوسێیەوە. وڵاتانی ئاماژە پێدراویش دەسەڵاتی تەواویان بەسەر ناوچەکاندا نییە و بۆیە توانای بەرەنگاربوونەوەیان نییە. کاتێک گرووپێکی تێرۆرستی دوای ئەنجام کردەوەی تێکدەرانە لەولات دەردەچێت بۆ خۆی ناکرێت بەدوای کەوی و تۆڵەی لێبستینیتەوە و و ئەمە لەچوارچێوەی ئەرکی هێزە چەکدارەکاندا نییە. بۆیە لەم کاتانەدایە کە دەوڵەت و دەزگاکان بەتایبەت رێکخراوی ئن جی ئۆ و مافەکانی مرۆڤ بە پشت بەستن بە مافی هاوڵاتی دەست بەکار بن.

خاڵەکانی سەرەوە بە باشی دەریدەخات کە بۆ سەرەڕای هەوڵی بەربڵاوی هێزە چەکدارەکانی ئێران هێشتا مرۆڤ رفاندن و کردەوەی توندوتیژی و تێرۆریستی لەناوەچە سنوورنشین وکوردنشینەکاندا روو دەدات.

هەردوو کوژراوی تاوانەکانی پەژاک وەک هاوڵاتی ئێڕانی مافیان هەیە. بەپێی یاسای بنەڕەتی دەوڵەتی ئێڕان ئەرکدارە کە ئاسایشی ماڵباتەکان گەرەنتی بکات و ئەگەر کێشەیەک روویدا وەک ئەمە ئێستا کردەوەی مافزانی و سیاسی و میدیایی – دیپلۆماتیک بۆ بەدی هێنانی مافەکانیان وەگەڕ بخەن.

یەکێک لەو بابەتانە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت بە رژدی وەربگرێت رێکخستن و بەسیستم کردنی و بەدەزگا کردن و ئەوەی کە بەداداچوونی بۆ بکات دانانی ژێرخانی پێویست بۆ دابین کردنی مافی هەموو هاوڵاتیانە. ئاسایش ، ئازادی، ئارامی و نەبوونی دەستدرێژی لەلایەن گرووپە تێڕۆریست و مافیاکانەوە گرنگترین مافی هاوڵاتیانە. بۆیە بەپێی یاسای 19ی یاسای بنەڕەتی ئەم سیاسەتە دەبێت بۆ هەموو ئێرانیەکان وەک سێمبۆلێکی یەکانە ئەنجام بدرێت واتە نابێت جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیانی پایتەخەت و دانیشتوانی گوندە سنوورنشینەکان بکرێت. داخۆ بڵێی ئەمە رووداوە لە تاران یا شارێکی دیکەی گرنگ و ناوەندی وڵات رووی دابا هەر ئەمەندە کاردانەوەی میدیایی و بەرپرسانمان دەدیت؟

ئاسایشی گیان و دارایی هەموو ئێرانیەکان بۆ دەوڵەت و دەزگا دەوڵەتیەکان جێی سەرنجە. بەڵام بەداخەوە هەندێ راپۆرت هەن کە بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێڕانی بە پێشلکاری مافی هاوڵاتی خۆیان رووبەڕوون. میرزایی ئاتەشگا و قزڵباش لەو کەسانەن کە بە رواڵەت بابەتی وەک ئەمانە قووڵبوونەوەی دەوێت. هاوڵاتیانی ئێرانی لەسنوورەکانی رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای ئێڕان بەبۆنەی ئامادەبوونی هەندێک گرووپی تێرۆریستی و ملیشیا لەسنوورە کوێستانیەکانی ئێران لەگەڵ تورکیا و ئێراق هاتۆ چوو دەکەن و بۆیە ئەم وڵاتانە کێشەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزمیان هەیە و زیانی زۆر ناخۆشێان پێدەگات.

نموونەی وەک ئەم تاوانانە لەم ناوچانە زۆر جار رووی داوە. لەم جۆرە بابەتانەدا ئاسایشی تاکەکەسی و ماڵباتەکانیان هەڕەشەی لێدەکرێت و بەداخەوە تاک بەهۆی نەبوونی زانیاری و پشتیوانی دەوڵەت وەک نموونە: ناتوانێت لەنێو خاکی وڵاتی دیکە (لەمبارەوە: هەرێمی کوردستان) بەداوداچوون بکات و مافەکان سەرەڕاست بکاتەوە. پێویستە پشتیوانی دەڵەت و راگەیاندنەکانی دەوڵەت لەهەموو رەهەندەکان بە رژدی هەوڵ بدەن و ئاسایشی خاڵە سنوورەیاکان دابین بکەن. دەوڵەتی ئێران وەک دەزگای یاسایی دەسەڵات و ئەرکی هەیە لەبەرانبەر مافی هاوڵاتیانەوە و دەبێت خاڵەکانی خوارەوە بەدواداچوونیان بۆ بکات:

8.بەدواداچوون بۆتێرۆرستەکان و پاڵپشتەکانیان لەرێگای دەزگا دەوڵەتییەکان و وەزارەتی دەرەوە لەرێکخراوە پسپۆڕیانەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێویستی گوشار خستنە سەر هەندێک لەدەوڵەتەکان کە خاک و کەرەستە دەدەنە ئەم گرووپانە.

9.دەست بەکاربوونی رژتری ئن جی ئۆەکان لەبارەی مافی مرۆڤ و ورووژاندنی پرسەکە لە دەزگاکانی وەک ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی رێکخروای نێودەوڵەتی.

  1. لەناوبرتدنی هەرجۆرە هەستیاریەکی جیایی خستن لەنێوان هاوڵاتیان لەبارەی گرنگی ئاسایشیان بۆ دەوڵەت ئەرکی سەرەکی دەسەڵاتە. واتە هاوڵاتیەکی ئێرانی کە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێڕانە و لەناوچە سنووری و دوورکەوتووەکانی دەژیت دەبێت بەتەواوەتی هەست بکات کە دەوڵەت و دەزگا چەکدارەکان لەمەڕ ئاسایشی لەهەموو بوارەکاندا هەستیاربن و بەدواداچوونی بۆ بکەن و لەنێوان هاوڵاتیانی پایتەخت و شوێنەکانی دیکە جیاوازی نەخەن. ئەمە لەرێگای کرداری دەزگاکانی دەوڵەت و دەرەوەی دەوڵەت بۆ پرسی ئاسایشی تاک و گیان و مافی هاوڵاتیانە کە پێک بێت.
  2. بەرەنگاربوونەوەی رژدی دەوڵەت لەگەڵتێرۆریستان و دەستدرێژی کەران بۆ نێو خاک و ئاسایشێ هاوڵاتیان.
  3. چالاک کردنی دیپلۆماسی و بەشداری ناوچەیی لەهەر ئاستێکی دەوڵەتی و نادەوڵەتی لەهەموو بوارەکانی مافی مرۆڤ، میدیایی، سیاسی و چەکداری و ئاسایشی بەمەبەستی بەرنگاربوونەوەی دیاردەی مرۆڤ رفاندن و قاچاخی مرۆڤ بەشێوازی رێکخستن کراو.
  4. رێچکەیەکی دیکەش لەیاسای بنەڕەتی دا هەیە کە باسی ماڵباتی قوربانیان دەکات و هاوشێوەی و ئەو ئەرکانەی کە لەسەر شانی دەوڵەتی دادەنێت. رێچکەی ئازادی لەهەڵبژاردنی شوێنی دانیشتن و پارێزراوی ماڵ، ئازادی هەڵبژاردنی پیشە و رێچکەی خاوەن بوونی دارایی و مەعنەوەیی تاک، لەو رێچکانەیە کە پەیوەندی حاشاهەڵنەگری لەگەڵ ئاسایش هەیە. بۆیە چالاکی گرووپە تێکدەرکان لەناوچە سنووریەکان پێوانی جیاوازی خستن لەنیوان هاوڵاتیان پێشل دەکات و گیان و ماڵ و دارایی ئەم تاکە دەبێتە یاری دەستی گرووپە شەڕخوازەکان. نابێت لەبیر بکرێت کە ئاسایش هۆکاری هەرجۆرە کردەوەیەکی ئابووری و پەرەسەندوویە. گەر دانیشتوانی ناوچە سنووریەکان و گوندەکان هەست بە نەبوونی ئاسایش و پشتیوانی بکەن کۆچ دەکەن بۆ شوێنەکانی دیکەی وڵات.

دەرئەنجام

هاوڵاتی بوون وەک چەمکێکی نوێ پەیوەندی نێزیکی لەگەڵ چەمکی وەک داد و یەکسانی هەیە. یەکێک لەگرنگترین بابەتەکانی مافی مرۆڤ ئەرکی دەوڵەوت، ‌هێزە دەسەڵاتدارەکان لەبارەی هاوڵاتیەوەیە. بۆ خۆی بابەتی هاوڵاتیبوونیش کاتێک پێک دێت کە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگایەک مافی یەکسانیان لەبواری سڤیل و سیاسیەوە هەبێت و دەرفەتی یەکسانیان بۆ پەرەسەندوویی ئابووری و کۆمەڵایەتی لەبەردەستدا هەبێت.

هاوڵاتی وەک کۆڵگەی کۆمەڵگایەک خوازیاری زۆرینەی دادە. ژێرخانی سیاسی دێمۆکراتیک و پەرەسەندووییش بۆ خۆی لەسەر بنەمای دادە. بۆیە ژێرخانێکی دێمۆکراتیک، مافی هاوڵاتی، دەبێت لەسە بنەمای داد دابنرێت تا نەتەوەکانی کۆمەڵگا پارێزروا بن.

خاڵێکی گرنگی دیکە لەباسی هاوڵاتی، باسی دابینکردنی ئاسایشی هەمەلایەنەیە لەلایەن دەسەڵات و دەوڵەتەوە. بەدواداچوونی مافی کەسانێک کە ئاسایشیان لەناو چووە لەئەرکەکانی دەوڵەتە. بۆی لەبارەی میرزایی ئاتەشگا و قزڵباشەوە دەبێت بە گرتنەبەری ستراتژی یەکگرتوو،مافی هاوڵاتی بوونیان و سزای تێرۆریستیەکان بسەپێنێت. لەم نێوەندەدا یەکێک لە ئەرکەکانی دەزگاکانی چەکداری و وڵات، رێکخراوە سڤیلەکان، ئەنجوومەنەکان، چاودێری مافی مرۆڤ میدیاکان و رۆشنبیرانی خۆجێی ئەوەیە کە دەنگی خەلک بن و پێشلکاری مافی مرۆڤ و تێرۆریزم بگەیننە گوێ بەرپرسان. بەداخەوە زۆرێک لە میدیاکانی رەوتی سەرەکی، خەڵک و تەنانەت بەرپرسان بێ ئاگان لە تاوانەکان و هەر ئەمە ئەرکی دەزگا سڤیل و مافەکانی مرۆڤ قورستر دەکات تا دەنگی خەڵک ناوچە سنورنشینەکان بن و بۆ بەدی هاتنی مافەکانیان تێبکۆشن.

هاوکاری و هاوڕێی ئن جی ئۆەکان و راگەیاندنەکان، کارناسانی مافزانی، سیاسی و میدیایی، و دەزگا دەوڵەتییەکان وێڕای دابینکردنی ئاسایشی هەمە لایەنەی هەموو هاوڵاتیانی ئێرانی، دەبێت خاڵی پیسی تێررۆریزمی جیاخوازانە لەناوچە کوردنشینەکان بڕوێننەوە. هەموو دەبێت بزانن کە کوردانی ماکۆ هاوڵاتیانی کۆماری ئیسلامین و دەوری گرنگیان لە دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکان هەیە و بەدواداچوون بۆ مافەکانیان ئەرکی دەوڵەتی ئێرانە و دەزگا دەوڵەتییەکان نابێت بچووکترین جیاییەک

خاڵێکی گرنگ: پەژاک، باڵی ئێرانی پەکەکەیە.

پرونده ویژه: ۴ دهه جنگ پ.ک.ک و وابستگان علیه کردها- ۱

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب