بەبۆنەی رۆژی بوون بە سەرۆک وەزیری ئۆلۆف پاڵمە

  • ۳ سال قبل

ئۆلۆف پاڵمە لەرۆژێکی وەها دا بوو بە سەرۆک وەزیرانی سوئد. ناوی ئۆلۆف پاڵمە زۆر زوو کەوتە سەر زاران. ئەو بە هەوڵدان بۆ ئاشتی بەناوبانگ بوو بەڵام لەساڵی 1986 واتە دوو ساڵ دوای دەستپێکردنی چالاکی چەکداری فەرمی پەکەکە لەرۆژی رووناک لەستکهۆلم پایتەختی سوئد کوژرا و هاوژینەکەشی بریندار بوو. کوژرانی ئۆلۆف پاڵمە کاریگەریەکی خراپی لەسەر ژیانی کوردانی سوئد دانا بەجۆرێک کە بەساڵان کوردەکان تەنانەت نەیاندەوێرا لەشوێنە گشتییەکان ناسنامەی خۆیان رابگەینن. دەوڵەتی سوئد لەیەکەمین کاردانەوەیدا لەبارەی بکەران و دەستووردەرانی ئەم کوشتنە نێوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک)یان راگەیاند و دەستبەجێ ژمارەیەک کوردیان وەک گۆمان لێکراو دەستبەسەر کرد.

راگەیاندنی نێوی پەکەکە وەک تاوانباری سەرەکی بوو هۆی هێرشی بەربڵاوی میدیایی، جەستەیی و سیاسی لەدژی کوردان، کوردەکانیش کە نەتەنیا ئەندام و لایەنگری  پەکەکە نەبوون بگرە زۆرێکیان لەدەست توندوتیژییە چەکدارییەکانی پەکەکە پەنابەری سوئد ببوون، وەک ئەندامی گرووپی رزگاری یا پارتی سوسیالیستی کوردستانی تورکیا بە سەرۆکایەتی کەمال بورکای.

ئەم کوشتنە زیاتر لەسی ساڵ پێش رووی دا بەڵام هێشتاش کاریگەریەکانی لەسەر کوردانی سوئد هەیە. ئەم کردەوە رێگای بۆ ئەوە کردەوە کە نێوی پەکەکە بخرێتە نێو لیستی رێکخراوە تێرۆریستییەکانی رۆژئاوا.

کوشتنەکان بەمجۆرە بوو:

لەساڵی 1986 کاتێک کە ئۆلۆف پاڵمە و هاوژینەکەی لەسینما هاتنە دەرێ، لەناوەندی ستکهۆلم کەسێکی نەناسراو نێزیکیان بووەوە و بە چەکی سووک کوشتی و هاوسەرەکەشی بریندار کرد. شۆڕش رەشی نووسەری پرتووکی پاڵمە پەکەکە و گلادیۆ پێی وایە کوشتنی پاڵمە بە زیانی هەموو کوردان شکایەوە. هەم ژیانی سیاسی کوردان و هەم بوونیانی کردە ئارمانج. هاکس هۆڵمر پارێزوانی ئەو کاتەی سوئد فەرمانی دەستگیرکردنی 58 کوردی گۆمان لێکراوی دەرکرد. چەند مانگێک دواتر فەرمانی دەستگیری 20 کوردی دیکە دەرچوو بەڵام بە هۆی نەبوونی بەڵگە ئازاد کران. سوئد بەمانەوە نەوەستا و لەڕێورەسمە جیاوازەکاندا لەوانە رووداوە وەرزشییەکان فەرمانی دا کوردەکان بە شێوازی کۆمەڵ و جیا لێک بن و ئارمانجیش سنووردارکردنی هاتوچووی کوردانە.

دەوڵەتی سوئد پێش کۆژرانی ئۆلۆف پاڵمە لەبارەی مەترسی پەکەکەوە ئاگاداری دابوو و پێش ئەوەی پەکەکە دوو کەس لەئەندامانی باڵای خۆی کە رەخنەیان لەعەبدۆڵا ئۆجالان گرتبوو لەسوئد کوشتبوو. راپۆرتەکان وادەریدەخات کە کەسیرە یڵدرم هاوژینی پێشووی ئۆجالان کە لەترسی ئۆجالان پەنابەری سوئد ببوو دانی  پێدا نا کە کوشتنی پاڵمە لەلایەن پەکەکەوە ئەنجام دراوە. هۆکاری ئەم کاردانەوە توندەی پەکەکەشی دژایەتی دەوڵەتی سوئد بۆ داینی مافی پەنابەری سیاسی بە ئەندامان و لایەنگرانی پەکەکە دەزانێت. ژان گویلو رۆژنامەنووس کە لەسەردەمی گەنجی دا بوو دەڵێت بەردەوام هەوڵمان دا و سەردەکەوتین کە رای گشتی قانع بکەین کە هەموو کوردەکان پەکەکە و تێرۆریست نین و نابێت هەموو کوردان بکەینە قوربانی پەکەکە.

ئێستا میدیاکانی پەکەکە واباس دەکەن کە گوایا دەوڵەتی سوئد پەکەکەی بێ تاوان ناسیوە! پرسیار ئەمەیە ئەگەر وایە بۆ پەکەکە هێشتا لە نێو لیستی تێرۆری سوئد دایە؟

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب