بژاردەی کوردەکان: هیچ دۆستێک جگە لەکوێستانمان نییە و بەدڵنیایەوە ئیسرائیل دۆستمان نییە.

خەڵکی کورد کە هاوزمانن و لەوڵاتەکانی ئێران، ئێراق، سوریا و تورکیا دەژین لەلایەن زۆرێک لە دەوڵاتنی ناوچەکەوە لەسەدەی هاوچەرخ بۆ نانەوەی ناسەقامگیری لەخۆڕهەڵاتی ناوەڕاست کەڵکیان لێوەرگیراوە. ئەمەش درێژەی هەیە؛ بەتایبەت دوای داگیرکردنی ئێراق لەلایەن ئەمریکا و داگیرکردنی ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن کوردانی سوریا، واتە یەپەگەی سەر بە پەکەکە سەیرە کە پەکەکە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپاییەوە لەنێو لیستی تێرۆریستیدایە. بەڵام کوردانی دانیشتووی ئێراق، سوریا، ئێران و تورکیا وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو نابێت بناسرێن و چارەنووسی ئەم چوار گرووپە لەرێڕەوێکدا نییە و گرێدراوی وڵاتانی خۆیانن.

لەگەڵ ئەمەش کە ململانێ بوونی هەیە کە هەموو خەڵکی کورد لە وڵاتێکدا پێکەوە بن و ئەمریکا یارمەتی ئەم خەونە دەدات. ئەم خەونە ناکەوێتە بواری کرداریەوە تەنانەت گەر ئەمریکاش بیەوێت دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ کوردان دابمەزرێنیت و جۆگرافیای رۆژهەڵاتی ناوین بگۆڕێت، وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن یەکبگرن و پێش لەمە بگرن. تەنانەت پەیوەندی کوردان لەگەڵ ئیسرائیل ناتوانێت پێگەی کوردان بگوڕێت. چ کاتێک کورد تێدەگەن کە لەئێستادا لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەکار دەهێندرێن و کوێستانەکان تەنیا دۆستیانن بەم واتایە کە دۆستی لەگەڵ ئیسرائیل هیچ کات ناتوانێت رێگای رزگارکردنیان بێت؟

ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل بۆتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان ناچار بن پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیل بشارنەوە. مەسعوود بارزانی سەرۆکی کوردانی ئێراق دەڵێت کە ئەو دژی دانانی پەیوەندی سیاسی لەگەڵ ئیسرائیل نییە. لەگەڵ ئەمەش سیاسەتی دەرەکی ئێراق لەئەستۆی دەوڵەتی ناوەندیە کە دژی ئەمەتە. پارێزگا کوردنشینەکانش بەشێکن لەئێراق. هەروەها سەرکردی کوردانی ئێراقی دەبێت پەیوەندی باشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئێران و تورکیا بپارێزێت. ئەوان لەپێگەیەکدا نیین کە بیانەوێت پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ئەم وڵاتانە بەهۆی ئاشکرابوونی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بخەنە مەترسیەوە.

بۆ ئەوەی کە دڵیان بەحالیان بسووتێتەوە لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوایی – ئیسرائیل هەوڵ دەدەن کە پەیوەندیەکی سۆزداری لەنێوان کورد و جو پیشان بدەن کە هەر دوو هەرێم ستەمیان لێکراو و رووبەڕووی نایەکسانی بوونەتەوە. بەڵام ئیسرائیل خراپترین کۆمەڵکوژی، بێ ڕێزی لەساڵی 1947 ەوە لەدژی خەڵکی فەلەستین ئەنجام داوە. ئیسرائیل لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتییەوە تاوانبارە بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ و دژە مرۆیی بەڵام درێژە بە ستەم و هێرشەکانی لەدژی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین دەدات. ئیسرائیل هێرشەکانی و تاوانە شەڕیەکانی لەلۆبنان و سوریا درێژە پێدەدات، ئێراق بوردمان دەکات، تێرۆری نایاسایی لەئێران و وڵاتانی دیکە ئەنجام دەدات و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشل دەکات.

کوردەکان بۆ راکێشانی سەرنجی ئەمریکا دەیانەوێت لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیان هەبێت، رەوتی جو لەدەوڵەتەکانی ئەمریکا  دزەیەکی زۆر بەربڵاویان هەیە و هەموو راگەیاندنەکان بەڕێوە دەبەن. ئیسرائیل پاڵپشتی کوردان دەکات بۆ ئەوەی کە کورد بتوانن ناسەقامگیری لەوڵاتانی ناوچەکە بنێنەوە و چوونکە کورد بۆ ئیسرائیل بۆتە کەرەستەیەکی باش.

هەرکات کوردان لەمێژووی دوور یا هاوچەڕخ لەدژی وڵاتانی بەرانبەر شۆڕشی ناسەرکەوتووانەیان هەبووە، لەسنوورە بێ پاسەوانەکانەوە دەڕۆنە وڵاتانی جیران و لەگەڵ ئەو وڵاتانە یەکدەگرن. لەئێستادا زۆربەی کوردان لەئێران، تورکیا، ئێراق و سوریادان. کاتێک کە داعش نێزیک بوو کۆبانێ داگیر بکات، یەمریکا دەورێکی گەورەی لەپێشگرتن لەبەرەوپێش چوونەکانیادا هەبوو. کوردانی سوریا دەورێکی گەورەیان لەپێشگرتن لەداعش لەشارەکانی نەبل و ئەلزەهرا هەبوو و لەبەرانبەردا سوپای سوریا و هاوپمانانی یارمەتی کوردانیان لە شێخ مەقسوودی حەلەب. کاتێک کە تورکیا هێرشی کردە سەر شارە کوردنشینەکەی عەفرین و داگیری کرد زۆرێک لە خەڵکی کورد لەنەبل و ئەلزەهرا حەسانەوە و مێوانداریان لێکرا. بەڵام پەیوەندی نێوان یەپەگە و سوریا گۆڕا؛ کاتێک کە ئەمریکا یەپەگەی هان دا کە شاری عەفرین رادەستی تورکیا بکات و نەوتی ئەم ناوچە دەبهێنێت و بیفرۆشێت بە سوریا و ئێراق و ئێران و رێگا نەدات کە بەرهەمە کشت و کاڵییەکانی ئەم ناوچە کوردنشینە کە زۆرن بنێرێت بۆ شوێنەکانی دیکەی سوریا.

کوردانی سەر بە یەپەگە کە لەشارەکانی حەسەکێ، رەقا و دێرەزوور جێگیرن ئامادە بوون کە بۆ هێزەکانی ئەمریکی جاشایەتی بکەن؛ بە هیوای دامەزراندنی دەسەڵاتێکی سەربەخۆ بە نێوی رۆژئاوا؛ بەڵام تورکیا لەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا گرووپی یەپەگە و بەشی سوری پەکەکەی وەک گرووپی تێرۆریستی راگەیاند. بەڵام ئەمریکا و هەندیک لەوڵاتانی رۆژئاوایی بێ فەرمان/ رێگای رێکخراوی نێودەوڵەتی و یا سوپای خۆی لەسوریا جێگیر کردووە و بەم هۆیەوە وەکه هێزی داگیرکەر دەژمێردرێن. کوردانی یەپەگە پێیان باشە کە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لەسوریا بۆ چەندمین ساڵ بمێننەوە کە رێگا بدات کوردەکان بەهێزتر بن و یا تەنانەت دەوڵەتی ناوەندی سوریا لاواز بکەن.

بەرپرسان لە حەسەکێ وتی کە کوردانی یەپەگە پەیوەندیەکی گەرمی لەگەڵ ئەمریکا – ئیسرائیلدا هەیە. لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکا و مووسادی ئیسرائیل لەدەستگیری عەبدۆڵا ئۆجالان سەرکردەی پەکەکە لەساڵی 1999 لەکێنیا هاوکاری هەبوو. ئۆجالان مارکسیستی کۆنە بوو بەڵام پەکەکە هێمای داس و ترێشتەکەی لەسەر ئاڵاکەی لادا چوونکە پێی وابوو کە کمۆنیزم لەناوچووە و ئەمریکا هۆکاری پێشکەوتنە. رێگایان بە ئۆجالان دا تا لەچۆمی بەقا لەلۆبنان لەساڵی 1991 کەمپێک دابمەزرێنن و ئەم کەمپە ئاشکرا دژە سەهیۆنیستی و لەپاڵشتی تەواوی فەلەستیندا بوو. ئۆجالان دژی دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی بوو و پێی وابوو کە ئەمە وەک سەهیۆنیستی دووەم دەبێت و لەم دەوڵەتە کوردیە لەدژی تورکیا و ئێران کەڵک وەردەگیردرێت. ئۆجالان وتی کە من هەوڵ دەدەم تا پێش لەمە بگرم. یەپەگەی سوریا و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەهەڵە پێیان وایە کە ئیسرائیل پردێکە بەرەو کوردستانی گەورەیە. پەیوەندی کوردان و ئیسرائیل لەساڵی 1930 کاتێک کە بۆیەکەمینجار سەرۆکی مووساد رێئۆبن شیلواخ هەنێردرا بۆ ئێراق و ناچە کوردنشینەکان وەک نوێنەری جوەکان. کوردستان رێگای یەهوودستان (خاکی یەهوودەکان درێژەی پێدەدا؛ لەگەڵ ئەمەش کورد و جو لەبواری نەتەوەیی لەعەرەب و ئێرانییەکان و تورکەکان جیاوازیان هەیە. کوردەکان بەتایبەت کوردانی ئێراق هاوپەیمانی سرووشتی ئیسرائیلن. پەیوەندی لەنێوان دوو گرووپ لەبواری مێژوویی، سیاسی و ئابووری بەربڵاوە.

کوردانی یەهوودی کە کۆچیان کردووە بۆ ئیسرائیل لەنێوان ساڵەکانی 1940 و سەرەتاکانی 1950، وەک نوێنەری کوردانی ئێراق دەناسرێن و داوی یارمەتی دەکەن لەئیسرائیل. لەساڵەکانی 1960، کوردەکان یارمەتیان دا تا جوەکانی ئێراقی لەو وڵاتە دەرکەون. نێزیکەی 300 هەزار جوی کورد لەئیسرائیل دەژین. لەساڵی 1966، وەزیری بەرگری ئێراق کوردانی ئێراقی تاوانبار کرد بەوەی کە بەدوای دامەزراندنی ئیسرائیلێکی دووەمدان.

لەساڵی 1963، سەرۆکی ئیسرائیل گڵدامایر 100 هەزار دۆلاری دا بەکوردان، رافایل ئیتۆن سەفەری بۆ کوردستان کرد. لەساڵانی 1968 و 1973 مستەفا بارزانی دووجار سەردانی ئیسرائیلی کرد تا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتە لۆیی ئشکول و مایر دانوستاندن بکات. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل مناخیم بگین دانی پێدانا کە ئیسرائیل هێزە سەربازیەکانی کوردی لەکوردستان و ئیسرائیل پەروەردە کردووە. لەکاتی شۆڕشی کوردان لەئێراق لەساڵانی 1965 تا 1975، ئیسرائیل چەکی بە کورد دا. مووسادیش لەناوچە کوێستانیە کوردنشینەکان لەدژی وڵاتانی ئێران، ئێراق، سوریا و تورکیا ئۆپراسیۆنی بەربڵاویان ئەنجام دا. لەساڵی 1975، ئەم پەیوەندیە دوای واژۆی رێکەوتنی ئەلجەزاری لەنێوان ئێران و ئێراق کۆتایی پێهات، ئەم رێکەوتنە بەرەزامەندی شای ئێران بوو و ئێران پەژراندنی کە رێگای ئیسرائیل بۆ ئێراق دابخات. لەساڵی 2013 کۆسرەت رەسوول عەلی لەلایەن دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانەوە سەفەری کرد بۆ ئیسرائیل تا ستراتژی کشت و کاڵی ئیسرائیل ببینێت.

لەژووەنی 2014. ئیسرائیل باری هەناردەکراوی نەوتی لەهەرێمی کوردستانی ئێراق کڕی بۆ ئەوەی کوردەکان بتوانن لەدژی داعش تێکۆشان بکەن و ئەمە یارمەتیەکی گەورە بوو بۆ دەوڵەتی کوردستان لەکاتی کێشە ئابووریەکان. لە مەی و ئاگۆستی 2015، ئیسرائیل 14 ملیۆن بەرمیل نەوت کە 77 لەسەدی پێداویستی ئیسرائیلە لەهەرێمی کوردستانەوە هاوردە کرا. ئەمە گرنگە کە سەرنج بدەین کە کوردستان بە پێچەوانەی حەزی دەسەڵاتی ناوەندی ئێراق نەوت بۆ ئیسرائیل هەناردە دەکات. لە 2017 ئیسرائیل تەنیا وڵاتێک بوو کە پاڵپشتی لەگشت پرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان کرد؛ تەنانەت لەگەڵ ئەوشدا کە ئەمریکا دژایەتی کرد. چەند رۆژ دوای تویتی ترەمپ لەبارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچە کوردنشینەکان سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نتانیاهۆ پەیامی دا کە ئیسرائیل ئامادەیە یارمەتی خەڵکی بوێری کوردستان بدات. بەڵام کوردەکان لەسێ وڵات دان کە راشکاوانە لەدژی ئیسرائیلن، واتە ئێران، ئێراق و سوریا و وڵاتێک وەک تورکیاش پەیوەندیکەی باشی لەگەڵ ئیسرائیل نییە، ئابڵۆقە دراوە. لە 2019، زیپی هوتولی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتی کە ئێمە لەرێگای جیاوازەکانەوە یارمەتی کوردان دەدەین و رازین لەپێگەکەمان لەلای کوردان.

پەیوەندی ئیسرائیل و کوردان بەس کاتێک دەتوانێت بۆ هەرێمی کوردستان بەرژەوەندی هەبێت کە ئەمریکا سوور بێت لەسەر دابەشکردنی خاکی ئێراق و سوریا. شتێک کە زوور دوورە رووبدات. بەڵام وادیارە کە پشتیوانی ئەمریکا لەکوردان هەمیشەیی بێت؛ بەهۆی ئەوەی کە ئێران و تورکیا بەخەستی لەدژی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان چالاکن. تورکیا دەتوانیت هەنگاوی رژد هەڵبگریت و بەجێگای ناتۆ پەیوەندی خۆی لەگەڵ رووسیا بەهێزتر بکات وئەمە لەلایەن هیچ یەک لەدەوڵاتانی ئەمریکاوە ناپەژێندرێت. ئێرانیش دەتوانێت سنوورەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابخات و لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ئاسایش ئێراق دەتوانن پارێزگاکانی باکووری خۆیان گەمارۆ بدەن، لەم رووداوەدا، ئیسرائیل و ئەمریکا توانی پاڵپشتی کردنی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانیان نییە. عەبدۆڵا ئۆجالان جارێک وتی کە گۆڕینی هەڵسووکەوتی کلاسیکی کوردان لەشەق کردنی ئەتۆم ئاسانترە. خەونی کوردان هەمیشە وەک خەونێک دەمێنێتەوە، کورد بۆتە جاش و بەکارهێنانی لەلایەن هێزە دەرکیەکانەوە درێژەی هەیە. چ کات کورد دەزانێت کە رێگای چارەسەری کێشەکانی، هاوکاری و ئاشتیە لەگەڵ وڵاتانێکدا کەتێدا دەژین؟

ئیلایجا مەگنایر

گزینه های کردها: «هیچ دوستی به غیر از کوهستان نداریم و قطعا اسراییل دوست ما نیست»

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب