بابەت: مافی مرۆڤ؛ قوربانی کەڵکی خراپی سیاسی و ستاندارە دوانییەکان

  • ۲ سال قبل

لەکەشی شەڕ، ژئۆپلتیک و کۆمەڵگای هاوچەڕخ، مافی مرۆڤ یەکێک لە وشەکانی نێو قامووسەکانە کە رووبەڕووی زۆرترین خراپ بەکارهێنان هاتووە. سیاسەتڤانان، بزووتنەوەکان و دەوڵەتەکان هەموویان لەناوی مافی مرۆڤ بۆ بێ نرخ کردنی دژبەرانی خۆیان، هۆکارێک بۆ هێرش بردن، کوشتن و هەڵبەت کەرەستەیەک بۆ پاساو هێنانەوە و رێبازی خۆیان بەکار دەهێنن.

ترس لە فاشیزم و کردارەکانی لەشەڕی جیهانی یەکەم و دووەم، یەکگرتنێکی وەرچەرخاو لەدەوری مافی مرۆڤ وەک کردارێکی نێودەوڵەتی سەری هەڵدا کە ناسراوە بە بڵاڤۆکی جیهانی مافی مرۆڤ – هاوینی ساڵی رابردوو هەفتاو دووەمین ساڵرۆژی بەڕێوەچوو – بڵاڤۆکەک کە ئەم نرخانەی تێدایە و رێزیان لێدەگرێت. ئەم بڵاڤۆکە بونیانێکی بەربڵاو لە کردەوە جیهانی و ناوچەئیەکە پەیکەری یاسای مافی مرۆڤی پێکهێنا. بەڵام لەهەمان کاتدا، تەنانەت لەکاتی ژیانی ئەم بڵاڤۆکەدا، مافی مرۆڤ بۆ چەندین وڵاتی رۆژئاوایی بوو بە رێگایەک بۆ پاساو هێنانەوەی سیاسەتەکانیان لەمەڕ دژبەرانیان و تەنانەت سەرۆکەکان و ئەو وڵاتانەی کە دەسەڵاتیان هەیە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەم پەسەندی ئەم بڵاڤۆکە لە ساڵی 1948 و لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی سار بوو بۆیە دەستبەجێ بوو بە ئامرازێکی بانگەشە بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی. هەرچەند زۆربەی وڵاتانی کمۆنیزم پشتیوانیان لەم بڵاڤۆکەش کرد، بەڵام لەئاستی بەربڵاودا وەک پێشلکارەکانی ئەم کردارە ناسێندران و رۆژئاوا خۆی لەبواری ئاکاری لایەنگری ستەم لێکراوەکان پیشان دا.

رۆژئاوا بە شەڕی سار وەک رکابەرایەتیەک هەڵسووکەوتی کرد کە تێدا نرخەکانی دێمۆکراسی و مافی مرۆڤ دەپارێزێت و بە ئاشکراکردنی روون و نانەوەی هەرا و هوریا لەسەر پێشلکاری تا ئەو جێگایە بۆی دەکرا و پشتیوانی لە گرووپەکانی مافی مرۆڤ و دژبەران، رووخساری وڵاتە کمۆنیستەکانی ناحەز پیشان دا. ئەم سیاسەتەی رۆژئاوا لەبارەی ئەمریکای لاتین، تەنانەت بە بیانووی ئارمانجی هاوبەشی دژە کمۆنیستی و سەرەڕای نەبوونی دێمۆکراسی و پێشلکاری مافی مرۆڤ ئەم رێڕەوەی مافی مرۆڤ لەسەر بنەمای بەرنامەی سیاسی خۆی و لەبەرژەوەندی دیکتاتۆرەکانی ئەمریکای لاتین وێنا کرد.

وەرچەرخانی سیاسەتگۆزاری لەسەربنەمای پشتیوانی لەمافی مرۆڤی جیهانی

هەرچەند، لەسەدەی بیستەم، سیاسی کردنی مامی مرۆڤ زۆرتر لەرێگای بانگەشە، بە پەسەندکردنی چەندین یاسا و تێز لەپازدە ساڵی رابردوودا کراوە بەڵام ئەوڕۆکە مافی مرۆڤ بۆتە رێڕەوێک بۆ هێرش، گەمارۆ یا سزادانی وڵاتانی دیکە. بە پەسەندکردنی (تێزی بەرپرسیارتی پشتیوانی پی دوو ئار) لەساڵی 2005 بە ئارمانجی پارێزوانی لە هاوڵاتیان لەبەرانبەر کەڵکی خراپی دەوڵەتەکان، دەستێوەردانی سەربازی رێگەی پێدرا. هەروەها، سیاسەتی مافی مرۆڤ رۆژ بە رۆژ جەختی لەسەر بەرپرسیار زانینی بەرپرسان وەک تاک لەوانە سەرۆکی دەوڵەتەکان کرد کە بەرپرسیاری خاڵەکانی پێشلکاری بێ سنووری مافی مرۆڤن. دیوانی نێودەوڵەتی سزادانیش بەم ئارمانجە پێکهات و هۆشداری دا بە دیکتاتۆرەکان کە گەر کردارێکی ناشیاویان هەبێت ئەوە سزا دەدرێن.

ترەمپ راشکاوانە هەڕەشەی لە ئەم دیوانە و دادوەریەکانی کردووە لەکاتێکدا کە وڵاتانی رۆژئاوایی پشتیوانی لێدەکەن، ئەو نێوی ئەمریکای لە نێو لیستی دامەزرێنەرانی دەرکرد و پەیمانی جیهانی مەگنیتسکی رێکخست. ئەم کردەوە راستەوخۆ کەسانێک کە مافی مرۆڤ پێشل دەکەن گەمارۆیان لەسەر دادەنێت کە بە پێچەوانەی کردارەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتییە و بەس ئەمریکا دەتوانێت واژۆی بکات. بۆیە مافی مرۆڤ بۆتە دروشمێک بۆ توندکردنەوەی سیاسی و هێزی زۆرتر دەخاتە بەردەست ولاتانی رۆژئاوایی کە باسی پارێزوانی لە ئاکار دەکەن، هەڵبەت پێشلکاری مافی مرۆڤ و پرسە ناوخۆیەکانی لەبارەی نادادوەری و نایەکسانی لەبەرچاو نەگیراوە.

کۆمەڵێک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژووری بیرکردنەوە سیاسەت دانان، کە لەلایەن ئەم وڵاتانەوە دامەزراوە، کە پشتیوانی دارایی دەکرێن.  خاڵی پێکەنینی ئەمەیە کە زۆربەی ڤەگۆتنەکانی ئەم رێکخراوانە بەرنامەی سیاسی سپۆنسێەرە داراییەکانیانن. زۆرتر دەبینین کە لێکۆڵینەوە بە ئارمانج ئەنجام دەدەن و راپۆرتی پێشلکاری مافی مرۆڤ نە لەسەر بنەمای هۆکار و بەڵگەی بەهێز بەڵکوو لەسەر بنەمای سەرچاوی نادیار یا سەرچاوەی بڕواپێکراو ئەنجام دەدرێت و وێنایەکی لێ پیشان دەدرێت کە رۆژانە لەمیدیاکان دەبینین کە بۆتە رەوتی سەرەکی. بڕیاری پەیوەندیدار بە دەستێوەردانی سەربازی، پشتیوانی لە دژبەران و گەمارۆەکان زۆرتر لەسەر بنەمای ئەم راپۆرتانەیە. زۆرێک لە سکاڵای چالاکانی ماف دۆست لەو وڵاتانەی کە بۆنەتە ئارمانجی دەوڵەتانی رۆژئاواییە و ئەوەی کە هاوپەیمانانی رۆژئاوا نیگەران دەکات ئەمەیە کە رۆژئاوایەکان راپۆرتەکانیان لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەبەرچاو ناگرن و یا لەگەڵ ڤەگۆتنەکانی خۆیان رواڵەتی پێدەدەن.

راپۆرتە یەک لایەنەکانی مافی مرۆڤ وێنای وڵاتانی دیکە لە مێشکمانی پێکهێناوە

لەراستیدا، راپۆرتە ناحەزەکان لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەگەڵ بانگەشی سیاسی تا شوێنێک دەڕواتە پێا کە بۆچوونی جیلی پێش ئەنتەرنێت لەبارەی هەندێک وڵات وەک ئێران و رووسیا و چینی وەها پێکهێناوە کە زۆربەی خەڵکی وڵاتانی رۆژئاوایی ئۆتۆماتیک وا وێنا دەکەن ئەم وڵاتانە مەترسیدارن و هەڕەشەی شیمانەکراون بۆ سەر نەتەوەکەیان؛ تەنانەت گەر بەڵگەکان پێچەوانەی ئەوەش بێت. لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکا نێزیکی 6 هەزار بۆمبی ئەتۆمی هەیە و پێشینەی بەکارهێنانی لەژاپۆن هەیە بەڵام بە دەرخواردی خەڵکی ئەمریکای داوە کە گەر ئێران ئەتۆمی هەبێت ئەوە دەبێتە هۆی وێرانی بەربڵاو. هەروەها گەر ئەمریکا بۆ خۆی تا ئێستا 61 تاوانباری لەبەرانبەر کرداری کردنی سزای لەسێدارەدان لە لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە هەیە کە بەتاوانی سیخۆڕی و خیانەت و تاوانەکی دیکە لەدژی دەوڵەت لەگرتووخانەن، بەڵام بە توندی لەدژی سزادانی سێدارەیە لەئێران، کە بۆ کوشتن، دەستدرێژی سێکسی و تێرۆریزم دەرچوون، کە بۆ خۆی لەم تاوانبارانە وەک چالاک یاد دەکریت و ئاماژەیەک بە تاوانەکانیان لەنێو راپۆرتەکاندا ناکرێت.

کاتێک باسی چین دێتە ئاراوە، بەناوبانگترین ڤەگۆتن لەبارەی مافی مرۆڤ ئازاری موسڵمانانی ئۆیغور لەسین کیانگە کە گواسترانەتەوە بۆ کەمپی دووبارە را‌هێنان. دەبێت بزانین کە سین کیانگ رووبڕووی کێشەی گەورەی توندڕەوی ئیسلامی بۆتەوە و تائێستا دەیان کردەوەی تێرۆریستی بەربڵاو لەوانە مین دانان لەئۆتۆبۆسەکان، بازارەکان و رێوڕەسمەکاندا ئەنجام دراوە. لەم هێرشە بەربڵاوانە دەیان و بگرە سەدان خەڵکی سڤیل کوژراون. هەروەها هەزاران موسڵمانی ئۆیغور بوونەتە ئەندامی رێکخراوە رادیکاڵەکەنی وەک ئەلقاعیدە و داعش. چین بە جێگای ئەوەی کە گرووپە توندڕەوەکان لە حەشارگاکانیان – بژاردەیەکی کە زۆربەی وڵاتانی رۆژئاوایی حەزیان لێیە – حەشیمەتی موسڵمانانی خۆیان بەس دووبارە رادەهێننەوە.

نموونەی تری بانگەشە بە رێبازی مافی مرۆڤ، ئیدانەکردنی شێوەی چاودێری چین بۆ سەر هاوڵاتیانیە. نابێت لەبیر بکرێت کە ئێمە بۆ خۆمان – لەوڵاتانی رۆژئاوایی – لەژێر چاودێریداین. هەرکارێک کە لەئەنتەرنێت ئەنجام دەدرێت و هەموو ئەو زانیاریە تایبەتانەمان لەلایەن پلاتفۆرمی کۆمەڵایەتی وەک فەیسبووک دەفرۆشرێتە لەیەنی سێیەم – لەوانە دەوڵەت-.

گەورەترین شەرمەساری لەبارەی راپۆرتە دۆمن کارانەکان لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەم دەیەیەدا هێرشی کیمیەوەی بۆ ناوچەی دومامان بینی کە لەسەرەتای ئاڤرێلی 2018 روویدا. ئەم هێرشە لەلایەن هێزەکانی شۆڕشگێڕ لەناوچەی دوما لەسوریا ئەنجام درا بەڵام ئەمریکا و ئەنگلیز و فرانسا وتیان کاری سوپای سوریایە و دوای ئەوە سوریایان بە خەستی بوردمان کرد. ئێستا سەلمێندراوە هەمووی ئەم هێرشانە لەلایەن شۆڕشگێڕانەوە بووە. رێکخراوە مرۆڤ دۆستەکانی سەر بەوان، واتە تاقیلە سپییەکانیش یارمەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان دا و کراسێک بوون بوو بۆ کردەکانیان. چیتر دیار نەبوو بەشار ئەسەد دوژمنە یا نا؟

پرسی کورد و مافی مرۆڤ

رێکخراوە جیایی خوازەکانی کەمینەی کورد لەتورکیا، ئێراق، ئێران و سوریا زۆرتر کەڵک لەڤەگۆتنێک لەژێر ناوەی مافی مرۆڤ بۆ پاساوی بوونیان کەڵک وەردەگرن. زۆرێک لەم گرووپانە لەسەر دەستەواژەی ستەم لەدژی کوردان دامەزراون. لەرابردوودا زۆرێک لە تاوانەکان لەدژی خەڵکی کوردئەنجام دراوە بەلام ئەم تاوانانە پێویستیان بە رێگا چارەی سیاسی و دادوەری هەیە نە بە شۆڕشی چەکدارانە. ئێستا دەزانین کە زۆرێک لەگرووپە جیاخوازەکانی کورد شۆڕشی چەکداری خۆیان بە ناوی مافی مرۆڤەوە دەورووژێنن. لەگەڵ ئەمەش لێکۆڵینەوەکان پیشانیان داوە هەر رێکخراوێک کە زۆر چالاک لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤەوە راپۆرت دەدا، لەراستیدا سەربەخۆ نییە. هەموو رێکخراوە خۆجێیەکان لەگەڵ پارتە جیاخوازەکانی دژبەری دەوڵەت پەیوەندیان پێکەوە هەیە و بۆیە بە پێی ئەوەی بیری لێدەکەنەوە راپۆرت دەنوون. راپۆرتەکان لەسەربنەمای لێکدانەوەی راستی، زۆرتر روانگەی جیاواز پێشکەش دەکات.

راپۆرتەکانی گرێدراوی پێشلکاری مافی مرۆڤ لەدژی کوردان زۆرتر دۆژمن کارانەیە و گەورە دەکرێتەوە بەڵام لەگەڵ ڤەگۆتنێکە کە لەلایەن میدیاکانی رەوتی سەرەکی کۆپی کراوە. راپۆرتەکان لەبارەی دەرکردن، تێرۆر، کاولکاری و بەکارهێنانی منداڵانی تەمەن خوار لەلایەن گرووپەکانەوە لەبەرچاو ناگیردرێت و لەمیدیاکانی رەوتی سەرەکی نایانبینین.

ئاشکراکردنەکان؛ مەترسی بۆ ڤەگۆتنی (کۆڕی چاک)

ئێمە لەسەردەمێکی باش بۆ ئاشكراکردن نین. لەکاتێکدا کە سەردەمی دیجیتاڵ لەبانگەشەی ڤەگۆتنە نادروستەکان و نەژادپەرەستیانەکان بێ وەستان مۆڵەت پێدراو دەبیندرێن، بەڵام بەرپرسانی رۆژئاوایی کاتێک رووبەڕووی زانیاری رێک و گرنگ و هەڵبەت ناخۆش بۆ ئەوان دەبنەوە، لەگەڵی ناگونجن. ئەمەی کە ئازادی بەیان یەکێک لە ڤەگۆتنەکانی بەدڵە لەبارەی باش بوون و ئیدانەکردنی دوژمن، ئەو ئاشکراکەرانە کە راستییەکان دەڵێن زۆرتر بەدواداچوونی یاسایان بۆ دەکرێت. یەکێک لەگەورەترین نموونەکانی جولیان ئاسانژ دامەزرێنەری ویلی لیکسە. کاتێکی گونجاوە کە بزانین چی کردووە و تاوانی چییە و لەبارەی دۆخی کیبەرکێ رۆژنامەنووسیەوە لەرۆژئاوا چ دەڵێت. ئاشکراکەری بەناوبانگ چیتر زۆرتریان کەسانی پێشینەدار لەنێو سوپادان کە لەبارەی تاوانەکان لەبارەی تاوانەکانی دژ مرۆڤایەتی کە دیبینین راپۆرت دەدەن.

ئەنجام

هەرچەند لەبارەی مافی مرۆڤی جیهان کە بە واتای پارێزوانی لە یەک یەکی مرۆڤەکان لەبەرانبەر ستەمەوە بن ناتوانن لێکیان جیا بکرێنەوە، بەڵام بۆ کرداری کردنی ئەم مافە کێشەی زۆر هەیە. مافی مرۆڤ بۆتە دروشمی بەتەواوەتی سیاسی کە وڵاتانی رۆژئاوا بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەکانیان لەشوێنە جیاکان کەڵکی لێوەردەگرن. ئەو یاسا و تێزانە کە لەم دەیەیەدا پێشکەش کراون لەکردارددا زۆرتر لەقازانج زیانی گەیاندووە. مافی مرۆڤ بۆتە ئامرازێک بۆ نەتەوەی تایبەت تا زاڵ بن لەسەر گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتانی دیکە. بەڕێوەبردنی هەژموونی لەبارەی پاراستنی مافی مرۆڤ لەدەست هەندێک وڵاتەکان لەبواری ئاکاری، دەوڵەمەند، وەک ئەمریکا، ئەنگلیز و فرانسا دەبێت لەبەردەستی هەموو وڵاتەکاندا بێت. هەرجۆرە راپۆرت لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ دەبێت بەس لەسەربنەمای بەڵگەی پەسەندکراوەوە بێت نە ئیدعا و سەرچاوە نادیارەکان.

وەرگێر: چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

سەرچاوە:

In the name of… Human Rights

 

مقاله: حقوق بشر؛ قربانی سواستفاده‌های سیاسی و استانداردهای دوگانه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.

کُردی

آخرین مطالب