ئایا حزبی دێمۆکراتیکی گەلان رزگاری دەبێت لەهەڵوەشانەوە؟

چارەنووسی بزاڤی سەرەکی سیاسی کوردستانی تورکیا، هەرچەند دادگای یاسای بنەڕەتی هەفتەی رابردوو دۆزی داخستنی ئەم پارتەی رەت کردەوە، بەڵام هێشتاش نادیارە. پارتی دێمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە) سەرەکیترین بزاڤی کوردی تورکیا و سێیەمین پارتی گەورەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەیە، کە بڕیاری داوە لەگەڵ داخوازی شەڕانگێز و نایاسایانەی راگەیاندنی چالاکییەکانی ئەم حزبە کە بەشێوەی کاتی تۆمەتەکان لەلایەن دادگای یاسای بنەڕەتیەوە رەت کراوەتەوە بەرەنگاری بکات. داخوازی هەڵوەشاندنەوەی هەدەپە لووتکەی سەرکووتی درێژخایەنی ئەم پارتەیە. ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی باڵای ئەم حزبە، لەوانە هاوسەرۆکی پێشووی سەلاحەدین دەمیرتاش، لەگرتووخانەیە، لەکاتێکدا کە ئەندامانی دیکە، کورسییەکانی پەرلمانیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تێرۆریزم (پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی پەکەکە) کە زۆرجار رورووژراوە، لەدەست داوە. دادوەری گشتی دادگای پێداچوونەوە، داخوازی خۆی بۆ نایاسایی زانینی هەدەپە لە ۱۷ی ئادار چەند کاژێرێک پێش ئەوەی کە فارۆق گرگرلی ئۆغڵوو، چالاکی مافی مرڤ، وەک دوایین جێگری هەدەپە لەکورسیەکەی دەرکرا.

دادوەری گشتی، هەدەپەی تاوانبار کرد بەوەی کە لەگەڵ پەکەکە هاوکار دەکات و باسی جیایی خوازی دەکات و پەکەکە کە لەساڵی ۱۹۵۴ەوە لەدژی ئەنکەرە شەڕی دەستپێکردووە و وەک گرووپێکی تێرۆریستی ناسراوە. بەڵام وادیارە دۆزەکە – زیاتر لە ۶۰۰ لاپەڕە، جگە لە پەراویزە زۆرەکانی – بە پەلە نووسراوە. ۵۰۰ لاپەڕەی سەرەتا باسی لێکۆڵینەوەی دادوەری و دۆسیە دادوەریەکان لەدژی سەرۆکی هەدەپە دەکات، بەڵام دەرکەوت کە هەندێک لەم خاڵانە پێشتر رەت بوونەتەوە یا لەتاوانەکەی بەری بوون. سیاسەتمەدارێک لەلیستی ئەندامانی پارتی بوو کە دادوەر داوای قەدەخەی سیاسی بۆ کرد لەکاتێکدا کە ئەو مردبوو.

دۆزەکە، رەوتی ئاشیانەی دووساڵەی ئەنکەرە و کوردانی کە لەساڵی ۲۰۱۵ هەڵوەشابووەوە وەک تاوان ناساند و گفتگۆەکان لەگەڵ عەبدۆڵا ئۆجالان، دامەزرێنەر و گیراوی پەکەکە لەگەڵ سەرکردەکانی پەکەکە کە لە قەندیل جێگیرن، بەرپرسانی دەوڵەتی و ئەندامانی هەدەپە کە زۆرتر وەک نێوەندگەر دەوریان هەبووە لەخۆ دەگرێت. دۆزەکە بەپشت بەستن بە نووسراوەی دیدارەکانی ئەندامی هەدەپە و ئۆجالان، هەوڵەکانی ئەندامانی هەدەپە وەک کردارێکی تاوانبارانە دەزانێت و بۆیە بەو پێیە ئەم پارتە دەبێت نایاسایی بناسرێت تەنانەت هەرچەند ئەم هەنگاوە لەلایەن پارتی داد و گەشەپێدانەوە پشتگیری لێکراو و وەها دەستی پێکرد.

ئەحمەد فارۆق ئۆنساڵ نوێنەری پێشووی پارتی داد و گەشەپێدان کە ناکۆک بوو لە گەڵ ئەم پارتە، ئاگاداری رەوتی ئاشتیەکە بوو. ئەو بە مانتیۆری وت: «بەچاوخشکاندنێک بەسەر دۆزەکە، تەنیا شتێک کە دەتوانێت بە هەدەپە بڵێت ئەمەیە: « ئافەرم، ئێوە نەخشەی رێگای دەوڵەت بۆ رەوتی ئاشتیتان گرتە پێش. » ئۆنساڵ وتی: دۆزەکە بەواتای بەتاوان دەسنیشانکردنی پرۆژەیەکی یاسایی بۆ چارەسەری پرسی کوردە. پارتی داد و گەشە پێدان لەم رەوتە پاشگەز بووە. ئامادەکردنی دۆزەکە بۆ پیشاندانی پرۆژەکە وەک تاوان لەچوارچێوەی یاسایی ئەنجام دراوە و ئەمە بێ ڕێزیە بە پارتی داد و گەشەپێدان.

لەروانگەی مورال دەنیس بشتاش نوێنەری هەدەپە: “گەر چالاکییەکانی گەڕێندراوە بۆ دۆزەکە، وەک تاوان هەژمار بکرێن ئاکپارتی دەبێت تاوانباری دیکەی ئەم پرۆژەیە بێت.” بشتاش بە ئەلمانیتۆری وت کە ئاکپارتی تەنانەت پرۆژەیەکی تایبەت بۆ پشتیوانی لەرەوتی ئاشتی ئامادە کردووە کە بەفەرمی لەژێر ناوی یاسا کۆتایی هێنان بە تێرۆر و بەهێزکردنی تێکەڵاوی لەکۆمەڵگادا دەناسرێت. جگە لەمە، کۆبوونەوەی ئەندامانی هەدەپە لەگەڵ ئۆجالان لەدوورگەی ئمرالی (گرتووخانە بە ئاسایش بەرزەوە) بە مۆڵەتی تایبەت لەوەزارەتی دادەوە بەڕێوە چووە. جێگری ئەو کاتەی ئاسایشی گشتی لەهەندێک لە کۆبوونەوەکاندا بەشداری دەکرد. بشتاش دەڵێت:”ئەمە دەوڵەت بوو کە ئەو کۆبوونەوانەی رێک خستبوو و هەدەپە دەوری ئاسانکاری هەبوو. بەنێوی چارەسەری پرسی کورد ئەم هەنگاوە نرا. گەر پێویست بوو ئەوڕۆکەش ئەم کارە دەکەین.”

دادگای یاسای بنەڕەتی بەهۆی ئەوەی راگەیاندنەکان لەسەرەتاوە سڕینەوەی ئاسایی ناویان لێنا، دۆزەکە لەبەرواری ۳۱ی ئادار گەڕێندرایەوە بۆ دادوەر. دادگا هێشتا لەبارەی هۆکاری رەتکردنەوەی ئەم دۆزە لێدوانی فەرمی نەداوە، بەڵام بەقسەی گوکچەر تاهینچی ئۆغڵوو، رۆژنامەنووسی بەپێشینەی پسپۆڕ لەبواری دادوەریدا، دادگا نەتەنیا کەموکۆڕیە تەکنیکیەکانی بینیوە، بەڵکوو بەم ئەنجامەش گەیشت کە دادوەر لەبەیانی ئەوەی کە یاسای بنەڕەتی پێش بینی کردووە و دانانی کردەوەکانی هەدەپە وەک خاڵی ناوەندی چالاکی جیاخوازانە و هەڕەشە لەدژی تورکیای یەکگرتوو سەرکەوتوو نەبووە.

تاهینچی بە ئاماژە بە دۆسیە بڕاوەکانی دیکە لەڕابردوودا، لەوانە هەوڵی ناسەرکەوتووانە بۆ نایاسایی زانینی ئاکپارتی لەساڵی ۲۰۰۸، وتی کە دادوەر راشکاوانە کردەوەکانی ئەم پارتەی وەک خاڵی ناوەندی چالاکییەکانی  کردووە بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی و لەنێو پێرست دایناون. مەرجی خاڵی ناوەندی بەس پێوانی قەدەخەکردەنی پارتێکی سیاسی لەتورکیایە. بۆیە بەپێی فەرمانی دادگای یاسای بنەڕەتی لەروونکردنەوەی ئەمەی کە کام لەم بەڵگانە لە دۆزەکەی هەدەپە پەیوەندی بە خاڵی کانونی بوونەوە هەیە، سەرکەوتوو نەبووە. دادوەری ئێستا هەوڵ دەدا ئەم گرێدانە دروست بکات. ئەو وەبیری هێنایەوە دوای دووبارە نووسینەوە و وەرگرتنی دۆزەکە، دادگای یاسای بنەڕەتی دۆسیەکە رێکدەخات و بڕیار دەدات کە ئایا بەڵگەی تەواو بۆ نایاسایی زانینی پارتەکە هەیە یا نا.

پێش بینی ئەوەی کە ئایا هەدەپە لەکۆتایدا چالاکی لێ قەدەخە دەکرێت، دژوارە و لەکەشێکدا کە پێکهاتووە دەتوانرێت بگوترێت سیستمی داد لەهەڵکشاندایە بەرەو داردەست بوونی سیاسی. لەروانگەی مدحەت سنجەر، سەرۆکی شاندی نووسینی هەدەپە، تۆمەتە دراوە لاوازەکان ناکرێت لەبەرچاو نەگیردرێن. ئەو لەدیمانەیەکدا لەگەڵ ئەلمانتیۆر وتی:”وەها دۆزیەی پووچ دەرئەنجامی مێشکێکی دادوەریە کە دەڵیت، من دەمەوێت ئێوە سزا بدەم تەنانەت گەر هیچیشتان نەکردبێت و ئەمە بۆ دژبەران زۆر ترسناکەترە.”

ئۆنساڵیش وەک زۆرێکی دیکە پێی وایە کە جووڵەتی ئاکپارتی بۆ داخستنی هەدەپە وەک ژێستێک بۆ یەکێتی راستەقینەی خۆی، پارتی توندڕەو جووڵەیەکەی نەتەویە کە پاڵپشتی ئەو لە ئاکپارتی و دەوڵەت لەلووتکەی قەیرانی ئابووری گرنگە. پارتی جووڵەی نەتەوەیی زۆرجار خوازیاری قەدەخەکردنی هەدەپە بووە و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی هەدپە رێک لەسەرەتای کۆنگرەی ساڵانەی ئەم حزبە ورووژا. ئەو وتی:”پێش بینی شێوەی بڕانەوەی ئەم پرسە دژوارە. رووداوی زۆر هەن کە خەڵک بەدووری دەزانن بەڵام لەتورکیا روودەدەن. کەسێک بەتەنیا دەتوانێت لەم بارەوە بڕیار بدات و ئەوەش رەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارە.”

بەپێچەوانەی رەوتی ئاسایی، ئەردۆغان خۆی دوورکردووە لە باسی قەدەخەکردنی هەدەپە. لەروانگەی ئۆنساڵەوە، کەساڵانێک هاوکاری لەگەڵ ئاکپارتی و ئەردۆغانەوە هەبووە و پەیوەندی نێریکی هەبوە، سەوری سەرۆک کۆمار بێ هۆ نییە. لەزۆرێک لەبابەتە گرنگەکاندا، ئەردۆغان بەپێی راپرسیە گشتییەکان بڕیار دەدات. ئەوان بۆخۆی لەبارەی هەر بابەتێکەوە راپرسی دەکەن و سەیر نییە کە راپرسیەک لەبارەی هەڵوەشاندنی هەدەپە ئەنجام بدەن. بەپێی ئەنجامەکان، ۳۵ لەسەدی دەنگدەرانی ئاکپاری ئەم هەنگاوەیان پێ قبوڵ نییە. لەبارەی ئەندامانی حزبیش ئەم پرسە بوونی هەیە – بەشێکی تایبەت لەئاکپارتی لەم دۆخە رازی نییە و پێی ناخۆشە. لەبارەی پێشینەی دەستێوەردانەکی ئاکپارتی لەکاروباری دادگاش رەش بینی هەن. ئاکپارتی بەهۆی پێشلکاری سیستمی سێکۆلاری ئەم وڵاتە لەساڵی ۲۰۰۸ بەتوندنی نایاسایی ناسێندرا، لەکاتێکدا کە هەندێک لە پاشماوەکانی ئیسلامگەر لەوانە پارتی رفا کە چالاکی سیاسی ئەردۆغان لەوێیەوە دەستی پێکرد، لەم ساڵانەدا و هەر بەم هۆیەوە قەدەخە کرا.

کوردانیش بیانی نین لەگەڵ قەدەخە کردن. ئەیوب دەمیر نووسەری پرتووکێک لەبارەی پارتە کوردیەکان لەتورکیا بە ئەلمانتیۆری وت کە لەکاتی دامەزراندنی یەکەمین پارتی کرێکاری گەل لەژووەنی ۱۹۹۰، ۱۱ پارتی سیاسی لەبزاڤی کوردی دامەزراون. لە ۳۱ی رابردوودا کوردان هەرگیز کۆڵیان نەداوە و پارتی نوێیان جێگری پارتە قەدەخەکراوەکان کردووە. ئەو لەدرێژەدا وتی:”هەدەپە ئەم تێکۆشانە درێژە پێدەدات. دەبێت تێبگەین تا کاتێک کە ئەم پارتە پێگەی گەلی هەبێت، هەڵوەشاندنەوە ناتوانێت رێگا چارە بێت. هەرجار کە دادەخرێت، پارتێکی نوێ جێگای دەگرێتەوە و دادەمەزرێت. ئەم زیانە بەس لەئاستی گۆڕینی نێوی پارتی دەبێت”. بشتاشیش دەڵێت سەرۆکایەتی هەدەپە سورە کە پارتەکە لەدەست نەدات. ئەو وتی:”نەخشەی رێگای ئێمە مانەوەی پارتیە، پاراستن و گەورەترکردنیەتی”.[۱]

[۱]. https://www.al-monitor.com/originals/2021/04/will-turkeys-third-largest-party-survive-closure-case

 

آیا حزب دموکراتیک‌ خلق‌ها از انحلال نجات خواهد یافت؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب