ئاو؛ چەکی هێرشی بێ بەزەیانەی تورکیا لەدژی کوردانی سوریا

تاکاتێک کە هێزەکانی تورکیا لەباکووری سوریا دەرنەچن، بچڕانی ئاو لەحەسەکێ کێشەی زۆر بۆ خەڵکی سڤیل دەنێتەوە.

ئارمانجی راگەیاندنی تورکیا بۆ نانەوەی ناوچەیەکی ئارام بەدرێژایی سنوور، ئێستا بە پچڕانی ئاو وەک تاکتیکێکی گوشار درێژەی هەیە.

لەنێزیکی شاری سەرێ کانی لەپارێزگای حەسەکێ لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا، دۆلکە بەتالەکانی ئاو لەتەنیشت جادە لەدوای یەک دانراون. شوێنێک کە ژنان لەگەڵ منداڵە نائارامەکانی خۆیان لەگەرمای سووتێنەردا چاوەڕێ بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی ئاون تا ئاو بگەیننە ئەم کۆمەڵگا تینووە. چەند رۆژ پێش بوو کە هێزەکانی داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە وێستگەی هەڵمژینی دابین کردنی عەلۆک لە پێنج کیلۆمەتری ئەم شوێنەیان پچڕاند.

ئەم ناوەندە ژیانییە بۆ خۆی ئاوی خواردنەوەی نێزیکی یەک ملیۆن کەس لەحەسەکێ دابین دەکات. بێ ئەمە پارێزگای حەسەكێ تێنو دەبێت.

ئەحمەد زۆبەیر بیست و دوو ساڵان کە لەیەکێک لە مۆڵە خۆجێیەکانی تەلەفۆن ئیش دەکات، دەڵێت: مانگێکە ئاومان نییە گەر ئاو نەبێت ناتوانین لەبەرانبەر کڕۆناوە خۆمان بپارێزین. ئەمە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە چوونکە ئاوی تەواو بۆ پاک و خاوێنی نییە بەس بۆ خواردنەوە هەیە. مەترسی بۆ منداڵان و بۆ هەموو کۆمەڵگا هەیە.

خەلیل ئۆسمان شۆفێری بارهەڵگری تەنگی ئاویش دەڵێت: ئێمە بە بارگەڵگر ئاو دەگەینینە خەڵکی. دۆخەکە بەڕاستی خراپە و هەمیشە نیگەرانین کە بەشی خەڵک نەکات. گەر ئاو هەبێت بۆیان دێنین بەس گەر نەبێت شتێکمان نییە بێنین.

ئەوەی کە لەسێزەدەی مانگی ئووتەوە نێزیکەی چووار هەفتەیە ئاو بە بارهەڵگر بۆ دەیان کەس لەدانیشتوانی کورد لەسەرێ کانی و ناوچەکانی دەورووبەری حەسەکێ دەگوازرێتەوە شتێکی ئاسایی نییە.

لەئۆکتۆبەری ساڵی رابردووی زائینیەوە تورکیا و نوێنەری شۆڕشگێڕانی سوری کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات و بە ناو ئۆپراسیۆنی بەهاری ئاشیتان راگەیاندووە و هێزەکانی سوریای دێمۆکرات بە سەرکردایەتی کوردان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا کراونەتە ئامانج. هەسەدە زۆرتر لەئەپەگە پێکهاتووە کە تورکیا بە هۆی پەیوەندی ئایدیۆلۆژی لەگەڵ پەکەکە کە شەڕی چەکداری لەساڵی 1984 بۆ مافی زۆربەی کوردان کە دواتر بووە شۆڕشێکی گەورەتر بە گرووپێکی تێرۆریستی دەزانێت.

هەسەدە لە هاوپەیمانی کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات لەدژی داعس لەباکووری سوریا بەشدارە، و دواین نیشانەکانی ئەم ملیشیانە لەدێرەزوور لە ئاداری 2019 لەناو برد. لەگەڵ ئەمەش، بە خیانەتێکی سەیر و سەمەر هاوپەیمانی و دەزگای سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا رووبەڕوو ما و واق ما و ئەمە لەکاتێکدا بوو کە ئەنکەرە لە ئۆکتۆبەری 2019 هێرشی بەربڵاوی بۆ سەر هەسەدە دەستپێکرد و ناچاری کرد بکشێتەوە لە سنوورەکانی خۆی لە سنووری نێوان تورکیا و سوریا بەڵام واشنگتۆن هیچی نەکرد.

راستە چەند کاژێڕ دوای هێرشی سنووری تورکیا گولە تۆپەکان بەر وێستگەی ئاوی عەلۆک کەوتن و دواتر لەکاریان خست. هەرچەند ئەم وێستگەیە لەو کاتە بە چاودێری نێودەوڵەتی دروست کرایەوە بەڵام لەژێڕ چاودێری تورکیادایە.

لەم مەرجەدا بێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤ دۆستانە پارێزگاری لە ژێرخانەکانی سڤیل دەڵێن دەتوانرێت لەسەرچاوە سنووردارەکانی ئاو کەڵک وەربگیردرێت. ئەم گوشارە زۆرە بۆ سەر سیستمی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی کوردان دێنێت کە لەئێستادا ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بە ناوی رۆژئاوا بەڕێوە دەبات.

ولادێمیر ون ویلگنبورگ شرۆڤەکاری سیاسی و رۆژنامەنووس کە لەبارەی پرسی کوردانەوە دەنووسێت بە عەرەب نیوزی وت: دەسەڵاتی خۆسەر چەند بیرە ئاوی هەڵکەنیوە بەڵام ئاوی تەواوی دابین نەکردووە تەنیا رێگای چارەسەری ئەمەیە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گۆشاربخاتە سەر تورکیا بۆ پێشگرتن لە پچڕانی ئاو.

کاتێک بۆڕیەکانی ئاو لە مانگی ئووت وشک بوون کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشاری بۆ سەر ئەنکەرە دەست پێکرد بەڵام دەستکەوتی کەمی هەبوو. دەگوترێت کە جیمز جیفری نێردراوەی تایبەتی ئەمریکا بۆکاروباری سوریا لەسەرکردەکانی تورکیا داوای کرد کە بەردانی ئاوەکە دەستپێبکەنەوە لەکاتێکدا کە ئەندازیارانی سوپای رووسیا لەم ناوچەیە بۆ یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکە نەبوو ئاوی سەرێ کانی بۆ دانانی هێڵی بۆڕی ئیش دەکەن.

رووسیا پاڵپشتی سەرۆک کۆماری سوریا بەشار ئەسەد دەکات کە رژیمەکەی لەشەڕی نەرم لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لەباکووری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلێب و لەکێبەرکێیەکی سێ لایەنەدا لەگەڵ تورکەکان و هەسەدە بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەهەوڵداندایە.

رووسیا بە دڵ و لەبەرژەوەنی کوردان ئاری دەدات تا کێشەکە لەرێگای دیپلۆماتیکەوە کۆتایی پێ بێت و پێکدادانەکانی ناوخۆی سوریا کۆتایی پێ بێنێت. مسکۆ پێی وایە کە کوردان دەبێت لە دانوستاندنی یاسای بنەڕەتی لەگەڵ رژیم جێگای هەبێت، گەر وانەبێت دەوڵەتەکە ناپەژرێندرێت و پێکهاتنی دەوڵەتێکی یەکگرتوو سەر ناگرێت.

ئامانجی راگەیاندنی لە ئۆپراسیۆنی بەهاری ئاشتی ئەنکەرە ئەمە بوو کە هەسەدە ناچار بکات هاوڕێ بێت لە پێکهێنانی ناوچەی ئارام بە درێژایی 30 کیلۆمەتر لەنێو خاکی سوریا و دوور لە خاکی تورکیا.

ساڵێک دوای ئەمە، و لەگەڵ بەهێزبوونی سەربازی ئەمریکا لەرێگای رادارەکانی سنتیل، دەوریەی زۆرتر، ئامێری بەردلی فایتینگ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ رووسیا ئەم ناوچە (لە هێرشەکانی تورکیا)پارێزرا.

محەمەد باقی لەرێکخراوی فریاکەوتن و پەرەسەندنی هۆی بە عەرەب نیوزی وت: من خەڵکی سەرێ کانیم. دوای ئەوەی کە تورکیا ئەم شارەی داگیر کرد و ئاوی وێستگەی هەڵمژینی عەلۆکی پچڕاند، خەڵکی حەسەکێ کە پێشتر بە دژواری دەژیان، ئاویان بۆ خواردنەوە و شۆرین نەبوو، و ئەمە لەلووتکەی نەخۆشی کڕۆنادا بوو.

ئەو وتی: دەسەڵاتی خۆسەری کورد هەوڵ دەدا بیرێک بە ناوی وێستگەی ئاوی ئەلحەلیمە بکۆڵێت بەڵام چوون ئاوەکە بۆ خواردنەوە نابێت بەس بۆ شۆردن بەکەڵک دێت. بەشیش ناکات. عەلۆک هێشتاش وەک سەرچاوەی ئاوی سەرەکییە لەحەسەکێ.

وای پێدەچێت ناکۆکی لەسەر دابینکردنی کارەبا لەڕێگای وێستگەی هەڵمژینی عەلۆک دۆخی نالەبارتر کردووە.

بە پێی راپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا، دەزگایەکی چاودێری جێگیر لە بەریتانیا، لایەنی تورکی بۆ گۆشار خستنە سەر دەسەڵاتی خۆسەری کورد بۆ دابینکردنی کارەبای زۆرتر لە وێستگەی مبروکا بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سەر بە تورکیا سەرچاوەی ئاوی حەسەکێیان پچڕاندووە. بەڵام وەزارەتی بەرگری تورکیا لەسەرەتای مانگی ئووتەوە پێداگری دەکات کە ویستگەی عەلۆک دروست بکرێتەوە و هەناردنی ئاو بۆ حەسەکێ درێژەی هەبێت.

تۆمس مەک کلۆر لێکۆڵێنەر لە ناوەندی راگەیاندنی رۆژئاواش دەڵێت: هەرچەند کێشەی وێستگەی هەڵمژینی عەلۆک لەدەستێوەردانی نێودەوڵەتیدا چارەسەر بووە بەڵام تورکیا بەردەوام پێش لە چاکردنەوە و هەناردەکردنی ئاو بۆ ناوچە خۆسەرەکان دەگرێت و ئاوەکەیان دەپچڕێنێت.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی نێودەوڵەتی، تورکیا لەم ساڵەدا سێزدە جار ئاوی حەسەکێ پچڕاندووە تا گوشاری سیاسی بخاتە سەر دەسەڵاتی خۆسەر.

هەموو ناوچەی حەسەکێ دوو هەفتە لەلووتکەی گەرمای مانگی ئووت لەهاویندا بەتەواوەتی بێ ئاو بوو و هەندێک گەرەکیشی زیاتر لە دوو مانگ دڵۆپێک ئاویان نەبوو و  وا تێیان پەڕاند.

لەگەڵ زیادبوونی تووشبووانی کڕۆنا و هەڵکشانی پلەی گەرما، هەموو هەوڵەکان بۆ کرانەوەی وێستگەی هەڵمژینی ئاوی عەلۆک بێ ئانجام بوو. لەم کاتەدا خاچی سووری کورد و دەزگا فریاکەوتنەکانی دیکە هەوڵیان دا تا سەرچاوەیەکی جێگرەوە بۆ ئاوی ناوچەکە ببیننەوە.

وێستگەی ئاوی ئەلحەیمە لە ئێستادا رێگا چارەیەکی بچووکە بۆ ئەم کێشەیە. بەسام ئال ئەحمەد بەڕێوەبەری سوری لەدەزگای راستە و یەکسانیدا کە رێکخراوێکی لەدەرەوەی دەڵەتە و لەبارەی راپۆرتی دێکۆمێنتاری پێشلکاری مافی مرۆڤ لەسوریا چالاکە دەڵێت: لەگەڵ ئەمەش ئەمە بەس 25 لەسەدی پێداویستییەکانی خەڵک دابین دەکات.

ئەو دەڵێت: رێگای درێژخایەن بەس دەرچوونی تورکیایە لە باکووری سوریا. ئێرە سوریایە. لەئێستادا ئێمە پێویستمان بە هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی بەهێز هەیە لەبەرانبەر هێرشەکانی تورکیا.

دەزگا جوجێیەکانی فریاکەوتن جەختیان کردۆتەوە لەسەر یەکسانی و دەڵێن تورکیا بە بێبەش کردنی خەڵک لەدەستپێڕاگەیشتن بە ئاوی خواردنەوە لەحەسەکێ، نەتەنیا یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤ دۆستانەی پێشل کردووە بەڵکوو لەراستیدا تاوانی شەڕی ئەنجام داوە. ئەوان دەڵێن بە هۆی ئەوەی کە وێستگەکانی پۆمپاژی ئاو و بەنداوەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەنێزیکی هێڵی شەڕدان پاراستنیان بۆ ئاسایشی خەڵکی ناوچەکە ئیشێکی ژیانییە.

سارا مۆنتینارۆ پارێزەری دادوەری و بەڕێوەبەری پرۆژەی خاچی سووری کوردی دەڵێت: بە پێی یاسای مرۆڤ دۆستانەی نێودەوڵەتی و رێکەوتنی رۆم بۆ پچڕاندنی ئاو لەسەر خەڵکی سڤیل لەرونگەی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە تاوان لەدژی مرۆڤایەتی و تاوانی شەڕە.

بە پێی کنوانسیۆنی ژنیڤ و پرۆتکۆلە زیادکراوەکان لەسەری، ئۆپراسیۆنی سەربازی دەبێت بە پێی یاسای نێودەوڵەتی و مرۆڤ دۆستانە ئەنجام بدرێت و پێش لە کاول کردنی کەرەستە پێویستی بۆ درێژەی ژیانی خەڵکی سڤیل لەوانە ئاو بگیردرێت.

مۆنتینارۆ دەڵێت: لەگەڵ دۆخی ئێستای نەخۆشی کڕۆنا، دۆخەکە بەکردار خراپترە لەپێش. بەڵام وادیار نییە کەتورکیا هەڵسووکەوتی لەمەڕ کوردانی سوریا بگوڕێت.

رێکخراوی نێودەوڵەتی تائێستا چەندین بەیانییەی دەرکردووە و کە تێدا داوای لەتورکیا کردووە واز لە پچڕاندنی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی بێنێت بەڵام هیچی نەکردووە. ئەوەی رووی داوە پێشل کاری یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤ دۆستانەیە.

ئێستا ژنان ناچارن بەدرێژایی جادەکان لەنێزیکی سەرێ کانی بەردەوام لەجووڵەدا بن تا کاتێک کە سەرچاوەیەکی ئاوی جێگیر ببیننەوە و دڵنیا بن لەوەی دەستیان دەکەوێت یا ئەەی کە تورکیا واز لەپچڕاندنی ئاو بێنێت.

سەرچاوە:

https://www.arabnews.com/node/1744156/middle-east

 

 

آب؛ سلاح حملات بی‌رحمانه ترکیه علیه کردهای سوریه

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب