نووسینی: ئۆغوز گونگورمەز/ ئاسلیخان ئالکانات – دەزگای ستا
وەرگێران: چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران
پێشینەی ئاگربەردانی دارستانەکان لەسەردەستی پەکەکە
ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە تێرۆریستییەکان ئیشی ئاگربەردانی دارستانەکان وەک شێوازێک بۆ تێرۆری ژینگە ئەنجام دەدەن. لەساڵی ۱۹۶۸ تا ۲۰۰۵ ژمارەی ۵۶ گرووپی تێرۆریستی لەهەموو جیهاندا کەڵکیان لەم تاکتیکە خرابکارانە واتە ئاگربەردانی دارستانەکان وەرگرتووە. (۲۰). وڵاتانێک وەک تورکیا، فرانسا، ئەمریکا، ئسپانیا و یۆنان ئاماجی هێڕشە تێرۆریستیەکان لەدژی دارستانەکان لەرێگای ئاگردبەردانەوە بوون.
وەک نموونە، لەساڵی ۲۰۰۳ کردەوەیەکی خرابکارانە لەوانە بەکارهێنانی کۆکتل مۆلۆتۆف و بۆمبی گازی لە ریویرای فرانسا لانی کەم چوار کەسی کوشت و ۵۰ خانووی لەناوبرد. شارەوانی لەمبارەوە ناوی جورێکی نوێ لە تێرۆریزم کەڵکی وەرگرت کە لەبواری لێکۆڵینەوەی تێرۆریزم و بەلەبەرچاوگرتنی ئەم سەردەمە جێگای سەرنج بوو. (۲۱).
لەمانگی ژوەنی ۲۰۰۴ پۆلیسی فدراڵی ئەمریکا هۆشداری دایە یەکینەکانی ئاگر کوژێنەوە کە لەوانەی سێ یا چوار تۆڕی سەربازی ئەلقاعیدە لەکلرادۆ، موتانا، ئۆتاە، ویومینگ ئاگریان بەردابێتە زەویەکان. هێرشە گێرەشێوێنەکانی هاوشێو لەدژی دارستانەکان لەئیسرئیلیش رووید ا. (۲۲) و لەئەنجامدا یەک لەسەر سێی دارستانەکان لەلایەن بکەرە تێرۆریستەکانەوە لەناو بردران. (۲۳).
گرووپێکی توندڕەو بە نێوی ئاگربەردەرە دارستانەکان کە لەشاری ناوەندی تالین لەسەردەمی سۆڤیەت ئازاریان بەر کەوتبوو لە هاوینی ۲۰۰۶ خوازیاری ئاگر بەردانی دارستانەکانی ستۆنی بوون. دەیتاکانی ناوەندی جیهانی چاودێری دارستانەکان سەر بە رێکخراوی نێودەوڵەتی پێشان دەدات گێرەشێوێنێ و ئاگر هۆکار سەرەکی سێزدە لەسەدی لەناوچوونی دارستانەکانی ستۆنییە. (۲۴).
تورکیا یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ئارمانجی تێرۆریزمی ژینگەیە. ئەم راستیە کە پەکەکە ئابووری دەکاتە ئارمانجی بەگشتی هێرش دەباتە سەر هێڵی گواستنەوەی نەوت لەنێزیکی ناوچە گەشتیاریە دارستانییەکان ئاگر دەدات بابەتێکی ئەم لێکۆڵینەوە زانستییەیە. (۲۵).
بەم کارە پەکەکە یەکەمین هێرشی تێرۆریستی خۆی لەساڵی ۱۹۸۴ ئەنجام دا، بەڵام لەدەیەی نەوەدی زائینیەوە ئاگربەردانی دارستانەکانیش وەک ستراتژی خۆی دەستنیشانی کرد. تێرۆریستەکان لەقۆناخی سەرەتاییدا ئاگربەردانی دارستانەکان لەکەمپەکان لەیۆنان پەروەردەی ئایدیۆلۆژیک و تەکنیکی (ئیش لەگەل مادە تەقەمەنییەکان) دەدیت. (۲۶) و بەتایبەت لەناوچەکانی گەشتیاری تورکیا دارستانەکانیان ئاگر دەدا.
رۆژنامەکانی ئەو سەردەمە ئەم رووداوانیانە رووماڵ کردووە. رێکخراوی هەوڵگری نەتەوەیی تورکیا (میت) کردەوە کاولکەرانەکەی پکەکە لەتورکیا ناسی. ئەمەش لە میدیاکاندا رەنگی دایەوە.
ئاگربەردانی دارستانەکان لەلایەن پەکەکە بەتایبەت لەناوچە گەشتیاریەکانی تورکیا لەساڵی ۱۹۹۴ سەرنجی راگەیاندنەکانی بۆ لای خۆی راکێشا. زۆربەی تێرۆریستەکانی پەکەکە کە لەکاتی ئاگربەردانی دارستان دەسگیر کراوەن دانیان پێداناوە کە لەیۆنان پەروەردەیان بینیوە کە چۆن مین دابنێن و ماڵەکان بتەقێننەوە و بەو مادانە ئیش بکەن و بەشێک لەو پەروەردەش ئاگربەردانی دارستانەکان بوو (۲۸). لەو سەردەمەدا ژمارەیەکی زۆری تێرۆریستی پەکەکە لەکاتی ئاگربەردانی دارستانەکان لەپارێزگا جیاوازەکانی تورکیا دەستگیر کران.
ئاگربەردانی دارستانەکان لەنیوەی دووەمی دەیەی نەوەدی زائینی زیادی کرد. وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی بەرگری، وەزارەتی کشت و کاڵ و دارستان بەرنامەی رێبازی هاوبەشیان بۆ پێشگرتن لە ئاگردانی دارستانەکان دەست پێکرد. بەگشتی ۹۵۰ دۆنۆم ناوچەی دارستانی لەنیوەی یەکەمی ساڵی ۱۹۹۵ بەدەستی پەکەکە ئاگر دران. لەئەنجامدا دەستەی قەیران لەشارەکانی جێ ئامانج لەلایەن پەکەکوە و هات و چۆی دارستانەکان کەوتە ژێر چاودێریەوە. (۲۹).
ئەوانەی پەکەکە کە دەستگیر کران دانیان پێدانا کە بەرنامەی ئەوان نەتەنیا ئاگربەردنی دارستانەکان بەڵکو ئاگربەردانی دەزگا دەوڵەتییەکانیشە. کردە بە حسێبەکان لەدەیەی نەوەد بۆ پێشگرتن لەکاولکاریەکانی پەکەکە سەرکەوتوو نەبوو. لەم سەردەمەدا پەکەکە ئاگربەردانی دارستانەکان بەتایبەت لەناوچەی ئژە و دەریای ناوەڕاست درێژە پێدا. ئەم گرووپە لەساڵی ۱۹۹۷ لەم ناوچەیە ۶۵۰ هکتار دارستان و ۲۰۰ هکتار باخی لەئەنتالیا تەنیا لەشەوێکدا ئاگر دا و هاوکات لەشارەکانی مانگاوات و بلک هەوڵی ئاگربەردانی دا. (۳۱).
پەکەکە ئاگربەردانی دارستانەکان وەک رێبازێکی تێرۆریستی خۆی لەدەیەی نەوەدەوە دەستی پێکردووە و لەدەیەی ۲۰۰۰یش درێژەی دا. یەکەمین نموونەی ئاگربەردانی دارستانەکان کە وەبیرمان دێتەوە لەئووتی ۲۰۰۶ لەناوچەی دەریای ناوەڕاست بوو. بەس لە ماوەی ۵ رۆژدا بەگشتی چوار ملیۆن دار لەناوچیی بودروم، کاش، نازیلی، کوش ئاداسی، سلجووک، ئادانا سووتان. لەئەنجامدا دوو هەزار هکتار دارستان لەناوچوون کە ۷۰۰ هکتاریان لەبودروم، ۵۰۰ لەکاش. ۴۰۰ لەنازیلی، ۳۰۰ لەکوش ئاداسی، ۳۵۰ لەسەلجووک و ۱۰۰ هکتاریش لەئەدەنە بوو. هەموو ئەم ئاگربەردانانە لەماوەی ۵ رۆژدا بوو و پەکەکە بەرپرسیاری هەمووی گرتە ئەستۆ. (۳۳).
بەمجۆرە پەکەکە نەتەنیا ژینگەی سرووشتی لەوانەی گیا و ئاژەڵەکانی دارستان لەناو دەبات بەڵکوو ژیانی خەڵکی سڤیلیش کە لەدارستانەکان یا نێزیکی دارستانەکان ئیش دەکەن دەخاتە مەترسییەوە.
تروریسم محیطزیست و حملات پ.ک.ک. با آتش زدن به جنگلها (قسمت سوم)




