گزارش

هاوکاری ترەمپ و پکەکە لەبارەی گوندەکانی کوردستانی سوریا

تا پێش لەوەی کە پەیەدە و ئەمریکا پێکەوە هاوکاری بکەن لە سوریا کە بووە هۆی ئەوەی کە لەکرداردا یەپەگە بوو بە هێزی زەوینی ئەمریکا، هیچ هەڕەشەیەکی رژد لەسەر خەڵکی کوردی سوریا نەبوو. بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی ئەم هاوکارییە و خەیاڵی پەکەکە بۆ ئەوەی کە هەڤاڵی هەمیشەییان دەبێت، بووە هۆی ئەوەی تا تورکیاش بەرنامە بۆ هێرش و گۆڕینی دێمۆگرافیای ئەو ناوچە بچنێت. دەستپێکەکەی عەفرین بوو. تورکیا هێرشی کرد، ئەمریکا و رووسیاش چاولێکەربوون.

لەقۆناخی دوایدا، سەرێ کانی و گرێ سپی و ژمارەیەکی زۆر شارۆچکە و گوند بوونە ئارمانجی تورکیا. تورکیا بەمجۆرە سیستماتیک ناوچە کوردنشینەکانی چۆڵ کرد و کوردی دەرکرد و عەرەبی لە شوێنەکانیدیکەی سوریا و یا ماڵباتە تێرۆریستی قەفقازیەکان، ئاسیای ناوینی هێنایە شوێنیان و درێژەی پێدا.

ئەنجامی ئەم هاوکاریەیە پەکەکە لەگەڵ ترەمپ و هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ تورکیا:

لە ۳۲۰ گوندی عەفرین و سەرێ کانی، تەنانەت یەک کوردیش نەماوە و لەهەموویاندا تێرۆریستە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا جێگیر کراون.

بۆ نموونە لەگەندی تل ئەربید کە ۱۰۰ کەس نیشتەجێ بوون بەس یەک کالە مێر ماوە!

لەپارێزگای جزیرەش ۱۷۷۰ گوند هەن کە ۹۰یان بەتەواوەتی چۆڵ کراون و ۴۵ لەسەدی خەڵکی گوندەکانیش ئاوارە بوون.

دەبێت کوژرانی زیاتر لە ۵۰ هەزار گەنجی کورد و برینداربوونی نێزیکەی ۲۰۰ هەزار کەس بۆ بەرژەوەندی ئەمریکاش زیاد بکەین. پەکەکە ئەم قوڕبەسەریەی سەپاند بەسەر کوردانی سوریا و هێشتاش لەسەر ماینەوەی خۆی لەوێ پێداگری دەکات!

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا