گزارش

هەڵکشانی ژمارەی هێزە هەڵاتووەکان لەپەکەکە

بە پێی راپۆرتی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند لەساڵی ۲۰۲۰، ۳۲۱ کەس توانیویانە لە پەکەکە هەڵبێن و خۆیان رادەستی دەوڵەتی تورکیا بکەنەوە. ئەم وەزارەتخانە باسی لەوە کردووە کە رۆژانە هێزەکانی پەکەکە روو لە کەم بوونن و لەگەڵ ئاشکرا بوونی ناوەڕۆکی دژە مرۆیانەی پەکەکەو هەوڵی ماڵباتەکان بۆ رازی کردنی منداڵەکانیان بۆ ئەوەی واز لەپەکەکە بێنن.

بە پێی ئەم راپۆرتە لەساڵی ۲۰۱۶ ژمارەی ئەوانەی هەڵاتوون ۷۹ کەس بوون، لەساڵی ۲۰۱۷، ۱۰۵ کەس

ساڵی ۲۰۱۸. ۱۶۵ کەس، ساڵی ۲۰۱۹، ۲۷۳ کەس، ۲۰۲۰، ۳۲۱ کەس. هەروەها لەساڵی ۲۰۱۶، ۷۰۳ کەس تەڤلی بوون، ۲۰۱۷، ۱۶۱ کە تەڤلی بوون، ۲۰۱۸، ۱۳۶ کەس، ۲۰۱۹، ۱۰۸ کەس تەڤلی بوون.

هەروەها پەکەکە دەڵێت کە لەساڵی ۲۰۲۰ لەتورکیا ۱۲۶۲ چالاکی ئەنجام داوە کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رەتی دەکاتەوە و رایدەگەینێت کە چالاکی پەکەکە بەس تێکدان و ئاگربەردانی کارگەکان و دارستان و کۆمپانیاکانی ئاوەدان کردنەوە بوون و ئەم گرووپە نەیتوانیوە چالاکی سەربازی ئەنجام بدات. شایانی باسە پەکەکە هێشتا کاردانەوەی بۆ ئاماری دابڕاوەکان نیشان نەداوە. هەڵبەت لەدووساڵی رابردوودا بە هۆی هاوکاری پارتی دێمۆکراتی کوردستان لەگەڵ تورکیا، رەوتی ئامانج گرتنی فەرماندەکانی باڵای پەکەکە زیادی کردووە. هەروەها پێویستە بگوترێت کە پەکەکە و باڵەکانی لەوانە پەژاک، بۆ قەرەبووی کەمی هێزە چەکدارەکانی خۆی کەڵک لە منداڵان وەک هێزی چەکدار وەردەگرێت کە ئەمە کاردانەوەی رژدی دەزگاکانی مافی مرۆڤی لەگەڵ خۆی هێناوە.

 

افزایش شمار نیروهای فراری از پ.ک.ک

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

دکمه بازگشت به بالا