ئاژانسی فەرمی تورکیا (ئانادۆلی) رایگەیاند دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) برایم بابات بەنازناوی شێخ گوویی و یەکێک لەفەرماندە پلەبەرزەکانی یەپەگەی لە میانەی ئۆپراسیۆنێکدا لەنێو خاکی سوریا دەستگیر و گواستیەوە بۆ تورکیا، هیشتا یەپەگە لەمبارەوە هیچ بەیانییەیەکی بڵاو نەکردۆتەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی ئانادۆلی، ئەم فەرماندەی پەکەکە/یەپەگە لەنێو ئۆتۆمۆبێلەکەیدا لەنێو خاکی سوریا دەستگیر کراوە. ئەم ئاژانسە کە وێنەی شێخ گوویشی بڵاو کردۆتەوە دەڵێت لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا مین و مادەی تەقەمەنی هەبوو و بۆ دانانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا بەکار دەهاتن. بە پێی ئەم راپۆرتە، برایم بابات خەڵکی جزیرەی پارێزگای شرنەخە و لەساڵی ۲۰۱۱ بۆتە ئەندامی پەکەکە و لەناوچەی هەفتەنین چالاک بوو و لەساڵی ۲۰۱۷ رۆشتووە بۆ سوریا و فەرماندەی پلەبەرزی یەپەگەیە.