چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران (IKHRW.com) داوا لە سەرجەم توێژەران، یاساناسان، ڕۆژنامەنووسان، زانکۆییەکان، چالاکوانانی مەدەنی، خوێندکاران، نووسەران و چالاکوانانی بواری مافەکانی مرۆڤ دەکات کە بەرهەمە شیکاری، توێژینەوەیی و بەڵگەییەکانی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوە لەم میدیایەدا بنێرن.
ئامانج لەم بانگەوازە هەمیشەییە، پەرەپێدانی گفتوگۆیی پسپۆڕانە لە دەوری دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکان، بەهێزکردنی بەڵگەدارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، داکۆکیکردن لە مافی قوربانیان و گەشەپێدانی ئەدەبیاتی مافی مرۆڤی پشتبەستوو بە بەڵگەنامە، شایەتحاڵەکان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانە.
تەوەرە پێشنیازکراوەکانی بانگەوازەکە:
-
مافەکانی منداڵان و قەدەغەکردنی بەکارهێنانی منداڵان لە ململانێ چەکدارییەکاندا
-
مافەکانی ژنان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییە جێندەرییەکان (توندوتیژییەکانی سەر بنەمای ڕەگەز)
-
مافەکانی هاووڵاتیبوون و ئازادییە بنەڕەتییەکان
-
مافەکانی کەمینەکان و گرووپە ئاسان-بریندارەکان (گرووپە لاوازەکان)
-
کۆچبەری، پەنابەرێتی و ئاوارەیی زۆرەملێ
-
یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و ململانێ چەکدارییەکان
-
توندڕەوی، توندوتیژیی سیاسی و کاریگەرییەکەی لەسەر خەڵکی سڤیل
-
زیانە کۆمەڵایەتییەکان لە ناوچە سنووری و کوردنشینەکانی ئێران و کاریگەرییەکەی لەسەر پەرەسەندنی میلیتاریزم
-
شیکاریی یاسایی و مرۆیی ڕووداوە ناوچەییەکان
-
ڕەخنە و پێداچوونەوەی سیاست، یاسا و ڕێوشوێنەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ
-
گێڕانەوە بەڵگەدارەکان، لێکۆڵینەوە دۆسیەییەکان و ئەزموونە مەیدانییەکان
جۆرەکانی ئەو بەرهەمانەی وەر دەگیرێن:
-
وتاری شیکاری
-
بابەتی توێژینەوەیی
-
ڕاپۆرتی مەیدانی
-
ڕاپۆرتی بەڵگەداری مافی مرۆڤ
-
وەرگێڕانی بەرهەمە باوەڕپێکراوەکانی مافی مرۆڤ
-
ناساندن و ڕەخنەی کتێب
-
چاوپێکەوتنی پسپۆڕانە
-
گێڕانەوە بەڵگەدارەکانی پشتبەستوو بە شایەتحاڵەکان و بەڵگەنامەکان
مەرجەکانی ناردنی بەرهەمەکان:
-
بابەتەکان دەبێت ڕەسەن، بەڵگەدار و پشتبەستوو بە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بن.
-
نووسەر بەرپرسیارە لە دروستیی ناوەڕۆکی نێردراو.
-
بەرهەمەکان نابێت پێشتر لە میدیایەکی دیکەدا بڵاوکرابێتنەوە؛ مەگەر بە ئامژەدان بەم بابەتە لە کاتی ناردنیدا.
-
دەستەی نووسەرانی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران مافی دەستکاریی ئەدەبی، پێکهاتەیی و تەکنیکیی بابەتەکانی بۆ خۆی دەپارێزێت بە مەرجی پاراستنی ناوەڕۆکە سەرەکییەکە.
-
بڵاوکردنەوە یاخود بڵاونەکردنی بەرهەمەکان لەسەر بنەمای پێوەرە پیشەیی، یاسایی و نووسینییەکان ئەنجام دەدرێت.
شێوازی ناردن:
خولیاوانان دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان لە ڕێگەی بەشی «ناردنی ڕاپۆرت و ناوەڕۆک» لە ماڵپەڕی فەرمیی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران یان لە ڕێگەی ڕێگاکانی پەیوەندیکردنی ڕاگەیەندراو لە ماڵپەڕەکەدا بنێرن.
چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران پێشوازی لە بەشداریی سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە خەمخۆری کەرامەتی مرۆڤ، دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤن.





