ڕاپۆرت

کاریگەریی کەم گەشەکردن لەسەر ناڕازیبوون لە ناوچە کوردنشینەکان

تاهێره نووری، لێکۆڵه‌ڕی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران:

پرسی کەم گەشەسەندنی ناوچەیی یەکێکە لە تەحەددای جددی لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان لەوان ئێران. بەو پێیەی لە کۆمەڵگا فرە نەتەوەییەکان پێکهێنانی یەکگرتوویی نەتەوەیی بەردەوام پێویستی بە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی هەیە بۆ هەموو چین و ناوچەکان، لە غیابی ئەم دادپەروەرییەدا ڕەنگە گرووپەکانی کۆمەڵگا وردە وردە هەست بە گۆشەگیری و پشتگوێخستن بکەن. هاوکات ناوچە کوردنشینەکانی وڵات، بە مێژوویەکی دوورودرێژی کێشەی ئابووری و لاوازی ژێرخانی کۆمەڵایەتی و لاوازی ڕێژەی بێکاری و بێبەشی ڕێژەیی، بە تایبەت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی ناوەڕاست، ڕووبەڕووی دۆخێک بوونەتەوە کە هەندێک جار جۆرێک لە ناڕەزایی لە بەشێک لە کۆمەڵگای ناوخۆییدا لێکەوتۆتەوە.

  1. بەدواداچوون بۆ واقیعی ئابووری لە ناوچە کوردنشینەکان لە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران – لە نێویشیاندا پارێزگاکانی وەک کوردستان، کرماشان، ئیلام و بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا – لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا تووشی ڕێژەی بەرزی بێکاری، نەبوونی ژێرخانی پیشەسازیی گونجاو، کشتوکاڵی ناکارامە و خراپی خزمەتگوزارییە گشتیەکان بوون. زۆرێک لە پێوەرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی وەک ئاستی داهات، پەروەردە، تەندروستی و وەبەرهێنانی پیشەسازی لەم بوارانەدا لە خوار تێکڕای نیشتمانییەوەیە. بۆ نمونە بەشێک لە پارێزگا کوردنشینەکان بەدەست ڕێژەی بێکاری دوو ژمارەییەوە دەناڵێنن و ڕێژەیەکی زۆر لە گەنجان ڕوو لە کارە نافەرمیەکان دەکەن یان کۆچ دەکەن بۆ شارە گەورەکان بەهۆی نەبوونی هەلی کاری گونجاو.

نەبوونی پاڵپشتی کاریگەر بۆ کشتوکاڵ کە یەکێکە لە بناغە ئابوورییەکانی ئەو ناوچانە و نەبوونی پیشەسازی پرۆسێسکردن یان بازاڕی گونجاو بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان ئەم ڕەوتەیان خراپتر کردووە.

بێبەشکردنی ئەو ناوچانە چەند هۆکارێکی هەیە لەوانە:

شوێن لە ناوچە سنوورییە شاخاوییەکان کە گەیشتنیان بە بازاڕەکان قورسە؛ کاریگەرییەکانی شەڕی ئێران و عێراق کە زیانێکی زۆری بە ژێرخانی پارێزگاکانی ڕۆژئاوا گەیاند؛
نەبوونی وەبەرهێنانی گشتی و تایبەت بە هۆکاری ئەمنی و ئیداری؛
پلاندانانی ناوچەیی لاواز بۆ گەشەپێدانی هاوسەنگ.

ئەم هەلومەرجانە بەردەوام هەژاری و نایەکسانی بەرهەم دەهێننەوە؛ هەژاری نەک تەنها لە ڕووی ئابوورییەوە، بەڵکو لە شێوەی هەستکردن بە ” پشتگوێخستنی پێکهاتەیی” و “هەڵاواردنی دامەزراوەیی” کە لە درێژخایەندا لێکەوتەی کۆمەڵایەتی قووڵی هەیە.

2. بۆشایی گەشەکردن و دروستبوونی هەستی جیاکاری

یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی کەم گەشەسەندنی درێژخایەن دروستبوونی هەستی جیاکاری و پشتگوێخستنە لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا. کەم گەشەسەندن تەنیا کێشەیەکی ئابووری نییە، بەڵکو بنەمایەکی گرنگە بۆ دروستبوونی کەلێنی کۆمەڵایەتی و شوناس. ئەم هەستە، نەک مەرج بێت لە ئەنجامی داڕشتنی سیاسەتی جیاکاریی ڕوون بێت، دەگەڕێتەوە بۆ “نایەکسانی هەستپێکراوی” لە چێژوەرگرتن لە سەرچاوە و دەرفەت و سەرنجی حکومەتی ناوەندیدا. لە ناوچە قەومیەکان، وەک ناوچە کوردنشینەکان، زۆرجار ئەم هەستە ناڕازییە بەستراوەتەوە بە “ناسنامەی نەتەوەیی” و “ناسنامەی کولتووری” و بە دوو شێوە مامەڵە دەکات؛ بەجۆرێک کە ناڕەزایی ئابووریش دەتوانرێت وەربگێڕدرێتە سەر ناڕازیبوونی سیاسی یان کولتووری.

3. هەلپەرستی گروپە چەکدارە کوردییەکان؛ ئیستغلالکردنی گەشەسەندن و بۆشایی کۆمەڵایەتی

لە هەلومەرجێکی وادا، گرووپە چەکدارە کوردییەکان – جا ئەوانەی بنکەیان لە دەرەوەی سنوورەکانە یان ئەوانەی کە چالاکیی پەرشوبڵاویان لە ناوەوە هەیە- بە وردی لەم چوارچێوەیە کۆمەڵایەتییەدا کاردەکەن و هەوڵدەدەن بۆ ئیستغلالکردنی ناڕەزایی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ دامەزراندن و شەرعیەتدان بە گوتارەکانیان و زیادکردنی کاریگەرییەکانیان.

بە تێگەیشتنێکی ورد لە ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان و جەختکردنەوە لەسەر بێبەشی و شکستەکانی گەشەپێدان، هەوڵدەدەن خۆیان نەک تەنها وەک گروپێکی چەکدار، بەڵکو وەک “بەرگریکارانی مافەکانی گەلی کورد” پیشان بدەن و هەوڵدەدەن بۆشایی متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت پڕبکەنەوە. ستراتیژی ئەم گروپانە بەزۆری سێ قۆناغە:

نوێنەرایەتیکردنی بێبەشکردن و هەڵاواردن لە شێوەی گوتاری مافی مرۆڤ و نەتەوەیی؛
ڕاکێشانی گەنجانی ناڕازی بە بەڵێنی دادپەروەری، بەشداریکردن، یان تەنانەت ڕزگاری نەتەوەیی؛
دامەزراندنی بنکەیەکی کۆمەڵایەتی، هەرچەندە بچووک بێت، بە پشتبەستن بە کێشە ئابووری و کولتوورییە ناوخۆییەکان.

واقیعەکە ئەوەیە کە هەرچەندە زۆربەی خەڵکی کوردستان هیچ مەیلێکیان بۆ ئەو گروپانە نییە و تەحەمول بە شێوازی چەکداری ناکەن و دژایەتی شێوازە توندوتیژەکانی ئەو گروپانە دەکەن، لە غیابی گەشەسەندنی هاوسەنگ و بەردەوام و ئەگەر بارودۆخی ئێستا بەردەوام بێت، ئەگەری ئەوە هەیە بەشێک لە کۆمەڵگا بەرەو ئەو گروپانە ڕابکێشرێت، بەتایبەتی لەناو گەنجانی بێکاردا. هه ڕچه ند بارودۆخی ئابووری و خزمه تگوزاری گشتی و په ڕوه ڕده و به شداری سیاسی و هه ست به ئاسایشی کۆمه ڵایه تی نزمتر بێت، بوار بۆ مانۆڕکردنیان زیاتر ده بێت و به ڕده وامبوونی ئه م بابه ته نه ک ته نها هه ڕه شه له سه ڕ ئاسایشی هه ڕێم ده کات، به ڵکو بۆشایی کۆمه ڵایه تی و بێمتمانه یی قووڵتر ده‌کاته‌وه.

4. بەڕێوەبردنی ئاسایش لە بەرامبەر ڕێبازی گەشەپێدان؛ کام ڕێگا واقیعی ترە؟

چارەسەری ئەم کێشانە تەنیا بابەتی ئاسایش نییە. هەرچەندە مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە چەکدارەکان لە چوارچێوەی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیدا شتێکی بنەڕەتییە، بەڵام نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە ڕەگی ناڕەزایی ئابووری و کولتووری و کۆمەڵایەتی تەنیا بە ئامرازە ئەمنییەکان مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت.

ڕیالیزم داوا دەکات، لەبری ئەوەی نکۆڵی لە کێشەکان بکرێت، سیاسەتەکان بە ڕوانگەیەکی گەشەسەندوو و تێگەیشتن لە بەستێنە ناوخۆییەکان بگیرێنەبەر کە یارمەتیدەر بن لە نەهێشتنی هەڵاواردنی پێکهاتەیی و بەهێزکردنی وەبەرهێنان لە ناوچە بێبەشەکان و ڕەخساندنی هەلی کار و پەرەپێدانی بەشداری کۆمەڵایەتی و سیاسی و زیندووکردنەوەی هەستکردن بە سەربەخۆیی نەتەوەیی. ئەزموونی جیهانی – لە عێراقەوە تا تورکیا و تەنانەت وڵاتانی ئەفریقاش – نیشانی داوە کە واقیعیترین ڕێگا تێکەڵەیەک لە پاراستنی ئاسایش شانبەشانی جێبەجێکردنی گەشەپێدانی ئامانجدار و هاوسەنگ و بەشدارانە. ئەمەش واتە:

گرنگی تایبەت بە ژێرخانی ئابووری و پیشەسازی و کشتوکاڵی ناوچە کوردستانییەکان؛
باشترکردنی کوالیتی پەروەردە و تەندروستی بە ئامانجی کەمکردنەوەی بۆشایی گەشەپێدانی مرۆیی؛
زیادکردنی ڕۆڵی خەڵکی ناوچەکە لە بڕیاردانی ناوچەییدا؛
بەهێزکردنی میدیای ناوخۆیی و دامەزراوە کولتوورییەکان بۆ بەهێزکردنی ناسنامەی نەتەوەیی لە چوارچێوەی فرەچەشنی کولتووریدا.

ئەنجام

ناڕەزایی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە ناوچە کوردنشینەکاندا لە چوارچێوەی گەشەنەکردنی مێژوویی و لاوازی سیاسەتی ناوچەییدا شێوەی وەرگرتووە. ئەم هەلومەرجانە ئەگەرچی مەرج نییە ببنە هۆی جیابوونەوە، بەڵام لە غیابی پلاندانانی دروستدا دەتوانن ببنە ژینگەیەکی گونجاو بۆ پێکهاتن و کاریگەریی گروپە چەکدارەکان و زیادبوونی مەیل و گوتارە جیاوازەکان؛ گروپەکان کە بە بەکارهێنانی کێشە ڕاستەقینەکان دروشمی زیادەڕەوی لە بەشێک لە کۆمەڵگادا دەچێنن. ڕوانگەیەکی تەواو ئەمنی، هەرچەندە ڕەنگە لە کورتخایەندا ڕێگری لە قەیرانێک بکات، بەڵام ناتوانێت لە درێژخایەندا گەرەنتی سەقامگیری بکات.

تاکە ڕێگای واقیعی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم ڕەوتە بریتییە لە گرتنەبەری ستراتیژی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوسەنگ و بەشدارانە، بەبێ ئەوەی نکۆڵی لە کێشەکان بکرێت یان چاوپۆشی لە نیگەرانییە ئەمنییەکان بکرێت، هەروەها چارەسەرکردنی ڕەگ و ڕیشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری قەیرانەکە بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەت. لە ئەنجامدا گەشەسەندنی هاوسەنگ و بەهێزکردنی متمانەی یەکتر لە نێوان خەڵک و حکومەت و کەمکردنەوەی هەستی هەڵاواردن کاریگەرترین چارەسەرن بۆ ڕێگریکردن لەو کێشانەی کە پێشتر باسمان کرد.

 

سەرچاوە: ڕۆژنامەی شەرق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button