پێشنیاری سەرنوسەر

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران: شیکارییەکی یاسایی لە ژێر یاسای نێودەوڵەتیدا

شیکاری یاسایی هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران و ژێرخانی مەدەنی لە ڕوانگەی یاسای نێودەوڵەتییەوە

بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی خەرمانانی ٢٠٢٥، ڕژیمی ئیسرائیل هێرشی مووشەکیی بەربڵاو و هاوئاهەنگی بۆ سەر خاکی ئێران دەستپێکرد. ئەم هێرشانە نەک تەنها دامەزراوە ئەتۆمییەکان بەڵکو ناوچەی نیشتەجێبوون و ژێرخانی مەدەنیشیان کردە ئامانج. ئەم یاسایە پێشێلکارییەکی ڕوونی بنەما بنەڕەتییەکانی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ پێکدەهێنێت، کە هیچ پاساوێکی یاسایی لەناو سیستەمی نێودەوڵەتیدا نییە. لە کاتێکدا ئیسرائیل بە بیانووی بەرگریکردن لە خۆی هەوڵی پاساو بۆ هێرشەکان دەدات، بەڵام ئەم لێدانانە لە وەڵامی هێرشێکی چەکداری ئێران نەبوون و مۆڵەتی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وەرنەگرتووە. بۆیە کردەوەیەکی لەم شێوەیە نەک هەر خاڵی لە شەرعیەتی نێودەوڵەتی بەڵکو نموونەیەکی ڕوونی دەستدرێژی و تاوانی جەنگە.

قەدەغەکردنی بەکارهێنانی هێز بنەمایەکی بنەڕەتی یاسای نێودەوڵەتی هاوچەرخە. بەپێی مادەی دووەم بڕگەی چوارەمی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەڕەشەکردن یان بەکارهێنانی هێز لەدژی یەکپارچەیی خاکی یان سەربەخۆیی سیاسی هەر دەوڵەتێک قەدەغەیە، تەنها لە حاڵەتەکانی “بەرگریی تاکەکەسی یان بەکۆمەڵ لەخۆی بەپێی مادەی ٥١ی میساقەکە، یان کردەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بەپێی بەشی حەوتەمی میساقەکە نەبێت”. هێرشی ئیسرائیل هەردوو بنکەی نییە و تەنانەت لە چوارچێوەی دوکتۆرینی بەرگری پێشوەختەشدا ناتوانرێت پاساو بدرێتەوە. بڕیارە بەناوبانگەکەی دادگای نێودەوڵەتی لە دۆسیەی “نیکاراگوا دژی ئەمریکا” (1986) پێوەرێکی توندی بۆ دامەزراندنی بەرگریکردن لە خۆی دابین کرد. بۆیە هێرشی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە ڕوانگەی بڕیارنامەی ٣٣١٤ (١٩٧٤)ی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نموونەیەکی ڕوونی دەستدرێژی سەربازییە و بەرپرسیارێتی نێودەوڵەتی دەوڵەت و بەرپرسیارێتی تاوانکاری تاکەکەسی بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

بەپێی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی، لەوانەش بنەمای جیاکردنەوەی مەدەنی و هێزە سەربازییەکان (مادەی ٤٨ی پرۆتۆکۆڵی زیادەی یەکەمی ساڵی ١٩٧٧ بۆ ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ)، هێرشکردنە سەر بیناکانی نیشتەجێبوون، بەبێ پێویستی سەربازی و بە شێوەیەکی ناڕێژەیی، تاوانی جەنگ پێکدەهێنێت. بە مەبەست یان بێباکانە ئامانجکردنی مەدەنی یان شتومەکی مەدەنی بەبێ پێویستی سەربازی تاوانێکی جەنگە بەپێی مادەی ٨(٢)(ب)(ii) و (iv)ی پەیڕەوی ناوخۆی دادگای تاوانکاری نێودەوڵەتی (ICC). ئەم جۆرە کارانە پێشێلکردنی ڕوونی یاسای نێودەوڵەتی نەریتی و ئەرکەکانی دەوڵەتان بەپێی چوار ڕێککەوتننامەی جنێڤە.

به ڵام له باره ی دامه زراوه ناوه کییه کانی ئێران که له ژێر چاودێری ئاژانسی نێوده وڵه تی ووزه ی ناڤۆکی و له چوارچێوه ی په یماننامه ی نه هێشتنی بڵاوبوونه وه ی چه کی ناڤۆکی کار ده که ن، هێرش بۆ سه ڕ ئه و دامه زراوانه جگه له پێشێلکردنی سه ڕوه ڕیی ئێران، به هه ڕه شه یه کی جیددی بۆ سه ڕ ژینگه ی ناوچه و نێوده وڵه تی داده نرێت. بەپێی مادەی ٥٦ی پرۆتۆکۆڵی زیادەی یەکەم (١٩٧٧)، هێرشکردنە سەر ئەو دامەزراوانەی کە هێزی مەترسیداریان تێدایە، وەک وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمی، کە ببێتە هۆی قوربانییەکی بەرفراوانی مەدەنییەکان، قەدەغەیە. هەروەها ئەو بنەمایانەی لە دۆسیەی ناوبژیوانی ترایل سمێڵتەر، جاڕنامەکانی ستۆکهۆڵم (1972) و جاڕنامەکانی ڕیۆ (1992)دا جێگیرکراون، جەخت لەسەر قەدەغەکردنی پیسبوونی زیانبەخشی سنوور بەزاندن دەکەنەوە.

یەکێک لە لایەنە مەترسیدارەکانی هێرشەکانی ئەم دواییە تیرۆرکردنی فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانە لە دەرەوەی بارودۆخی سەردەمی جەنگ. ئەم کردەوەیە نەک هەر پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافی ژیانە بەپێی مادەی شەشەمی پەیماننامەی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان (ICCPR)، بەڵکو لەدەرەوەی چوارچێوەی ململانێیەکی چەکداری نێودەوڵەتیش ڕوویداوە و نموونەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ کوشتنی دەرەوەی دادگا. تیرۆرکردنی بەرپرسانی سەربازی وڵاتێک لە غیابی ململانێی فەرمیدا بنەمای دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی دەوڵەتان و بنەمای سەروەری خاکی پێشێل دەکات. ڕاپۆرتەکانی ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوشتنی دەرەوەی دادوەری بە بەردەوامی ئەو جۆرە کردەوانەیان وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دەستنیشان کردووە (لەوانەش ڕاپۆرتی A/HRC/44/38).

بەڵام سەرەڕای پێشینەی دوور و درێژی ڕژێمی ئیسرائیل لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش لە فەلەستین و ئێستاش لە ئێران، ڕێژیم بەردەوامە لە بەهرەمەندبوونی پارێزبەندی مەجازی لە لێپرسینەوە. بێکردەوەیی دامودەزگاکانی وەک ئەنجوومەنی ئاسایش و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان و کۆڕبەندە ناوچەییەکان، کولتوری بێ سزای بەهێزتر کردووە. کاریگەری سیاسی بەشێک لە ئەکتەرە نێودەوڵەتییەکان بووەتە ڕێگر لەبەردەم بەدیهێنانی دادپەروەری و متمانەی سیستەمی یاسایی نێودەوڵەتی خستۆتە ژێر پرسیارەوە. لەم جۆرە هەلومەرجەدا هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوەی هەیە:

پێشێلکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و کردەوەی دەستدرێژی

تاوانەکانی جەنگ لە ڕێگەی هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و دامەزراوە پارێزراوەکان

کوشتنی دەرەوەی دادوەری و بەئامانجگرتنی بەرپرسانی سەربازی لە دەرەوەی ململانێکان

پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاک و سەروەری نیشتمانی و یاسای ژینگەیی نێودەوڵەتی

 

بۆیە نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر ئەو ڕەفتارانەدا بێدەنگ بێت. پێویستە:

ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان و دامەزراوە یاساییە ناوچەییەکان پێویستە لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەست پێبکەن و بەرپرسانی ئیسرائیل دادگایی بکەن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە بکەن. بەردەوامی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی بە مانای داڕمانی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای نێودەوڵەتی و گۆڕینی بۆ ئامرازێکی سیاسی کە شەرعیەت بە توندوتیژی و تیرۆر و دەستدرێژی دەدات.

١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

بەرهەمی:

یەکەی لێکۆڵینەوە و شیکاری یاسایی – چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران (IKHRW)

🌐 www.ikhrw.com

✉️ info@ikhrw.com

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

هەروەها پشکنین بکە
Close
Back to top button