شێوەی نوێ لەسیاسەتی راستگەرانە لەنێوان کوردانی تورکیا خەریکە سەرهەڵبدات کە خۆی وەک دژی دەوڵەتی تورکیا و ئەفسانەکانی ئازادیخوازی چەپگەرانەی پەکەکە پێناسە دەکات. ئەم شێوە دەتوانێت سیاسەتی تورکیا لەناو ببات. دواین خاڵی پێکدادان نێوان دەوڵەتی ئەردۆغان و دژبەرانی لەتورکیا لەزانکۆی بۆغازچی لەئەستەنبۆل رووی دا کە یەکێک لە بەنرخترین زانکۆکانی ئەم وڵاتەیە. دەوڵەت لەکاردانەوەی بە ویستی فەرمانبەران […]