ئەفشین عەزیزی؛ قوربانی تێرۆریزمی پەکەکە لەسوریا

  • ۳ سال قبل

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی پەژاک، کە بە پێچەوانەی ئەوەی کەدەیڵن کە پارێزوانی لەمافی کورد دەکەن بەس ناسراون بە کوشتنی کوردان؛ دەوری گرنگیان لەکوشتنی گەنجانی ئێرانی، رفاندن و فریودانیان و پەرەنەسەندوویی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەیە. جووڵەی تێرۆریستی، مین دانان و باجگرتن تاوانەکانی پەژاکن لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران. ئەم دوایانە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان زانیویە کە گەنجێکی خوێندەواری بۆکانی بە نێوی ئەفشین عەزیزی فریوی دروشمەکان و بەڵێنەکانی پەژاکی خواردووە و تەڤی بووە و لەکۆتایدا لەسوریا کوژراوە. پەکەکە جگە بەکوشت دانی گەنجانی ئێرانی لەشەڕ لەگەڵ تورکیا لەقەندیل و هەرێمی کوردستانی، وادیارە کە سوریاشی گۆنجاو بینیوە بۆ کوشتنی گەنجانی ئێرانی.

برای ئەفشین عەزیزی لەدیمانەیەکی کورت لەگەڵ چاودێر وردەکاری مردنی براکەی ئاشکرا کرد. ئەو بە پەیامنێرمانی وت کە پەژاک و پەکەکە مافی ماڵباتی گەنجان و منداڵان پێشل دەکەن و لەئەنجامدا بە راگەیاندنی هەواڵی مردنیان، تەنانەت لاشەکانیشیان رادەستی ماڵباتەکانیان ناکەنەوە. براکەی ئەفشین وتی: ئەفشین لەگەلاوێژی 1369 لەبۆکان لەدایکبوو. خوێندکاری بەشی ئەندازیاری کۆمپیۆتەر لەزانکۆی ئازادی بۆکان بوو و حەزی لەبەشی خوێندەکای بوو و تەنانەت دوای تەواوکردنی قۆناخی بەکەلۆریۆس لەئەزموونی ماستەرداش وەرگیرا کە تووشی ئەم شەیتانانەی پەژاک بوو. ئەو هەرگیز بەدوای چالاکی تێرۆریستی و چەکدارانەوە نەبوو و بەس بیری لەئیش و خوێندن دەکردەوە. ئێمە چوار برا و خۆشکێک بووین. ئەفشین کۆڕی سێیەم بوو. رۆژێک کە ئەفشین رۆشت بۆ زانکۆ؛ چیتر نەگەڕایەوە. ئەفشین بەس پێش رۆشتنی بە دایکمی وتبوو لەزانکۆ دەڕۆم بۆ بانەوە و ئێمەش وامان دەزانی کە دەڕوا بۆ لای هەڤاڵانی زانکۆی و بۆیە هیچ گۆمانمان لێنەکرد. گەر بمانزانیبا یا خود باسی لەگەڵ ماڵبات کردبا ئەوە قەد رێگامان نەدەدا تەڤلی پەژاک بێت. هەڵبەت من خۆم بە تاوانبار دەزانم. ئەم دوایانە کێشەمان هەبوو و دەمەقاڵێ لەنێوانماندا دروست بوو. دوای دیارنەمانی یەک رۆژەی ئەفشین، سەیرمان لێهات و سەرمان سووڕ ما. هیچ زانیاریەکمان لێی نەبوو و تەلەفۆنەکەشی کوژابووەوە. سەردانی بنکەی پۆلیسمان کرد ئەنجامی نەبوو. چیتر ئەفشین بێ هەواڵ بوو. تاکاتێک کە لەریگای میدیاکانی پەکەکەوە زانیمان لەسوریا کوژراوە. ئایا ئەمە ستەم نییە بەماڵباتی ئیمە؟ ئێمە زۆر لەمێژە چاوەڕی گەڕانەوەی بووین. بەڵام لەئەنجامدا بەهەواڵێک زانیمان کە کوژراوە. بۆ ئەبێ لە سوریا بکوژرێت؟ ئەمە چ گرووپێکە کە یەکسانی تێدا نییە و لەئەنجامدا دەبێتە هۆی کوشتنی ئەندامانی؟

برای ئەفشین لەبارەی دۆخی دەروونی ماڵباتیانەوە بە پەیامنێری وتین: دایکم بەدرێژایی ئەم چەند سالە ژیانی لێمان تاڵ کردبوو و خەمۆک ببوو. ئێستاش قەد باش نییە. ئێستا هەرخولەک بیانووی ئەفشینمان پێدەگرێت و دەڵێت هەرشوێنێکی ئەم ماڵە بیرەوەری ئەفشینی لێ هەیە. ئەوان چیان بە ماڵباتی ئێمە کرد؟

ناوبراو لەدرێژەدا لەبارەی دۆخی دارایی ماڵباتەوە وتی: من بۆ خۆم کرێکارم و ماڵباتمان لەبواری بژیوی ژیاندا لەتەنگاسیدایە. ئەفشینیش دوای تەواوکردنی زانکۆ بێ ئیش بوو و جارجار کرێکاری و کۆڵبەری دەکر. بەڵام ئەم ئیشانە بۆ خوێندکارێک قەد جێ رەزامەندی نییە. ئەندامانی گرووپ لەناوخۆی وڵات دەزانن بڕۆنە بەدوای چ کەسانێکدا. خوێندکارە بێ ئیشەکان کەبەدوای خەیاڵە بابردووەکانیاندان فریوی پەژاک دەخۆن. بەلەبەرچاوگرتنی دەروونی ئەفشین، ئەو مرۆڤێکی بەرزە فڕ بوو، گۆمانم تێدا نییە کە بەڵێنی ژیانێکی ئیدەئال و درێژەدان بە خوێندنیان پێ داوە تا تەڤلیان کردووە.

برای ئەفشین کە بەمەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی براکەی رۆشتبوو بۆ قەندیل بەڵام ئەندامانی پەژاک تەڤیلبوونیان رەت کردبووەوە. دایکیشم رۆشتبوو بۆ قەندیل بەڵام قەد رازی نەبوون کە تەنانەت لەدووریشە پیشانی بدەن. هەرچی پاڕاینەوە سەرنەکەوتووین. ئێستا دەڵێت: گەر ئەفشین لەقەندیل نەبوو؛ چۆن هەنێردرا بۆسوریا؟ بەرپرسی مردنی برای من کێیە؟ ئەفشین دەیخوێند و بۆ ئایندەی بەرنامەی هەبوو و یەکێک لەخوێندکارە زیرەکەکان بوو. بەڵام پەژاک هەموو ئەم بەرنامە و ئارزووانەی دایک کەبۆ کۆڕەکەی هەبووە لەگەڵی هەناردی بۆ گۆڕێ.

ئەفشین لەسوریا بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیاوە کوژراوە. لاشەکەشیان نەگەڕاندەوە بۆ ئێران. ئەمە سەمەری شەڕ و تێرۆریزمی پەژاکە. دایکێکی خەمۆک؛ ئاواتی با بردوو و ماڵباتێکی خەمناک، هەموو کێشەکانی ئێمە لەکوردستان هەژاری و بێ ئیشی خوێندکارانە. ئەم گرووپە تێرۆریستیە پێشتر نەیدەوێرا نێزیکی خوێندکاران ببێتەوە بەڵام ئێستا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئیش و بژیوی ژیانیان، دەڕوا بۆ لایان. تا کاتێک ئیشێکی سەقامگیر لەکوردستان نەبێت؛ دۆخەکە هەر بەمجۆرە درێژەی دەبێت. دەوڵەت پێویستە هزراندنێکی بنەڕەتی بۆ بکاتەوە. ئاسایش و ئابووری پێویستی ئەوڕۆی بۆکان و بانە و هەموو کوردستانە.

افشین عزیزی؛ قربانی تروریسم پ.ک.ک در سوریه

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب