زۆربەی سەرکردەکانی پەژاک لە ئەورپان/ فواد بێریتان کێیە؟

  • ۲ سال قبل

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەگەڵ هەندێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە قسەی کردووە کە باسی تایبەتمەندی هەندێک لە فەرماندەکان لەونە: لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەورا، بۆزان تەکین، عەلی حەیدەر قەیتان، مەزڵووم عەبدی و ڕێزان جاویدیان کردووە و ئێستا خوازیاری بابەتی زۆرترن لەمبارەوە. ئەمجارە باسەکە لەبارەی فوان بێریتانەوەیە کە یەکێک لە ئەندامانی دابڕاوی پەژاک باسی کردووە.

دەقی دیمانەکە:

سەرەتا خۆتان بناسێنن؟

من فەرزاد کەمانگەرم خەڵکی کامیاران وساڵی ۲۰۱۶ دابرام  وتوانیم ئازاد بم.

لەبارەی فواد و چۆنیەتی تەڤلی بوونی بۆمان بڵێ.

 خەڵکی مەهابادە و ساڵی ۲۰۰۲ تەڤلی بووە. دەڵێ کە خوێندکاری زانکۆ بوو و بەڵام تەمەنی تەڤلی بوونی و توانای لە شرۆڤەکردن دا شتێکی دیکەی دەردەخست.

ئەوەی کە بۆ خۆم بینیم نێزیک بوونی لە ژنانە وەک بڵێیت کە کەسایەتی و ڕەگەزی پیاوەتی مردووە تەنانەت شێوەی هەڵسووکەوت و قسەکردنیشی وەها ناسک و ژنانەیە.

هەڵبەتە ڕامیاری ئەوە بوو کە لەڕێگای ژنانەوە بگاتە دەسەڵات.

ئەوەی من بیستوومە لە پەروەردەی ژنانیش لەگەڵ زاگرۆس و سیروان بەشداری کردووە لەوانەیە هۆکارەکەشی ئەمە بێت. لەنێو پەکەکەدا کەمتر پیاوان دەنێرن بۆ ئەم پەروەردەیە لە پاشک دا. فواد بە یەکجاری هەڵیدا.ئەوەی وتم بیستوومە. لەساڵی ۲۰۰۷ لە ڕاگەیاندن بوو لای عەلی حەیدەر قەیتان و مستەفا قەرەسوو.

ئەوەی جێگای سەرنجە نێزیک بوونی لەسەرکردەکانی پەکەکە و ئەو ڕێزەیە کە لەسنور لایدا بوو و لەئەنجامدا براکەی واتە سامان ڕەسولپوور بە کارتی فواد ەوە کە سۆرانە خۆی گەیاندە ئینتێر نەشناڵ و لەوێ دامەزرا.

فواد نە نێوی هەبوو و نەکەسایەت، لە ۲۰۱۰ لە هەفتەنین کێشەیەکی کەسایەتی بۆ هاتە پێشەوە و دواتر وتیان پارچەی بەر کەوتووە و لەنیو گرووپەکە دەریانخست. کرداری سەربازی هەر ئەمە بووە لە هەپەگەدا و ئەمە زیلام ڤەژین بە جوانی ئاگاداریەتی.

لەساڵانی ۲۰۱۱ بۆ ۲۰۱۳ لەگەڵ کەنداڵ گلۆر و شوان گۆڕ بوو. ئەو سکاڵای لەسەر ئەوە بوو کە بۆ فەرماندەکانی هەرەکە بە هەند وەریناگرن.

کەنداڵ و شوان لە شەڕدا پژرابوون، بەڵام فواد هیچی نەدەزانی، لەبیرمە لەکاتی گولە هاوێشتندا، جەرجوورێکی بەتاڵ کردەوە بەڵام لە مەودای ۵۰ مەتری نەیتوانی هیچ بپێکێت و بۆیە نیگەران و تووڕە بوو.

هەمووان گاڵتەیان بە سەرکردەکان پەژاک و ڕێزان جاوید دەکرد بۆ ئەوەی لە ڕووداوەکانی ناوخۆیی ۲۰۱۱ بۆ ۲۰۱۳ دەوری هەبوو و سەرێکی جیاواز بو وگرووپێکی لەژنان لای خۆی پێکهێنابوو.

لەگەڵ ئەو بێوەژنەی سنەیش کە ئێستا لە پەرلمانی کەژارە کێشەی هەبوو. سەیر بوو کە وەک منداڵێک نازی دەکێشا.

بوونی بە سەرۆکی کۆدار لەگەڵ ژنەکان و گرووپەکان لە بەرانبەر ڕێزان نە لەڕێگای دەنگی بەشداربووانی کۆنگرە بەڵکوو لەلایەن ژنانی کەژەکەوە بوو و ئەوان هەڵیانبژارد و جێگری گۆڵان فەهیم بوو، هەڤاڵتی گۆڵان و زیلان حاشا هەڵنەگرە.

گۆڵانیش پێشتر لەمنداڵیدا لە هەرەکە بوو و لەلایەن سیپان “فەرماندەکەیەوە دەستدرێژی لەسەر کرابوو”.

چۆنیەتی جووڵەیمان بۆ بڵێ

لەسەرەوە وتم کە جووڵە و ڕەوتێکی وەها نەبوو و لەڕاستیدا جووڵەی قەرەسوو و عەلی حەیدەر قەیتان بوو کە هەڵبژێردرا هەڵبەت جەمیل بایک دژی ئەم هەڵبژاردنە بوو.

ئەم سەرکردانەی کۆدار و پەژاک یا پیاوی ناوەندن یا ئەوەتە هیچ پێشینەیەکیان لە گۆڕەپانی شەڕ و سەربازیدا نییە تەنانەت باش چەکیش ناناسن و وەک ماکینەی بەکۆنترۆڵ لە سەرەوە لەلایەن کەجەکە وە هەڵدەبژێردرێن و دەڕۆن بە ڕێگا.

بیرەوەریەکت لە فوادمان بۆ باس بکە

من ڕقم لەڕاوێژ کردنە و لەو ساڵانەی کە لەگرتووخانەی پەژاک دابووم لەژینگە و کەسانێک ئاشنا بووم کە لەتورکیا شەڕیان کردبوو.

کێشەی من لە چۆنیەتی قسەکردندا بوو کە پێی ناخۆش بوو و دەیویست بە دەوریدا بسووڕێتەوە و ئەزموونی خۆی بکاتە نێو لەشی منەوە ، بێ ئەملاو ئەولا لایەنی ژنانی دەگرت و ببووە پارێزاوانیان.

منیش وتم هەستە و زیاتر لەمە تووڕەم مەکە و ئەویش ترسا و هەستاو ڕۆشت.

لەبارەی پەکەکە و پەژاک و پەیوەندیەکانیان بڵێ

بەدڵنیایەوە دەڵێم کە پەژاک هەر پەکەکەیە هەر بەو شێوازە و ڕوالەتە مرۆڤەکان لێک جیا دەبنەوە. دوران کاڵکان، فواد و ڕێزانن لە پەژاک دا و کۆنترۆڵیش لەدەستی جەمیل بایەکە و هەردەم دوو یا سێ کەس لەسەرەوە وەک منداڵ، سەرکردەکانی پەژاک چاودێری دەکەن تا هەڵە نەکەن و یارمەتیان بدەن. ئەوەی کە لە دیمانەکانیاندا چی دەڵێن و باسی چی دەکەن، هەرهەمووی کەجەکە پێیان دەڵێت.

سەرکردەکانی پەژاک بە گشتی لەئەورووپا دادەنیشتن هەر لە حاجی ئەحمەدیەوە بگرە تا ئەهوەن و کەلهۆر و هتد…

ئەهوەن و کەلهۆر ناڕازی بوون لە سێدارەدانی براکانیان  و بۆ ئەەی کە بێدەنگیان بکەن هەناردیانیان بۆ ئەورووپا، بەڵام بۆ ئەهوەن هێشتاش ماڵباتەکەی لە قەندیلە، چونکە پەکەکە متمانەی بە سەرکردەکانی پەژاک نییە و ئێرانین.

لەپەکەکە گەر ئێوە وەک پیاو بتەوێت کەسایەتی کەسێک تێکبدەیت باشترین هەڤالتان ژنەکانن.

بەکارهێنانی کەرەستەیی لە ژنان لەلایەن سەرکردەکانی پەکەکەوە بۆ تەڤلی کردنی هێز و مانەوەیە لە دەسەڵاتدا. کاریگەریەکانی لە پەژاک و کۆدار، هەڵبژاردنی فواد و گۆڵان فەهیمە کە بە یارمەتی زیلان ڤەژین و کەژەکە بۆ سەرکردایەتی کۆدار و سەندنەوەی دەسەڵاتی لە ڕێزان جاوید لەلایەن فواد و زیلان و گۆڵان و زیلان تانیاوە کە خۆشی لە ڕێزان جاوید نەدەهات؛ دەکرێت ببیندرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب