بەپێی ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان؛ پێنج ڕۆژنامەنووسی کورد لە نێو ١٢٢ ڕۆژنامەنووس کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون
بەگوێرەی ئاماری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ)، لە ساڵی 2024 لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر سلێمانی، شنگال و مەنبەج، پێنج ڕۆژنامەنووسی کورد کوژراون؛ کە ساڵێکی کوشندە بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری لە سەرانسەری جیهاندا دیاری دەکات.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (IFJ) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٢٢ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ڕاگەیاندن کوژراون کە ١٤یان ژن بوون؛ ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر پەرەسەندنی هەڕەشە جیهانییەکان بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری. لە نێو قوربانییەکان پێنج ڕۆژنامەنووسی کورد بوون کە بە هۆی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و سووریا کوژراون. ئەمەش زیاتر نیگەرانییەکان سەبارەت بە سەرکوتکردنی دەنگی میدیای کوردی لەلایەن ئەنقەرە توندتر دەکات.
کوژرانی ڕۆژنامەنووسانی کورد لە ڕووداوە جیاجیاکانی پەیوەست بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا؛ ڕوویدا. ڕۆژی 23ی ئاب، ڕۆژنامەنووسانی کەناڵی ئاسمانی ستێرک، هێرۆ بەهادین و گۆلستان تارا، دوای ئەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە نزیک شاری سلێمانی لە کوردستانی عێراق، کوژران. پێشتریش لە 11ی تەمموزدا، موراد میرزا (پەیامنێری تەلەفزیۆنی چیرە لە شنگال) بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بە ئامانج گیانی لەدەستدا. هەروەها مەنبەج لە سوریا شاهیدی هێرشێکی کوشندەی دیکەی 19ی کانوونی دووەم بوو، دواتر دوو پەیامنێر بە ناوەکانی نازم دەشتان و چەهان بیلگین کە خەریکی ڕووماڵکردنی ململانێی نێوان میلیشیاکانی سەر بە ئەنقەرە و هێزە کوردییەکانی سەر بە ئەمریکا بوون کوژران. ئەوان گیانیان لەدەستدا.
ڕاپۆرتەکەی فیدراسیۆن تیشک دەخاتە سەر ئەو مەترسییە بەربڵاوانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسان دەبنەوە لە ئاستی جیهانیدا؛ ئاشکرای دەکات؛ بەجۆرێک کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٥١٦ چالاکی میدیایی زیندانی کران، کە ئەمەش بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادبوونێکی بەرچاوە. ئەنتۆنی بێلانگەر سکرتێری گشتی IFJ لە ئیدانەکردنی کوشتنەکاندا وتی: لە پشت ئەم ژمارە زۆرەی کوشتنەکانەوە، 122 چیرۆکی تەواونەکراو هەیە. بۆ دەستەبەرکردنی سزای ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان؛ “داوا لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پەیماننامەیەکی پابەندکەر سەبارەت بە سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان پەسەند بکەن”.
ڕۆژئاوای ئاسیا بە مەترسیدارترین ناوچە بۆ ڕۆژنامەنووسان ناسێندرا و 77 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە. لە شەڕی بەردەوامی غەززە، ڕۆژنامەنووسانی فەلەستینی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە و ٦٤ کەسیش کوژراون. هاوکات لە هەرێمی ئاسیا و زەریای هێمن (22)، ئەفریقا (10)، ئەمریکا (9) و ئەوروپا (4) گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە، کە شەڕ و نائارامی سیاسی هۆکاری سەرەکین.
ئەم کارەی تورکیا ڕەخنەی توندی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتووەتەوە؛ چاودێران جەخت لەسەر پلانی وڵات دەکەنەوە بۆ بەئامانجگرتنی چالاکانی میدیایی کورد و زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووسان. ئەم پێشهاتانە تیشک دەخەنە سەر پێویستی بەپەلەی میکانیزمی نێودەوڵەتی کاریگەرتر بۆ پاراستنی ئازادی ڕۆژنامەگەری.





