ئەم گفتوگۆیە لە کەشێکی ئارام و بەدوور لە دڵەڕاوکێ، لە یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانی شاری مەهاباد ئەنجام دراوە. گفتوگۆکە لە نێوان ئەو و ڕاپۆرتنێری «ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی کوردستانی ئێران» (IKHRW) بە شێوازی عامیانە و گێڕانەوەیەک شێوەی گرتووە و هەوڵ دراوە گێڕانەوەکە، بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و بە پشتبەستن بە ئەزموونی ڕاستەقینەی خۆی تۆمار بکرێت. وەشانێکی ڤیدیۆیی ئەم گفتوگۆیەش بوونی هەیە.
پەریسا فەیزی لەگەڵ ئەوەی ڕایدەگەیەنێت کێشەیەکی لەگەڵ ناسرانی ناسنامەکەی نییە، بەڵام پێی باشترە وێنەکەی بە شێوازێکی ڕوون بڵاونەکرێتەوە و بڵاوکردنەوەی دەنگ یان وەشانی نووسراوی چاوپێکەوتنەکە بە گونجاوتر دەزانێت. بە گوتەی ئەو، ئەم هەڵبژاردنە زیاتر پەیوەندی بە پاراستنی حەرەمی تایبەتی و مەوداگرتن لە فەزای ڕابردوویەوە هەیە.
لە درێژەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنەکەدا، باوکیشی لە ماڵەوە ئامادە بوو. ئەو جاروبار بە بێدەنگی و جاروبار بە کاردانەوەی کورت—لەوانە ڕاوەشاندنی سەر یان دەربڕینی داخ و ئەسەف—بەرامبەر بە بەشەکانی گێڕانەوەی کچەکەی کاردانەوەی نیشان دەدا. ئەم ئامادەبوونە، فەزای گفتوگۆکەی لە گێڕانەوەیەکی تاکی ڕووت، بۆ ئەزموونێکی بنەماڵەییش نزیک دەکردەوە.
فەیزی دەڵێت هیچ وێنە یان بەڵگەیەکی لە سەردەمی ئامادەبوونی خۆی لەم حیزبەدا لەبەردەستدا نییە. بە گوتەی ئەو، پێش دەرچوونی، زانیارییەکانی تەلەفۆنی مۆبایلەکەی لە لایەن بەرپرسانی ئەو کۆمەڵەیەوە پشکێندراوە و سڕدراوەتەوە؛ بابەتێک کە بە گوتەی ئەو، بەشێک لە کۆنتڕۆڵکردنی پەیوەندییەکان و داتاکانی تاکەکەس ئەژمار دەکرا.
بەشی پرسیار و وەڵام
-
پرسیار: خۆتان دەناسێنن و دەڵێن چۆن وارد ئەم ڕێگایە بوون؟
-
وەڵام: من پەریسا فەیزی م، خەڵکی مەهابادم و ئێستا تەمەنم ١٨ ساڵە. ئەو کاتەی چوومە ناو حیزبەوە تەمەنم تەنیا ١٦ ساڵ بوو. لە ڕێگای ئینستاگرامەوە لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاشنا بووم. دوای ماوەیەک کەسێکیان بە دوای من و کچێکی تردا نارد و لە ڕێگای پیرانشارەوە بە شێوازی نایاسایی لە ئێران چووینە دەرەوە و گەیشتینە مقرەکان. لەو تەمەنەدا، نە ناسینێکی دروستم لەسەر بارودۆخەکە هەبوو و نە تێگەیشتنێکم لە دەرئەنجامەکان؛ بڕیارێک بوو کە زیاتر لەژێر کاریگەریی فەزا و پەیوەندییەکاندا شێوەی گرت نەک هەڵبژاردنێکی هۆشیارانە—و هەر ئەم بابەتە دواتر بۆی ڕوون کردمەوە کە ڕاکێشانی کەسانی خوار ١٨ ساڵ بۆ ناو ئەم جۆرە فەزایانە، عملاً ئەوان دەخاتە بەردەم مەترسی و بڕیاردانی دەرەوەی پێگەیشتنی فیکری.
-
پرسیار: دوای چوونەژوورەوە چ قۆناغگەلێکتان بڕی؟
-
وەڵام: ٢٠ ڕۆژ لە بەشی وەرگرتنی (پەزیرش) یەکێک لە مقرەکان بووین، دواتر چووینە ناو خولی ڕاهێنان و پاش ئەوەش ڕێکخرایین و نێردرایین بۆ کوێستانەکان. هەر لە سەرەتاوە، ڕێگاکە بە جۆرێک داڕژابوو کە تاک بە خێرایی لە ناو پێکهاتەکەدا بتوێتەوە و ئەگەری گەڕانەوە یان پێداچوونەوەی جیددی بۆی سەخت بێت.
-
پرسیار: لەوێ هاوسەرگیریتان کرد؟
-
وەڵام: بەڵێ. لە کوێستان لەگەڵ کەسێک بە ناوی پەژمان ئاشنا بووم. ئەو لە بەشی دارایی (مالی) کاری دەکرد و خەڵکی مەهاباد بوو. ماوەیەک دواتر پێشنیاری هاوسەرگیری دا و ئێمە هاوسەرگیریمان کرد. لە دۆخێکدا کە ژینگە داخرابوو و دەستڕاگەیشتن بە بنەماڵە یان پشتگیری دەرەکی بوونی نەبوو، ئەم بڕیارانە زیاتر لە پێویستی بە دابینکردنی ئەمنییەت دروست دەبوون نەک هەڵبژاردنێکی ئازاد و بەردەوام.
-
پرسیار: کەی بەسەر ڕابردووی ئەودا داچوون؟
-
وەڵام: دوای هاوسەرگیری فێربووم کە لە ئێراندا فێڵ و کڵاوڕۆکانی (کڵاوبرداری) کردووە و بەهۆی حوکمی دەستبەسەرکردنەوە هەڵاتبوو. کەسانی زۆریش وەک ئەو هەبوون کە بۆ ڕاکردن لە دادگاییکردن ببوونە ئەندامی ئەم حیزبە. ئەم بابەتە بۆ منی نیشان دا کە هیچ سازوکارێکی ڕوون بۆ پشکنینی ڕابردووی کەسەکان بوونی نییە و ئەمەش دەتوانێت ئەمنییەتی تاکەکەسی، بەتایبەت بۆ ژنان، بەشێوازێکی توند بخاتە مەترسییەوە.
-
پرسیار: دۆخی ژیانی ئێوە دوای هاوسەرگیری چۆن بوو؟
-
وەڵام: هیچ پشتگیرییەکی حزبی بوونی نەبوو. ئەگەر کەسێک هاوسەرگیری بکردایە دەبوو بنەماڵەکەی هاوکاری بکەن. دوای ئەوەی ماوەی مانەوەی زۆرەملێ تەواو بوو (دوو ساڵ بۆ من و پێنج ساڵ بۆ ئەو)، لە حیزب هاتینە دەرەوە. لە ڕاستیدا، تاک لە درێژەی ئامادەبوونیدا کۆنتڕۆڵ دەکرێت، بەڵام لە کاتی دەرچووندا بەبێ هیچ پشتوانەیەک ڕەها دەکرێت.
-
پرسیار: دوای دەرچوون چی بەسەر هات؟
-
وەڵام: چووین بۆ سلێمانی. مانگێک سەرگەردان بووین. ئەو گوتی ناتوانێت کار بکات و لە پس تێچووەکان دەرنایەت. ناچار بووم پەیوەندی بە باوکمەوە بکەم و ئەو هات و منی گەڕاندەوە بۆ ئێران. دواتریش لە ئێران تەڵاقی غیابیم وەرگرت. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا تەڵاقم وەرگرت. ئەم ئەزموونە بۆ من مانای ڕاستەقینەی «نەبوونی پشتگیری دوای دەرچوون» بوو؛ شوێنێک کە تاک نە لە ناو پێکهاتەکەدا ئەمنییەتی هەیە و نە لە دەرەوەی ئەودا.
-
پرسیار: بۆچی زووتر نەدەگەڕانەوە؟
-
وەڵام: بە ئێمەیان دەگوت ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئێران کەمترینەکەی پێنج ساڵ زیندانی دەکرێن. هەروەها دەیانگوت ڕەنگە ڕووبەڕووی دەستدرێژی ببنەوە و هەر ڕۆژ ئێوە بەرن و بهێنن. هەر ئەم ترسانە بووە هۆی ئەوەی پێش هاوسەرگیری نەگەڕێمەوە. بەڵام کاتێک گەڕامەوە بینیم وا نەبوو. ئەم قسانە دەبووە هۆی ئەوەی بڕیاردان لە ئێمە بسەنرێتەوە؛ ترسێک کە عملاً ئێمەی لەو دۆخەدا دەهێشتەوە و جۆرێک گوشاری دەروونی هەمیشەیی دروست دەکرد.
-
پرسیار: دۆخی ئەمنییەتی ژنان چۆن بوو؟
-
وەڵام: ژنان هیچ ئەمنییەتێکیان نەبوو. حاڵەتێک هەبوو کە یەکێک لە پێشمەرگەکان دەستدرێژی کردە سەر کچێک بە ناوی آرینا، خەڵکی بانە. کەسی دەستدرێژیکار شەهرام حەبیبی بوو، خەڵکی پیرانشار. ئەو لە حیزب دەرکرا بەڵام بەرەنگاربوونەوەی جیددی لەگەڵ نەکرا و دووبارە گەڕایەوە و بووەوە بە پێشمەرگە. کاتێک ڕووداوێکی ئاوا بەبێ لێپرسینەوەی جیددی تێپەڕ دەبێت، عملاً پەیامەکە ئەوەیە کە ئەمنییەتی ژنان لە ئەولەویەتدا نییە.
-
پرسیار: حاڵەتی تریش هەبوو؟
-
وەڵام: بەڵێ. چەند کەسێکی تر دەستدرێژیی بەکۆمەڵیان کردە سەر کچێکی تر. تەنانەت حاڵەتێکیشم بیست کە دەستدرێژی کرابووە سەر کوڕێکیش. ئەم ڕووداوانە لە تەنیشت نەبوونی پێڕاگهیشتنی کاریگەر، نیشانی دەدا کە توندوتیژیی سێکسی نەک تەنیا ڕوودەدات، بەڵکوو هیچ سازوکارێک بۆ پاراستنی قوربانییەکە بوونی نییە.
-
پرسیار: سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکان چی ئەزموونێکتان هەبوو؟
-
وەڵام: ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام دەدا. زۆربەی کات تازەهاتووەکان، تەنانەت کچانیشیان دەخستە ناو خاکی ئێران و بۆیان گرنگ نەبوو چی ڕوودەدات. گیانی کەسەکان زۆر بە ئاسانی دەخرایە مەترسییەوە. ئەمە بۆ من بەو واتا بوو کە هێزە کەمئەزموونەکان عملاً وەک هێزی بەکاربەر (قوربانی) لە شوێنە پڕمەترسییەکاندا بەکار دەهێنران.
-
پرسیار: ڕۆڵی فەرماندەکان چی بوو؟
-
وەڵام: فەرماندەکان خۆیان لە شارەکان یان ئەورووپا بوون و بنەماڵەکانیشیان لە دەرەوەی ناوچەکە بوون. بەڵام ئێمە لە چیا دەماینەوە. کاتێک ناڕەزایەتیمان دەربڕی دەیانگوت خۆتان هاتوون. ئەم مەودایە لە نێوان بڕیاردەران و ئەو کەسانەی کە لەبەردەم مەترسیدا بوون، بە تەواوی هەستی پێدەکرا.
-
پرسیار: دۆخی ژیان چۆن بوو؟
-
وەڵام: پاسەوانییە درێژخایەنەکانمان هەبوو، زۆربەی کات تا کاتژمێر شەشی بەیانی. کاتێک مقرەکان بۆردومان دەکران، تا هەفتەیەک لە چیادا بەبێ هیچ ئیمکاناتێک دەماینەوە. لە کیسەخەودا دەخەوتین و هەندێک جار چەندین هەفتە خۆمان نەدەشووشت. ئەم دۆخە بۆ ژیانێکی ئاسایی شیاوی تصور نییە و کەمترینەکانی کەرامەتی مرۆیی تێدا ڕەچاو نەدەکرا.
-
پرسیار: لە کاتی دەرچووندا چی سنووردارکردنێکتان بەسەردا سەپێندرا؟
-
وەڵام: کاتێک دەرچووم گوتیان دەبێت ئەکاونتی ئینستاگرامەکەم بسڕمەوە و ناچار کرام ئەم کارە بکەم. تەنانەت دوای دەرچوونیش جۆرێک کۆنتڕۆڵ لەسەر پەیوەندییەکانی کەسەکە هەبوو، وەک بڵێی بڕیاردانی سەربەخۆ هێشتا بە تەواوی بۆ کەسەکە نەگەڕابووەوە.
-
پرسیار: دەرئەنجامی ئەم ئەزموونە بۆ تۆ چی بوو؟
-
وەڵام: لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا تەڵاقم وەرگرت. ئەوەی لە پڕوپاگەندەکاندا نیشانیان دەدا لەگەڵ ڕاستیدا جیاواز بوو. ئەو ئازادی و ئەمنییەتەی دەیانگوت بوونی نەبوو. تازەهاتووەکان دەنێردران بۆ ئۆپەراسیۆنە مەترسیدارەکان، ژنان ئەمنییەتیان نەبوو و ئەگەر سکاڵامان بکردایە بەدواداچوونی بۆ نەدەکرا. بۆ من، ئەم ئەزموونە کۆمەڵێک لە دژایەتییەکان بوو؛ شوێنێک کە بەڵێنەکان لەگەڵ ڕاستیدا مەودایان هەبوو و لە کردەوەدا، مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ—لە ئەمنییەتەوە تا مافی هەڵبژاردن—بە شێوازێکی جیددی پێشێل دەکرا.




