میرقاسم مۆمەنی، شارەزا لە پرسە ناوچەییەکان، وتی: ئاسایش و ئابووری دوو پێکهاتەی وابەستەن بە یەکەوە، ئەگەر ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچە سنوورییەکان دابمەزرێت، دەتوانین شاهیدی گەشەی وەبەرهێنان و پەرەسەندنی بازرگانی سنووری و ڕەخساندنی هەلی کار و خۆشگوزەرانی ئابووری لە ناوچە سنوورییەکان بین
میرقاسم مۆمەنی، شارەزای پرسە ناوچەییەکان، لەگەڵ پەیامنێرێکی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، سەبارەت بە گرنگی قەدەغەکردنی بە فەرمی چالاکیی گروپە میلیشیا چەکدارەکان کە بنکەکانیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم پرسە کرد. ناوبراو بە ئاماژەدان بە مێژووی هاوکارییە ئەمنییەکانی تاران و بەغدا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە هەوڵی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی داوە و هەموو ڕێگایەکی ڕەوای بۆ پێشگرتن لە کردەوەی تیرۆریستی لە دژی هاووڵاتیانی ئێران کەڵکی وەرگرتووە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئێران لە شەڕی دژی داعش ڕایگەیاند: ڕۆڵی کاریگەرانەی ئێران لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تەکفیرییەکان بۆ هیچ کەسێک شاراوە نییە. حکومەتی عێراق هەروەها دان بەوەدا دەنێت کە سەرکوتکردنی داعش بەبێ پشتیوانی ئێران نەدەکرا.
مۆمەنی جەختی لەوە کردەوە کە ئاسایش ئەولەویەتێکی هاوبەشە بۆ هەموو وڵاتان، ئاماژەی بەوەدا: “هیچ وڵاتێک ڕێگە نادات ئاسایشی وڵاتەکەی پێشێل بکرێت”. ههڕوهها ئێران ههمیشه به مسۆگهڕکردنی ئاسایشی هاووڵاتیانی خۆی ههوڵی پێشگرتن به چالاکییهکانی تاقمه تیرۆریستییهکان له ناوهوه و دهڕهوهی وڵات داوه .
ناوبراو دامەزراندنی و چالاکییەکانی بەشێک لە گرووپە تیرۆریستییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە تەحەدای جیددی بۆ ئاسایشی ناوچەکە زانی و وتی: حکوومەتی ئێران چەندین جار و بە فەرمی داوای لە حکوومەتی ناوەندیی عێراق و بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، ڕێگری لە کردەوە تیرۆریستی و ئیستفزازییەکانی ئەو گرووپانە لە ناوچەی سنووری لەگەڵ ئێران بکەن. بەداخەوە لە هەندێک حاڵەتدا ئێران ناچار بووە لە چوارچێوەی مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان هەنگاو بنێت.
ئەم شارەزایە لە پرسە ناوچەییەکان بە ئاماژەدان بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و پرەنسیپە یاساییەکان وتی: “بە پشتبەستن بە پەیماننامە دووقۆڵییەکان و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی عێراق ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە لە مامەڵەکردن لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکانی سەر خاکەکەی و ناتوانێت خۆی لەو بەرپرسیارێتییە بپارێزێت”. هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە حکوومەتی عێراقیش لەم بوارەدا هاوکار بێت.
مۆمەنی زیادی کرد: ئەگەر حکومەتی ناوەندی عێراق نەتوانێت ئەو گروپانە کۆنتڕۆڵ بکات، ئێران ناچار دەبێت هەنگاو بنێت بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەی. کردارێک کە بێ گومان کاردانەوەی خۆی دەبێت.
جەختیشی کردەوە: ئاسایش و ئابووری دوو پێکهاتەی وابەستەن بە یەکەوە. ئەگەر ئاسایشی بەردەوام لە ناوچە سنوورییەکان دامەزرا، دەتوانین شاهیدی گەشەسەندنی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی بازرگانی سنووری و ڕەخساندنی هەلی کار و خۆشگوزەرانی ئابووری لە ناوچە سنوورییەکان بین. بەڵام ئەگەر نائەمنی بەردەوام بێت، هەم ئێران و هەم عێراق زیانیان پێدەگات.
ئەم شارەزایە لە پرسە ناوچەییەکان هەروەها جەختی لە سەر پێویستی هاوکاریی قەزایی نێوان دوو وڵات کردەوە و خوازیاری ڕادەستکردنەوەی ئەنجامدەرانی کردەوەی تیرۆریستی بە ئێران بوو. بە وتەی ناوبراو، بەدواداچوونی دادوەری بۆ ئەم پرسە دەبێت لە کارنامەی دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی دەرەوەدا بێت و حکومەتی عێراقیش پابەندە بە ڕادەستکردنەوەی ئەو تاوانبارانە بە ئێران.
مۆمەنی زیادی کرد: جگە لە مامەڵەکردنی یەکلاکەرەوە لەگەڵ تیرۆریستان، پێویستە گەڕانەوەی سەلامەت و خۆبەخشانەی ئەو کەسانەش دابین بکرێت کە تەوبەیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە باوەشی بنەماڵەکانیان و کۆمەڵگادا ئاوەدان بکرێنەوە. بنیاتنانی ژێرخانی شارەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و وەبەرهێنان لە ناوچە سنوورییەکان بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان دەتوانێت کاریگەری گروپە توندڕەوەکان کەم بکاتەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا: “گەشەپێدانی وەبەرهێنان پەیوەستە بە ئاسایشەوە، دامەزراندنی ئاسایشیش پەیوەستە بە وەبەرهێنانی ئامانجدار لە ناوچە سنوورییە بێبەشەکان”. بە جێبەجێکردنی ئەم سیاسەتانە بە شێوەیەکی دروست دەتوانرێت بواری گەشەپێدانی بەردەوام و ئاسایشی نیشتمانی لە یەک کاتدا بەهێز بکرێت.