سەردێڕی یەکەم

کۆتایی هاتنی بەفەرمی چالاکی لایەنە چەکدارەکانی دژە ئێران لە عێراق

هەنگاوێک بەرەو پێشەوە، پێویستی درێژەدان بە ڕێوشوێنە کردەیی و دادوەرییەکان لە پێوەندی لەگەڵ کۆتایی هاتنی فەرمی چالاکی لایەنە چەکدارەکانی دژە ئێران لە عێراق

دوابەدوای ئەو فەرمانە فەرمییەی قاسم ئەلعەرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەرچوو، بە قەدەغەکردنی چالاکیی هەموو لایەن و گروپە چەکدارەکانی دژە ئێران لەسەر خاکی عێراق، بەتایبەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، “چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران” پێشوازی لەو بڕیارە مێژووییە کرد و داوای جێبەجێکردنی دەستبەجێ و کردەیی، لێپێچینەوەی دادوەری سەرکردەکانی ئەو گروپانە، دیاریکردنی چارەنووسیان کرد لە هاووڵاتیانی ئێران، و پشتیوانی لە قوربانیانی توندوتیژی و توندڕەوی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و بەڵگە یاساییەکان کە لەلایەن ڕۆژنامەی وۆچەوە کۆکراونەتەوە، سەدان هاووڵاتیی ئێرانی لەوان منداڵان، هەرزەکاران، گەنجان، ژن و پیاوان، لە ساڵانی ڕابردوودا بوونەتە قوربانیی کردەوەی نایاسایی، بەزۆر وەرگرتنی سەربازی، ئەشکەنجەدان و ئیستغلالکردنی سیاسی لەلایەن گروپەکانی وەک په‌ژاک، پاک، کۆمەڵە و دیموکراتەوە. قوربانییەکان کە لە زۆر حاڵەتدا دەنگیان پشتگوێ خراوە لەو بێدەنگییەی کە لە هەرێمی کوردستان زاڵە. زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئێرانی، کە بە هۆکاری جۆراوجۆر لەوان فریودان و بەڵێنی ناڕاستی وەک کۆچکردن بۆ ئەورووپا پەیوەندییان بەو گرووپانەوە کردووە، تا ئێستاش بێسەروشوێنن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کە سیاسەتی سەرەکی ئەو گرووپانەن، وایکردووە کە زانیاریی ورد سەبارەت بە چارەنووس، شوێنی ناشتن، هۆکاری مردن و هتد.

لە حاڵەتەکانی وەک سکاڵا لەسەر حوسێن یەزدانپەنا سەرۆکی گروپی بەناو پاک، فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕێوشوێنێکی جددی بۆ جێبەجێکردنی نەگرتووەتەبەر. ئه‌م بێ‌هه‌ڵوێسته له کاتێکدایه که ڕێککه‌وتنی ئه‌منی نێوان تاران و به‌غدا عێراقی پابه‌ند کردووه به ڕێگرتن له چالاکییه‌کانی تاقمه تیرۆریستییه‌کانی دژه ئێران و ئێستاش به‌ده‌ڕچوونی ئه‌م فه‌ڕمانه ڕێگه‌ی دادپه‌ڕوه‌ڕی ڕوونتر بووه‌ته‌وه . ئاشکرایە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە خاکی عێراق و ناتوانێ و نابێ خۆی لە حکوومەتی عێراق و فەرمانی حاکمەکانی بەغدا بە خەیاڵدا داببڕێت. چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە کە جێبەجێکردنی ئەم فەرمانە بەبێ لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکان ناتەواو دەبێت. پێشبینی دەکرێت بە تۆمارکردنی دۆسیەی یاسایی لە بەغدا و تاران و لە ڕێگەی هاوکاریی دادوەری هاوبەشەوە، سەرکردەی ئەو گروپانە دەستگیر بکرێن و دادگایی بکرێن و بدرێنە دادگا. سەرکردەکانی ئەو گرووپانە دەبێ لە ئێران دادگایی بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێن لە بەرامبەر کردارە چەکداری و تیرۆریستی و ناسەقامگیرییەکانیان.

لە لایەکی دیکەوە دیاریکردنی چارەنووسی ئەو کەسانەی کە بە پڕوپاگەندەی فریودەرانەی ئەو گرووپانە ڕاکێشراون و ئێستا لە ئۆردوگا داخراوەکاندا ڕاگیراون، پێویستییەکی ئینسانییە. ئەگەر ئەم هەرزەکار و گەنجانە نامەی پاراستنیان پێ بگات و دەرفەتی گەڕانەوەیان پێ بدرێت، بەدڵنیاییەوە تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش لەم فەزای توندوتیژی و نائەمنیەدا نامێننەوە. زۆرێک لەو کەسانە بەنیازن بگەڕێنەوە بۆ وڵات و لە بارەگا دۆزەخییەکانی ئەو مەزهەبە چەکدارانە دەرباز بن، بەڵام بە شێوەیەکی کاریگەر لەلایەن ئەو گرووپە تیرۆریستیانەوە زیندانی کراون و تەنانەت بۆیان نییە سەردانی بنەماڵەکانیان بکەن یان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سادە بکەن. گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ خێزانەکانیان یەکێکە لە گرنگترین ئەرکە هاوبەشەکانی حکومەتەکانی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان. ئاسایشی بەردەوام لەسەر سنوورەکان تەنیا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان پێویست نییە، بەڵکو مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ گەشەسەندنی ئابووری و بازرگانی سنووربەزێن و وەبەرهێنان و باشترکردنی بژێوی ژیان لە ناوچە بێبەشەکانی ڕۆژئاوای ئێران و باکووری عێراق. دەیان ساڵ نائەمنی و توندوتیژی ئەم ناوچانەی لە دەرفەتی گەشەسەندن بێبەش کردووە؛ ئێستا لەگەڵ کۆتایی هاتنی بەفەرمی چالاکییەکانی لایەنە چەکدارەکانی دژە ئێران لە عێراق، کاتی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان هاتووە. ئەم پێشکەوتن و سەقامگیرییە سوودی بۆ ئێران و عێراق دەبێت و ناوچە کوردستانییەکانی هەردوو وڵاتیش سوودی لێ وەردەگرن.

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستی بەدواداچوونی یاسایی و بەڵگەنامەکردنی تاوانەکانی ئەو گرووپانە دەکاتەوە و ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ حکوومەتەکانی ئێران و عێراق لە پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆتایی هاتنی چالاکیی پارتە چەکدارەکانی دژە ئێران و سکاڵاکان و ناسینەوەی قوربانییەکان و پشتیوانیکردن لە گەڕانەوەی زیانلێکەوتووەکان ڕادەگەیەنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button