ڕاپۆرت

نامەیەکی فەرمی چاودێر بۆ حکوومەت و پەرلەمانی هۆڵەندا

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران وتارێک بۆ حکوومەت و پەرلەمانی هۆڵەندا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەڵێت:

لەگەڵ ڕێز و ئاواتەخوازی ئاشتی و ژیان بۆ هەموو مرۆڤەکان؛

 

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، وەک دامەزراوەیەکی ناحکومی، سەربەخۆ و چالاک لە بواری بەڵگەنامەکردن و بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەتایبەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی توندوتیژی و چەکداریی گرووپە میلیشیا کوردییەکانی وەک په‌ژاک، پەکەکە، کۆمەڵە، دیموکرات، پاک و خەبات، تا ئێستا چەندین ڕاپۆرتی بڵاوکردۆتەوە. ئەم دامەزراوەیە لێرەوە نیگەرانی قووڵی خۆی لە بەردەوامی چالاکیی ئازادانەی ئەم گرووپانە لەسەر خاکی شانشینی هۆڵەندا دەردەبڕێت.

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی “کۆنفرانسی ڕاوێژکاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ٢٦ و ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥، لە هۆڵەندا، بە بەشداری چالاکانەی ئەندامانی ناسراوی ئەو گرووپە چەکدارانەی کە پێشتر باسمان کرد، جارێکی دیکە نیشانی دا کە پلاتفۆرمە یاسایی و سیاسی و میدیاییەکانی وڵاتەکەت بە شێوەیەکی سیستماتیک لەلایەن ئەو گرووپانەی کە مێژوویەکی ڕوونیان هەیە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، خراپ بەکارهێنراون. ئەم گرووپانە بە کەڵک وەرگرتن لە ئازادییەکانی بەردەست لە ئەوروپا، سەرەڕای ئەوەی کە پێشینەی بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچان، دانانی مین، وەرگرتنی پارە لە پڕۆژەکانی گەشەپێدان و دروستکردنی نائەمنی لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران، بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. ئەم کردەوانە نەک هەر بە ڕوونی لەگەڵ پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤدا ناکۆکە، بەڵکو ڕاستەوخۆ گەشەسەندن و خۆشگوزەرانی و ئاسایشی خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی ئێرانی تێکداوە. وردتر بڵێین ئێوە خزمەت بە گروپە چەکدارەکان دەکەن کە مێژوویەکی تاریکیان لەگەڵ گەلی کوردی ئێران و ناوچەکە هەیە. زۆرێک لەو نائەمنی و تیرۆر و کوشتار و هتد لە ناوچە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە لایەن ئەو گروپانەوە ئەنجام دراون کە لە ئێستادا لەسەر خاکی ئێوە ئامادەن.

له‌بیرتان دەخەینەوە کە ئەم گروپانە لە لیستی ڕەشی وڵاتانی وەک ئەمریکا، تورکیا، ئێران و ئەکتەرە گرنگەکانی وەک یەکێتی ئەوروپادان. دیارە بە پشتبەستن بە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ، بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بنەما ڕێنماییەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییە پابەندکەرەکانی دیکە، وڵاتان پابەندن بە ڕێگریکردن لە گروپە توندوتیژەکان لە بەکارهێنانی خاکی خۆیان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاشتی و ئاسایشی وڵاتانی دیکە. ئەو تاقمانەی کە بە ئازادی و بێ بچووکترین کێشە لە ئەنجامدانی چالاکییە سیاسی و میدیایی و داراییەکان لە خاکی ئێوەدا و ئەنجامدانی کۆنفڕانس و ڕوماڵی میدیایی بۆیان، تۆمەتباری سەرەکین لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤی گەلی کورد لە ئێران و لە کردەوەی چەکداری و تیرۆریستی جۆراوجۆردا. ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای ئێران دەکەن و بە شێوەیەکی سروشتی حکوومەتی ئێران تەحەمولی بوون و چالاکییەکانیان ناکات.

له‌و چوارچێوه‌‎یه‌دا، چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، ڕاپۆرتێکی تۆکمه له به ڵگه مه یدانییه کانی خۆی له‌باره‌ی تاوان و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ که له لایه‌ن ئه‌م گرووپانه له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێران (کوردستان) ئه‌نجام دراون، ته‌واوده‌کات و بڵاوی ده‌کاته‌وه . بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر، زەوتکردن، ڕفاندن، بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز، هەڕەشە و تیرۆرکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی سەدان گەنجی کوردی ئێران تەنیا چەند چالاکییەکی ئەو گرووپە تیرۆریستییانەن.

ئەم ڕاپۆرتە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەخرێتە بەردەستی دامەزراوە ئەوروپییەکان و ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕاپۆرتدەرانی تایبەت و میدیای نێودەوڵەتی بەناوبانگ. بەم پێیە داوا لە حکومەتی بەڕێزی هۆڵەندا و ئەندامانی پەرلەمان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ لە وڵات و هەروەها دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕاپۆرتدەرانی تایبەتی مافی مرۆڤ دەکەین:

  1. بە تێڕوانینێکی وردتر و بەرپرسیارانەتر، پێویستە پێداچوونەوەیەکی جددی سەبارەت بە بەردەوامی چالاکیی ئازادی ئەم گروپانە لەسەر خاکی ئەوروپا ئەنجام بدرێت.
  2. پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ڕێکخستن و پڕوپاگەندەی توندوتیژی و جیابوونەوە لە ڕێگەی کۆنفرانس و میدیا و دامەزراوەکانی سەر بە ئەم گروپانە لە هۆڵەندا.
  3. دەرفەت بۆ ئەوەی دەنگی قوربانیانی ئەم توندوتیژییە ببیسترێت، بەتایبەتی ژنان و منداڵان و خێزانە زیانلێکەوتووەکان.
  4. پێویستە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕادەستکردنەوەی سەرکردەی ئەو گروپانە و کەسانی تاوانبار بە حکومەتی ئێران.

هەروەها چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ حکومەتەکان، دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و میدیای ئازاد لە ڕێگای پێشخستنی ئاشتی، دادپەروەری، شەفافیەت و بەدیهێنانی ڕاستەقینەی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکەدا ڕادەگەیەنێت.

 

لەگەڵ ڕێز و ئومێد بۆ ئاشتی

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران

www.ikhrw.com

تاران – ئایاری ٢٠٢٥

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button