ڕاپۆرتسەردێڕی یەکەم

قەدەغەکردنی چالاکی گروپە پەیوەندیدارەکانی په‌که‌که‌ لە شاری سلێمانی عێراق

تورکیا چەندین جار ڕەخنەی لە چەسپاندنی پێگەی په‌که‌که‌ لە سلێمانی گرتووە

دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی عێراق چالاکییەکانی چوار ڕێکخراوی تۆمەتبار بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە قەدەغە کرد. ئەم چوار ڕێکخراوە دوو گرووپی فێمینیست و دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی میدیا لەخۆدەگرن.

تیرۆریستانی پەکەکە لە ناوچەی خۆسەری باکووری عێراق چەند بنکەیەکی بەهێزیان هەیە؛ کە لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە. هەروەها ناوچەکە میوانداری بنکە سەربازییەکانی تورکیا دەکات کە بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان بەکاردەهێنرێن. هەردوو ئەنقەرە و واشنتۆن پەکەکەیان بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. ئەم ڕێکخراوە بەرپرسیارە لە کوشتنی زیاتر لە ٤٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی و کارمەندی ئەمنی لە تورکیا؛ کە نزیکەی چوار دەیە لە چالاکیی تیرۆریستیدا بە دوای دامەزراندنی حکومەتێکی بەناو ئۆتۆنۆمی کوردیدایە. ئەم گرووپە شنگال و مەخموریشیان داگیر کردووە.

دەسەڵاتدارانی شاری سلێمانی دووهەمین شاری هەرێمی کوردستانی عێراق بە لێبوردەیی کردەوەکانی په‌که‌که‌ تۆمەتبار کران. تورکیا چەندین جار ڕەخنەی لە چەسپاندنی پێگەی په‌که‌که‌ لە سلێمانی گرتووە؛ وە هۆشداریشی داوە کە ئەگەر ئیدارەی شارەکە بەردەوام بێت لە تەحەمولکردنی تیرۆریستان؛ ڕێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر. بەڵام لەم دواییانەدا بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی عێراق لە بەغدا تۆنیان لە دژی تیرۆریستانی پەکەکە چڕتر کردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button