منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ

  • ۱۰ مانگ پێش

منداڵانی کوردی سوری، تەنیا منداڵانێک نین کە تەڤلی منداڵ سەربازی ڕێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە دەبن.

ڕفاندنی منداڵانی ورد و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردی تێدایە و پەکەکەش لەوێ بوونی هەیە، درێژەی هەیە.

ئەم پرسە بە شێوەی سیستماتیک لە کوردستانی ئێران ڕوو دەدات، شوێنێک کە گەنجانی کوردی ئێرانی هەم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمیش لەڕێگای بەڕێوەبەرانی خوجێی کە بەگشتی ئەوان دەکەنە ئامانج، لە ژێر کاریگەری و هەڵخەڵەتاندن دان تا دواتر بێ ئاگاداری ماڵباتەکانیان بۆ قەندیل، شوێنێک کە بنکە و کەمپی پەکەکەی تێدایە، بگوازرێنەوە.

تاوانی شەڕ

لەساڵی 1977 پرۆتکۆلی لێکندراو بە کنوانسیۆنی 1949ی ژنێڤ، بەکارهێنانی سەربازی منداڵی خوار تەمەن 15 ساڵی، قەدەخە کرد.

پرۆتکۆلی لێکێندراوی دووەمی 1977 دەڵێت: “ئەو منداڵانەی کە نەگەیشتوونە تەمەنی 15 ساڵی، نە لە هێزە چەکدارەکان یا گرووپەکان دا بەکار بهێنرێن و نە ڕێگە پێدراوە کە لە پێکدادانەکان دا بەشداری بکەن”.

ئەم تاوانە کە زۆرتر جەخت لە سەر میدیا و چالاکانی نێودەوڵەتی لەسەر سوریا، ئاشکرا بووە، شوێنێکە کە پەکەکە لەڕێگای باڵی سوری پەیەدەی خۆی ناوچەی نیوە سەربەخۆی دامەزراندووە.

لە سوریا، هەندێک خاڵ دەرکەوتوون کە تێدا پەیەدە هەوڵ دەدا تا شەرڤانانی کوژراوی لەگەڵ منداڵان بگۆڕێتەوە و ئەمە لە چاو گرووپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، نەشاردراوەتەوە.

ڕاپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لە ئەمریکا لەساڵی 2015 بە پێی ڕاپۆرتە پشتڕاست نەکراوەکان، پشتڕاست دەکاتەوە کە هەندێک جار منداڵانی کورد ڕفێندراون و ناچار کراوان کە تەڤلی پەکەکە بن.

لەڕاپۆرتی ساڵی 2016، ئەمریکا ڕایگەیاند پەکەکە و یەپەگە لەڕێگا و بەکارهێنانی کوڕان و کچان، لەوانە منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ درێژە بە ئیش و کاری خوی دەدات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پەکەکە و یەپەگە ئەم منداڵانە دەبات بۆ کەمپەکانی سەپاندن، شۆرینەوەی مێشک و پەروەردە،

بە کارهێنانی ناچاری منداڵان لەلایەن پەکەکە و یەپەگەوە لە ڕاپۆرتەکە یەک لەدوای یەکەکانی نێودەوڵەتی و ئەنجوومەنی ئاسایشیش بەبەڵگە کراوە.

چاودێریش پشتڕاست دەکاتەوە کە “هەڵکشانی نیگەران کەر و بەکارهێنانی منداڵانی” لەلایەن پەکەکە و یەپەگەوە بینیوە.

ئەم ناوەندە داوا لە پەکەکە دەکات تا “دەستبەجێ مندڵان لە ڕیزی خۆی دەربکات و لە بەکارهێنانیان، بەتایبەت لەو ماڵباتانەی کە لە کەمپەکانی شەڕدان کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەوان دان، پێشگێری بکەن”.

و لە ئەنجام دا، ویرجینیا گامبی، نوێنەری تایبەتی سکێرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبواری منداڵان و پێکدادانە چەکداریەکان،  لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە ژنێڤ دیداری کرد و پەیمانێکیان بۆ کۆتایی هێنانی بەکارهێنانی منداڵان لەساڵی 2019 واژۆ کرد.

 

پەژاک کنوانسیۆنێکی واژۆ کرد

 

پەژاک بەڵگەی نووسراو لەلایەن ڕێکخراوی ئێن جی ئۆی سویسی “ژنۆ کاڵ  “(Geneva Call) سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی واژۆ کرد.

ئەم بەڵگەیە بەڵێنی پاڵپشتی لە منداڵان لە پێکدادانە چەکداریەکان دەدات. لە 25ی گۆڵانی 2015، لە هەرێمی کورستان، شاندێکی ژنۆکاڵ لەگەڵ پلەبەرزترین نوێنەرانی باڵی چەکداری پەژاک بەمەبەستی بەفەرمی ناسینی ئەم بەڵێننامەیە، دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، باڵی چەکداری پەژاک لە ڕابردوودا کەڵکی لە منداڵانی سەرباز وەرگرتووبوو، ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی 2015 بەڵێنی دا تا پێش لە بەشداری منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە شەڕەکان دا بگرێت، بەڵام وادیارە، ئەم بەڵێنەی کردای نەکردووتەوە.

ئێلیزابێت دیکری وارنری، سەرۆکی ژنۆ کاڵ، لەساڵی 2015 وتی: “ئێمە زۆر دڵخۆشین کە ئەوڕۆکە ئەم بەڵێنەمان لەناوچەیەک کە بە خەستی لە ژێر کاریگەری پێکدادانی چەکداریە و توندوتیژی دایە، وەرگرت”.

 منداڵانی کوردی ئێرانی، ئارمانجی پەژاک

هەروەک ئاماژەمان پێدا، منداڵانی کوردی سووری تەنیا ئەو منداڵانەی نین کە تەڤلی منداڵ سەربازی ڕێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە دەبن.

بە کارهێنانی کەسانی خوار تەمەن یاسایی لە کوردستان ئێرانیش درێژەی هەیە، وڵات و ناوچەیەک کە لەوانەیە سەرنجی نێوەدەوڵەتی کەمتر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و کەشی ئاڵٶزاوی ڕامیاری، لەوانەیە ڕاپۆرتەکەی لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤە دژوارتر بکات.

بەدرێژایی ساڵی 2021، چاودێر دەیان دیمانەی لەگەڵ ماڵباتی منداڵانی بەکارهێنراو لەلایەن پەژاکەوە ئەنجام داوە، درێژەی ئەم ڕاپۆرتە، چاوخشکاندنێکە لەسەر منداڵانی بەکارهاتوو لەلایەن پەژاکەوە.

شیروان سەیدی پوور

شیروانی 17 ساڵان بە هۆی قەرزداری لە تەمەنی خوارەوە هەڵات و هەوڵی دا تا ماڵباتەکەی دابین بکات.

بە قسەی باوکی، ئەو توانیبووی لەگەڵ باوک و دایکی لە کوردستانی ئێران پەیوەندی بگرێت، پێیانی وتووە کە لەئێستادا لە سوریایە و بریندارە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە. ماڵباتەکەی چاوەڕێ گەڕانەوەیەین، هەرچەند چەندین مانگە کە هیچ هەواڵێکیان لێ نییە.

پەیمان جەعفەری

پەیمان جەعفەری 16 سالان لە ساڵی 1398 ماڵەوەی لە ورمێ بە جێ هێشت. ناوبراو بە پێی ڕاگەیاندنی پەژاک لە تەمەنی 17 ساڵی دا کوژراوە. ماڵباتەکەی هیوایەکیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی تەرمی منداڵەکەیانەوە نییە. بە پێی قسەی براکەی، ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ هێزەکانی پەژاک لە باکووری ئێراق گرتووە کە پێیانیان وتووە نازانین لەکوێ ناشتراوە.

نیان دەروێشی

نیان یەکێک لە دۆسیە هەژێنەرەکانە کە لە ئێستادا لەبەردەست دایە بۆ بەدواداچوونی زۆرتر، نیان منداڵێکی 13ساڵان بوو کە لەلایەن پەژاکەوە کە لەو گوندە تێپەڕ دەبوون، ڕفێندرا،

ئەو ئێستا 16 ساڵییەتی و هێشت لە ئەندامی پەژاکە. ماڵباتی نیان لە سێ ساڵ پێشەوە کە ماڵەوەی بە جێ هێشت، هیچ ئاگادارییەکیان لێی نییە.

ئەم ماڵباتە زرۆ جار ڕۆشتوون بۆ قەندیل، بەڵام نەیانتوانیوە لەگەڵ کچەکەیان دیدار بکەن.

ئێلاهە پوور سادێقی

ئێلهاهە 14 سالان بوو کە لایەن پەژاکەوە ڕفێندرا کە لە گوندەکەیان تێپەڕ دەبووون لە مەریان و وەها ڕفاندیان.

ناوبراو هەڵاتبوو و توانیبووی بگڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ئەو هەڵاتبوو بۆ یەکێک لە گوندەکانی ئەو ناوچەیە و خۆی ڕادەستی پێشمەرگە کردبوو و ئەوانیش گەڕاندبوویانەوە بۆ ئێران.

ئیلاهەی 17 ساڵان نێزیکی دوو ساڵ لەوەبەر گەڕاوەتەوە بۆ ماڵێ. لەگەڵ ئەمەش، هێشتاش ناتوانێت بڕواتەوە سەر ژیانی پێشووی.

هێزەکانی پەژاک هێشتاش ئەم ماڵباتە لە گوند ئازار دەدەن و هەوڵ دەدەن دووبارە خۆیان بگەینێنەوە بە ئیلاهە تا بیگەڕێننەوە بۆ قەندیل. ئێلاهە خەمۆکە و لەگەڵ ئەندامی بنەماڵەکەی لە شار دەژیت. ناوبراو زۆر دەترسێت لەوەی کە بگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی.

ئەسرین محەمەدی

ئەسرین محەمەدی 13 ساڵان، بەختی کەمتری بوو. ئەم دۆسیە هەرچەندە کۆنە، چوونکە ئەسرین لەساڵی 2017 ڕفێندرابوو، بەڵام ئەم دۆسیە هێشتاش توڕەی خەڵکی لەکوردستانی ئێران بەدواوەیە.

ئەم چیرۆکە بۆتە سێمبۆل بۆ زۆرێک لەماڵباتی قوربانییەکان. چونکە بەتایبەت دایکی ئەسرین ئەوەندە بوێر بوو کە لە بارەی ڕفاندنی کچەکەیەوە بە ڕاشکاوی قسەی دەکات.

بەڵێنمان پێ دا کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەسرین وەک ون بوو درێژە پێبدەین، چونکە هەوڵی جۆراوجۆر لەبارەی مردنییەوە هەیە و هیچ تەرمێکیش ڕادەست نەکراوەتەوە.

دایکی ئەسرین پێی وایە کە لەوانەیە زیندوو بێت و بە پێچەوانەی حەزی، گیرابێت و لەگرتووخانەدا بێت.

کەسانی تر

چاودێر لەئێستادا لەگەڵ چەند ماڵباتی دیکە کە منداڵەکانیان لە خوار تەمەن یاساییەوە ون بوون، ڕاپۆرت ئامادە دەکات و سەرقاڵی وتووێژە، بەڵام پێیان باش نییە ناویان لە میدیاکان و ئەنتەرنێت بڵاو بکرێتەوە.

دەزگا نێودەڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەتوانن بۆ وەرگرتنی پێرستێک لەم زانیاریانە، پەیوەندی بە چاودێرەوە بکەن.

هەروەها هەندێک بەیانییەی مردنی گەنجانی کوردی ئێرانی لە ئەنتەرنێت بڵاو کراوەتەوە.

لەکاتێکدا کە ماڵباتەکان زۆرتر تا ساڵان و مانگان دوای مردنی منداڵەکانیان، ئاگادار ناکرێنەوە، شوێنی ناشتن و شێوەی ڕووداوەکەش، وەک نهێنییەک دەمێنێتەوە و زۆرێک لە ماڵباتەکان دەڵێن کە ڕاگەیاندنی بڕوا بە مردنی منداڵە وردەکانیان، ناکەن.

ئەوان دەڵێن کە بەیانییەی مردن بە جۆرێکی گۆماناوی دەستبەجێ دوای سەفەری ماڵباتەکان بۆ هەرێمی کردستان بەمەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پەژاک و گوشارخستنە سەریان بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان، بڵاو دەکرێتەوە.

گۆڕانکاریەکی بەرچاو لە بەیانییەکانی مردن، مردنی منداڵانی وردەساڵی ئێرانییە کە لە تورکیا دەکوژرێن و بە جێگای پەژاک باڵی چەکداری هەپەگە و پەکەکە، شەڕ دەکەن.

وای پێدەچێت پەژاک بەجێگای شەڕکردن لەناوخۆی ئێڕان، هیزەکانی بۆ شەڕی پەکەکە لەدژی تورکیا دەنێرێت.

لەبەرئەوەی کە پەژاک لە کنوانسیۆنەکەی لەگەڵ ژنۆکاڵ بەڵێنی دابوو کە منداڵانی وردەساڵ لە چالاکییە چەکدارییەکان دا بەکار نەهێنێت و بیانپارێزێت، دەکرێت بگەینە ئەم دەرئەنجامە کە ئەم کنوانسیۆنە بەلەبەرچاوگرتنی ئاستی کوژرانی منداڵانی تەمەن خواری ئێرانی لە تورکیا، پێشل دەکرێت.

کودکان کرد سوری تنها کودکانی نیستند که جذب کودک‌سربازی سازمان‌های وابسته به پ‌.ک‌.ک می‌شوند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک