ئیرج بە هۆی هەژاری ماڵەوەی بە جێ هێشت

  • ۱۱ مانگ پێش

ئیرج لە ساڵی 2019 لە ناوچەی زۆر دژواری تەندوورەکی تورکیا کوژرا.

ئیرج جەعفەری کۆڕی سەنار خەڵکی چاڵدۆران بوو کە لەساڵی 76 لە ماکۆ لەدایک بوو و دواتر لەگەڵ ماڵەوەیان کۆچیان کرد بۆ چاڵدۆران.

لەتەمەنی 18 ساڵی واتە ساڵی 94 دوا بەدوای مەرجی زۆر ناخۆشی دەروونی و هەڵاتن لەم دۆخە، پێ لە ڕێگایەک نا کە گەڕانەوەی بۆ نەبوو و لە کۆتایی دا بووە قوربانی بڕیارە بە پەلەکەی. بیستنی دۆخی ژیانی ئیرج دڵی هەر بیسەرێک دەهەژێنێت. ئەو منداڵێکی وانە خوێن و زیرەک بوو بە جۆرێک کە تەنانەت لە زانکۆش وەرگیرابوو. بەڵام دووبارە هەژاری و نەداری و نەبوونی باوک و دایک چارەنووسەکەی بە ئاقارێکی دیکە دا برد.

لەم پێناوەدا دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ پەیامنێری چاودێر گوێ لە دەردە دڵی ماڵباتەکەی گرت کە پێشتر ئەندامی پەژاک بووە.

ئیرج لە ساڵی 2019 لە ناوچەی زۆر دژواری تەندوورەکی تورکیا کوژرا.

بێ گۆمان مەرجی دژواری بژیوی ژیان بووە هۆی تەڤلی بوونی. بابەتی تەڤلی بوونی گەنجان ئەوەندە لە ناوچەکە دا بەرچاوە کە پەیامنێرەکە لە هەرکەسی دەپرسی هۆکاری تەڤلی بوونیان چییە گەورەکان بە بێ گۆمان پەنجەیان لەسەر هەژاری دارایی و چاندی دادەنا.

بە پێی قسەی خەڵکی ئەم ناوچە، ژمارەیەک لەگەنجانی گوند بە هۆی مەرجی خراپی بژیو و خراپ بەکارهێنانی پەکەکە و پەژاک لەو مەرجە دژوارە هەڵخەڵەتێنراون و تەڤلی بوون. ژمارەیەک لە گەنجان دوای بینینی ئەم دۆخە هەڵاتوون و بەڵام هەندێکیان وەک ئیرج لە شەڕی پەکەکە و تورکیادا کوژراون و تەنانەت تەرمەکەشیان ڕادەستی ماڵباتەکەیان نەکراوەتەوە.

ئەم مەرجانە کە نەبوونی دایک و باوکیش بێتە سەرێ، ئیرجی لەتەمەنی گەرم و گۆڕی دا بەرەو بڕیارداینێکی هەڵە برد.

هەرچەندە ئەم مەرجانە ناتوانن هۆکاری تەڤلی بوونی بن چوونکە خۆشک و براکەی درێژەیان بە خوێندن دا و ئێستا لە زانکۆ دەخۆێنن و بەدوای داهاتوویەکی ڕوونتر و جیاواز لە ئیرجن.

ئاستی بێ بەشی و نەداری لە ناوچە سنوورییە دوورەکان وەک ئازەربایجانی ڕۆژئاوا زۆر زیاترە لە هەندێک ژمارە و ئامار.

بۆچی خەڵکی ئەم پارێزگایە چوار وەرزیە، وێڕای ئەوەی کە سەرچاوەی کانزایی بە نرخ و کەش و هەوایەکی بێ وێنە و سەرچاوەی کشت و کاڵی دەوڵەمەند و… هەیە، لە هەژاری دا دەژین؟

لەوڵاتە جیاوازەکان دا ئاسایش و سەقامگیری وڵات تووشی کێشە و گرفت دەبێت. سنوورەکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات بە تایبەت سنوورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە هۆی تایبەتمەندی تایبەت هەرێمی و ئائینزایی و نەتەوی و جۆگرافی، بەردەوام وڵاتی تووشی ئالنگاری کردووە.

شایانی باسە خەڵکی بەڕێزی ناوچەکە وێڕای دەربڕینی تووڕەیی و ڕقیان لەم گرووپە جیایی خوازانە وەک پەکەکە و پەژاک، گلەیشیان لە بەرپرسان هەیە، لێرە چاودێر وەک ئێن جی ئۆیەک بۆ یەک بە یەکی پرسە ورووژراوەکان و گەیشتن بە چارەسەری پێویست کە خەڵکی ناوچەکە بە دڵیان بێت، بەدواداچوون دەکات و هەوڵ دەدات.

ایرج بدلیل محرومیت و فقر خانه را ترک کرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک