کورد و یاریە ئارتیستییەکانی تورکیا

  • ۱ ساڵ پێش

کورد و یاریە ئارتیستییەکانی تورکیا لەمەڕ داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان.

لەراپۆرتی تایبەتی چاودێردا لەگەڵ یەکێک لە کارناسانی پەیوەندی رامیاری ناوچە دانیشتووی سوریا.

کێشەی تورکیا پەکەکە نییە بەڵکوو بوونی کوردانە و ناوەڕۆکی خۆی لە لەناوبردنی کوردان دا دەبینێتەوە. هەروەک دەزانین ساڵی 2023 سەدەیەک بەسەر دامەزراندنی تورکیا دا تێپەر دەبێت. لەو کاتەدا دەسەڵاتی ئۆسمانی، ئەرمەنییەکان و سریانییەکانی کۆمەڵکوژ کرد. ئێستاش دەیەوەێت کوردەکان وا لێ بکات و بەمجۆرە جێژنی سەدەمین ساڵی دامەزراندنی بەڕێوە ببات و دەوڵەت – نەتەوەیەکی بەس تورک سەقامگیر بکات و بۆیە هێرش دەکاتە سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و باشووری کوردستان لە ئێراق دا. ئەورۆکە لەگەڵ پەکەکە شەڕ دەکات و سبەینێ لەگەڵ یەکی دیکە، بەس ئارمانجی لەناوبردنی کوردانە.

باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەبێتە دوو بەشەوە، بەشێکی لە ژێڕ داگیرکاری تورکیا دایە و بەشێکی دیکەسی لەلایەن دەسەڵاتی خۆسەرەوە بەڕێوە دەچێت وەک عەفرین و سرێ کانی و گرێ سپی کە لەدەست تورکەکان دایە و بەڕاستی هەڵسووکەوتی پێچەوانەی مافی مرۆڤ لەوێ ڕوو دەدات بۆ نموونە کوستن، گۆڕەوشار و دەسدرێژی و…

بەڵام کاتێک کە چاو لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەر دەکەین کە کورد بەڕێوەی دەبەن، مەرجەکان جیاوازن، بۆ یەکەمین جارە کە هەموو خەڵکی سوریا یەکگرتووە و پەیوەندی برایەتی لەنێوانیان دا دروست بووە. بۆ نموونە لە کاتێکدا کە لەنێوان عەرەبەکانی سوریا ژن هیچ مافێکی نییە، ئێستا هەموو ژنەکان شووناسی تایبەت بە خۆیان هەیە و لە کۆمەڵگادا لە پاڵ کەسانی دیکە دەژین، ژن ئەندامی پۆلیسی هاتۆچوو و بەشەکانی دیکەیە.

لەکاتێکەوە کورد لەوێ دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتووە هەموو کەس پێکەوە برا و یەکسانن، هەڵبەت دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت کە ئەم مۆدێلەی دەوڵەت لەناو ببات بۆ ئەوەی کورد نەتوانن لە شوێنێک بژین کە ژیانی یەکسانی تێدا بێت، بۆیە ئەم هێرشانەی دەست پێکردووە و دەیەوێت کوردستان داگیر بکات و جارێکی دیکە دەوڵەتی ئۆسمانی دابمەزرێنێتەوە.

تورکیا دەڵێت کە سەد ساڵ پێش ئەم ناوچە لەژێڕ چاودێری ئۆسمانی دا بووە و ئێستاش دەیەوێت جارێکی دیکە بیخاتە سەر خاکی خۆی و پەرە بە سنوورەکانی بدات، لەگەڵ ئەمەس کورد بەئەزموونێک کە لە داگیرکردنی عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانی هەیانە، لەئێستادا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تورکەکان و لەکاتێکەوە تورکیا ئەمەی زانیوە، هیچ هێرشێکی لەدژی ئەم ناوچانە ئەنجام نەداوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئەم ناوچانە.

لەئێستادا ژیانێکی ئازاد و دێمۆکراتیک لەناوچەکەدا هەیە. کورد و عەرەب و سریانی پێکەوە دەژین و گەر چاوێک لەو ناوچانە بکەین دەتوانین ببینین کە دۆخی کوردەکان بە پێی پێشووتر گۆڕدراوە.
بەڵام دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی کە ئەم سیستمە نوێیە لەناو ببات و سیستمێکی دیکتاتۆری دابمەزرێنێت ئەم هێرشانە دەکات، لەگەڵ ئەمەش خەڵکی ناوچەی خۆسەر درێژە بە ژیانیان لە نێو سیستمێکی نوێی دا دەدەن و لەبواری ڕامیاری، ئابووری و چاندییەوە پێشکەوتن. جا بۆیە هەرچەندە هێرشەکانی تورکیاش هەبن جارێکی دیکە خەڵکی سوریا داهاتوویەکی درەوشاوەیان دەبێت.

کردها و ماجراجویی ترکیه در اشغال مناطق کردنشین

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک