هدایەت گەنجایەتی خۆی سووتان

  • ۱ ساڵ پێش

هدایەت بە هۆی ناکۆکی لەگەڵ باوکی گەنجایەتی خۆی سووتان.

هدایەت کۆڕێکی زۆر ئارام بوو بەڵام هەندێکجار ناکۆکی لەگەڵ باوکی دەبوو بەڵام هیچ کات بیری لەوە نەدەکردەوە کە دوائین ناکۆکی و دەمەقاڵێی توندیان کە ڕووی دا ببێتە هۆی ئەوەی کە لەماڵ بڕوات. ڕۆژانی یەکەم وای دەزانی کە دەیەوێت بڕێک لەباوکی دوور بێت و دواتر دەگەڕێتەوە بەڵام بەداخەوە وا نەبوو. بۆیە بەدوایدا گەڕا. بنکەی پۆلیس، نەخۆشخانە و هتد، تەنانەت ڕاگەیەنراوی ون بوونی بڵاو کردووە بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو تا ئەوەی کە بە تێکۆشانی بێ وچانی پارێزەر و کارناسانی چاودێر کە مەبەستیان خزمەت کردنە بە ماڵباتەکانی وەک هدایەت ڕەسووڵی زانیان کە تووشی چی هاتووە. کاردانەوەی کۆمەڵایەتیی لەبەرانبەر ئەم دیاردە تاوانبارییە و چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تاوانباران لە چەند سەدە دا تووشی گۆڕانکاری زۆر هاتووە، یەکێک لە کۆنترین و باوترینی ئەم کاردانەوانە، گرتن بووە. ئەم سزایە بەدرێژایی مێژوو بە شێوەیەکی بەربڵاو و هەندێک جار نادادپەروەرانە بەکار هاتووە. بەکارهێنانی بەربڵاوی سزای گیران و نیگەران لە جێبەجێکردنی بێ ئەملاو ئەولای، بۆتە هۆی ئەوەی کە فەیلسۆف و بیرمەندی زۆر لەبارەی ڕاگرتنی مەرجی ڕاگرتنی تاوانبار لە گرتووخان، مافی گیراون و یاسا زاڵەکانی دیکە لەبارەی ئەم تاوانەوە، پێوان و چوارچێوە دیاری بکەن. وردە وردە بۆچوونی بیرمەندانی مافزانی بواری تاوانەدا ( و لەم سەدەیەدا بیرمەندانی زانستی تاوانناسی) لە قەوارەی سەرەکی پتەو و پێویست لە یاسای سزادانی وڵاتەکاندا، پەسەند کرا، جەجۆرێک کە لە دەقی یاسای هەموو وڵاتان دا پێداگری لە سەر مافی گیراوان و پێوانی زاڵ و شێوەی جێبەجێ کردنی سزای گیراوەکان و پێویستی ڕەچاو کردنی، هاتووە.

خاڵی گرنگ پێویستی ئاگادار بوون لەمافی گیراوان و چارەنووسیانە، چوارچیوە و ڕێسا زاڵەکان لەبارەی سزادان، ڕێکخسنی ڕێکخراویی زاڵ لەسەر سیستمی گرتووخانە و پاسەوانی گرتووخانە، ئەرک و بەڵێنی بەرپرسانی گرتووخانە و بە گشتی سیستمی مافزانی زاڵ لەمەڕ جێبەجێ کردن و سەپاندنی گرتن بەمەبەستی سەقامگیرکردنی داد، پاراستنی ئاسایش و ئارامی گشتی، پێشگرتن لە پێشڵکاری مافی تاکەکان و چاکسازی و پەروەردەی تاوانبارە.

ئەم دەقە پێناسەیەک لە مافی گیراوانی هەموو جیهانە و هەمووان دەبێت ڕێز لەم یاسایە بگرن. بەڵام بەداخەوە گرتووخانەیەک بە ناوی پەکەکە و پەژاک هەیە کە هیچ یەک لەم مافانەی تێدا ڕەچاو ناکرێت.

یەکەمین مافێک کە ڕەچاو ناکرێت، ڕاگەیاندنی بوونی ئەفرادی تەڤلی بوو و دیدار لەگەڵ ماڵباتەکانیدایە لەم گرتووخانەیە کە پەکەکە جیا لەوەی کە منداڵانی ئەم ماڵباتانە دەرفێنێت و بە بەڵێنی درۆ لەگرتووخانەیان دەکات و وەک کوێلە کەڵکیان لێوەردەگرێت، هەندێک جاریش هیچ بۆی گرنگ نییە کە لەکوێ و بۆ چی کوژراون، بێ ئەوەی کە تەنانەت هەواڵی بوونیان بدەنە ماڵباتەکانیان چ بگات بەوەی کە هەواڵی کوژرانیان بدەن.

باوکی هدایەت وتی: لەوڕۆژەوە کە کۆڕەکەی دیار نەماوە تووشی نەخۆشی بووە و لەنەخۆشخانەیە. بۆ خۆی قەت تەندروستییەکی باشی نییە و هەڵبەت لەم کاتەی کە لەگەڵ پەیامنێری چاودێر قسە دەکات دەکرێت تێبگەی کە دەنگی قسەکانی چۆنە. خەمی لەدەسدانی کۆڕەکەی نەفەس کێشانی بۆ دژوار کردووە.

باوکی هدایەت ڕەسووڵی داوا لە هەر ڕێکخراو و تاکێک دەکات کە توانای گەڕاندنەوەی کۆڕەکەیان هەیە دەکات کە لەم یارمەتییە بێ بەشی نەکەن.

هدایت بدلیل اختلاف با پدرش جوانی‌اش را تباه کرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک