سەقامگیری و پەرەسەندوویی ناوچە سنووریەکان

  • ۲ ساڵ پێش

سەقامگیری و پەرەسەندوویی ناوچە سنووریەکان لە ئەجێندای ڕژدی دەوڵەتی ئێران دا بێت.

ساڵانێکە کە خەڵکی ناوچە سنووریەکان و پەرەنەسەندووەکانی وڵات لە دۆخێکی ناگونجاو دا دەژین و کەمترین کەلوپەل و ئامێری ئاسایش و پەروردە و … یان هەیە. ئاو، کارەبا، گاز، ئەنتەرنێت و تەلەفۆن و قوتابخانە و زانکۆ و زۆرێکی دیکە لە نموونەکان هەن کە یا هەر نین یا زۆر کەمن و کۆن و بەکەڵک نەهاتوون.

بەڵام پرسیار ئەمەیە کە بۆ بەرپرسانی ئێران لەمەڕ ئەرکەکانیان کەمتەرخەمن؟ ئایا خەڵکی ناوچە سنووریەکان بەشێک لە هاوڵاتیانی ئێران نین؟ بەداخەوە گەورەبوونی ناهاوسەنگ و ناوچەکانی ئێران و نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوە و خزمەگوزاریەکان، بۆتە هۆی کۆ بوونەوەیان لە تاران و شارە گەورەکان و ئەمەش پشکی شارەکانی دیکەی لەناوچە سنووریەکان گەیاندووتە کەمترین ئاستی خۆی.

ئەم بابەتە چاکسازی تێدا ناکرێت تا کاتێک کە بەڕێوەبەرانی نەتەوەیی و بڕیاردەرانی پلە بەرزی وڵات واتای ڕاستەقینەی پێبدەن و واتە پشت بە چەند لێدوانی سەرەنج ڕاکێش و دەنگ کۆکەر نەبەستن.

بەڵام تەنانەت لەم مەرجەش دا دەبێت کەسێک هەبێت کە داخواز بکات لە بەرپرسان کە هەڵسن بە تێپەڕاندنی ئەرکەکانیان لاناوچە سنووری و کوردنشینەکان.

وادیارە، هزری بەڕێوەبەران لە ئاست نەتەوەی دا بەمجۆرەیە کە ئێران واتە تاران و شارە گەورەکان، و ئەمەش ڕێبازیانە و بودجە و سەرچاوە و خزمەتگوزاری بۆ شارەکانی دیکە لەناوچە سنووریەکان بەرچاو ناگرن.

گەر ئەم بیرکردنەوە نەبوایا ئەوە ئەوڕۆکە لە ناوچە کوردنشینەکان گۆڕانکاری و سەقامگیری و خزمەتگوزاری بوونی دەبوو کە نییە.

لێرەدا ئەرک و دەوری میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە کەشی ئەنتەرنێت زۆرە و دەبێت لەم پێناوەدا هەنگاوی بەکاریگەر بنێن.

ڕاگەیاندنەکان کە خەمخۆری داهاتووی وڵاتن و توانای سەرەنج ڕاکێشانی بەرپرسان بۆ سەر بابەتەکانیان هەیە باشتر وایە بۆ ئەم بابەتەش سەرنجی بەرپرسان بۆ لای خۆیان ڕاکێشن.

خەڵکی ناوچە سنووری و کوردنشینەکانیش باشتر وایە لەڕێگای بەکارهێنانی توانای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەڵبەت لە ڕێگاکانی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا و بەرپرسانی دەوڵەت لەمەڕ ورووژاندنی پرس و کێشەکانیان، هەوڵ بدەن.

چاودێر وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤی ناوخۆ لەبارەی ئەم پرسانەوە بە بەرپرسانی ئێران دەڵێت کە پەرەسەندوویی و پێشکەوتنی ناوچە سنووریەکان بە هەند وەربگرن و لەم پێناوەدا ڕێکاریش دەخاتە ڕوو.

گەشەی بازارچە سنووریەکان، سەقامگیری و ئاسایش لە کەشی ئیش و کار و هاتنی وەبەرهێنان بۆ ئەم ناوچانە دەتوانێت دیاردەی ناشیرینی کۆڵبەری لابدات کە وەک ئیشێکی درۆیە و گەنجانی ئەم ناوچە بێ خەم خەریکی ئیش و کاریان بن و لەگەڵ خێزان و لە شارەکەی خۆیان ئیش بکەن.

«ایجاد ثبات و توسعه مناطق مرزی» دستورکار جدی دولت ایران باشد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک