دەکرێت سەرچاوەی دارایی پەکەکە دابخرێت؟

  • ۲ ساڵ پێش

دەکرێت سەرچاوەی دارایی پەکەکە دابخرێت؟

ئەوەی کە گرووپە چەکدار و ملیشیاکانی وەک پەکەکە و داعش هێشتا ئەندام تەڤلی دەکەن و چالاکییەکانیان لە هەندێک وڵاتی ناوچە و لەوەش زیاتر لە وڵاتانی دیکەی ناوچەی ئەرووپی و ئەمریکی و …درێژە پێدەدەن، بە هۆی هۆکارێکی سەرەکییەوەیە و ئەوەش بوونی سەروەت و دارایی پێویست بۆ تێچووەکانیانە.

سرووشتییە کە هەر ڕێکخستنێک و گرووپێک کە تووشی کێشەی ئابووری و ناتوانایی پێویست لەبواری خزمەت بە ئەندامەکانی دەبێت وردە وردە چالاکییەکانی کەم دەکات.

ئەم خاڵە گرنگە بەشێوازی تایبەت لەبارەی گرووپی پەکەکە و باڵەکانی لەوڵاتەکانی ناوچەکە کە باسی بەدی هێنانی مافی کوردان و پاراستنیان دەکەن کە لە قۆناخی یەکەم دا زیان بە گەلی کورد دەگەینێتێش، ڕاستە.

ئەوەی کە ئەۆڕۆکە ژیانی خەڵکانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران کاریگەری چالاکیە تێکدەرەکانی پەژاکی لەسەرە و کێشەی زۆری بۆ ناونەتەوە، بەم هۆیەیە کە هێشتا ئەو ئیرادە لەنێویاندا نییە کە پێس لە پێشکەوتنی چالاکییەکانی ئەم جۆرە گرووپانە بگرن و سەرچاوە داراییەکانیان دابخەن.

سەرچاوەکانی دارایی پەکەکە دادەخرێت گەر:

سەرکردەکانی دەوڵەتەکانی ناوچەکە و هەڵبەت وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەم ڕێڕەوەدا بە ئاشکرا و نهێنی پاڵپشیتان لێ نەکەن.

دەوڵەتانی ئەورووپی ئەم کەسانە و هەندێک لە سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک و … وەرنەگرن، گەرچی سەرکردەکانی پەژاک ئەوڕۆکە لە ئەورووپا دەژین.

پۆلیسی نێودەوڵەتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت و بەدواداچوونی یاسایی و ڕژد بۆ ئەم کەسانە بکات.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیهانی لەمەڕ بابەت پەرەسەندووەکانی پێشلکاری مافی مرۆڤی ئەم گرووپە لە وڵاتانی جواراوجۆر کاردانەوەی ڕژد پیشان بدات و داوا لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بکات کە ئاستەنگ بێت لە پێش درێژەدان بەم ڕەوتە نامرۆیانەی ئەم گرووپانە.

میدیا جیاوازەکانی ناوخۆ و دەرەوە بە زمانێکی چاکتر کردەوەکانی ئەم گرووپانە کە لەپێناو ڕواندنەوەی ئاسایشی و سەقامگیری لەوڵاتە جیاوازەکان دا دەکرێت و هەڵبەتە کارنامەی نەپەژراوی پاراستن لەمەڕ پێشلکاری مافی مرۆڤیان باس بکات.

ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەوانە ڕێکخستنی نێودەوڵەتی لەمەڕ دەرکردنی بڕیارنامەی پێویست لە ئەنجوومەنی ئاسایشێ ئەو ڕێکخستنە لەدژی ئەم گرووپە و باڵەکانی گرنگایەتی زۆر بدات.

چالاکانی مافی مرۆڤ لە جیهان لەمەڕ کردەوەی ئەم گرووپانە لەمەڕ ژنان، منداڵان و ماڵباتی قوربانیان ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵی سەرباز لەو گرووپانەدا کاردانەوەی هەردەمی و ڕژدیان هەبێت و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی دادوەریانە لەگەڵ بکەران و فەرمان دەرانی ئەم کردەوانە بێت.

دادگا نێودەوڵەتییەکان بە پێی بەڵگە و بینراوە زۆرەکان کە لە ئەنجامی کردەوە نایاسایی و پێشلکاری مافی مرۆڤ لەلایەن پەکەکە و باڵەکانیەوە لەبەردەستە، لەدژی سەرکردەکان و بکەرانی بڕیاری سزادان دەربکات تا بۆ خۆیان و دارایەکانیان دەستیان بەسەردا بگیردرێت.

خستنە ناویان لەنێو پێرستی گرووپە مەترسیدارەکان لەوڵاتە جیاوازەکان هەڵبەتە سنوردارکردن و داخستنی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەن و کارگە ئابووریەکان و …. کە گرێدراوی ئەم گرووپەن لە وڵاتە جیاوازەکاندا ئەنجام بدرێت.

بۆیە، گەر کۆمەڵەی ئەم بابەتانە کە لەسەرەوە باس کران و هەندێکی دیکەش لە فاکتەرە پێویستەکان لەم پێناوەدا بە بەردەوامی و لەڕێگای بەرنامەی درێژخایەنەوە ئەنجام بدرێت ئەوە دەکرێت هیوایەک هەبێت بۆ داخستنی ڕێگا دراییەکانی ئەم گرووپە، بەڵام گەر هێشتاش هەندێک لە یاریزانەکان ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی لەم گرووپانە دەکەن، بەداخەوە دەبێت هێشتاش کێشە و زیانە جیاوازەکان کە ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە بە چاو ببینین.

آیا می توان منابع مالی «پ ک ک» را مسدود کرد؟

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک