کوژرانی چیا یوسفی و گۆمانه زۆرەکان لەبارەیەوە

  • ۲ ساڵ پێش

چیا یوسفی خەڵکی گوندی ئالک سەر بە کامیاران بوو. لەساڵی 1386 لەکاتێک دا کە تەمەنێکی کەمی هەبوو لە ڕێگای یەکێک لە هاوڕێیانییەوە بەڵێنی پێدراو و هەڵخەڵەتێنرا و تەڤلی پەکەکە بوو.

چیا کە گەنجێک بوو دەستبەجێ هەنێردرا بۆ ئەو ناوچانەی کە دوور بێت لە ماڵبات و هەوڵەکانی باوکی واتە مەحموود یوسفی کە چەندجار سەردای ئێراقی کرد و ڕۆشتە بنکەکانی پەکەکە بێ سوود بوو.

چیا کە بەتەواوەتی لە ماڵبات دابڕابوو و تەڤلی باڵی سەربازی ببوو لەلای کوردە تورکەکانەوە کە تەنانەت نەیاندەزانی کوردیش قسە بکەن هەنێردرا بۆ شەڕ لەدژی سوپای تورکیا.

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە چیا چەندین ساڵ پێش لە پێکدادانێک دا لەگەڵ سوپای تورکیا گیانی بەخت کرد و تەنانەت تەرمەکەشی ڕادەستی ماڵباتەکەی نەکرایەوە.

جا گرنگ ئەمەیە کە هیشتاش گۆمان لە سەر کوژرانی چیا هەیە. باوکی لەدیمانەیەک دا لەگەڵ چاودێر وای وت: لە ڕێگای تەلەڤزیۆنەوە زانیم کە چیا لەگەڵ حەوت هاوڕێی دیکەی لەتورکیا کوژراوە و من و هاوژینەکەشم ڕۆشتین بۆ تورکیا.

تەرمی پێنج کەسیان ڕادەستی ماڵباتەکانیان کرابووەوە بەڵام سێ کەسی دیکە کە وێنەکەشمان بینیبوون ناسییەوە هەر هەموویان بە گولەیەک لەنێو دەموو چاویانەوە کوژرابوون.

دوائین تەرمەکەش کە وەک کۆڕی من ناسێندرا هەر هەموو دەموو چاوی ڕەش و مۆڕ هەڵگەڕابوو و نەدەکرا بیناسیتەوە، هەڵبەت کۆڕەکەم چەندین هێمای لەسەر لاشی هەبوون بەڵام هەرچەند کە چاوم لێکرد هیچیانم نەبینیەوە.

نەمانوت کۆڕی ئێمە نییە و هاتینە دەرێ، دواتر کە لەو ناوەندە هاتینە دەرێ و لەگەڵ هاوسەرەکەم قسەم دەکرد، زانیمان زۆر کەس هاتبوون و کەس نەیپەژراندبوو، دڵتەنگ بووین و لەوانە بوو کە هەستێکی مرۆڤ دۆستانە وای لێکردین کە ئەو تەرمە بنێژین هەرچەندە دەمانزانی کە کۆڕی ئێمە نییە.

دووبارە ڕۆشتینە ناوێ و وتمان هی ئێمەیە و وەرمانگرت دوای واژۆ کردن و … بردمان ناشتمان.

دوای ناشتن من هەندێک لە پرچەکانیم لێکردەوە و لەگەڵ خۆم هێنامەوە بۆ ئێران کە بیدەم تاقیکردنەوەی دی ئن ئەی بۆ بکەن بەڵام بەداخەوە وتیان کە تەرمەکە بە مادەی کیمیەوەیی سووتاوە و ناکرێت دیار بکرێت بۆیە هەوڵم دا دووبارە بگەڕێمەوە بۆ شوێنی ناشتنی تا بەشێکی دیکە لە لەشی بۆ تاقیکردنەوە بێنم.

نێزیکەی یەک حەفتە لەوێ بووین بەڵام نەمتوانی هیچ بکەم و بەناچار گەڕاینەوە. بەڵام ئێمە هێشتا هیوادارین کە کۆڕەکەمان زیندووە.

باوکی چیا لەدرێژەداوتی: کۆڕەکەم نێزیکی 15 ساڵ پێش ماڵی بە جێ هێشتووە و نێزیکەی بیست ساڵی بوو.

هێشتاش نەمانزانی هۆکاری ڕۆشتن لەماڵی چ بوو. وێڕای ئەوەی کە کرێکار بووم بەڵام هەموو شتم بۆ دابین دەکرد. کاتێک کە دەیخوێند و منداڵ بوو، تارم بۆ کڕی کە زۆر گرانیش بوو چوون حەزی لێ بوو کە لەسەر پێی خۆی بێت، هەڵبەت بەرهەرەشی هەبوو و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەبواری هۆنەریەوە پێشدەکەوت؛ لە ئەنجامدا لەزانکۆ بە پلەیەکی باش وەرگیرا بەڵام ڕێگایان نەدا ناو بنووسێت چوونکە چەند مانگێک لە ڕۆشتن بۆ سەربازیەکەی بەسەردا چوبوو. هەست دەکەم یەکێک لە هۆکارەکانی هەر ئەمە بوو گەر ڕۆشتبا بۆ زانکۆ پێم وابێت کە وەها نەدەبوو. هەڵبەت چیتر نازانم پێشتر تا چ ئاستێک ئەو گرووپەی دەناسی بەڵام دەزانم کە هیچ کات بەدوای ئەم پرسانەوە نەبوو و حەزیشی لێ نەبوو. بۆخۆشی دەیزانی کە بە چ دژواریەک گەورەم کردووە بۆیە زۆر دڵ بەژان بوو لەوەی کە نەیتوانی بڕوتە زانکۆ.

بەڕای من هۆکاری سەرەکی ئەمە بوو ک کە ڕۆشت لەماڵێ و دوای سێ ڕۆژ زانیمان کە ون بووە. پێشتر پێمانی وتبوو کە هەندێک لە هاوڕێیانی فیلم تۆمار دەکەن و داوایان لێکردووە کە موزیکیان بۆ بژەنێ و بڕیارە یەک دوو ڕۆژێک نەێتەوە ماڵێ.

سێ ڕۆژ دوای ڕۆشتنی هیچ پەیوەندیەکی نەگرت و بۆیە نیگەران بووین و ڕۆشتین بەدوایدا بەڵام دەرکەوت کە لەگەڵیان نەبووە، کاتێک کە نێو جل و دۆڵابەکەی گەڕاین زانیمان کە هەر هەموو جلەکانی لەگەڵ خۆی بردووە.

هەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین بەڵام هیچمان دەست نەکەوت تەنانەت ڕامانگەیاند کە ون بوو بەڵام هەر هەواڵێکی لێ نەبوو. نێزیکەی 7 مانگ دوای ون بوونی یەکێک کە لە هاوڕێیەکانی پێشووی بە ناوی ڕێبوار پەرویزی هاتە لام و وتی: من و چیا پێکەوە تەڤلی پەکەکە بووین بەڵام دوای ئەم حەوت مانگە من لەوێ هەڵاتم بەڵام هیچ هەواڵێکم لێی نییە.

ئێستاش کە هەر ئەو هاوڕێیەی کە دەگوترا هەڵاتووە بۆ ئەورووپا، دڵنیام کە هەر ئەو بە دۆخی ژیانی زانیوە و هەڵیخەڵەتاندووە.

دوای ئەوەی کە زانمانی چ ‌قەوماوە 13 جار ڕۆشتمە قەندیل بەڵام هیچم دەس نەکەوت. هێشتاش چاوەڕێ کۆڕەکەمم. هیوادارم ڕۆژێک پەیوەندیمان پێوە بکات چوونکە دڵنیام ئەو تەرمە کۆڕی ئێمە نەبوو.

هەستی دایک و باوکێک هیچ کات درۆ ناکات.

کشته شدن چیا یوسفی در هاله‌ای از ابهامات زیادی است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک