جابر تەنیا منداڵێک حەڤدە ساڵه بوو

  • ۲ ساڵ پێش

برای جابر مەولوودی یەکێک لە قوربانیانی ڕامیاری پەژاک ئەم دوایانە لە دیمانە لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤ گلەیی لە بەرپرسانی ئێران کرد و هەروەها لە ئاسایشی ئێراق لەمەڕ بەدواداچوون بۆ پرسی هەڵخەڵەتاندن و فریوی منداڵان لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە و وتی:

کاتێک جابر ون بوو، لەهەموو شوێن بەدوایدا گەڕاین بەڵام کە نەماندۆزیەوە گۆمانمان لە ئەندامانی پەژاک کرد چوونکە لە ناوچەکەی ئێمە هاتۆچوویان هەیە و دێنە نێو گوندەکانەوە، کاتێک کە ڕۆشتینە لایان و پرسی براکەمان لێیان کرد وتیا تەڤلی بووە و چیتر بەدوایدا نەگەڕێن یا ئەوە ئەوەی کە بەدوایدا بگەڕێن کە بیگەڕێننەوە.

مەرجی ئابووری گونجاومان نەبوو کە بتوانین بڕۆین بۆ ئێراق تا هەواڵێکی ڕاسترمان دەست بکەوێت.

چەند ساڵ تێپەڕ بوو بەس وێنەو ناونیشانی جابر وەک کوژراو لە تورکیا لە میدیاکانی پەکەکە بینیمان و تا ئەوڕۆکەش کەس پەیوەندی پێوە نەکردووین و بچووکترین هەواڵ لە کورژانی، پێمان نەدراوە.

تەنانەت نازانین لەکوێ نێژراوە.

یەکێک ل کێشە ڕژدەکانی دەیان ماڵباتی کوردی ئێرانی ئەمەیە کە هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی گەنجانیان نییە. ئەوان دوای ئەوەی کە بەساڵان نازانن منداڵەکانیان زیندوون یا لەکوێن؟ مردوون، لەکوێ نێژراون؟

جابر مەولوودییش یەکێک لەو گەنجە کوردانە بوو کە ماڵىاتەکەی داخی بینینیان هەبوو بەڵام لە ئەنجامدا لەڕێگای میدیاکانەوە زانیان کە کۆڕەکەیان لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا کورژاوە.

بۆ لەگەڵ سوپای تورکیا؟ پەژاک باڵی پەکەکەیە و لەڕێگای هەڵخەڵەتانەنی ئەندامانی و لایەنگرانی باس لە سەربەخۆ بوون دەکات بەڵام لەڕاستیدا لەڕێگای هەڵخەڵەتاندن و یا بە زۆر گەنجان و منداڵانی کوردی ئێڕان لەناوچە سنووریەکان دەباتە شاخ. دوای پەروەردەی سەربازی دەیانێرێت بۆ شەڕ لەدژی تورکیا و یا سوریا. ئەمانە بە چەکی سادە لەبەرانبەر سوپای تورکیاوە زۆر زوو دەکوژرێن. پەژاک تەنانەت بۆ کوژراوەکانیشی بایەخ دانانێت و مردنیان بە ماڵباتەکانیان ڕاناگەینێت و بێ ئەوەی بیانێژێت  دەڕوات.

جابر تنها یک بچه دبیرستانی هفده ساله بود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک