محەمەد حسێن دەیویست بگەڕێتەوە

  • ۲ ساڵ پێش

محەمەد حسێن کۆڕی بچووکی ماڵ بوو و لەساڵی 81 لە پڕێک دا ون بوو.

لەو کاتە دا هیچ یەک لە ئەندامانی ماڵبات هیچ زانیاریەکیان لەمەڕ پەکەکە نەبوو و نەیاندەزانی کێن و چ دەکەن.

بەداخەوە لەو ساڵانەدا محەمەد حسێن کە تەمەنێکی زۆریشی نەبوو لەلایەن یەکێک لە هاوڕێیانیەوە لەخشتە برا و تەڤلی پەکەکە بوو، هەڵىەت تا سێ مانگ دوای ون بوونی ماڵبات هیچ هەواڵێکیان لێ نەبوو و نەیاندەزانی لەکوێیە تا ئەو کاتەی کە هەر ئەو هاوڕێیەی خۆی گەڕایەوە و وتی کە پێکەوە تەڤلی بوون و ئەو هەڵاتووە و پێکەوە ڕۆشتبوون بۆ ئێراق بەڵام دوای ماوەیەک ئەم پاشگەز ببووەوە و هەڵاتبوو بەڵام محەمەد حسێن لەوێ ماوە و هیچ لەبارەیە نازانێت چون لەیەکیان دابڕیبوون.

دوای ئەم ڕووداوە برا گەورەکەی محمەد حسێن لەگەڵ ماڵباتی ڕۆشت بۆ ئێڕاق بۆ ئەوەی بیدۆزنەوە و بیگەڕێننەوە بۆ ماڵێ بەڵام ڕێگایان پێ نەدان بیبینن و بەناچار گەڕانەوە بۆ ئێڕان. چیتر هەواڵی محەمەد حسێنیان پێ نەبوو تا ئەوەی کە دوای سێ ساڵ دووبارە براکەی ڕۆشت بۆ ئێراق. لەوێ بە هەڵکەوت براکەی بینی. کاتێک کە قسەی لەگەڵ کرد وتی کە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە و بۆ باوەشی ماڵباتی بەڵام ڕێگای پێ نادەن بەڵێنی پێ دا کە لەدەرفەتێکی گونجاودا هەڵبێت هەموو ئەو کاتەی کە قسەیان دەکرد دانی پێدا دەنا کە هەڵەیەکی گەورەی کردووە و نازانێت گەر کاتێک بگەڕێتەوە لای ماڵباتی چۆن چۆنی چاو لەناوچاوانیان بکات.

گەر لە خەڵکی ستەم لێکراوی کورد لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا تا باکووری ڕۆژئاوای ئێران بپرسی کە کێشەی سەرەکیان چییە هەر هەموویان باسی پرسی بژیوی ژیان و ئابووریت بۆ دەکەن و لەمەرجێک د کە ڕەوتی پەرەسەندوویی لەم ناوچانە لەچاو شوێنەکانی دیکەی ئێران زۆر هێواشە بەڵام ئازای ئەم جیایی خوازانە کە لە هەرێمی کوردستان هێلانەیەن بەستووە، ئاسایشی ئەم خەڵکەیان لەناو ڕواندووتەوە. بەداختر لەوە ئەوەیە کە ئەم خەڵکە هیچ حەشارگەیەکیان نییە و زۆربەیان نازانن لەکوێ و چۆن بەدوای منداڵەکانیان دا بگەڕێن و لێرەیە کە بەڕاستی دەردەکەویت دەزگا یاسایی و دەسەڵاتدارەکان لەکوێی ئەم فۆرمێلەدان چوونکە کەس بە هاواری ئەم خەڵکەوە ناێت بەڕاستی بۆ ئێمەش جێگای بڕوا پێکردن نییە ئەم هەموو تاوانە لەدژی هاوڵاتییە بێ تاوانەکان دەکرێت و وەک بڵێیت بەرپرسانیش بۆیان ئاساییە.

دوای ئەو چاوپێکەوتنە هیچ هەواڵێکی دیکەی لێ نەبوو، بە هۆی کێشەی ماڵباتیش براکەی چیتر نەیتوانی بڕوات بەدوای دا و بیدۆزێتەوە. بەداخەوە لەم ساڵانەدا باوکی و دایکی لەداخی دووی منداڵە چکۆلەکەیان کۆچی دوایان کرد.

چەندین ساڵ تێپەڕی تا ئەوەی کە چەند مانگ پێش هەواڵی کوژرانی لە تەلەڤزیۆن بینرا و زۆر هەوڵ درا کە بتوانریت بڕۆن بۆ ئێڕاق و تەرمەکی ببینن بەڵام بەداخەوە ئەم مەرجە نەڕەخسا.

دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە کەس تەنانەت پەیوەندیەکیشی نەکرد و هیچ هەواڵێکی نەدا، لەمبارەوە برای محەمەد حسێن شەهبازی وتی: جا دەکرێت نزیکی بیست ساڵ گەنجێک لە ماڵباتەکەی داببڕدرێت و بیبەن و دوای ئەم هەموو ساڵە بە کوشتی بدەن و تەلەفۆنێکیش نەکەن. تا ئێستا بڕوام نەدەکرد کە مردبێت نە کەسێک هەواڵێکی پێ داین نە پەیوەندیەک نە هیچ. ئیشم بەوە نییە کە براکەم هەڵەی کردووە یا نا، بەڵام ئەمە دەڵێم کە محەمەد حسێن 20 ساڵ لەنێو ئێوەدا بوو و ئیشی بۆتان کرد شەرفتان هەبێت بەس پەیوەندیەکتان کردبا و سەرەخۆشییەکی بچووکتان کردبا؟

محمد حسین پسر کوچک خانواده قصد بازگشت داشت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک