کوژرانی ڕێزان جاوید/ پەکەکە تاوانباری یەکەم

  • ۲ ساڵ پێش

باس نیوز زانیاری شاراوەی لەمەڕ کوژرانی ڕێزان جاوید لەلایەن پەکەکەوە له قامشلوو بڵاو کردووتەوە و وتوویە کە بۆتە قوربانی سڕینەوەی حسێبی ناوخۆیی ڕێکخستن.

باس نیوز نووسی لە ئەنجامی پێکدادان لەسەر تێرۆری هاوسەرۆکی پێشووی پەژاک، چەند کەس لە ئەندامانی سەرکردایەتی پەژاک لەدژی پەکەکە هەڵوێستیان نواندووە. یەکێک لە فەرماندە پێشووەکانیپەژاک وتی: ڕێگا نادەین تەرمی ڕێزان جاوید پیشانی ماڵباتەکەی بدەنەوە.

لە 6 نۆڤەمبەر، میدیاکانی پەکەکە لەڕاپۆرتێکدا باسیان لە کوژرانی ڕێزان جاوید بە ناو یوسف ڕەبانی لە چالاکی تورکیا لە قامشلوو کرد. کوژرانی ڕێزان ناڕزایەتی ناوخۆیی پەکەکەی خستە ڕوو و جۆر ە کاتی کوژرانەکە بۆتە هۆی نیگەرانی پەژاک.

حەمید گەوهەری نووسەری بەناوبانگی کورد لەمبارەوە نووسی: ڕێزان لە ساڵی 2015 ڕەخنەی لە پەکەکە کردبوو بە هۆی ڕاوەستانی شەڕی چەکداری لەکوردستانی ئێڕان.

ڕێزان دوئین جار لە لایەن قەندیلەوە هەنێردرا بۆ قامشلوو، لەوێ کوژرا، جۆری کوژرانەکەشی جیاواز بوو چوونکە پێشتر هەزارن کەس لەناو پەکەکەدا بەمجۆرە کۆتاییان پێ هاتبوو و پەکەکە جی پی ئسیان پێوە دەبەستێت و دواتر زانیاریەکانیان دەاتە فڕۆکەکانی تورکیا و بەمجۆرە بە کوشتیان دەدات.

ئەو وتی: ڕێزان بە توندی ڕەخنەی لە پەکەکە کرد بۆیە هەنێردرا بۆ کوردستانی سوریا، کۆدار لە ساڵی 2016 کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد، چوونکە ساڵێک پێشتر جاوید ڕەخنەی لە پەکەکە کردبوو، لەکۆنگرەکەدا لێیان دا و هیچ بەرپرسیارتییەکیان پێ نەدا و تەنیا وەک کادیرێکی ئاسایی هێشتیانەوە.

دواتر کەسێک بە ناوی سۆران ڕەسووڵپووریان (فواد) کە دەستی ڕاستی جەمیل بایک بوو لەجێگای ئەو دانا. ئەو وتی، چەند کەسی دیکە لە سەرکردەکانی پەژاک بەمجۆرە لەناوبراون و چارەنووسیان لەبەردەست نییە و گەر بەدواداچوونیشیان بۆ دەکرێت دەگوترێت کە کوژراون. (هیوا ئارگەش، سیروان ئارگەش، مازیار کارین)، کە خەڵکی مازەندەران بوو و ئێستا دیار نییە لەکوێیە. زانیاریەک لەبارەی ئەم کەسانەوە لەبەردەست نییە و سەدان کەسی دیکەش ون بوون.

گەوهەری لەدێژەدا دەڵێت: پەکەکە چیتر بڕوای بە پەژاک و سەرۆکایەتی پەژاک نییە و ئەوەی کە ژنێک بە ناوی ئۆزگۆری هێناوە و هەموو دەسەڵاتی لە ماڵباتی موعینی سەندووتەوە و بۆ خۆی پەژاک بەڕێوە دەبات. ئەم ژنە خەڵکی کوردستانی تورکیایە و کەسێکی ڕادیکاڵە و بەمەبەستی پاکتاوکردنی حسێبەکانی پەکەکە هێنراوە. پەکەکە هیچ بڕوایەکی بەو گرووپانەی کە بۆ کوردستانی ئێران و ئێراق دایمەزراندوون نییە.

ئەم نووسەر و ڕەخنە گرە دەڵێت: جاوید سەرەتا ڕامیارڤان و چەکدار بوو. دواتر پەکەکە هەناردی بۆ باڵی سەربازی تا لەوێ لەناوی ببات. هاوڕێیانی دەڵێن جاوید و هەندێک کەسی دیکە کە هەوڵی جیابوونەوە لە پەکەکە و ڕۆشتن بۆ ئەورووپا بوون بەڵام سەرنەکەوتن. دواتر دەستگیرکران و ئێستاش کوژران. تەرمەکەی ڕادەستی ماڵباتەکەی ناکرێتەوە و ئەوان نازانن کە چۆن کوژراوە ئایا لەبە گولە و یا لەڕێگای درۆنەوە و ئەم گۆمانانە هەن و ماڵباتی جاوید دەبێت داوای ڕوونکردنەوە بدەن و بخوازن کە تەرمەکەی لەنێزیکەوە ببینن. جاوید لە تل تەمەر کوژراوە نە لە قامشلوو. گەر لە تل تەمەر بریندار بووە بۆ نەگوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی حەسەکێ بۆ بردوویانە بۆ قامشلوو؟

لەمبارەوە، مەحموود ڕەش یەکێک لە فەرماندەکانی پێشووی پەکەکە کە ئێستا دابڕاوە، بە باس نیوزی وت: پەژاک بەشێکە لە پەکەکە و پەکەکە بەکاری دێنێت، خۆی دایمەزراندووە و بۆشی گرنگ نییە کە هاوسەرۆی ئەم ڕەوتە بباتە سوریا و لەوێ بەکوشتی بدات. لەکوردستانی سوریاش هەر ئەمە دەکات و خەڵک دەستگیر دەکات و دەیانێرێت بۆ شنگال و سلێمانی ئەمە تایبەتمەندی پەکەکەیە.

لەبارەی ڕێزانیشەوە هەر وا بوو. لە کوردستانی ئێران بردی بۆ کوردستانی سوریا. ئەم کەسە برا کە برا بۆ ئەوێ چی لە جۆگرافیا و سرووشت و شەڕ لەکوردستانی سوریا دەزانی؟ لەبارەی جاویدەوە دەبێت بگوترێت بۆ ئەوە سوریا شوێنێکی نامۆ بوو و نەیدەزانی دەبێت چ بکات؟ دواتر لەڕووداوێک دا ڕایانگەیاند کە کوژراوە چۆن و کەی و بۆ؟ ئەمانە پرسیارن کەلەلایەک پەکەکە دەڵێت کە بۆ سەردان ڕٶشتووە بۆ کوردستانی سوریا، لەلایەکی دیکەشەوە دەڵێت کە بەرپرسیارتی پێ درابوو. بۆیە پەکەکە ناتوانێت کە خەڵک ڕازی بکات کە چۆن کوژراوە.

ناوبروا لەدرێژەدا وتی: پەکەکە بەچاوی گۆمانەوە چاوی لە ڕێزان دەکرد ئەوەش دوای ئەو ڕەخنانە بوو کە لە پەکەکەی کرد. بۆیە پەکەکە نەیدەزانی کە چۆن پێشی لێ بگرێت چونکە جاوید دەیگووت پەژاک پاشکۆی ڕامیاریپەکەکەیە، بەڵام ئازادی بڕیارداینی لێ ستێندراوەتەوە. بۆیە ئێستا پەیەدە و پەژاک و هەدەپە دەڵێن ئێمە ئازاد بکەن با بۆ زۆمان ڕامیاری بکەین، ئەم دەنگە لە بەرزبووندایە، چونکە لە هەناردنی جاوید بۆ قامشلوو گۆمانی زۆر هەیە؟ چونکە جاوید بە دەنگی بەرز ڕایگەیاند کە لێگەڕێن با خۆمان ڕامیاری بکەین ئەمە دەستپێکی کۆتایی جاوید بوو لە پەکەکە دا، جگە لەو چەند کەسی دیکەش سڕانەوە و ئەم هەواڵانەیە کە ڕێگا دەدات ئێمە بزانین چ ڕووی داوە.

ئەم فەرماندە پێشووەی پەکەکە وتی: پەکەکە هۆکاری سەرەکی کوشتنی ڕێزانە. یەکێک لە بەهێزترین شیمانەکان ئەوەیە کە لەلایەن پەکەکەوە سڕابێتەوە. پەکەکە هەرچی بوێت لە قەندیل دەیکات. ئەوەی گرنگە، ئەوەیە کە تا ئێستا تەرمی ئەو کەسەی پیشانی کەس نەداوە کە چۆن کوژراوە. بۆیە ئەم ماڵباتە ئەم پرسیارانە دەپرسێت. لە تەرمی جاوید فیلم بگرن و پیشانی ماڵباتەکەی بدەن کە ئایا بە هۆی گولەوە کوژراوە یا لەڕێگای درۆنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی باس نیوز هەندێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پەژاک خوازیاری ڕوون کردنەوەن و دەیانەوێت بزانن کەسانی وەک هیوا ئارگەش چیان بەسەر هاتووە و ماڵباتی ڕێزانیش داوایان لەپەکەکە کردووە کە تەرمەکەیان پیشان بدات بۆ لە سوریا ناشتوویانە.

 

هلاکت مشکوک ریزان جاوید/پ.ک.ک متهم ردیف اول

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک